٣٠\۴\٢٠١٠
تاهیر
حاجی حه‌سه‌ن:
دادگای عێراق سه‌ربه‌خۆ نییه و له‌لایه‌ن هێزه ناوخۆیی
و ده‌ره‌کییه‌کانه‌وه ئاراسته ده‌کرێ، پارتی و یه‌کێتی
هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالیان وه‌ک کارتێک به‌کار‌هێناوه بۆ
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان.

ئامادەکردنی ئەمیر قادر -
تایبەت بە هاوپشتی
بیست و دوو ساڵ تاوانی
هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال، به‌ده‌ر له‌ته‌پ و تۆزی میدیاکان و به‌ڵینه‌کان
،گفتوگۆیه‌کی ڕاستگۆیانه له‌سه‌ر ئه‌م دۆزه‌و پرسه‌کانی.
ڕه‌نگه هیچ دۆز‌و
بابه‌تێک له‌میدیای کوردی‌دا هێنده‌ی ده‌سته‌واژه‌ی
(هه‌ڵه‌بجه،ئه‌نفال،کۆکوژی و جینۆساید) پانتایی میدیای کوردی
دانه‌گرتبێت و نه‌بووبێته قسه‌ی سه‌رزاری سیاسیه‌کانی کورد له 22
ساڵی رابردوودا،لانی که‌م مانگی مارس مانگی به‌رزبوونه‌وه‌ی تای
ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌یه،ده‌سه‌ڵاتدران به‌به‌ڵینی قه‌به‌وه دێن و
یادی قه‌به‌و ئه‌ستورو رازاوه ده‌گێرن و هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌مدۆزه‌ش
له‌میدیاکانه‌وه ده‌سه‌ڵات ده‌کوتن و باس له‌وه‌ده‌که‌ن که ئه‌وان
دلسۆزترن،چه‌ند مانگی رابردوو و که‌شی هه‌ڵبژاردن ئه‌م گه‌مه‌یه‌ی
دژوارتکرد و ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سه‌لاتیش جارێکی تر ئه‌م یاریه‌یا‌ن
پڕتاوترکرد،ئاستی ئه‌م باسانه له‌شوێنێکه که‌سه‌رکوێر کردن و تارمایی
زیاتر ده‌خاته سه‌رئه‌م دۆزه‌و هێنده‌ی تر گۆمی ئه‌م ڕووداوه
پڕتاوانکاریه لێڵ ترده‌که‌ن،له‌به‌رانبه‌ردا قوربانیه‌کان و
که‌سوکاریان هێشتا له‌ژێر داروپه‌ردووی ئه‌م کاره‌ساته‌دا
نه‌هاتوونه‌ته ده‌رو،که‌مترین به‌رچاوڕوونیان نیه،لێکۆڵینه‌وه‌ی
کوردی له‌وه‌ش کۆڵه‌وارتره که ئه‌م دۆزه تاوتوێ بکات،سه‌رجه‌م
واده‌رده‌که‌وێت که هه‌موو کۆمه‌ڵگاکه له نا ئارامی و لیقه‌ومان و
تراومادایه‌و،ڕه‌نگه بتوانین ئه‌مه له‌قوڵایی خه‌ڵکی کوردستاندا
به‌دی بکه‌ین،بێ هۆنیه که که‌مترین لێکۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی واقعی
له‌سه‌ر ئه‌مدۆزه له‌مێشک و ئه‌ندێشه‌ی خه‌ڵکی کوردا شوێن ناگرێت و
ئه‌گه‌ر بته‌وێت سه‌ره‌داوێکی باشت ده‌ستبکه‌وێت ده‌بێت بچێت
سه‌رچاوه‌و دۆکومێنته بیانیه‌کان سه‌یربکه‌یت،بۆباس کردن له‌م دۆزه
ده‌زگای هاوپشتی له‌م باره‌یه‌وه ژماره‌یه‌ک هه‌ڵسوڕاوو لێکۆڵه‌ر
ده‌دوێنێت.
ئه‌میر قادر: چه‌ندین ساڵ به‌سه‌ر تاوانی
ئه‌نفال و جینۆسایدا تێده‌په‌ڕیت،دادگای باڵای تاوانه‌کانی
عێراق،ژماره‌یه‌ک له‌سه‌رانی ڕژێمی به‌سزای جۆراو جۆر سزاداو تاوانی
ئه‌نفال و دواتر هه‌ڵه‌بجه‌ی دانپێداناو وه‌ک جینۆساید ناساندی،هه‌وڵه
ناونه‌ته‌ویه‌کانیش هه‌ندێک جوڵه‌یان تێ که‌وتووه،ئایا ده‌کرێت به‌م
ئه‌نجامانه دڵخۆش و ڕازی بین؟ چۆن بڕوانینه ئه‌و داوی جاڵجاڵۆکه‌یه‌ی
که‌چه‌ندین وڵات و که‌سایه‌تی سیاسی و دیپلۆماسی و بازرگان و کۆمپانیا
تێیدا هونه‌رمه‌ندانه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی جیاجیا تێیدا به‌شداربوون
،ئایه ئیمکانی بینینی ڕوخساره شاراوه‌کان و کاراکانی ئه‌م تاوانه
چه‌نده،هه‌وڵه‌کان له‌م ڕاستایه‌دا چۆن ده‌بینن؟
تاهیر
حاجی حه‌سه‌ن: دیاره ڕژێمی به‌عسی ڕوخاو هه‌رله‌کاتی هاتنه
سه‌رحوکمی به شێوه‌یه‌کی سه‌ربازیانه توانی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بسه‌پێنیت
به‌سه‌ر خه‌ڵکی عێراقدا. پاش ئه‌وه‌ی سه‌دام حسێن وه‌ک یه‌که‌ی یه‌که‌م
له هه‌یکه‌له‌ی ده‌سه‌ڵاتدا هه‌رچی جێگای گرنگ له‌نێو ده‌وڵه‌ت و
به‌رپرسیاریه‌تیه سه‌ره‌کیه‌کاندا هه‌بوو، بۆژێر چنگی خۆی و تاقمێکی
بڕوا پێکراوی خۆی قۆرخ کرد. ئیتر تا ئه‌و کاته‌ش ئه‌و ده‌سه‌ڵاته وه‌ک
هه‌یکه‌له سه‌ره‌کیه‌که‌ی له‌نێو برا، هه‌رچی جۆرێک له‌مانای ئازادی
بۆخه‌ڵکی عێراق بوونی نه‌بوو، نه‌ته‌نها بۆخه‌ڵکی کورد، که‌له‌ژێر
سته‌می نه‌ته‌وه‌بونیدا وه‌ک ژماره دوویه‌ک و بگره که‌متریش هه‌رده‌م
مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرا له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه. ده‌کرێت
ووردتر بگه‌ڕێینه‌وه دواوه و ئه‌و هۆکارانه‌ش ببینین که تا ساڵی
1990 یانی تا ئه‌و کاته‌ی ڕژێمی به‌عس به سه‌رکردایه‌تی سه‌دام هێرشی
خۆی کرده سه‌ر وڵاتی کوه‌یت و داگیری کرد، پاش ئه‌وه‌ی له‌جه‌نگی
هه‌شت ساڵه‌ی دژی ده‌سه‌ڵاتی تازه هاتووی ئاخونده‌کانی ئێران،جه‌نگێکی
ماڵویرانکه‌ر بۆسه‌ر ژیان و که‌رامه‌تی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی عێراق که
خه‌رجی ئه‌وجه‌نگه به‌به‌های ملیۆن له ئینسانی عێراق و ئێران کۆتایی
پێهات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شکستی ئابوری عێراق به ئه‌ندازه‌یه‌ک بوو
ده‌رچون لێی بۆڕژێمێکی دیکتاتۆری وه‌ک به‌عس به‌ڕێگایه‌کی بێ جه‌نگ
نه‌ده‌کرا ببینرایه. چونکه سه‌رجه‌م داهاتی عێراق هه‌رهه‌مووی ده‌کرا
به‌خۆراکی ئه‌و جه‌نگه و له‌به‌رانبه‌ریشیدا بێکاری‌و برێسێتی به‌شوێن
خۆیدا ده‌هێنا. بۆیه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره بۆهه‌رساته و
ده‌بوا له‌گه‌ڵ هه‌رچ بارودۆخێکدا بۆی ده‌هاته پێش، ڕێگای ده‌ربازبون
مه‌حاڵ بوو، به‌بێ جه‌نگێکی دیکه. دیاره داگیر کردنی کویه‌ت بۆخۆی
له‌لایه‌ن وڵاتانی زلهێزی جیهان به‌ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریکا جێگای
مه‌قبولیه‌ت نه‌بوو، چونکه کویه‌ت وه‌ک خۆی ده‌وڵه‌ته و له‌هه‌مان
کاتیش‌دا یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌یه که له‌سه‌رچاوه‌ی نه‌وتیه‌وه
ده‌وڵه‌مه‌نده و دراوسێی وڵاتی سعودیه‌یه، که بۆ سیاسه‌تی ئه‌مریکا
پاراستنی ئه‌و دوو وڵاته هێنده‌ی پاراستنی خودی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا
گرنگه بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتخوازیه به‌رژه‌وه‌ند داریه‌ی که ئه‌مریکا
له‌جیهاندا به‌شوێنیه‌وه‌یه‌تی.
ڕه‌نگه ئه‌م کورته باسه که‌مێک دوورمان بخاته‌وه له‌و ئه‌سڵه‌ی
ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ری هه‌ڵویه‌سته‌یه‌ک بکه‌ین، به‌ڵام خۆت واته‌نی
ئه‌م نه‌هامه‌تیانه‌ش بۆسه‌رخه‌ڵکی هه‌ژاری گوند نشینانی کوردستان له
کاتی کۆتاییه‌کانی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی، ساڵی هه‌شتاکاندا، بۆخی هه‌ر
په‌یوه‌سته به‌و بینینه پڕ له‌به‌رژه‌وه‌ند خوازیه کوێرانه‌یه‌ی
نیزامی چه‌وسینه‌ری سه‌رمایه‌داری. تا ئه‌و کاته‌ی ڕژێمی به‌عس هێشتا
جێگا ئومێدێک بوو بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکا
له ناوچه‌که، جێگای ڕێز بوو به‌هه‌موو ماناکانی خۆی، تا ئه‌وکات
واته درێژه کێشانی جه‌نگی هه‌شت ساڵه ئه‌گه‌ر بهاتبایه و
قودره‌تمه‌ندی ئه‌و وڵاته زلهێزانه پاڵپشتێک نه‌بایه بۆ ئه‌و
جه‌نگه، ده‌کرا زۆر زووتر ئه‌و بارودۆخه به‌جێگایه‌کی که
بگه‌شتایه. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئیسلام گه‌رای شیعێتی بۆخۆی
هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی مه‌زن بوو له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکا له
ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا، بۆیه هه‌رده‌م وه‌ک پاڵپشتێ به‌ناڕاسته‌وخۆ و
به‌راسته‌وخۆ ده‌ستیان به پاراستنی هه‌یبه‌تی ڕژێمی دیکتاتۆری
عێراقه‌وه بوو. فرۆشتنی چه‌کی زۆر بۆ به‌رده‌وامی جه‌نگه‌که و سود
مه‌ند بوونی خاوه‌ن کارگه زه‌به‌لاحه‌کانی چه‌ک دروست که‌ره‌کان
له‌لایه‌ک،له‌لایه‌کی دی ڕژێمی به‌عس به‌بێ هیچ سڵکردنێک له ئه‌و
هه‌موو ده‌سه‌ڵاته نێونه‌ته‌وه‌ییانه و خودی به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتوه‌کان بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ له‌هه‌رچ کوییه‌کی ئه‌م
سرزه‌مینه، هات هێرشی به‌ناو ئه‌نفالی سه‌پاند به‌سه‌ر هه‌رچی ئینسانی
گوندنشینی بێدیفاعی کوردستاندا و ماڵوێرانی بۆ زیاد له 4000 گوند و
کوشتنی 182000 ئینسانی چه‌وساوه، بۆخۆی ئه‌و پرسیاره ساده‌یه
ده‌وروژێنیت به‌رانبه‌ر دنیای به‌رژه‌وه‌ند خوازی ئه‌م زلهێزه‌ی جیهانی
سه‌رمایه‌داری: ئاخۆ ئه‌وان ئه‌گه‌ر خوازیاری کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و
دیموکراتخوازن له جیهاندا ئه‌وه چ پرنسیپێک بوو له‌و چرکه‌ساتانه‌دا
چاوی خۆیان نوقاند به‌رانبه‌ر ئه‌و کاره‌ساته که‌م وێنه‌یه‌ی که
له‌کۆتاییه‌کانی سه‌دی بیسته‌مدا ڕویدا؟ ئاخۆ نه‌یان ده‌توانی ڕێگر بن
له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕژێمه هارودڕنده‌یه‌دا، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌دان
هه‌زاره له‌خه‌ڵکی بێدیفاعی کوردستان به‌و مه‌رگه‌ساته چاوه‌ڕوان
نه‌کراوه تیانه‌چن؟ یان ڕودانی کاره‌ساتی کیمیاباران کردنی شاری
هه‌ڵه‌بجه له‌ساڵی 1988دا بۆخۆی ئاشکراترین تاوان نه‌بوو به‌ده‌ست
ئه‌و ڕژێمه دڕنده‌یه‌وه و به‌به‌رچاوی سه‌رجه‌م مانگه ده‌ستکرده
جاسوسیه‌کانی ئه‌مریکاوه،که‌ئاگایان له‌هه‌مووشتیکه‌و به‌ڵام
له‌وکاته‌دا خه‌ڵکی شارێک زۆربه‌ساده‌یی له‌نێو ده‌بران به‌گازی
کوشنده؟ پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕژێمه ئیتر وه‌ک قازانج نه‌ده‌مایه‌وه بۆ
ئه‌و به‌رنامه پێویستیه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مریکا له ناوچه‌که‌دا،
سه‌رله‌نوی داگیرکردنه‌وه‌ی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه،
له‌لاوازترینه‌وه که زۆرینه‌ی خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ش پێیخوش ده‌بوو
بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌کۆل ببێته‌وه، ته‌نها عێراق بوو.
کاتێک به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته زلهێزانه بۆهه‌رچ لایه‌ک
وه‌رچه‌رخا به‌پێی قازانجی زیاتری پێگه‌ی خۆی، ئه‌وکات بێهیچ شه‌رم
کردنێک سه‌رجه‌م تاوانێک له‌و وڵاته پێشتر کراوه، ئه‌م ئێستا وه‌ک
چه‌کێک به‌کاری دێنیت بۆئه‌وه‌ی زۆرتین هه‌قانیه‌ت بۆخۆی کۆبکاته‌وه
تا ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌سه‌رکار لابات. خه‌ڵکی
کوردستان و عێراقیش زۆر له‌مێژه خوازیاری ئه‌وه بوون که
ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌یان له‌کۆڵ ببێته‌وه، به‌ڵام زۆر که‌م ڕویداوه ڕێگا
درابێت به‌خودی هێزی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی، ده‌سه‌ڵاتێک له ڕوژهه‌ڵاتدا
له‌نێو ببرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستێکی به‌رژه‌وه‌ندخوازانه‌ی زلهێزانی
جیهانی خۆی نه‌کردبێت به‌ڕابه‌ری ئه‌و له‌به‌ریه‌ک
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه. باشترین چه‌کێک به‌کارهێنرا بۆ ئه‌وه‌ی
بسه‌لمینرێت ڕژێمی به‌عس دیکتاتۆره و خاوه‌ن چه‌کی
کۆکوژیه(له‌راستیشدا ئه‌و چه‌که‌ی هه‌بوه و به‌کاریشیهێنا) زیندوو
کردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی کیمیاباران کردنی شاری هه‌ڵبجه‌و ئه‌نفالی
خه‌ڵکی سیڤیلی گونده‌کانی کوردستان له‌گه‌ل کوشتوبڕی خه‌ڵکی
زه‌حمه‌تکێشی باشوری عێراق بوو. ئه‌م کارتانه تا کاتی دادگای کردنی
تاوانبارانی ڕژێمی به‌عسیش له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق،
بۆخۆی به‌ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ست بونێکی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌رجه
پێشوه‌ختانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مریکی له عێراقدا پیاده‌ی
ده‌کات. هاوکات له‌گه‌ڵ ململانێ و جێگاوڕێگای مه‌وقعیه‌تی سیاسی
ئێرانیش، بۆخۆیان به‌شێکن له‌و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه له‌نێو ئه‌نجامی
کۆتایی ئه‌و دادگای کردنه‌دا. سه‌رانی ئه‌و ڕژێمه به شێوه‌یه‌ک له
شێوه‌کان هێشتا ناتوانین بڵێین دادگاییه‌کی عادیلانه کراون، هێنده‌ی
هه‌ست ده‌کرێت جۆرێک له بارگراوندێکی سیاسه‌تی تائیفیانه زاڵ کرا
به‌سه‌ر خودی دادگایه‌که‌دا، هه‌ر له کاتی له سێداره‌دانی
سه‌دامه‌وه تاده‌گات به که‌سه‌کانی دیکه‌شیان.
ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و دادگایی کردنه عادیلانه بوایه، نه‌ده‌کرا تا
ئێستاش سه‌دام له‌سێداره بدرایه، چونکه هێشتا ئه‌و وه‌ک
که‌سایه‌تیه‌کی سه‌ره‌کی له‌و ڕژێمه‌دا هه‌ڵگری سه‌ده‌ها نهێنیه که
ده‌بوا هه‌موو هۆکاره‌کانی پشت ئه‌و تاوانه مه‌زنه بدرکێنێت،
که‌کێبوون ئه‌و لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تیانه چه‌کی کۆکوژیان پێفرۆشت و
کۆمه‌کیان کرد بۆ جه‌نگێکی ماڵ‌وێران که‌ری هه‌ش ساڵه له گه‌ڵ
ئێران‌دا.
پێشتوه‌خت ته‌سفیه‌کردنی سه‌رانی به‌عس ده‌کاته ئه‌وه‌ی هێشتا دادگای
باڵای تاوانه‌کان له عێراقدا خاوه‌نی بڕیاری سه‌ربه‌خۆی خۆی نیه‌و
ته‌نها وه‌ک شانۆییه‌کی مه‌هزه‌له ئاسا ده‌بینرێت. ڕاسته دان نرا
به‌جینۆساید کردنی ئه‌و تاوانه‌دا، به‌ڵام له عێراقێکی دابه‌ش کراو
به‌سه‌ر تائیفه و هێزی شۆڤێنی قه‌ومیو دینیدا، پێناچێت گره‌نتیه‌کی وا
هه‌بێت له ئاینده‌دا کاره‌ساتی وا دووباره نه‌بێته‌وه بۆسه‌ر ژیان و
گوزه‌رانی خه‌ڵکی کوردستان، له‌لایه‌ن خودی ئه‌و حیزبانه‌ی ئێستا شه‌ڕی
ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن له عێراقدا.
ئه‌میر قادر: دوای 22 ساڵ له‌تاوانی
هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال وهه‌زاران قوربانی و بێسه‌روشوێن و برینداری ئه‌م
دۆزه، سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که هه‌ن و دراون چ حکومی و چ کاری
ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی،چه‌ند ساڕێژی ئه‌م برینه‌یان
کردووه؟.له‌م باره‌یه‌وه هیچ پرۆژه‌یه‌ک بۆ برینه نه‌بیندراوه
ده‌رونی و ڕۆحیه‌کانی قوربانیه‌کان نیه،هه‌ندێک پێیان وایه که
ئاگاهانه ناچنه سه‌ر ئه‌م برینه‌و، به‌و هۆیه‌شه‌وه تاکی قوربانی و
زیان لێکه‌وتوو له‌تراومادا ئه‌ژی و ناتوانێت به‌رگری له‌دۆزه‌که‌ی خۆی
و ما‌فه‌کانی بکات و هه‌مییشه وتاری نامه‌نتقی و ئیحساسی ده‌رخوارد
ئه‌درێت و به‌م هۆیه‌وه هه‌میشه نێچیرێکی ئاسانی سیاسیه‌کانه‌و،ئاسان
ئه‌توانن به‌ڵێ و نه‌خێره‌کانی خۆیانی به‌سه‌ردابسه‌پێنن؟
تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: بێگومان ده‌بێت دان
به‌و ڕاستیه‌دا بنێین که‌مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفال و تاوانی کیمیاباران کردنی
خه‌ڵکی سیڤیلی هه‌ڵه‌بجه،له‌لایه‌ن دوو حیزبی سه‌ره‌کی کوردستانه‌وه
هه‌میشه وه‌ک کارتێک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ماددی و مه‌عنه‌وی خۆیان
به‌کاریان هێناوه له نێو گه‌مه سیاسیه‌کانی نێو عێراق و وڵاتانی
موداخل له کێشمه‌کێشه‌کانی عێراقدا. ئه‌گه‌ر نا وه‌ک ئه‌سڵێک
بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و نه‌هامه‌تیانه به‌سه‌ر ڕزگاربوانی پاش ئه‌و
کاره‌ساته، ناکرێت بڵێین با ده‌سخۆشی له‌و حکومه‌ته کوردیه بکه‌ین
بۆ ئه‌و هه‌موو کۆمه‌که مه‌عنه‌ویه‌ی که هه‌وڵی داوه شوناسێکی
ئینسانی بوون بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌رجه‌م ڕزگار بوانی دوای ئه‌و
کاره‌ساته. به‌پێجه‌وانه‌وه هه‌ریه‌ک له ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان و
خودی ئه‌و دوو حیزبه ئه‌گه‌ر چی بڕێک ئیمکاناتی مادییان بڕیوه‌ته‌وه
بۆ که‌سوکاری ئه‌نفالکراوان و کیمیاباران کراوان، به‌ڵام له ڕووی
ده‌رونیه‌وه ئه‌و ئینسانانه خاوه‌نی مه‌زنترین ئیحساسێکن که پێویستی
هه‌میشه‌یان به‌وه هه‌یه ده‌سه‌ڵات بۆ هه‌رساته و ژیان و
گوزه‌رانیان به‌ره‌و جێگایه‌ک ئاراسته‌بکات، که ئه‌و خه‌ڵکه هه‌ست
بکه‌ن بڵێن به‌ڵێ ئێمه ئیستا هه‌ست به‌سه‌ربه‌ستی و ئینسانی بونی
که‌سایه‌تی خۆمان ده‌که‌ین. به‌ڵام پێناچێت ئه‌م پرسه جێگای خۆی
گرتبێت له نێو هه‌ناوی ئه‌و خه‌ڵکه‌دا. ڕۆژانه له‌نێو که‌ناڵ و
میدیاکانی حیزب گه‌لی حاکم و موعارزه‌وه، له‌سه‌ر که‌می جێگاوڕێگای
ئه‌و خه‌ڵکه قسه ده‌که‌ن، به‌ڵام له ڕووی کرداره‌وه هه‌نگاوێکیش
نه‌چونه‌ته بواری جێبه‌جێکردنێکی واوه که دور بێت له ڕاکێشانی ئه‌و
خه‌ڵکه بۆژێر سایه‌ی ته‌سلیم بوون به خواسته‌کانی ئه‌و حیزبانه!
لێره‌دایه مه‌ینه‌تیه مه‌زنه‌که، کاتێک حیزب نانێکت بداتێ وه‌ک
ئه‌وه‌ی خێرت پێ‌بکات، بێگومان ده‌بێ به‌رانبه‌ریش سه‌ری ته‌سلیم بوون
دانه‌وێنێت. هێشتا له‌نێو زهنیه‌تی خودی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته کوردیه‌دا
پێناسه‌یه‌ک نیه بۆ ئه‌وه‌ی تۆ هاوڵاتیه‌کیتو مافی ڕه‌وای خۆت هه‌یه
بۆئه‌وه‌ی جێگاوڕێگات دیار بێت به‌بێ په‌نا بردن بۆ ته‌سلیم بوون به
خواستی حیزب، ئه‌م تیگه‌یشتنه لای حیزبی موعاریزیش هه‌مان
تێگه‌یشتنه، به‌هه‌ر هه‌موڵایه‌ک هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ندێک
بۆیان ده‌کرێت بنه‌ماکانی سیاسه‌تێکی ناڕاسته‌وخۆی دیکتاتۆریانه
بسه‌پێنن به‌سه‌ر زهنیه‌تی خه‌ڵکیدا به‌گشتی.
ده‌کرێت هه‌وڵی ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کانیش ببینرێت، به‌تایبه‌ت
ڕێکخراوی چاک، که به‌پێی توانای خۆی هه‌وڵی باشی داوه بۆناساندنی
ئه‌و دۆزه به داموده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان، به‌ڵام وه‌ک ئه‌وه‌ی
ڕێکخراوه‌کان بتوانن به ئه‌ندازه‌یه‌ک کاریگه‌ری دابنین له‌سه‌ر
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شوناسی ئینسانی بوون بۆ ڕزگار بوانی دوای کاره‌سات، چ
له ڕوی ده‌رونیه‌وه تا ده‌گات به هوشیارکردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی
بێنه‌مه‌یدان بۆ سه‌پاندنی داخوازیه‌کانیان، به‌شی خۆی کاریگه‌ریان
هه‌بووه. به‌ڵام له ئه‌سڵدا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌بێت وه‌ک ئه‌رکی
سه‌ره‌کی ده‌سه‌ڵات ببینریت و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ناچاربکرێت به
سه‌رجه‌م داخوازیه‌ک که ئه‌و خه‌ڵکه ڕزگار بووه هه‌یانه، چونکه
داهاتی خه‌ڵکی ئه‌مڕۆ له ژێر ده‌ستی ئه‌و دوو حیزبه و
حکومه‌ته‌که‌یاندایه. ئه‌مه نه‌ک ته‌نها بۆڕزگار بوانی داوی ئه‌و
کاره‌ساته به‌ڵکو بۆسه‌رجه‌م خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌تی کوردستان گرنگه.
ئه‌میر قادر: بیجگه له‌تاوانبارانی
به‌عس و ده‌وڵه‌تانی بیانی و کۆمپانیاکان،سه‌دان کورد هارکاری ڕژێمی
به‌عس بوون و ده‌ست و چاوی ڕژێم بوون له‌م تاوانه‌دا،تا ئێستا هیچکه‌س
له‌مانه نه‌ک هه‌رنه‌دراونه دادگا‌و سه‌یری تۆمه‌ته‌کانیان نه‌کراوه
بگره خزمه‌تی باش ده‌کرین وله‌جێگه‌و ڕێگاو ژیانێکی زۆرباش
به‌هره‌مه‌ندن ،ئه‌مه له ئاستێکدایه که ئه‌م تۆمه‌تبارانه له 2
ساڵی رابردوودا دژی ئه‌و ده‌نگانه‌ی که داوای دادگاییان ده‌که‌ن له
مه‌یدیاکانه‌وه هه‌ڕه‌شه ده‌که‌ن و حیزب و هێزه‌کانیش په‌نایان
ئه‌ده‌ن ،چۆن سه‌یری ئه‌مه بکه‌ین و چۆن ئه‌م پارادۆکسه
لێکبده‌ینه‌وه؟،بڕیاری به‌ره‌ی کوردستانی بۆلێخۆش بوون له‌م تۆمه‌ت
بارانه له‌ساڵی 1991دا چه‌ند واقعی و یاساییه؟
تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: من له پرسیاری
سه‌ره‌وه‌دا ئیشاره‌م به‌وه کرد که خودی ئه‌و دادگایه‌ی عێراق
سه‌ربه‌خۆ نیه‌و له‌لایه‌ن هێزه ناوخۆی و ده‌ره‌کیه‌کانه‌وه ئاراسته
ده‌کرێت و هه‌ر وه‌ک شانۆییه‌کی گاڵته‌جاڕ ئامێز وایه بۆ خۆڵ
کردنه‌چاوی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان و عێراق به‌گشتی. ئه‌گه‌ر چی
پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان تایبه‌ته به‌مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفال کراوان و
کیمیابارن کراوانی هه‌ڵه‌بجه‌وه. بۆچی ئه‌و که‌سایه‌تیه کوردانه
نادرینه دادگا که پشکیان هه‌یه له‌و تاوانه مه‌زنه‌دا، ئه‌مه
بۆخۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی که خودی ئه‌و دوو حیزبه
سه‌ره‌کیه‌ی کوردستان له ئه‌سڵدا دروست بووی نێو زه‌روره‌تی
خواسته‌کانی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان نین و بگره بارودۆخه
نێونه‌ته‌ویه‌کان و کێشمه‌کێشه ناوخۆییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق
له مێژوی ڕابردودا به‌شێک بوون له دروسبونیان. واته تا ئه‌و کاته‌ی
پێکهاته‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته کوردیه که خۆی له پێکهاته
چینایه‌تیه‌که‌دا ده‌بینێته‌وه و ڕاسته‌وخۆ نوێنه‌رایه‌تی قازانج
په‌رستی سیستمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و سه‌رمایه‌داری ده‌که‌ن، هه‌ر له‌و
کاته‌دا چ پیویستیه‌ک نابیننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که‌سێکی تاوانبار له‌و
که‌یسه‌دا ڕاپێچی نێو دادگا بکه‌ن، که هه‌ریه‌ک له‌و که‌سایه‌تیانه
بۆخۆیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی حیزبی سه‌ره‌کی کوردیه‌وه پشتگیری
ده‌کرێن و له نێو بونیات و پێکهاته‌ی عه‌شایه‌ری و خێڵدا جێگای
مه‌رموقیان بۆدابین کراوه. لانی که‌م هه‌ریه‌که‌یان چه‌ند سه‌د که‌سی
له خزم و که‌سوکاری خۆی خستۆته پشتخۆیه‌وه و پاره‌شیان له داهاتی
خه‌ڵکی کوردستان بۆ دیاری کراوه، ئابه‌م شێوه‌یه خودی ئه‌و
که‌سایه‌تیانه هێشتا به‌شێکی سه‌ره‌کین له‌و پێکهاته‌یه‌ی که حزبی
کوردی له‌سه‌ر بنیات نراوه. بۆیه ئاماده‌ییه‌کان بۆ ڕاپێچ کردنی ئه‌و
که‌سایه‌تیانه هێشتا له‌خاڵی سه‌ره‌تاییدایه و ناکاته ئه‌وه‌ی هیچ
خه‌ڵکێکی ڕزگار بووی دوای ئه‌و کاره‌ساته به‌قه‌د باڵای ئه‌و
که‌سایه‌تیان جێگای ڕێز بن لای ده‌سه‌ڵاتی کوردی، که به‌شداربوون له‌و
تاوانه‌دا. ڕویه‌کی که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئاستی لاوازی هوشیاری سیاسی
چینایه‌تی لای خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی، چونکه هێشتا ئه‌و کاره‌ساته
هێنده‌ی وه‌ک به‌شێک له‌به‌زه‌یی و سۆز جێگای خۆی کردۆته‌وه له‌لای
خه‌ڵکی کوردستان، هێنده نه‌بوه به‌مه‌سه‌له‌یه‌ک له‌ڕوی سیاسیه‌وه
که بتوانێت ئاینده‌ی جێگاوڕێگای ئه‌و خه‌ڵکه بخاته سه‌ر سکه‌ی
ئه‌سڵی خۆی. به‌مانایه‌ک هێشتا ئه‌و کاره‌ساته وه‌ک خه‌مێک و
لێکدانه‌وه‌یه‌کی سیاسی گشتی نابینرێت. به‌ئه‌ندازه‌یه‌کیش ئه‌و دوو
حیزبه له‌به‌رنامه‌ڕێژ کردنی گێل کردنی خه‌ڵکیدان بۆئه‌وه‌ی
به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌کان نه‌بینن و هه‌ر که‌سه و به‌دردی خۆیه‌وه
خه‌ریک کراوه، تا نه‌یپرژێته سه‌ر لێکدانه‌وه‌یه‌کی دروست بۆ ئه‌وه‌ی
ئیراده بکات به‌هێزی ڕێکخراو بوونی خۆی له‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی قبوڵ
نه‌کات و ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ی له‌کامه پله‌وپایه‌ی به‌رپرسیارێتیدان
بانگهێشتی نێو دادگایه‌کی ته‌واو سه‌ربه‌خۆ بکرێن و سزای خۆیان
وه‌رگرن.(دیاره من وه‌ک خۆم له‌گه‌ڵ سزای له‌سێداره‌داندا نینم و
به‌کارێکی دژی مرۆڤایه‌تی ده‌یبینم، به‌ڵام ده‌کرێت ئه‌و
که‌سایه‌تیانه له نێو کۆمه‌ڵگادا دیاریبکرێن که‌ده‌ستیان هه‌بووه
له‌و تاوانه‌دا تا ده‌گات به‌سه‌رانی حیزبه کوردیه‌کان خۆشیان) هه‌موو
کێشه‌که په‌یوه‌سته به‌ئاستی چونه‌پێشی هوشیاری سیاسی چینایه‌تی لای
خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان، به‌بێ ئه‌م ڕێکخراو بوونه ناکرێت
چاوه‌ڕێی ئاینده‌یه‌کی گه‌ش بین بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و که‌یسه
به‌کۆتاییه پۆزه‌تیفه‌که‌ی خۆی له ڕاپێچکردنی سه‌رجه‌م که‌سان و
لایه‌نێک که به‌شدار بوون له‌و تاوانه‌دا بۆ به‌رده‌م دادگا و
لێپرسینه‌وه به‌رانبه‌ریان. ئه‌وه‌ی به‌ره‌ی کوردستانی له‌ساڵی 1991
دا بڕیاری لێ‌خۆش بوونی دا بۆتاوانباران. بۆخۆی جێگای هه‌ڵوێسته کردنه
لای خه‌ڵکی ئازادی خوازی کوردستان، که ده‌بێت بزانرێت ئاخۆ به‌ره‌ی
کوردستانی چ پێکهاته‌یه‌ک بوون له ئه‌حزابی کوردی؟ ئاخۆ ئه‌و
به‌ره‌یه بۆخۆیان جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆیان هه‌بووه له گه‌ڵ دوو حیزبه
سه‌ره‌کیه‌که‌ی کوردستاندا؟ یان هه‌ڵگری هه‌مان نه‌هج و تێڕوانینن؟
به‌ره‌ی کوردستانی تا ئێستاش (له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆیان) هه‌رهه‌مویان
نانخۆری لای ئه‌و دوو حیزبه‌ن، نه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌شوێن ئاینده‌ی
ڕزگاری به‌خشی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌بن. ئیتر بۆناکرێت به‌ئاسایی سه‌یری
ئه‌و لێبوردنه بکرێت بۆتاوانبارانی نێو ئه‌و کاره‌ساته.
ئه‌میر قادر: نوسه‌ری کتێبی{(دۆزیکی
ژه‌هراوی) ئه‌مریکاو عێراق و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه} یۆست هڵته‌رمان
زۆر باسی گرنگ و پرسیاری قورس ده‌ورۆژێنێت و به پاڵپشتی
دۆکومێنته‌کانی ده‌وری ئه‌مریکاو ڕۆژئاوا ئه‌خاته به‌ر ڕووناکی،لێره‌و
پێی وایه که ئه‌م وڵاتانه هاوتاوانن له جینۆسایدی خه‌ڵکی
کوردستاندا،به‌ڵام تا ئێستا ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر بڕیارێکی شه‌رمنانه‌شیان
دابێت باس له تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ن نه‌ک جینۆساید،ئه‌م
هه‌ڵوێست و هاو تاوانیه چۆن ده‌بینن؟،هه‌مان نووسه‌ر باس
له‌وه‌ده‌که‌ت که ده‌بیت ئه‌وڕۆژه بێت وکاتی ئه‌وه‌بێت ڕۆشه‌نبیرو
لێکۆڵه‌ره‌وی کورد و ویژدانی کۆمه‌ڵگای کوردی بگاته ئه‌و ئاسته‌ی به
جورئه‌ته‌وه تاوانباری و بێتاوانی سه‌ران و رابه‌رانی کورد و
ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا چوونه‌ته هاوپه‌یمانی جه‌نگه‌وه‌و به‌شداری
ئه‌م کاره‌ساته‌بوون بخرێته به‌رباس و له‌دادگایه‌کی بێلایه‌ندا
سه‌یری بکرێت؟.له‌بارێکی تره‌وه‌و هاری ڤان بۆمڵ په‌رله‌مانتاری پارتی
سۆسیالیست و فرێت ته‌یڤن په‌رله‌مانتاری پارتی لیبراڵ له هۆڵه‌ندا
له‌کاتی به‌شداری کردنیان له‌کۆنگرای دژی جینۆسایدا باسیان له بوونی
تریبۆنێکی یاسایی له‌کوردستان کرد بۆ تاوتوێ کردنی تۆمه‌تبارانی
کوردستان،ڕای ئیوه له‌م باره‌یه‌وه چیه؟
تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: نوسه‌رانێکی
بێلایه‌ن له‌وڵاتانی ئه‌وروپاوه کاتێک له مه‌زنی ئه‌و کاره‌ساته
ده‌کۆڵنه‌وه، باش له‌وه تێده‌گه‌ن که ڕودانی کاره‌ساته
سه‌ربازگه‌راییه‌کانی وڵاتانی ژێرده‌سه‌ڵاتی زلهێزه‌کانی جیهان، به‌بێ
لانی که‌می ئاگاداری ئه‌وان به‌ڕێوه‌ناچێت. مادام دنیایه‌ک هه‌یه
له‌سه‌ر دابه‌ش کردنی قازانج و چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی خۆی
ڕاگرتوه، هه‌میشه جۆرێک له کۆنتراکت هه‌یه له‌نێوان سه‌رانی
زلهێزان و خودی سه‌رانی وڵاتانی ژێرده‌سه‌ته‌یاندا. یان باشتر وایه
بڵێم خودی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت له‌زۆربه‌ی
وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتدا هه‌ن، به ناڕاسته‌وخۆ وه‌ک نوێنه‌رێک یان
فه‌رمانبه‌رێکی ئه‌و زلهێزانه وان که ته‌حه‌کوم ده‌که‌ن به‌ئاینده‌ی
مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵاتیان. واقعیه‌تی ئه‌م جۆره‌ش له
په‌یوه‌ست بوون دیسان به‌نده به‌ئاستی هوشیاری سیاسی چینایه‌تی خودی
ئه‌و چینه‌ی که ده‌چه‌وسێته‌وه له وڵاتانی ژێرده‌ست و زلهێزیشدا،
چونکه تا خودی ئه‌و چینه پێناسه ئه‌سڵیه‌که‌ی بشاردریته‌وه و له
ژێر کاریگه‌ریه‌کانی چه‌مکی نه‌ته‌وه و دین و سنوردار کردنیدا خول
بخوات، تا ئه‌وکات خودی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ش له‌و گه‌مه‌یه‌دا به‌شدار
ده‌بن و ده‌توانم بڵێم به خه‌ڵکی ژێرده‌ستی خۆیان ڕاده‌بوێرن. ئه‌وه‌ی
نوسه‌ری ئه‌و کتیبه لێی ده‌دوێت هیچ گومانێک هه‌ڵناگرێت، که خودی
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مریکا به‌ئه‌ندازه‌یه‌ک به‌شداره له‌و تاوانه‌داو
ئه‌گه‌ر دادگایه‌کی عادیلانه‌ی دوور له ده‌ستێوه‌ردانی
به‌رژه‌وه‌ندخوازی سه‌رمایه‌دارانه ڕێگر نه‌بێت، ده‌بێت ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته سیاسیه ئه‌مریکیه‌ش بدرێته دادگا.
تا ئه‌و کاته‌ی ڕژێمی به‌عس هه‌بوو، به‌پێی پێویستی به‌رژه‌وه‌ندخوازی
خودی نیزامی سه‌رمایه‌داری ئه‌مریکا، هیچ ڕێگر نه‌بووه له‌به‌رده‌م ئه‌و
تاوانانه‌ی ئه‌و ڕژێمه ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵکی کوردستان و عێراقی کردوه.
ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت خودی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مریکا نه‌ک به‌شوێن
ڕزگار کردنی خه‌ڵکی کوردستان و عێراقه‌وه نیه، به‌ڵکو ڕاسته‌وخۆ به‌شوێن
داگیر کردنه‌وه‌یه له ژێر ناوی ڕزگارکردن و دابین کردنی دیموکراسی بۆ
خه‌ڵکی عێراق. ئه‌کرێت ئه‌م شیعاراتانه هه‌رهه‌مووی وه‌ک چه‌ند درۆیه‌کی
گه‌وره ببینرێت نه‌ک وه‌ک ڕاستی. ئاخۆ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مریکا
به‌شوێن دابین کردنی ئارامی و ئازادیه بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵکی عێراق،
ئاماده‌یه ڕێگر نه‌بێت له‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان خۆیان له
ڕیفراندۆمێکدا بڕیاری جیابونه‌وه له عێراق بده‌ن و خوازیاری ده‌وڵه‌تێکی
سه‌ربه‌خۆی مه‌ده‌نی خۆیان بن؟ یان ئه‌و کات ده‌ڵێت به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی
عێراق له‌وه‌دا نیه‌و وڵاتانی که قایل نابن به‌و کاره.
دیاره هه‌وڵێکی زۆر دراوه له‌لایه‌ن زۆرێک له په‌رله‌مانتارانی سه‌ر
به حیزبه چه‌پ و سۆسیالسته‌کانی وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ ناساندنی ئه‌و
که‌یسه وه‌ک جینۆساید، ئه‌و ئه‌رکانه هه‌میشه جێگای ده‌ستخۆشین، به‌ڵام
ئه‌رکی سه‌ره‌کی له ئه‌ستۆی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان خۆیه‌تی، که
بتوانێت ئیراده‌ی سیاسی خۆی بناسێت و به‌ڕیزی یه‌کگرتویی خۆی سه‌رجه‌م
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی عێراق کوردستان بخاته ژیر پرسیاره‌وه و ناچاریان
بکات دان به‌جینۆساید کردنی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌دا بنرێت و سه‌رجه‌م هه‌ڵوێسته‌یه‌ک
که پێویسته بکرێت له‌و بواره‌دا جێبه‌جێ بکرێت و، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی
ده‌وڵه‌تی عێراق بچێته ژێر باری ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌ن و که‌سایه‌تیه‌کی
سیاسی و به‌هه‌رچ شێوازێک پشکێکی هه‌یه له‌و تاوانه‌دا ڕاپێچی نێو
دادگای بکات، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی هه‌یبه‌تی به‌رژه‌وه‌ند خوازیانه‌ی
تائیفیانه و قه‌ومیانه‌ی ئیستای نێو پێکهاته‌ی ئه‌و وڵاته.
ماڵپه‌ڕی تایه‌ر حاجی حه‌سه‌ن
|