١١\١٢\٢٠٢٣
دادوەران و
فیلمەکانی بەشەکانی پێشبڕکێی
دەیەمین
فێستیڤاڵی فیلمی "دهۆک" ناسێندران.
- سەرۆکایەتی
دادوەرانی بەشی "کێبڕکێی نێودەوڵەتی" فێستیڤاڵی فیلمی "دهۆک" لە ئەستۆی
"ئەمین ئاڵپەر" دایە -
مەنسوور جیهانی
دادوەران
و فیلمەکانی بەشەکانی کێبڕکێی "سینەمای جیهان" و "سینەمای کوردی" لە
دەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی "دهۆک" ناسێندران و "ئەمین ئاڵپەر"
دەرهێنەری ناوداری سینەما سەرۆکایەتی دەستەی دادوەرانی بەشی "کێبڕکێی
نێودەوڵەتی" لە ئەستۆ دایە.
"مەسعوود عارف" Massoud Arif وتەبێژی فەرمی دەیەمین خولی فێستیڤاڵی
نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" لە یەکەمین کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەم ڕووداوە
سینەماییە گوتی: ئەم خولەی فێستیڤاڵەکە، بە دروشمی "زمانی دایکیی
کوردی" و فیلمەکانی بەشداربووی، بە ١٦ زمانی جۆراوجۆر دەچنە سەر پەردەی
سینەما؛ لە ٣٤ وڵاتەوە میوان لەم ڕووداوە سینەماییەدا ئامادە و
بەشدارن. لە بەشی "سینەمای کوردی" ٥٠ فیلم، لە بەشی "سینەمای جیهان" ٦٦
فیلم و بە گشتی ١١٦ فیلم، نمایش دەکرێن کە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو،
رێژەی بەرهەمێکی زیاتر لەخۆ دەگرن. ٢٦ فیلمی کوردی و هەروەها ٣١ فیلمی
بیانی و بە کۆی گشتی ٥٧ فیلم لە بەشی پێشبڕکێیەکاندا ئامادەن و بۆ
بەدەستهێنانی خەڵات رکابەری دەکەن.
نمایش کردنی فیلمەکانی فێستیڤاڵ بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردە.
ئەم دەرهێنەر و ئەکتەرە سینەماییە جەختی لەوە کردەوە: کۆمەڵگەی "دهۆک
مۆڵ" و هۆڵی "کۆنگرە"ی زانکۆی دهۆک؛ میواندارێتی فیلمەکانی فێستیڤاڵەکە
دەکەن. ئەمساڵیش بە بەڕێوەبەرایەتی "عادل عەبدولڕەحمان" Adil
Abdolrahman ئەکتەری ناوداری کورد، بۆ بنکە و ناوەندی چاکسازی و
پەروەردە؛ فیلمەکانی بەشی "سینەمای کوردی" پەخش و بڵاو دەکرێنەوە و
لەگەڵ ئەمەشدا بەم کارە؛ کولتووری سەیر کردنی فیلم و ناسین و زانینی
سینەما بەهێزتر دەبێت.
ئەندامانی دەستەی هەڵبژاردنی بەشی "سینەمای کوردی" و بەشی "سینەمای
جیهان".
لە درێژەدا ئەم کۆبوونەوەیەدا، "شەوکەت ئەمین کۆرکی" Shawkat Amin
Korki بەڕێوەبەری هونەریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک"
ڕایگەیاند: ئەندامانی لێژنەی هەڵبژاردنی بەشی "سینەمای کوردی" پێکهاتوو
لە؛ "مەسعوود عارف" دەرهێنەر، "حوسێن حەسەن" دەرهێنەر و ئەکتەر، دکتۆر
"کەوسەر جەبار" ڕەخنەگر، "سینان یووسف ئۆغڵوو" دەرهێنەر، "فوئاد جەلال"
بەرهەمهێنەر و شێرزاد عەبدوڵڵا" و ئەندامانی لێژنەی هەڵبژاردنی بەشی
"سینەمای جیهان" بریتی بوون لە؛ "سەعید تراکچی ئۆغڵوو" Sait
Tarakcioglu ڕەخنەگر، "شارلۆت بۆک" Charlotte Bock مۆنتێر، "یەڵماز
ئۆزدیل" Yılmaz Özdil ڕۆژنامەنووس، "ڕۆژ حاجۆ" Roj Hajo ئەکتەر و
بەرهەمهێنەر و "فاتمە پارماکسیز" Fatma Parmaksiz نووسەر.
ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی.
ئەم دەرهێنەرە ناودارە کوردە سەبارەت بە ئەندامانی دەستەی دادوەرانی
بەشەکانی کێبڕکیی "سینەمای جیهان" و "سینەمای کوردی" گوتی: ئەمساڵیش لە
پێنج بەشی پێشبڕکێدا؛ ئەو فیلمانەی کە لە فێستیڤاڵی فیلمی "دهۆک"
بەشداری دەکەن، لە لایەن ناوبژیوانەکانەوە دادوەری دەکرێن. ئەندامانی
دەستەی دادوەرانی بەشی کێبڕکێی فیلمەکانی سینەمایی نێودەوڵەتی بریتین
لە؛ "ئەمین ئاڵپەر" Emin Alper سەرۆکی دەستەی دادوەران، دەرهێنەر و
سیناریۆنووس لە تورکیا، "مەهسا موحیب عەلی" Mahsa Mohebali ڕۆماننووس و
سیناریۆنووس لە ئێران، "نیرماڵ دێهل" Nirmal Dhal ئەکتەر لە هیندوستان،
"ئارتور زێبۆرسکی" Artur Zaborski ڕۆژنامەنووس لە پۆڵەندا و "شەبنەم
زەریاب" Chabname Zariab سیناریۆنووس و دەرهێنەری ئەفغانستانی
دانیشتووی فەرەنسا.
ئەندامانی دەستەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی".
"شەوکەت ئەمین کۆرکی" هەروەها گوتی: ئەندامانی دەستەی دادوەرانی فیلمە
بڵیندەکانی سینەمایی بەشی "سینەمای کوردی" بریتین لە؛ "کامیلا لایمل"
Camille Laemel سەرۆکی دەستەی ناوبژیوان و بەرهەمهێنەر لە فەرەنسا،
"مەریەم بۆبانی" Maryam Boubani ئەکتەر لە ئێران، "مەحموود ئەبو عەباس"
Mahmoud Abu Abbas لە عێراق، "نیزامەدین ئاریچ" Nizamettin Ariç
ئاوازدانەر و گۆرانیبێژی کورد دانیشتووی ئەڵمانیا و "ئێلسا ڕاسباخ"
بەرهەمهێنەر لە ئەمریکا.
ئەندامانی لیژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی بەڵگەفیلم.
"شەوکەت ئەمین کۆرکی" لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: ئەندامانی دەستەی
دادوەرانی فیلمەکانی بەشی رکابەریی بەڵگەفیلم و دۆکیۆمێنتاری بریتین
لە؛ "ڕۆدنی چارڵز" Rodney Charles سەرۆکی دەستەی دادوەران، ئەکتەر و
بەرهەمهێنەر لە ئینگلتەرا، "ئانایس بۆلێک" Anaïs Boelicke بەڕێوەبەری
هونەری لە ئەڵمانیا و "رێکێش شەهباز" Rekesh Shahbaz ئەکتەر و دەرهێنەر
لە هەرێمی کوردستان.
ئەندامانی دەستەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی کورتە فیلم.
بەڕێوەبەری هونەریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" ئەوەشی
راگەیاند: ئەندامانی دەستەی دادوەرانی کورتە فیلمەکانی بەشی رکابەریش
بریتین لە: "کارمێن گرای" Carmen Gray سەرۆکی دەستەی ناوبژیوان و
ڕۆژنامەنووس لە نیووزلەندا، "کامەران بێتاسی" Kamiran Betasi دەرهێنەر
لە هەرێمی کوردستان و "سوهەیلا شۆنک" Süheyla Schwenk دەرهێنەر لە
ئەڵمانیا.
ئەندامانی لیژنەی دادوەرانی ڕەخنەگرانی فیلمی "فیپرێشی".
"شەوکەت ئەمین کۆرکی" جەختی لەوە کردەوە: ماوەی چەندین ساڵە کە
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ڕەخنەگرانی فیلم "فیپرێشی" FIPRESCI لە تەنیشت
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" بەشداری و ئامادەییەکی کاریگەرانەی
هەیە و ئەمساڵیش سێ ڕەخنەگر، دادوەریی ئەم بەشەیان لە ئەستۆ دایە کە
بریتین لە: "کاترینا دۆکهۆرن" Katharina Dockhorn لە ئەڵمانیا، "ئاینا
ڕاندریاناتۆندرۆ" Aina Randrianatoandro لە ماداگاسکار و "سەعید
تاراکچی ئۆغڵوو" Sait Tarakcioglu لە تورکیا.
بەڵگەفیلمەکانی بڵیندی بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی".
"ڕەوەند زەید" Ravand Zaid بەڕێوەبەری بەرنامە داڕشتن و پلاندانانی
بەشی "سینەمای کوردی" لە دەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی
"دهۆک" گوتی: "ئەمساڵ بۆ بەشی پێشبڕکێ و بەڵگەفیلمی دۆکیۆمێنتاریی
فێستیڤاڵەکە ٧ فیلم هەڵبژێردراون و بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی "باشترین
بەڵگەفیلم" رکابەری دەکەن کە بریتین لە: "تامی ئاو" TASTE OF WATER لە
دەرهێنانی "ئیبراهیم سەعیدی" لە مەهاباد، "شاردنەوەی سەدام" Hiding
Saddam Hussein لە دەرهێنانی "هەڵکەوت مستەفا" لە نەرویج و هەرێمی
کوردستان، "فلووتی نیشۆ" NISHOS FLUTE لە دەرهێنانی "سەعید کیران" لە
هەرێمی کوردستان، "کچانی خۆرەتاو" Daughters of the Sun لە دەرهێنانی
"ڕێبەر دۆسکی" Reber Dosky لە هۆڵەندا، "جوانیی شاراوەی عێراق" Iraq's
Invisible Beauty لە دەرهێنانی "سەهیم عومەر خەلیفە" لە بەلژیک،
"واقیعی ڕۆحانیەت"RA (SPIRTUAL REALITY) لە دەرهێنانی "دوریم تەکین
ئۆغڵوو" Devrim Tekinoğlu لە تورکیا و "چیرۆکی ئەشکەوتی دووکان" Dekan
Cave Massacre لە دەرهێنانی "نەبەز ئەحمەد" Nabaz Ahmed لە هەرێمی
کوردستان.
کورتە فیلمەکانی بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی".
"ڕەوەند زەید" ئەوەشی خستە ڕوو: هەروەها لە بەشی کورتە فیلمی چیرۆکیدا
١٢ فیلم لە بەشی کێبڕکێ هەڵبژێردراون و بۆ بەدەستهێنانی دوو خەڵات،
پێکەوە رکابەری دەکەن کە بریتین لە: "خۆکوشتن بە شێوەی نیچە"
Nietzschean Suicide لە دەرهێنانی "پەیام کوردستانی" لە ڕۆژهەڵاتی
کوردستان، "گۆڕی قەدەغەکراو" Prohibited Grave لە دەرهێنانی "حەسەن
حوسێن" لە هەرێمی کوردستان، "٣٠ ساڵ و یەک شەو" THIRTY YEARS ONE NIGHT
لە دەرهێنانی "محەمەد ئیسماعیل" لە هەرێمی کوردستان، "بۆ هەورام" FOR
HORAM لە دەرهێنانی "جەلال ساعیدپەنا" لە سنە، "سێ گۆشە" TRIANGLE لە
دەرهێنانی "ژینۆ هادی حەسەن" لە هەرێمی کوردستان، "کوشتنی بالیرە"
Killing Bagheera لە دەرهێنانی "موشرەف شێخ زەین لە هەرێمی کوردستان،
"شتە نەناسراوەکان" Things Unheard of لە دەرهێنانی "ڕەمەزان قلیچ"
Ramazan Kılıç لە باکووری کوردستان، "٣.٣٣" لە دەرهێنانی "ئازاد سادقی"
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، "شوان" THE SHEPHERD لە دەرهێنانی "سەرحات
نەریمان خەمۆ" لە هەرێمی کوردستان، "چەمەدان - جانتا" SUITCASE لە
دەرهێنانی "سامان حەسەنپوور" و "ئاکۆ زندکەریمی" لە ڕۆژهەڵاتی
کوردستان، "کاتژمێر ٤ی پاش نیوەڕۆ" ٤ PM لە دەرهێنانی "نەورۆز شەعبان"
لە هەرێمی کوردستان و "زەیتوون" THE TRIVET لە دەرهێنانی "عەبدولڕەحیم
کاربولۆت" Abdurrahim Karabulut و "مەحسون جێلیار" Mahsun Celayir لە
باکووری کوردستان.
فیلمەکانی سینەمایی بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی".
بەڕێوەبەری بەرنامە داڕشتنی بەشی "سینەمای کوردی" فێستیڤاڵەکە جەختی
لەوە کردەوە: لە بەشی فیلمی درێژیشدا ٧ فیلم لە بەشی کێبڕکێ
هەڵبژێردراون و بۆ بەدەستهێنانی حەوت خەڵات، پێکەوە رکابەری دەکەن کە
بریتین لە: "خۆشیی کاتی و ڕاگوزەر" Transient Happiness لە دەرهێنانی
"سینا محەمەد" لە هەرێمی کوردستان، "ئەلیفی دایک" MOTHER ELIF لە
دەرهێنانی "کازم ئۆز" Kazim Öz و "سەمیر ئەسڵان یارک" Semir Aslanyürek
لە باکووری کوردستان، "مێسیی بەغداد" Baghdad Messi لە دەرهێنانی
"سەهیم عومەر خەلیفە" Sahim Omar Khalifa لە بەلژیک، هۆڵەندا و هەرێمی
کوردستان، "بەیان" BEYAN لە دەرهێنانی "ئەمیر غوڵامی" لە ڕۆژهەڵاتی
کوردستان، "خاڵی تاریک" In The Blind Spot لە دەرهێنانی "عایشە پۆلات"
Ayşe Polat لە ئەڵمانیا، "ڕۆژباش" ROJBASH لە دەرهێنانی "ئۆزجان کۆچوک"
OZKAN KUCOK لە باکووری کوردستان و هەروەها "ئالیهۆپا: چیرۆکی داڵکورد"
Allihopa: The Dalkurd Story لە دەرهێنانی "کوردۆ دۆسکی" Kordo Doski
لە ئەمریکا، کەنەدا، سوید و هەرێمی کوردستان.
فیلمەکانی سینەمایی بەشی پێشبڕکێی "سینەمای جیهان" .
"سامان مستەفا" Saman Mustafa بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فێستیڤاڵی
نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" ڕایگەیاند: ئەمساڵ بۆ بەشی کێبڕکێی "سینەمای
جیهان" ٩ فیلم هەڵبژێردراون کە بریتین لە: "لە نێوان شۆڕشدا" Between
Revolutions لە دەرهێنانی "وێلاد پێتری" Vlad Petri لە ڕۆمانیا، "بێ
کۆتایی" No end لە دەرهێنانی "نادر ساعی وەر" Nader Saeivar لە ئێران،
"رۆهباو" Rohbau لە دەرهێنانی "تۆنا کاپیتان" Tuna Kaptan لە ئاڵبانی و
ئەڵمانیا، "ئیلاهە" Elaha لە دەرهێنانی "مێلنا ئابۆیان" Milena Aboyan
لە ئەڵمانیا، "ساشێنکا" Sashenka لە دەرهێنانی "ئەلێکساندرۆ ژوونا"
Alexander Zhovna لە ئۆکراین، "گەشت و سەیران" Excursion لە دەرهێنانی
"ئۆنا گۆنجاک" Una Gunjak لە بۆسنی، "ئێس برەنت" Es brennt لە
دەرهێنانی "ئێرۆل ئەفشین" Erol Afşin لە ئەڵمانیا، "بۆڵتز" Bullets لە
دەرهێنانی "پیتەر پۆنتیکیس" Peter Pontikis لە سوید، "باخچەی
هەڵواسراوەکان" Hanging Gardens لە دەرهێنانی "ئەحمەد یاسین" Ahmad
Yasin لە عێراق.
بەڵگەفیلمە بڵیندەکانی بەشی پێشبڕکێی "سینەمای جیهان" .
هەروەها گوتی: ئەمساڵ بۆ بەشی کێبڕکێی بەڵگە فیلمەکانی دۆکیۆمێنتاریی
فێستیڤاڵەکە ١٠ فیلم هەڵبژێردراون و بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی "باشترین
بەڵگەفیلم" پێکەوە رکابەری دەکەن کە بریتین لە؛ "سەماکردن لەسەر لێواری
گڕکانێک" DANCING ON THE EDGE OF A VOLCANO لە دەرهێنانی "سیریل ئاریس"
Cyril Aris لە ئەڵمانیا و لوبنان، "دڵەڕاوکێ لە بەیرووت" Anxious in
Beirut لە دەرهێنانی "زەکەریا جابر" Zakaria Jaber لە لوبنان، قەتەر،
ئیسپانیا و ئوردن، "ئێرن" Eren لە دەرهێنانی "ماریا بایندەر" Maria
Binder لە تورکیا، "ئاسمان هی منە" The sky is mine لە دەرهێنانی
"ئەیووب ناسری" لە ئیتاڵیا، "کاف کاف" KAF KAF لە دەرهێنانی "مەتین
داغ" METİN DAĞ لە تورکیا، "جەهەنەم ٦٩" Anhell ٦٩ لە دەرهێنانی "تێئۆ
مۆنتۆیا" Theo Montoya لە کۆڵۆمبیا، ئەڵمانیا و ڕۆمانیا، "ژیانێکی
زێڕین" A Golden Life لە دەرهێنانی "بوباکار سانگاری بەنین" Boubacar
Sangare Benin لە بۆرکینافاسۆ و فەرەنسا، "بلیکس بۆمب نییە" Blix Not
Bombs لە دەرهێنانی "گرێتا ئێستۆکلاسا" Greta Stocklassa لە کۆماری
چیک، سوید و ئەڵمانیا، "وەرگێڕانی ئۆلیس" Translating Ulysses لە
دەرهێنانی "فێرت یۆسێل" Firat Yücel و "ئایلین کۆریێل" Aylin Kuryel لە
هۆڵەندا و تورکیا و "خراپترین دوژمنی من" My Worst enemy لە دەرهێنانی
"مێهران تەمەدون" لە فەرەنسا و سویسڕا.
کورتە فیلمەکانی بەشی پێشبڕکێی "سینەمای جیهان".
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" لە کۆتایی
ئەم کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا، ڕایگەیاند: لە بەشی کورتە فیلمی چیرۆکیدا
١٢ فیلم لە بەشی کێبڕکێ هەڵبژێردراون و بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین
کورتە فیلم پێکەوە رکابەری دەکەن کە بریتین لە: "تکایە ڕایبگرن" Please
Hold the Line لە دەرهێنانی "تان سی دینگ" Tan Ce Ding لە مالیزیا،
"کۆیون" Koyun لە دەرهێنانی "بێنهور بولهاوا" Benhür Bolhava لە
تورکیا، "وێنە" Shoot لە دەرهێنانی "هیوا ئالوجی" Hiua Aloji لە
ئەڵمانیا، "سارینا" Sarina لە دەرهێنانی "جولیا زیمەرمەن" Julia
Zimmerman لە هەرێمی کوردستان، "یاریی جوامێرانە" Fair play لە
دەرهێنانی "زوئێل ئێشباخێر" Zoel Aeschbacher لە سویسڕا و فەرەنسا،
"یاریدەدەر" AUXILIAIRE لە دەرهێنانی "لۆکاس باکل" Lucas Bacle لە
فەرەنسا، "پیتچن" Typist لە دەرهێنانی "نەسیم فرووغ" Nasim Forough لە
ئێران، "لە سەر تەختی خەشایارشا" ON XERXES THRONE لە دەرهێنانی "ئایوی
کالۆگیرۆپۆلۆ" Evi Kalogiropoulou لە یۆنان، "شێدار" Rutubet لە
دەرهێنانی "تووران هاست" Turan Haste لە تورکیا، "تڕانزیت" TRANSIT لە
دەرهێنانی "باقر ئەلڕەبیعی" لە عێراق، "ئەوبەری شەقام" THE OTHER END
OF THE STREEET لە دەرهێنانی "کێلمان ناجی" KÁLMÁN NAGY لە نەمسا و
هەنگاریا و "فلووتی واپێە" FLUT UND EBBE لە دەرهێنانی "جانیس وێستفال"
Janis Westphal لە ئەڵمانیا.
هۆڵی "کۆنگرە"ی زانکۆی دهۆک و کۆمەڵەی سینەمایی "دهۆک مۆڵ".
دەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "دهۆک" Duhok بە سەرۆکایەتی
"ئەمیرعەلی محەمەدتاهیر"، بە دەرهێنانی هونەریی سینەماکاری کورد
"شەوکەت ئەمین کورکی"، بە دروشمی "زمانی کوردی" و بە نمایشی ١١٦ بەرهەم
لە سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چوارچێوەی فیلمە بڵیندە
سینەماییەکان، کورتە فیلم و بەڵگەفیلمەکان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و
دەرەوەی پێشبڕکێی، کۆڕ و کۆبوونەوەی پسپۆڕانەی سینەمایی و هەروەها بە
پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی ٩ تا ١٦ی دێسامبەر/
کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە هۆڵی "کۆنگرە"ی زانکۆی دهۆک، کۆمەڵەی سینەمایی
"دهۆک مۆڵ" لە شاری دهۆک لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
___________________________________________
تیزەری فەرمی
دەیەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "دهۆک":
https://www.youtube.com/watch?v=mrnPmYGIC3U
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|