په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\١١\٢٠١٢

دابینکردنی ژیانی ٦ ھەزار پەنابەری دیپۆرتکراوە، لە ئەستۆی حکومەتی ھەرێم دایە.


ئێمە ھاوڵاتی ئەم کۆمەڵگایەین.


لە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بۆ وەڵامدانەوە بەکێشەوگیروگرفتی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان پشتیوانی بکەن.


رۆژی: پێنج شەمە بەرواری: ٢٩\١١.
شۆین: بەردەم پاریزگاری سلێمانی، کاتژمێر ٨٣٠ بەیانی.


ئێمە پەنابەرانی دیپۆرت کراوە، قوربانی ھەڵومەرجی نەخوازراوی کۆمەڵگای کوردستانین. سەرباری لەدەستدانی ماڵو حاڵو پیداویستیەکانی ژیانمان، ئێمە ئەو ئینسانانەین ‌کە بۆ بەھرەمەند بوون لەژیانێکی ئاسودە، بەناچاری ڕێگای ھەندەرانمان گرتەبەر ودوای سالانێکی زۆر ژیانکردن لە ولاتانی ئەوروپا، بەزۆرەملێ وەک ئەنجامێک لەسیاسەتی ھاوبەشی نێوان دەوڵەتانی ئەوروپا وحکومەتی عێراقی و ھەرێم، دیپۆرت کراوینەتەوە وسفرەی خاڵیمان بۆ ڕاخرا. ئێمە جگەلە نەبوونی سەرچاوەیەکی دەرامەت بێکاریش یەخەی پێگرتووین، سەرپەنایەکمان نیە بۆئەوەی تێیدا بژین‌و بوینەتەبار بەسەر کەسوکارمانەوە. بێئومیدی‌و نەخۆشی دەرونی‌و خۆشنەویستی ژیان ھەرساتەو ھەر ڕۆژە ژیانی داگیرکردوین. بەڵام ئەوە دەسەڵاتو لایەنە بەرپرسەکانە کەتائێستا نەک ھیچ مەسئولەیەتێک بەرامبەر بەژیانی خۆمان‌و ژیانی خێزان و مناڵانی بەجێماومان نیشان نادات، بگرە لەسەر سیاسەتی دیپۆرتکردنەوەی ھاوچارەنوسەکانمان بەردەوامە.

ئێمە بەم ژیانی بێدەرەتانیو سەرگەردانیەمانەوە، چەندین جار لەرێگای فیدراسیۆنی پەنابەرانەوە، داوامان لەدەسەلاتدارن کردووە کەلەکێشەو گرفتەکانی ئێمەی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان تێبگات وبۆ گێرانەوەی ژیانی ئاسایمان وەک ھاولاتیانی ئەم ولاتە ھەنگاو ھەڵگرێ. بەڵام بە داخەوە جگەلە وەعدەو بەڵێن تائێستا ولەماوەی ٢سالی ڕابردوودا، کەمترین داخوازی بۆ باشکردنی ژیانمان وەڵامی وەرنەرگرتۆتەوە.

لە ساڵی ٢٠٠٥ وە زیاتر لە ٦ ھەزار پەنابەری ھەرێمی کوردستان بەدور لە خواست و بڕیاری خۆمان بەزۆرە ملی دیپۆرتی ھەرێمی کوردستان کراوینەتەوە. ‌ژمارەیەکی بەرچاویشمان خاوەنی مناڵ‌و ھاوسەرین‌و ئەوەی لەژیاندا ھەمانبووە لەدەستمانداوە. ئێستاش ھیچ سەرچاوەیەکمان نیە بۆ دامەزراندنەوەی ژیان وچونەوە نێوکۆمەڵگا وەک ھەر ھاولاتیەکی ئاسایی ئەم ولاتە.

ئێمە نامانەوێت چیتر ببینەوە خوراکی دەریا ودەمانەوێت لەم خەمۆکی ودەردو مەینەتیە، لەبێکاریو دەستکورتی ونەبوونی ڕزگارمان بێت. مافی ژیان وبەھرەمەندبوون لەپێداویستیەکانی ھاولاتی ئاسایی مافی ئێمەشە.‌ ھەربۆیە ناچارین دەنگی نارەزایەتی دەربرین. ئەویش لەکاتێکدا کەدەسەلاتداران وەڵام بە کێشەکانمان نادەنەوەو بەرپرسیارێتی بەرامبەر بەکێشەکانی ئێمە نیشان نادات.

ئێمە لەم ڕێگایەدا ئێوە بەھاولاتیو کەسوکاری خۆمان دەزانین. ھانای ئێوە ئازادیخوازانو ئینسان دۆستان وڕیکخراوەکان وھەموو ئەولایەنە سیاسی وپیشەییانەی کەژیانی ھاولاتیان بۆ مەبەستە وئەرکی خۆیان بۆ بەدیھێنانی ژیانێکی ئاسودەو مسۆگەر داناوە، گەورەترین پشتیوانییە. بەتایبەتی باشبونی ژیانی ئێمە ٦ھەزار ئینسان باش بوونی ٦ھەزار خێزانە.. بۆیە گرنگە لەگەڵمان بن.. پشتیوانمان بن. دەنگی ناڕەزایەتیو داخوازیەکانمان بەدەنگو داوای خۆتان بزانن.. ئەمە تەنھا ڕیگایەکی شارستانیە بۆ ناچارکردنی دەسەڵاتداران تا وەلام بەژیانو داخوازیەکانمان بدەنەوە. داوادەکەین بەھەر شیوەیەکی گونجاوی خۆتان پشتگیری ناڕەزایەتیو خۆپیشاندانەکانمان بکەن بەشداری بکەن.


بەھرەمەند بوون لەژیانی شایستەی ئینسانی، مافی ھەر ھاولاتیەکی کوردستانە!

 

بۆ زانیاریی پتر پەیوەندیی بکەن بە ژمارە تەلەفونەکانی (٠٧٧٠٢٢٠٤٨٤٤ یان ٠٧٥٠١٧٣٠٧٠٧).


لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٢٦\١١\٢٠١٢

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk, 00447856032991, 07895976547

Fax: 08715288651, www.federationifir.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک