٢۴\٥\٢٠١٠
D.2
ده‌وڵه‌تمه‌ندیی چ کاریگه‌ریه‌کی له‌سه‌ر رامیاری هه‌یه.

و. له فه‌ره‌نسیه‌وه :سه‌لام عارف
کورترتن وه‌ڵام ئه‌وه‌یه، ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ری زۆره،
له‌مه‌وپێش له
به‌شی
B.2.3 دا
له‌سه‌ر ئه‌م پرسه قسه‌وباسمان کردووه. لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین، وردتر
درێژه به‌باسی ئه‌و پرسه بده‌ین.
رامیاریی ده‌وڵه‌ت له دێمۆکراسی کاپیتالیستیدا له کاریگه‌ری جه‌ماوه‌رییه‌وه
دووره، به پێچه‌وانه‌وه به ڕووی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ند و که‌مینه
پاره‌داره‌کاندا ده‌رگه‌ی له‌سه‌ر پشته، ڕووه‌و کاریگه‌ری راسته‌خۆ.
گومان له‌وه‌دا نییه که هه‌ڵبژاردنه‌کان پاره‌یان گه‌ره‌که، ته‌نها
کارگه و کۆمپانیا و ده‌وڵه‌تمه‌نده‌کان، ده‌توانن به باشی رێگه به
خۆیان بده‌ن بۆ به‌شداریکردن. به‌خشینی ماڵی سه‌ندیکاکان به پارته
ڕامیارییه‌کان ناتوانێت شان له‌شانی پاره‌ی ده‌وڵه‌تمه‌نده‌کان که له‌و
بواره‌دا خه‌رج ده‌کرێت، بدات. بۆ نموونه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی
له دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا له ساڵی1972دا 500 ملیۆنی تێچوو،
به ته‌نها 13 ملیۆنی لای سه‌ندیکاکانه‌وه دابین کرابوو، ئه‌وی تری
لای کۆمپانیا و ده‌وڵه‌تمه‌نده‌کانه‌وه هاتبوو. له هه‌ڵبژاردنه‌کانی
ساڵی1956دا هه‌رچه‌نده ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ندیکاکان 17 ملیۆن ئه‌ندام
بوون، به‌ڵام نه‌یانتوانی بڕی پاره‌ی742 ده‌وڵه‌ند دابین بکه‌ن، بۆ به‌شداریکردن.
بێگومان هیچ کام له‌و دوو نموونه تاقانه نین و ده‌بووایه گرنگی به‌پرسی
به‌شداری کرێکاران بدرایه، له کاتیکدا که یه‌کیتییه‌کیان ئه‌ندامیکی
زۆری هه‌بوو، پێس ئه‌وه‌ی ئاوا بچووک بووبێته‌وه له ئه‌مه‌ریکا، ئه‌مه
ده‌لاله‌تیکی به‌درۆنه‌خراوه‌یه، بزنسمانه‌کان به‌شدارییه‌کی زۆر له
پاره ده‌که‌ن بۆ هه‌لمه‌تی ڕامیاری هه‌لبژاردن زۆر زیاتر له‌گروپه‌کانی
تری کۆمه‌ل. له سه‌روو ئه‌وه‌شه‌وه بزنسمانه‌کان ئاسانکارییه‌کی
تایبه‌تیان بۆ جونه‌ناو کارگێڕییه فه‌رمییه‌کانی میریی هه‌یه و به‌شێوه‌یه‌کی
راده‌به‌ده‌ر نوێنه‌رایه‌تی ئاستی به‌رزی میریی ده‌که‌ن.[David
Schweickart، Against Capitalism، pp. 210-1] .
له‌به‌ر ئه‌وه به‌پێی لۆجیک له‌لایه‌ن ده‌وله‌مه‌ند و بزنسمانه به‌توناکانه‌وه
به گشتی رامیاریدا ده‌ست به‌سه‌راگیراوه (ئه‌مه به‌کرده‌وه وایه
نه‌ک له‌روی تویرییه‌وه)، ته‌نها ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان بۆیان ده‌لوێ به‌ده‌نگیانه‌وه
بچن و ته‌نها ئه‌و پارتیانه‌ی که له‌لایه‌ن ساماندارانه‌وه
پستگیرییان ده‌کرێت، ده‌توانن پاره‌ی به‌سیان هه‌بێت و روژنامه په‌سه‌نده‌کان
روومالیان بکه‌نه‌وه و هه‌لی بردنه‌وه‌یان ده‌بیت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که
ده‌وڵه‌تمه‌نده‌کان کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان له سه‌ر ڕامیاری هه‌یه.
له رێگه‌ی ئه‌و پارتانه‌وه که نێۆنه‌رایه‌تییان ده‌که‌ن و خه‌زێنه‌کانیان
پڕ ده‌که‌ن و ئه‌وانیش ده‌توانن ده‌ست به‌سه‌ر میدیاکاندا بگرن و له
په‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌کاریان بهێنن- بروانه
به‌شی
D.3
ته‌نانه‌ت له‌و وڵاتانه‌شدا که سه‌ندیکاکان به‌هێزن و پشتگیری پارته
کرێکارییه‌کان ده‌که‌ن. نه‌خشه‌ی کاری رۆژانه به ده‌ست میدیاکانه‌وه‌یه،
میدیاکانیش کڕدراون، پروپاگانده بۆ ده‌وڵه‌تمه‌نده‌کان ده‌که‌ن، پارته
کرێکاریه‌کانیش له‌به‌ر خاڵیبوونی خه‌زێنه‌کانیان که‌م پاره‌ن، له ژێر
کاریگه‌ری نه‌خشه‌ی کاری رۆژانه، که وا به‌ده‌ست میدیاکانه‌وه، ئه‌و
پارته کرێکارییانه ناتوانن ببنه خاوه‌ن پرۆگرامی سه‌ربه‌خۆی خۆیان.
سه‌رباری ئه‌وه ده‌وڵه‌تمه‌ندی کاریگه‌ری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه و یاساکان
هه‌یه، جگه له کاریگه‌ری له‌سه‌ر میدیاکان، له‌و بواره‌دا بابه‌تێک
هه‌یه پێده‌وترێت “دڵنیایی سه‌رمایه‌گوزاری” له باری ده‌رکردنی
یاسایه‌ک که له‌ته‌ک به‌رژه‌وه‌ندییان نه‌گونجێ و ببێته مایه‌ی ناره‌زایی
و گرفتدروستکردن، سه‌رمایه‌داران حسابی خۆیان ساخ ده‌که‌نه‌وه و ده‌گوێزنه‌وه
بۆ جێگه‌یه‌کی تر، به‌وه‌ش کار ده‌که‌نه سه‌ر باری ڕامیاری و ملکه‌چپێکردنی
ڕامیاریکاران. به‌جۆرێک باره ڕامیارییه‌که ده‌شێوێنن، که هیچ
رێگه‌یه‌ک له‌به‌رده‌م میریدا نا‌هێڵنه‌وه، جگه له‌وه که کاری له
به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌گوزاریدا بێت. شڵه‌قاندنی باری ڕامیاری له
وڵاتێک، ره‌نگدانه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ده‌بێت.
ده‌یڤد نۆبڵ
David Noble
باشی بۆ چووه، کاتێک باس له کاریگه‌ری و فشاری ناڕاسته‌وخۆ ده‌کات و
نوسیوویه‌تی “کارگه و کۆمپانیاکان توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه، بگوێزنه
بۆ جێگه‌یه‌کی تر یا لێره کارگه‌یه‌ک دابخه‌ن و یه‌کێکی تر له جێگه‌یه‌کی
تر بکه‌نه‌وه، به‌شێوه‌یه‌کیڕاستەوخۆ و ناراستەوخۆ سامانه‌کانیان بۆ
وه‌به‌رهێنان ده‌خه‌نه گه‌ر له هه‌ر شوێنێک که باری گشتی شوێنه‌که
زۆر بۆیان لەبار بێت. بزنسسمانه‌کان توانیان هه‌یه، که کۆمپانییه
هاوبه‌شه‌کانیان رۆلی به‌یه‌کداکێشانی هیزی کاریان هه‌یه و هه‌ولدان
بۆ هیزی کاری هه‌رزان و ملکه‌چ و خۆده‌رخستنیان به‌شێوه‌یه‌کی هه‌ڵخه‌له‌تێنه‌رانه
و کارامانه، کارێکی وابکه‌ن، که ناوچه‌کان و خه‌ڵکه‌که ناچار بکه‌ن،
که بکه‌ونه کێبڕکێی یه‌کتری، تا بتوانن سه‌رنجی سه‌رمایه‌گوزاره‌کان
بده‌ن به ده‌ستپیشخه‌ری باجیان بده‌نێ و کریکاری گوێله‌مست،
دەوروبەرێکی ئارام و چه‌ند په‌یره‌وی تر که به‌ئاشکرا پستگیری و
کارئاسانی خزمه‌تگوزاریه بنه‌ره‌تیه‌کانیان بۆ بکرێت. ئا به‌م شێوه‌یه
شتێکی سه‌مه‌ره‌یە له‌م سه‌رده‌مەماندا. به‌پێی ئه‌وە نه‌ته‌وه گه‌شه‌سه‌ندووه‌کان(
که سه‌رمایه‌گوزاری چاوی تیبریوون بۆ کاره‌کانیان) زۆر لەبارن بۆ
نزمبونه‌وه‌ی پێوەرە بنچینه‌ییەکانی ژیان( کرێیکارکردن، سودمه‌ندی له
ده‌وله‌ته‌وه، چۆنایەتی و ئاستی ژیان ، ئازادی ڕامیاریی) سافی ئه‌نجامه‌که‌ی
ئه‌م سسته‌مه راوروتکه‌ره به‌شێوه‌یه‌کی گشتی نزمکردنه‌وه‌ی دۆخ و
چاوه‌روانی ژیانە له ساییه‌ی ململانێ و گه‌شه‌سه‌ندنه‌وه. ..
[Progress Without People، pp. 91-92]
له‌و جێگایانه که هێزی کار هه‌رزانه و بازاری کرێکاری خامۆشه،
بێجگه له‌وه، له‌و جێگانه که به‌ری فروفێڵ و ته‌ڵه‌بازی فراوانتره.
بوونی ئه‌وانه به پێچه‌وانه‌ی وڵاته‌کانی خۆیانه‌وه، خاڵێکی گرنگی
تر هه‌یه، پێویسته له بیری نه‌که‌ین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له سه‌رئێشه‌ی
کێبڕکێی نێوانیان قوتار ده‌بن. ئه‌و کۆچپێکردنی سه‌رمایه‌گوازییه، جگه
له ئاژاوه‌ی ڕامیاری، بێکارکردنی هه‌زاران کرێکاری لێده‌که‌وێته‌وه،
که بۆ سه‌پاندنی هه‌لومه‌رجی نامرۆییانه و چاوترسێنکردن و سه‌پاندنی
دیسپلینی کارکردن به‌کارده‌هێنرێت.
کاتێک وڵاتێک زۆر له خۆی ده‌کات و ئاستی ژیان ده‌هێنێته‌خواره‌وه،
ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه سه‌رمایه‌دارانی خۆیان بۆ سه‌رمایه‌گوزاری هان بده‌ن
و هه‌روا به‌مه‌به‌ستی سه‌رمایه‌گوزاری، سه‌رمایه‌دارانی تر راکێش بکه‌ن
تا رووی تێبکه‌ن، هیچ گه‌ره‌نتیه‌کی وا بۆ هێشتنه‌وه‌ی سه‌رمایه نییه،
کرێکاران یدەوڵەتە یەکگرووەکانی ئەمەریکا بینیان که له‌ته‌ک ئه‌وه‌شدا
کارگه‌کان قانزاجیان ده‌کرد، هه‌قده‌سی ئه‌وان له جێگه‌ی خۆیدا گیری
کردبوو، هه‌روا بینیان کارگه‌کانیان گوێزرانه‌وه بۆ مه‌کسیک و باشوور
و خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا و ناوه‌راست و ژاپۆن و هۆنگ کۆنگ، نموونه‌یه‌کی تر
کرێکارانی کۆریای باشوور بینیان کارگه و کاره‌کانیان گوێزرانه‌وه بۆ
ئه‌و وڵاتانه‌ی هه‌قده‌ست هه‌رزانتره و سیسته‌می کارکردنیان ئۆتوریتەی
تره، له‌وانه چین و ئه‌نده‌نوسیا.
هه‌روا له جووڵه‌ی سه‌رمایه‌دا مه‌ترسی قه‌رزی میللی هه‌یه، هەروەک
Doug Henwood ده‌ڵێت “قه‌رزی میللی بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌یه، که ده‌وڵه‌ت
له مستی سەرمایەاراندایه، هه‌رچه‌نده قه‌رز به‌رز بێت واته تا ده‌وله‌تیش
قرزدارتر بێت ، خاوه‌ن بانکه‌کان دڵخۆشتر ده‌بن، میری ناچاره بانکه‌کان
رازی بکات، به‌ڵام که خاوه‌ن بانکه‌کان رازی و دڵنیا نه‌بوون، نه‌ک هه‌ر
له قه‌رزه کۆنه‌کان خۆش نابن، به‌ڵکو به مه‌به‌ستی قازانجی زیاتر،
له‌ته‌ک سه‌پاندنی هه‌لومه‌رجی سه‌ختردا، ماوه‌که‌ی درێژ ده‌که‌نه‌وه.
به‌پێی پێویست له دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ساڵه‌کانی80 ته‌قینه‌وه‌ی
قه‌رزه‌کانی فیدراڵ به‌جۆرێک به‌رزبووه‌وه، که سه‌رمایه وه‌گه‌رخه‌ره‌کان
توانایان زۆر زیادی کرد و داواکاری مه‌رجی به زه‌بری داراییان کرد و
رامیاریی پاره‌ی ئابووری ئه‌مه‌ریکایان که‌مکرده‌وه و وایاننیشاندا که
چاکیانکردووه. ناچار ڕامیارییه‌کی پاره‌ی تازه‌یان سەپاند، لێگرتنەوە
و ده‌ستگرتن به پاره‌وه پرانسیپی سه‌ره‌کی ئه‌و ڕامیارییه تازه‌یه
بوون، گه‌ر ڕامیارییه‌کی له‌و جۆره نه‌خرایه‌ته گه‌ڕ، دابینکردنی هه‌لومه‌رجه‌کانی
ئاسوده‌یی ئابووری له دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئه‌سته‌م ده‌بوون،
دوا به‌دوای داکشان و خاوبوونه‌وه‌ی ساڵانی1989-1992، ئه‌وه بوو
وۆڵ‌ستریت ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ قازانجێکی خه‌یاڵی له‌و قه‌رزانه
کرد. [Wall Street، pp. 23-24 ]
چامسکی ده‌رباره‌ی پرۆگرامی (کلنتۆن) ده‌ڵێت “ که‌مکردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێتی
له‌سه‌ر فیدرالییه‌کان، ده‌شێت بزوتنه‌وه‌یه‌ک بێت به‌ره‌و دێمۆکراسی،
که له راستیدا ئه‌و که‌مکردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێتیه نه‌خشه‌ی وێرانکردنی
پرۆسه‌ی دیموکراسییه. تاودانی گیانی کێبڕکێی نێوان کارگه و کۆمپانییه‌کان،
کاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر دارشتنی ڕامیاریی میرییه نیشتمانییه‌کان هه‌یه،
به‌و ئاراسته‌یه‌ی که خاوه‌ندارییه تایبه‌تییه‌کان به‌ناوی ئازادییه‌وه
سه‌رکه‌وتوو بن[Noam Chomsky، "Rollback III"، Z Magazine، March،
1995]
هه‌ڕه‌شه‌ی ئابووری چه‌کێکی پێویسته بۆ به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی هه‌ناسه‌دان
و گه‌مارۆدانی ئازادی. کۆمپانییه گه‌وره‌کان، کۆپپانییه سه‌رمایه
گوزاره‌کان، کۆمپانییه‌کانی تری له‌م شێوانه. ده‌توانن سنوور یان ڕاسه‌وخۆ
کۆنتڕۆڵی ئیشوکاری میریی ناوه‌ندی بکه‌ن و ده‌شتوانن هێزی کاری ولاتان
بکه‌ن به‌گژ یه‌کتردا.[quoted by Jack Hayward، After the French
Revolution، p. 177]
گه‌مه‌که زۆر ئاسانتر ده‌بوو ئه‌گه‌ر له ململانێکه‌دا، دڕنده زه‌به‌لاحه‌که
،که میرییه ناڕاسه‌وخۆ کاریگه‌ر بدایه، هه‌تا پڕۆژه مامناوه‌ندییه‌کانیش
به‌شدار بوونایه ، هه‌ر ده‌بینرا. بزنسمانه‌کان ئه‌م مه‌سه‌لانه
تاریکده‌که‌ن له کۆمه‌ڵ ، و له‌ژێرناوی ئازادی‌دا که‌رتی تایبه‌ت
توانای زیاتر دەبێت و سه‌رکەوتن به‌ده‌ستده‌هێنێت.
هه‌ڕه‌شه‌ی ئابووری چه‌کێکی زۆر کارایه له تێکدانی ئازادی‌دا. گومانه
بچوکه‌که‌ی پرۆدۆ‌ن به‌ڵگه‌هینانه‌وه و بێچه‌ندوچونه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی،
که بنه‌مای شۆرشگیری.... ئازادییه. که که‌س له دوتوێی که‌ڵه‌که‌بوونی
سه‌مایه‌وه که‌سێکی تر بەهرەکێشی نه‌کات.
ماڵپه‌ڕی سه‌لام عارف
|