٨\١١\٢٠١٠
دادگای ئه‌وروپا
بۆ مافه‌کانی مرۆڤ
داوای راگرتنی
به‌زۆرناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ده‌کا.

ئاماده‌کردنی: عوسمان فه‌تاح
دادگای مافه‌کانی مرۆڤ له‌ئه‌ورووپا ده‌ڵێ ئه‌منییه‌تی عێراق به‌ره‌وو
خراپی ده‌ڕووات. به‌رنامه‌ی سنوورداشکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا
ئاڵۆزی له‌خۆده‌گری، پاش بڕیارێکی مه‌حکه‌مه‌ی ئه‌ورووپی بۆ مافه‌کانی
مرۆڤ. محکه‌مه‌ی ئه‌رووپا بریاری دا که‌ده‌بێت سنوورداشکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی
عێراقی هه‌ر ئێستا ڕابگیرێت به‌هۆی توندوو تیژی تایفه‌گه‌ری و خۆکووژی
و نائه‌منیه‌وه که‌له‌عێراقدا به‌رده‌وامه.
ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای ئه‌وروپا ته‌ئسیری کرده سه‌ر ووڵاتانی نێزه‌رلاند
بۆ ڕاگرتنی فڕۆکه‌کانیان بۆ عێراق. به‌ڵام وه‌زاره‌تی ناو خۆی به‌ریتانی
مه‌تاتیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م نائه‌منیه ده‌کات که‌بۆخۆی
ژێرپێنانی مافی مرۆف و له‌به‌رچا‌ونه‌گرتنی ئه‌و نائه‌منیه‌یه که‌ڕۆژانه
به‌ده‌یان که‌س ده‌بنه قوربانی سیاسه‌تی ئه‌مریکاو به‌ریتانیا له‌عیراق
و به‌تایبه‌تی له‌دوای ساڵی 2003 وه و هه‌تا به‌پێی ڕاپۆرتی سایتی
ویکلیکس و خسته‌ڕووی 400 هه‌زار دۆکۆمێنت له‌کوشت و کوشتارو پێشێلکاری
له‌عیراقدا و که‌تائێستاش هه‌لومه‌رج خراپتر ده‌بێت و ته‌قینه‌وه‌کانی
چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌رو کوشتارێکی زۆری کوێرانه‌ی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی هێچ
به‌هانه‌یه‌ک ناهێلێته‌وه که‌ووڵاتانی ئه‌ورپی په‌نابه‌ران ده‌نێرنه‌وه
بۆناو ئاگرو چاره‌نوسی مردن... ئه‌وه‌ی که‌به‌ریتانیا به‌رده‌وام ده‌بێ
له‌سنوورداشکردنه‌وهی به‌مه‌رج، له‌کاتێکدا بڕیاره‌که‌ی محکه‌مه‌ی
قبووڵکردووه بۆ ئه‌و په‌نابه‌ره‌ی که له‌مه‌ترسیدایه به‌پێی بۆچوونی
هۆمئۆفیس، ئه‌مه بازرگانیه به‌مه‌سه‌له‌ی ئینسانه‌کانه‌وه.
سایتی گاردیانی به‌ریتانی دوێنێ 5/11/2010 له‌به‌رامبه‌ر بڕیاره‌که‌ی
دادگای ئه‌وروپا و هه‌ڵوێستی ووڵاتانی ئه‌وروپادا ئیشاره ده‌دات به‌وه‌ی
که له 16 ته‌قینه‌وه‌که‌ی چه‌ند ڕۆژی پێشودا 70 که‌س کوژراوه‌و 250
که‌سیش برینداره، که‌هاوکاتی ئه‌مانه به‌پێی بریاری دادگای به‌ریتانی
لیستێک له‌په‌نابه‌ران ئاماده‌کراون له 20ی ئه‌م مانگه‌دا
سنورداشبکرێنه‌وه.
جێگای ئاماژه‌یه ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای ئه‌وروپا ده‌ورونه‌خشێکی به‌رچاوی
فدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی و ڕێکخراوه په‌نابه‌ری و چه‌پ
و ئینسانیه‌کان ده‌وری به‌ڕچاویان هه‌بوه و به‌تایبه‌ت فدراسیۆن وه‌ک
تاکه‌هێزی به‌رگری له‌په‌نابه‌ران.
زه‌روره به‌پێی بڕیاری 39 ی دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕاگرتنی
دیپۆرتی پەنابەران بۆ عێراق بوه‌ستێنرێ و هه‌موو ڕێکخراوو لایه‌ن و که‌سایتی
و ره‌وه‌ندی عێراقی و کوردی له‌گه‌ڵ هه‌وڵ و کاره‌کانی فدراسیۆنی سه‌راسه‌ری
په‌نابه‌ران دابن بۆ ڕیگه‌گرتن له‌ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران.
ifir.web@gmail.com
|