نامه‌یه‌ک بۆ نوخبه‌کانی دوو نه‌ته‌وه.
1 به‌ڵێ من جودایی خوازم که‌جارییه‌ی ژێر ده‌واره په‌مه‌ییه‌کانی شه‌ویشیان به‌خورشیدو مه‌م و لاسم ڕازی نه‌بێ
که‌سه‌گه خوێریه‌که‌ی پاسی کۆچڕه‌ویشیان به‌له‌مسی میهرو ئیحساسم ڕازی نه‌بێ
که‌مشکی کوێرو چڵکنی ده‌شتی دێمی بێ دره‌ویشیان به‌گه‌نجینه‌ی دڵی پڕ دوڕڕو ئه‌ڵماسم ڕازی نه‌بێ
که‌مۆریانه‌ی نیو لیباسی سه‌رخه‌ویشیان به‌موراخانی میرخاسم ڕازی نه‌بێ
که‌نه‌سلی کۆن و نه‌ویشیان به‌هه‌مسی باسی شوناسم ڕازی نه‌بێ
به‌ڵێ من شێتێکی شازم له‌شێتخانه‌ی نیشتیمانی ئه‌وینتانا هه‌وه‌س بازێکی ده‌ستبازم به‌ڵێ من جودایی خوازم.
2 که‌من هه‌ر خونچه بم ، ئه‌و خار که‌من هه‌ر کۆپان و ئه‌و بار
من هه‌ر سه‌ری کاسی تیر‌و ئه‌و تاڵی ئه‌گریجه‌ی که‌وان من هه‌ر زامی هه‌میشه ته‌ڕ ئه‌و هه‌ر چه‌خماخه‌یه‌ک له‌ژان
من په‌پووله‌ی ده‌هرێ له‌عیشق ئه‌و هه‌ر سه‌رابێ له‌غه‌زه‌ل من هه‌ر پوشی زه‌ردی عومرێ ئه‌و هه‌ر گه‌رده‌لوولێ ئه‌جه‌ل
من کۆتره‌باریکه‌ی وه‌فاو ئه‌و هه‌ر قه‌ل و داڵی سه‌رلاک من هه‌ر پێده‌شتی باوه‌ش و ئه‌و شاخی لوت به‌رزی بێ باک
له‌من ئه‌ڕژێ ڕه‌هێڵه‌ی شه‌کراوی جان و به‌ئه‌و ئه‌درێ به‌هه‌شتی ئه‌جری عیرفان و
به‌یه‌ک ناگه‌ن دێوانه‌ی من ، شه‌می ئه‌و له‌یه‌ک ناچن مه‌راقی من ، خه‌می ئه‌و به‌رامبه‌ر نین زۆری من و که‌می ئه‌و.
|