په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

دادگایەک بۆ تاوانبارانى شەڕى ناوخۆ،
ژمارەى تاوانبارەکان هێندەى ژمارەى گەندەڵکارەکانە.


پێشڕەو حەمید  


قوربانییەکانى شەڕى ناوخۆیى نێوان هێزە کوردیەکانى باشورى کوردستان، مرۆڤ گەڵێک بون کەلەنێوان بڕوابون بەشەڕەکان و تەسلیم بونیان بەواقعێکى تاڵى نەدارى ، بەشدارکەرێکى بەهێزى گەرمترکردنى ئاگرى شەڕەناوخۆیەکان بون و لەپێناوى هیچدا بوونە قوربانى ؟ (لەگەڵ ڕێزو حورمەتم بۆ قوربانیەکان و خێزانى ئەوقوربانیانەى شەڕى ناوخۆ) هیچ بەماناى ئەوەى شەڕى ناوخۆ هیچ دەسکەوتێکى نەتەوەى و کۆمەڵایەتى بەدواى خۆیدا نەهێنا و تەنها ژمارەکى زۆرى خەڵکى هەرێمەکەمان گیانیان لەدەستداو ژمارەیەکیش کەم ئەندام بون و ژمارەیەکى زۆرى گەنجانى کوردستانیش دەربەدەرى وڵاتانى ڕۆژئاءاوبون .


لەپشتى هەڵگیرسانى شەڕى ناوخۆى حیزبەکوردیەکانەوە لەدواى ڕاپەرێن ، چەندین تاوانبارهەیە کەدەبێت بەتاوانبارى جەنگ و پشتگیرکردن لە کوشتنى خەڵکى کوردستان بدرێنەدادگا و مافى تاوانەکانى خۆیان وەربگرن ؟! بەڵام کام دادگا و کێن ئەوانەى کەتاوانبارى شەڕى ناوخۆن ؟ ئایا دادگاکانى کوردستان سەربەخۆن و دەتوانن ئەو کەسانە دادگاى بکەن و دۆسێ یەکیان بۆبکەنەوە و وەک تاوانبارى جەنگ دادگایان بکەن ؟ بیگومان ئەوەیان ئەگەرێکى دورە چونکە تائێستاش دادگاکانى کوردستان سەربەخۆنین و لەلایەن هەردو حیزبى دەسەڵاتدارەوە بەڕێوەدەبرێن و ئەو کەسانە دەکەنە خاوەن بڕیار کە ئەندامێکى دڵسۆزى لق و مەڵبەندەکانیان بێت .


ئاخۆ تاوانبارانى شەڕى ناوخۆى کوردستان کێن و چۆن بدۆزرێنەوە ؟ لەکاتێکدا سەرکردەى حیزبەکان خۆیان لەتێوەگلان لەشەڕەکاندا بەدوور دەگرن و دەڵێن ئەگەر ئێمە تاوانبارین با میللەت دادگایمان بکات ، ئاخۆ بێباکى ئەو سەرکردانە لەپاى چیدێت ، لەکاتێکدا حیزبەکانى ئەوان بەشەڕهاتبون و ئەوانیش سەرۆکى حیزبەکانن و بە فەرمانەکانى ئەوان گوللەیەکى زیاتر دەنرا بەیەکترەوە ؟ ئێمە دواکارى لەکام دادگابکەین تا دۆسێیەک بۆ تاوانبارانى شەڕى ناوخۆ دروست بکات ؟ چەند کەس دەست نیشان بکەین و بەتاوانبارى شەڕ بیان ناسێنین ؟ ئایا داواکارى گشتى لەکوردستاندا چى کارێکى هەیە ئەگەر لەسەر مافى گشتى نەیەتەدەنگ ؟ کێن ئەوانەى ناویان لەخۆیان ناوە ( داواکارى گشتى ) و تائێستا چیان کردوەو لەسەر کام لەپرسە گشتیەکان وەک داواکاریەک دۆسێ یەکى دروستکردو و تاچەند شەڕى یاسایى لەسەر کردوە بۆ بردنەوەیان ؟ بیگومان هیچ و هیچ و هیچ .


تاوانبارانى شەڕى ناوخۆ هێندى گەندەڵکاران ژمارەیان زۆرە و تائێستاش لەبرى ئەوەى شەرم بکەن کە بەفەرمانى ئەوان کەسێک کوژراەو برینداربوەو دەربەدەر کراوە ، تەواوى ئەو تاوانانە بە ئازایەتى دەزانێت و بەئاشکرا لەسەر شاشەى تەلەفزیونە کوردیەکان ( حیزبییەکان ) باسى قارەمانێتى خۆیان دەکەن و کورد کوشتن بەبیانوى کارکردن و قوربانى دان بۆ بیروباوەڕ ( مەبد ْ ) کەى دەهێنێـتەوە .


بەرلەهەڵبژاردنەکانى ڕۆژى 25/7/2009 هەمومان بە هیواى ئەوەوەبوین کە (پەرلەمانێکى سپى) دروست بکرێت و ئەو کەسانە نەبنە ئەندام پەرلەمان کە دەستیان هەبوە لە هەڵگیرسانى شەڕى ناوخۆ و کوشتن و ژن کوژى دا ، کەچى بەداخەوە پەرلەمانەکەمان پڕوبە لە مۆرڤ گەڵێک کە دەستیان هەبوە لە ئاوارەکردنى ڕۆڵەى ئەم میللەتە لەسە رخاکەکەى خۆیى و بە هەمو هێزێکییەوە بەشدارى لەشەڕەکانداکردوەو یارمەتى دەرى ژن کوژەکانیش بووە .


بۆئەوەى تاوانبارانى شەڕى ناوخۆى کوردستان دادگاى بکرێن و ئیدى خەڵکانێکى تاوانکار نەبنە بەرپرس و چارەنوسى خەڵکى بەش مەینەتى کوردستانیان نەکەوێتە دەست ، ئێستا کاتى ئەوە هاتوە کە داواى دامەزراندنى دادگایەکى سەربەخۆ بکرێت بۆ دادگاى کردنى تاوانبارانى شەڕى ناوخۆى کوردستان .
 

 

 

peshrawhameed@googlemail.com