٨\١٢\٢٠١٢
جوتیار و خەیار.

لیۆ تۆلستۆی
لە فارسییەوە: ئازاد نەجم
رۆژیک جوتیارێک بۆ خەیار دزین چووە نێو بێستانێکەوە لە بەر خۆیەوە گوتى:
(ئەم فەردە خەیارە دەبەم دەیفرۆشم. بەپارەکەى مریشکێک دەکڕم.. مریشکەکە
هێلکە دەکا و لە سەریان کڕ دەکەوێ و رەوەیەک جووچکەی لێ پاش دەکەوێ.
دانیان دەدەمێ تا گەورە دەبن دواتر دەیانفرۆشم و کودەڵە بەرازێکى
پێدەکڕم و بەخێوى دەکەم تا گەورە دەبێ دواتر لەگەڵ بەرازێکی نێر جووتى
دەکەم و دواتر دەزێ و کۆمەڵێک بەرازى لێ پاش دەکەوێ. دواتر دەیانفرۆشم
و بەو پارەیەش ماینێک دەکڕم دواتر ماینەکە دەزێ و جوانووى دەبن. دواتر
جوانووەکان پەروەردە دەکەم و دەیانفرۆشم. بەو پارەیەش خانوو و باخێک
دەکڕم و خەیاری لێ دەچێنم و ناهێڵم یەک خەیار چیە بیدزن. زۆر باش
پاسەوانى دەکەم. پاسەوانێکی بو َبەکرێ دەگرم و هەر کاتێ ویستم بچمە
شوێنێک، هاوار دەکەم: هێی باش ئاگاداری باخچەکە بە).
کابراى جوتیار هێندە بە قووڵی لە بیرکردنەوان راچووبوو، ئاگای لە خۆی
نەمابوو و نەیدەزانى چۆتە نێو باخێکى تر و بە ئارەزووی خۆى هاوار دەکا
و بە هۆى هاتوهاواری ئەوەوە کابرای پاسەوان ئاگادار بۆتەوە.ٍ کاتێک
بەخۆی زانى کوتەکێکیان سرەواندە بناگوێی.
_____________________
سەرچاوە:
سایتى دیباچە.
رانیە
ماڵپەڕی ئازاد
نەجم
|