جوتیاران داواى
قەرەبوو دەکەن.
بەختیار : هەولێر
جووتیارانی هەولێر ئەمرۆ 20/4/2008 لە
سیمینارێکدا داواى قەرەبوو دەکەن لە حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان.
بەسەرپەرشتی مەڵبەندی (18)ى رێکخستنی
بەڕانەتی یەکێتی ى نیشتمانی ى کوردستان سیمینارێک بۆ هەریەک لە (رێباز
بێرکۆتی) لێپسراوى مەڵبەند و لێپسراوى لقی هەولێرى یەکێتی جووتیارانی
کوردستان لە هۆلی پیرزین بە ئامادە بوونی زیاتر لە (300) کەس کە
زۆربەیان جووتیارى دەوروبەرى هەولێر بوون رێکخرا.
لەو سمینارەدا دواى دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان، (رێباز
بێرکۆتی) باسی لە گرنگی ئەو کۆبوونەوەیە کرد ووتی: مەبەست لە ساز کردنی
ئەم سمینارە خستنە رووى کێشەى جووتیاران و هاووڵاتیان لە ناوچەکەدا.
دواتر لێپسراوى لقی هەولێرى جووتیاران لە ووتەیەکدا باسی لە دوو
تەوەرەى سەرەکی کرد کە بریتین لە رۆلی جووتیاران لە پێشخستن و سەرخستنی
شۆرشی کوردستان و ئەو ئەزموونەی کە لە دواى راپەڕین بەدەست هاتووە،
هەروەها لە تەوەرەیەکی تردا باسی لەو داواکاریانە کرد کە لقی هەولێرى
جووتیاران پێشکەشیان بە پەرلەمان و حکوومەت کردوە بەمەبەستی قەرەبوو
کردنەوەى ئەو جووتیارانەى کە زەویە کشتوکاڵیەکانیان کەوتونەتە بەر
فراوان بوونی شارى هەولێر و بەخشینیان بە کۆمپانیا بازرگانیەکان. لە
کۆتاییدا بە پرسیار و وەڵامی ئامادەبوان دووپات کردنەوەى پشتگیرى خۆیان
بۆ داواکاریەکانی جووتیاران کۆتایی بە سمینارەکە هات.
|