٢\١٢\٢٠٢٤
دادوەرانی و
فیلمە‌کانی بەشه‌کانی پێشبڕکێی
یازدەیەمین خولی
فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک ناسێندران.
مەنسوور جیهانی
تێبینیی: خولەکێک
و چل و پێنج چرکەی سەرەتا بێدەنگە و پاشان دەستپێدەکا.
دادوەرانی بەشه‌کانی پێشبڕکێی یازدەیەمین
خولی فێستیڤاڵی فیلمی "دهۆک" ناسێندران.
دادوەرانی بەشه‌کانی کێبڕکێی "سینەمای جیهان" و "سینەمای کوردی" له
یازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک" ناسێندران.
"مەسعوود عارف" Massoud Arif وتەبێژی فەرمی یازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی
نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" له دووهه‌مین کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌م
ڕووداوه سینه‌ماییه‌دا گوتی: هه‌ر وه‌کوو ئاگادارن، له یه‌که‌مین
کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی فێستیڤاڵدا، فیلمە‌کانی بەشی کێبڕکێی "سینەمای
کوردی"، فیلمە‌کانی بەشی کێبڕکێی "سینەمای جیهان"، فیلمە‌کانی بەشی
ده‌ره‌وه‌ی کێبڕکێی "پانۆڕامای کوردی" Kurdish Panorama، فیلمە‌کانی
بەشی ده‌ره‌وه‌ی کێبڕکێی "ڕوانینێک به سینەمای جیهان" World Vision و
... ناسێندران و ئه‌مڕۆکه‌ش له دووهه‌مین کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیدا،
"شەوکەت ئەمین کۆرکی" Shawkat Amin Korki بەڕێوەبەری هونەریی فێستیڤاڵی
نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک"، ئەندامانی لێژنەی هەڵبژاردنی پێنج بەشی
پێشبڕکێی ده‌ناسێنێت.
پیشاندانی ١٠٧ فیلم له ده‌رهێنه‌رانی وڵاتانی جیهان.
هه‌روه‌ها گوتیشی: یازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک"
بە دروشمی "وه‌رزش" و "وه‌رزش بۆ هه‌موان" و به پیشاندانی ١٠٧ فیلم له
ده‌رهێنه‌رانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، لە چوارچێوەی فیلمە بڵیندە
سینەماییەکان، کورتە فیلم و بەڵگەفیلمەکان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و
دەرەوەی پێشبڕکێی و هه‌روه‌ها به پشتیوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
له ڕۆژانی ٩ تا ١٦ی دێسامبه‌ر/ کانوونی یه‌که‌می ٢٠٢٤ لە هۆڵی
"کۆنگرە"ی زانکۆی دهۆک و کۆمه‌ڵه‌ی سینه‌مایی "دهۆک مۆڵ" لە شاری دهۆک
لە هەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
"هێڤی" (هیوا) Hêvî فیلمی ده‌ستپێکی فێستیڤاڵ.
له درێژه‌دا ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، "شەوکەت ئەمین کۆرکی" بەڕێوەبەری
هونەریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" ڕایگەیاند: یازده‌یه‌مین
خولی فێستیڤاڵ، به فیلمی سینه‌مایی "هیوا" له ده‌رهێنانی "ئۆرهان
ئینجێ" Orhan Ince سینه‌ماکاری باکووری کوردستان به فه‌رمی
ده‌کرێته‌وه. ئه‌مساڵ ١٠٧ فیلم له به‌شه جۆراوجۆره‌کانی فێستیڤاڵ نمایش
ده‌کرێن که له نێوانیاندا ٥٥ فیلم له به‌شی پێشبڕکێی ئاماده‌ن و بۆ
به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵات، ڕکابه‌ریی ده‌که‌ن.
ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی به‌شی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی".
ئەم دەرهێنەرە کوردە سەبارەت بە ئەندامانی دەستەی دادوەرانی به‌شه‌کانی
کێبڕکیی "سینەمای جیهان" و "سینەمای کوردی" گوتی: ئەمساڵیش لە پێنج
بەشی پێشبڕکێدا؛ ئەو فیلمانەی کە لە فێستیڤاڵی فیلمی "دهۆک" به‌شداری
ده‌که‌ن، لە لایەن ناوبژیوانه‌کانه‌وه دادوەری دەکرێن. ئەندامانی
دەستەی دادوەرانی به‌شی کێبڕکێی فیلمه‌کانی سینه‌مایی نێودەوڵەتی
بریتین لە؛ "عه‌لی عه‌سگه‌ری" Ali Asgari سه‌رۆکی دەستەی دادوەران،
دەرهێنەر و سیناریۆنووس لە ئێران، خاتوو "ئێلیف ئێرگێزێن" Elif Ergezen
دەرهێنەر، وێنه‌گر و مۆنتێر له تورکیا، "کۆردۆ دۆسکی" Kordo Doski
ده‌رهێنه‌ری باشووری کوردستان و دانیشتووی وڵاتی ئه‌مه‌ریکا، خاتوو
"ماڕتینا ساکۆڤا" Martina Sakova دەرهێنەر له سلۆڤاکیا و هه‌روه‌ها
"میراز بێزار" Miraz Bezar سیناریۆنووس و دەرهێنەر لە باکووری
کوردستان.
ئەندامانی دەستەی دادوەرانی به‌شی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی".
هەروەها گوتی: ئەندامانی دەستەی دادوەرانی فیلمە بڵیندەکانی سینه‌مایی
بەشی "سینەمای کوردی" بریتین لە؛ خاتوو "باڕباڕا لۆری" Barbara Lorey
سەرۆکی دەستەی دادوەران و ڕۆژنامه‌نووس لە فەرەنسا، "ئاکام ڕ‌ه‌زایی"
Akam Rezaee بەرپرسی دیمه‌نه تایبه‌ته‌کان و ده‌رهێنه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان و دانیشتووی وڵاتی ئه‌مه‌ریکا، "حیکمه‌ت داوود" Hekmat Daoud
دیزاینی سه‌حنه و جلووبه‌رگ له ڕۆژئاوای کوردستان، "محه‌مه‌د
ئه‌لده‌ڕاجی" Mohamed Al-daradji ده‌رهێنه‌ر له عێراق و هه‌روه‌ها
دکتۆر "قوتبه‌دین سادقی" ئه‌کته‌ری سینه‌ما و ته‌له‌ڤیزیۆن و
ده‌رهێنەری به‌ئه‌زموون و ناوداری شانۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
ئەندامانی لیژنەی دادوەرانی به‌شی پێشبڕکێی بەڵگەفیلم.
"شەوکەت ئەمین کۆرکی" لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: ئەندامانی دەستەی
دادوەرانی فیلمە‌کانی بەشی رکابه‌ریی به‌ڵگه‌فیلم و دۆکیۆمێنتاری بریتین
لە؛ "تۆماس لێر" Thomas Lier سەرۆکی دەستەی دادوەران، مامۆستای زانکۆ و
سه‌رۆکی به‌شی فێربوون و ئاخاوتنی "ئه‌نستیتۆی گۆته" Goethe-Institut
له ئه‌ڵمانیا، خاتوو "بێتی لێرچێ" Betty Lerche هونه‌رمه‌ند له
ئه‌ڵمانیا و هه‌روه‌ها "زه‌هاوی سنجاوی" Zahavi Sanjavi دەرهێنەری
به‌ڵگه‌فیلم و فیلمساز له هەرێمی کوردستان و دانیشتووی وڵاتی سوید.
ئەندامانی دەستەی دادوەرانی به‌شی پێشبڕکێی کورته فیلم.
بەڕێوەبەری هونەریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" ئه‌وه‌شی
راگه‌یاند: ئەندامانی دەستەی دادوەرانی کورتە فیلمە‌کانی بەشی ڕکابه‌ریش
بریتین لە: خاتوو "گۆری نایێر" Gouri Nair سەرۆکی دەستەی دادوه‌ران و
ئه‌کته‌ر له هیندستان، "عه‌لی حه‌کیم" Ali Hakim دەرهێنەری
ئه‌فغانستانی دانیشتووی ئه‌ڵمانیا، خاتوو "بێلیبان زۆ ستۆلبێڕگ"
Beliban Zu Stolberg سیناریۆنووس له ئه‌ڵمانیا و هه‌روه‌ها "کاردۆ
مه‌نسوور" Kardo Mansur دەرهێنەر لە نۆڕوێژ.
ئەندامانی لیژنەی دادوەرانی ڕەخنەگرانی فیلمی "فیپرێشی".
"شەوکەت ئەمین کۆرکی" له درێژه‌ی قسه‌کانیدا جەختی لەوە کردەوە: ماوه‌ی
چەندین ساڵە که فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ڕەخنەگرانی فیلم "فیپرێشی"
FIPRESCI لە ته‌نیشت فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" به‌شداری و
ئامادەییه‌کی کاریگەرانەی هەیە و ئەمساڵ له سه‌ده‌مین ساڵوه‌گه‌ڕیی
دامه‌زراندنی ئه‌م ڕێکخراوه گرینگ و ئاکادیمیا سینه‌ماییه‌دا؛ سێ
ڕەخنەگر، دادوەریی ئەم بەشەیان له ئه‌ستۆ دایه کە بریتین لە: خاتوو
"ئێلینا ڕۆباشێڤسکا" Elena Rubashevska ده‌رهێنه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس و
ڕه‌خنه‌گری فیلم لە ئۆکڕاین، "ئێرگین ئۆپێنگین" Ergin Opengin توێژه‌ر
و لێکۆله‌ر لە تورکیا و "جیلم سالۆتێک" Jim Slotek ڕه‌خنه‌گری فیلم لە
که‌نه‌دا.
سینه‌مای وڵاتی هیندستان، میوانی تایبه‌تی فێستیڤاڵ.
"مەسعوود عارف" له درێژه‌ی ئه‌م کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌دا گوتی:
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک"، له یازده‌یه‌مین خولیدا، هه‌نگاوی
دیکه به‌ره‌و سینه‌مای جیهان هه‌ڵده‌گرێت و له‌م گه‌ڕه‌دا، له لایه‌نی
ناوه‌رۆک و فۆڕمیش گۆڕانکاریی به‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه‌دا دێت
و شاری دهۆک له ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا، ڕۆژان و شه‌وانێکی دیکه
به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت. ئه‌مساڵ، هیندستانمان به‌ناونیشانی وڵاتی میوان
له فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" ده‌ستنیشان کردووه و هه‌روه‌ها
گرووپێکی سه‌ماکاری پیشه‌گه‌ڕ پێکهاتوو له شه‌ش که‌سیش له‌م وڵاته،
میوانی فێستیڤاڵ ده‌بن و له درێژایی ڕۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م
فێستیڤاڵه‌دا، به‌رنامه‌کانی خۆیان پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
چوار ئه‌ستێره‌ی سینه‌مای عه‌ڕ‌ه‌ب، میوانی تایبه‌تی فێستیڤاڵ.
وتەبێژی فێستیڤاڵی فیلمی "دهۆک" سه‌باره‌ت به میوانانی تایبه‌تی ئه‌م
ڕووداوه سینه‌ماییه ڕایگه‌یاند: ئه‌مساڵ چوار ئه‌ستێره‌ی به‌رچاوی
سینه‌مای عه‌ڕ‌ه‌ب، له‌وانه: خاتوو "ئیلهام شاهین" Elham Shahein
ئه‌کته‌ری ناوداری میسری، خاتوو "ئیلهام سه‌فی ئه‌دین" Elham Safi El
Din ئه‌کته‌ری به‌ناوبانگی میسری، خاتوو "کیندا حه‌نا" Kinda Hanna
ئه‌کته‌ری له سووریا و هه‌روه‌ها "ناجی تێعمی" Nagi Teameh ده‌رهێنه‌ر
له وڵاتی سووریا، میوانانی تایبه‌تی ئه‌م خوله‌ی فێستیڤاڵن.
په‌رده‌لادان له پۆسته‌ری فێستیڤاڵی فیلمی "دهۆک".
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌دا "شەوکەت ئەمین
کۆرکی" سه‌باره‌ت به پۆسته‌ری یازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی
نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک" گوتی: پۆسته‌ری ئه‌مسال، له لایه‌ن "یانا
ڤێکشینا" Yana Vekshyna هونه‌رمه‌ندی ئۆکڕاینی دیزاینی بۆ کراوه. ئه‌م
پۆسته‌ره، به ئیلهام له دروشمی سه‌ره‌کی فێستیڤاڵ؛ یانی "وه‌رزش و
سینه‌ما" خوڵقێندراوه. له‌م به‌رهه‌مه‌دا، ئه‌سپ که له پۆسته‌ری ساڵی
ڕابردووش‌دا ئاماده‌بوو؛ به ناونیشانی هێما و سیمبولی هێز و وزه و
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی پۆسته‌ری ساڵی ڕابردوو، خه‌ریکه دێته ناو
پۆسته‌ری ئه‌مساڵیشه‌وه. لۆگۆی فێستیڤاڵ که‌وتۆته سه‌ر هه‌تاو و شاخ
و کێوه‌کانیش به ناونیشانی سروشتی کوردستان نیشاندراوه. تیشکه‌کانی
هه‌تاویش که له ڕێگای پڕۆژێکتۆره‌وه ده‌که‌ونه سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما؛
لێره‌دا به‌دیده‌کرێت.
ئه‌م پۆسته‌ره ڕۆحی جمووجۆلی زۆریی ناوچه‌که‌ی نیشانداوه.
له ناساندنی ئه‌م به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌دا هاتووه: ئه‌م پۆسته‌ره، به
نیشاندانی که‌سانێک که له وه‌رزشه جۆراوجۆره‌کان له پشته‌وه‌ی
کوێستانه به‌رزه‌کاندا چاڵاکی ده‌که‌ن، ڕۆحی جمووجۆلی زۆریی ناوچه‌که‌ی
نیشانداوه. وه‌رزشوانه‌کان هێماکانی وه‌رزش و به‌رده‌وامی فێستیڤاڵ
ده‌نه‌خشێنن، ئه‌وه له حاڵێکدایه که شاخه به‌شکۆکان، هێمای
دره‌وشانه‌وه و ئیلهامن. تێكه‌ڵاویی گوشینی تۆکمه‌ی هه‌ستی به‌هێز له
کۆمه‌ڵگا و جه‌ژن ده‌گوازێته‌وه و به‌رپرسیارییه‌تی فێستیڤاڵ به
په‌ره‌پێدانی که‌لتووریی خۆماڵی و بانگهێشت له بینه‌ران بۆ دۆزینه‌وه‌ی
تێکه‌ڵاویی هونه‌ر، وه‌رزش و سروشتی کوردیی به‌رجه‌سته کردووه.
په‌رده‌لادان له تڕه‌یله‌ری فێستیڤاڵی فیلمی "دهۆک".
بەڕێوەبەری هونەریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" سه‌باره‌ت به
تڕه‌یله‌ری فه‌رمی فێستیڤاڵ گوتی: "ماڕتینا ساکۆڤا" Martina Sakova
فیلمسازی سلۆڤاکیا، تڕه‌یله‌ری فێستیڤاڵی ئه‌مساڵی ساز کردووه. فیلمی
"خه‌باتکارانی هاوین" Summer Rebels له به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م
ده‌رهێنه‌ره‌ش له به‌شی تایبه‌ت به "منداڵان" پیشان ده‌درێت. ئه‌م
تڕه‌یله‌ره، به ئیلهام له دروشمی سه‌ره‌کی فێستیڤاڵ؛ یانی "وه‌رزش و
سینه‌ما"، منداڵان که سه‌رقاڵی وه‌رزشن و هه‌روه‌ها سروشتی کوردستان
خوڵقێندراوه.
ئه‌م تڕه‌یله‌ره، جه‌وهه‌ریی گۆڕان پیشان ده‌دات.
له ناساندنی ئه‌م به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌دا هاتووه: ئه‌م تڕه‌یله‌ره، به
کچێک که سواریی ئه‌سپه ده‌ست پێده‌کات. ئه‌و سه‌یری ئاسۆی ته‌پ‌ومژاویی
کوردستان ده‌کات. ئه‌م کچه، تیرێک به‌ره‌و ئاسمان ده‌هاوێت. په‌یکانه
باڵنده‌که ده‌بێته تیشکه‌کانی ڕووناکی که له زه‌وییه
جۆراوجۆره‌کانه‌وه ده‌دره‌وشێته‌وه و جووڵه جیاوازه‌کانی ژیمناستیک،
زۆرانبازه‌کان و ئه‌و گه‌نجه کوردانه‌ی که هه‌ڵده‌په‌ڕن له خۆ
ده‌گرێت. هه‌مووی ئه‌مانه هێمای جووڵه و ده‌وڵه‌مه‌ندیی که‌لتووریی
کوردییه. له کۆتاییدا، تیشکی ڕووناکی ده‌بێته کوڕێک که یاریی تۆپی پێی
ده‌کات و تۆپه‌که به دیواردا ده‌کوتێت و پارچه پارچه ده‌بێت. ئه‌م
تڕه‌یله‌ره، که هه‌ست ده‌بزوێنیت، جه‌وهه‌ریی گۆڕان پیشان ده‌دات.
یادی "یەڵماز گۆنای" دەرهێنەری براوەی خەڵاتی "چڵە خورما".
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" Duhok کە بە یادی سینەماکاری
هەرمانی کورد "یەڵماز گۆنای" Yılmaz Güney دەرهێنەری ناوداری کوردیی
براوەی خەڵاتی گەورەی "چڵە خورمای" فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان"ی
فەڕەنسا (1982) و بە مەبەستی پردی پەیوەندیی نێوان دەرهێنەرە کوردەکان
و سینەماکارانی سەرتاسەری جیهان و هەروەها ڕەخساندنی ئاڵووگۆڕی
کەلتووری نێوان نەتەوەکانی دنیا دامەزراوە، یازدەیه‌مین خولی به
سه‌رۆکایه‌تی "ئه‌میرعه‌لی محه‌مه‌دتاهیر"، بە دەرهێنانی هونەریی
سینه‌ماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی"، به دروشمی "وه‌رزش" و "وه‌رزش
بۆ هه‌موان" و به نمایشی ١٠٧ به‌رهه‌م له سینه‌ماکارانی وڵاتانی
جۆراوجۆری جیهان لە چوارچێوەی فیلمە بڵیندە سینەماییەکان، کورتە فیلم و
بەڵگەفیلمەکان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی و هه‌روه‌ها
به پشتیوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ڕۆژانی ٩ تا ١٦ی دێسامبه‌ر/
کانوونی یه‌که‌می ٢٠٢٤ لە هۆڵی "کۆنگرە"ی زانکۆی دهۆک و کۆمه‌ڵه‌ی
سینه‌مایی "دهۆک مۆڵ" لە شاری دهۆک لە هەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
----------------------------------------------------------------------------------------------------------
فیلمە‌کانی
به‌شی پێشبڕکێی یازده‌یه‌مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک"
ناسێندران.
فیلمه‌کانی به‌شی پیشبڕکێی "سینه‌مای کوردی" و "سینه‌مای
جیهان" له یازدەیه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک" ده‌ستنیشان
کران.
یازدەیه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک" Duhok بە یادی
سینەماکاری هەرمانی کورد "یەڵماز گۆنای" Yılmaz Güney دەرهێنەری براوەی
خەڵاتی گەورەی "چڵە خورمای" فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان"ی فەڕەنسا
(1982)، به سه‌رۆکایه‌تی "ئه‌میرعه‌لی محه‌مه‌دتاهیر"، بە دەرهێنانی
هونەریی سینه‌ماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی"، به دروشمی "وه‌رزش" و
"وه‌رزش بۆ هه‌موان" و به نمایشی ١٠٧ به‌رهه‌م له سینه‌ماکارانی
وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چوارچێوەی فیلمە بڵیندە سینەماییەکان،
کورتە فیلم و بەڵگەفیلمەکان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی
پێشبڕکێی و هه‌روه‌ها به پشتیوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ڕۆژانی
٩ تا ١٦ی دێسامبه‌ر/ کانوونی یه‌که‌می ٢٠٢٤ لە هۆڵی "کۆنگرە"ی زانکۆی
دهۆک و کۆمه‌ڵه‌ی سینه‌مایی "دهۆک مۆڵ" لە شاری دهۆک لە هەرێمی
کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ڕکابه‌ریی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ٧ خه‌ڵاتی سه‌ره‌کی فێستیڤاڵ.
"ڕه‌وه‌ند زه‌ید" Ravand Zaid به‌رپرسی به‌شی "سینه‌مای کوردی" یازدەیه‌مین
خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک" له کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی
ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه گوتی: له ڕۆژی ١٥ی حوزه‌یران/ جوونی ٢٠٢٤ وه‌رگرتنی
فیلمه‌کانمان له ڕێگای ده‌رگای فیلمه‌وه بۆ به‌شداریی له یازده‌یه‌مین
خولی ئه‌م فێستیڤاڵه ده‌ست پێ‌کرد و له کۆتاییدا له ڕۆژی ١ی ئه‌یلوول/
سێپته‌مبه‌ری ٢٠٢٤ ژماره‌ی ١٨٠ فیلمی کوردیمان به‌ده‌ست گه‌یشت؛ که
دوای هه‌ڵسه‌نگاندن له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی
فێستیڤاڵه‌وه، ٤٦ فیلم له قۆناغی کۆتایی بۆ به‌شداریی له به‌شه‌کانی
پێشبڕکێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێی "پانۆڕامای سینه‌مای کوردی" Kurdish
Panorama ده‌ستنیشان کران که بۆ به‌ده‌ستهێنانی ٧ خه‌ڵاتی سه‌ره‌کی
فێستیڤاڵ، له‌وانه؛ باشترین فیلم، باشترین ئه‌کته‌ری پیاو، باشترین ئه‌کته‌ری
ژن، باشترین سیناریۆ، باشترین ده‌رهێنان، خه‌ڵاتی "فیپێڕشی" FIPRESCI
واته فیدڕاسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ڕه‌خنه‌گرانی فیلم و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی
پارێزگای دهۆک، پێکه‌وه ڕکابه‌ریی ده‌که‌ن.
فیلمه سینه‌ماییه‌کانی به‌شی پێشبڕکێی "سینه‌مای کوردی".
هه‌روه‌ها گوتی: له به‌شی فیلمه سینه‌ماییه‌کانی به‌شی پێشبڕکێی "سینه‌مای
کوردی"، ٨ فیلمی سینه‌مایی بۆ به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی هه‌ڵبژێردراون
که بریتین له: "کچ و منداڵ" The Virgin and Child له ده‌رهێنانی "بنه‌وشه
بێریڤان" Binevsa Berivan له به‌لژیکا، "براوه‌کان" Winners له ده‌رهێنانی
"سۆلین یۆسێف" Soleen Yusef له ئه‌ڵمانیا، "ئه‌و کاته‌ی گه‌ڵای گوێزه‌کان
زه‌رد ده‌بێت" When The Walnut Leaves Turn Yellow له ده‌رهێنانی "مێهمێت
عه‌لی کۆنار" Mehmet Ali Konar له تورکیا، "هیوا" Hêvî له ده‌رهێنانی "ئۆڕهان
ئینجێ" Orhan Ince له تورکیا، "ساکار" Sakar له ده‌رهێنانی "ئیبڕاهیم
سه‌عیدی" له ئێران، "کۆچه‌ر" Caucher له ده‌رهێنانی "موشفیق شوجاعی" له
ئێران، "سیناریست" Scenarist له ده‌رهێنانی "سامی سه‌باح" Sami Sabah
له هه‌رێمی کوردستان و هه‌روه‌ها "ڕۆژت باش" A Happy Day له ده‌رهێنانی
"هیشام زه‌مان" Hisham Zaman له نۆڕوێژ.
به‌ڵگه‌فیلمه بڵینده‌کانی به‌شی پێشبڕکێی "سینه‌مای کوردی".
به‌رپرسی به‌شی "سینه‌مای کوردی" له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: ئه‌مساڵ
بۆ به‌شی پێشبڕکێی به‌ڵگه‌فیلم، ٨ فیلم هه‌ڵبژێردراون که بۆ به‌ده‌ستهێنانی
خه‌ڵاتی باشترین به‌ڵگه‌فیلم، له‌گه‌ڵ یه‌کتریی ڕکابه‌ریی ده‌که‌ن که
بریتین له: "بێ‌نیشتمان وه‌کوو با" landless like the wind له ده‌رهێنانی
"بورهان ئه‌حمه‌دی" له ئێران، "هێشووه‌کانی تووڕه‌یی" The Grapes of
Wrath له ده‌رهێنانی "ماریا ماوتی" له ئێران، "گێلاوێ" Gelawe له ده‌رهێنانی
"محه‌مه‌د حه‌مزه‌پوور" له ئێران، "خه‌ونی ڕۆژین" Rojin is Dream له ده‌رهێنانی
"سروه عه‌لی وه‌یسی" له ئێران، "کوڕیی کوێستان" Son of Mountain له ده‌رهێنانی
"ئیحسان که‌مه‌رخانی" له ئێران، "مه‌لافه سپییه‌کان" White Sheets له
ده‌رهێنانی "زانیار عه‌زیزی" له ئێران، "وتووێژیی ژنان" GotûbêJin له
ده‌رهێنانی "نیعمه‌ت قه‌تار" Nimet Gatar له تورکیا و هه‌روه‌ها "ئیسماعیلی
ئێمه" Our Ismail له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی "فاتین کانات" Fatin Kanat و
"ئۆندێر ئینجه" Önder İnce له تورکیا.
کورته فیلمه‌کانی به‌شی پێشبڕکێی "سینه‌مای کوردی".
"ڕه‌وه‌ند زه‌ید" له کۆتایی قسه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: له به‌شی
پێشبڕکێی "سینه‌مای کوردی"، ١٢ کورته فیلمی چیرۆکی هه‌ڵبژێردراون که بۆ
به‌ده‌ستهێنانی دوو خه‌ڵاتی باشترین کورته فیلم و خه‌ڵاتی لێژنه‌ی
دادوه‌ران له‌گه‌ڵ یه‌کتریی ڕکابه‌ریی ده‌که‌ن که بریتین له: "موری"
Morî له ده‌رهێنانی "یه‌عقووب ته‌کین‌تانگاج" Yakup Tekintangaç له
تورکیا، "ماڵی مانگ" House of the Moon له ده‌رهێنانی "حه‌میدڕه‌زا مه‌قسوودی"
له ئێران، "له‌ودیوی هزره‌وه" Beyond The Mind له ده‌رهێنانی "له‌نیا
نووره‌دین" له هه‌رێمی کوردستان، "کوڕ" Son له ده‌رهێنانی "سامان حوسێن‌پوور"
له ئێران، "له‌ناکاو" Untimely له ده‌رهێنانی "محه‌مه‌د عه‌بدولعه‌زیز"
له هه‌رێمی کوردستان، "هه‌رێم" له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی "حه‌بیب زه‌هیرنیا"و
"مه‌یسه‌م ئه‌میری" له ئێران، "دیوار، دیوار" Wall, the Wall له ده‌رهێنانی
"یۆسف ئۆڵمێز" Yusuf Ölmez له تورکیا، "خۆماڵی" Home-Made له ده‌رهێنانی
"ڕۆژدا ئێزگی ئۆڕاڵ" Rojda Ezgi Oral له تورکیا، "ماڵیک نزیکی خۆر" A
House Near the Sun له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی "مریه‌م سه‌مه‌دی" و "ڕۆنی
شاملیان" Roni Schamlian له ئێران، "لیمۆ له هه‌موو شتێک ئاگادار بوو"
Limo knew everything له ده‌رهێنانی "ئیدریس مه‌حموودیان" له ئێران، "گاڕان"
Garan له ده‌رهێنانی "مه‌حسوون ته‌شکین" Mahsum Taşkın له تورکیا و هه‌روه‌ها
"به‌رازه‌کان" Boars له ده‌رهێنانی "ڕامین محه‌مه‌دیار" له ئێران.
فیلمه سینه‌ماییه‌کانی به‌شی پێشبڕکێی "سینه‌مای جیهان"،
له درێژه‌ی ئه‌م کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌دا "سامان مسته‌فا" Saman
Mustafa به‌رپرسی به‌شی "سینه‌مای جیهان" له یازدەیه‌مین خولی
فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک" گوتی: ئه‌مساڵ ٥٧٠ فیلم له
ڕێگای ده‌روازه‌ی فیلم، له لایه‌ن ده‌رهێنه‌رانی وڵاتانی جۆراوجۆریی
جیهان به‌ده‌ستمان گه‌یشت و هه‌ندێک فیلمیشمان له فێستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی
فیلم هه‌ڵبژارد؛ که له کۆتاییدا بۆ به‌شی پێشبڕکێی "سینه‌مای جیهان"،
٩ فیلمی سینه‌مایی ده‌ستنیشان کراون که بۆ به‌ده‌ستهێنانی دوو خه‌ڵات،
له‌وانه؛ خه‌ڵاتی "یەڵماز گۆنای" Yılmaz Güney بە ناونیشانی گرینگ‌ترین
خه‌ڵاتی فێستیڤاڵ و خه‌ڵاتی "به‌هره‌مه‌ندی نوێی" New Talent Award له‌گه‌ڵ
یه‌کتریی ڕکابه‌ریی ده‌که‌ن که ناوه‌کانیان بریتین له: "ئیشه‌ڵا کوڕێک"
Inshallah a Boy له ده‌رهێنانی "ئه‌مجه‌د ئه‌لڕاشید" Amjad Al Rasheed
به‌رهه‌می هاوبه‌شی ئه‌رده‌ن، فه‌ڕه‌نسا، میسر، عه‌ڕه‌بستان و قه‌ته‌ر،
"خه‌ونه‌کانی سوڵتان" Sultana's Dream له ده‌رهێنانی "ئیزابێل هێرگۆڕا"
Isabel Herguera به‌رهه‌می هاوبه‌شی ئیسپانیا، ئه‌ڵمانیا و هیندستان، "تۆڕه
به‌تاڵه‌کان" Empty Nets له ده‌رهێنانی "بێهرووز که‌ره‌می‌زاده" به‌رهه‌می
هاوبه‌شی ئێران و ئه‌ڵمانیا، "مێلۆدی" Melody له ده‌رهێنانی "بێهرووز
سه‌بت ڕه‌سووڵ" به‌رهه‌می هاوبه‌شی ئێران و تاجیکستان، "مانگ" Moon له
ده‌رهێنانی "کۆردووین ئه‌یووب" Kurdwin Ayub له نه‌مسا، "فارووق" Faruk
له ده‌رهێنانی "ئه‌سڵی ئۆگهێ" Aslı Özge له تورکیا، "به شوێن گیان‌په‌نایه‌ک
بۆ به‌ڕێز ڕامبۆ" Seeking Haven For Mr. Rambo له ده‌رهێنانی "خالید مه‌نسوور"
Khaled Mansour به‌رهه‌می هاوبه‌شی میسر و عه‌ڕه‌بستان، "ئاندریا ته‌ڵاق
وه‌رده‌گرێت" Andrea Gets a Divorce له ده‌رهێنانی "یۆسف حه‌یده‌ر"
Josef Harder له نه‌مسا و هه‌روه‌ها "یه‌کێک له‌و ڕۆژانه‌ی که حه‌مه
ده‌مرێت" One of Those Days When Hemme Dies له ده‌رهێنانی "مورات
فیرات‌ئۆغڵۆ" Murat Fıratoğlu له تورکیا.
به‌ڵگه‌فیلمه بڵینده‌کانی به‌شی پێشبڕکێی "سینه‌مای جیهان".
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌مساڵ بۆ به‌شی پێشبڕکێی به‌ڵگه‌فیلمی "سینه‌مای
جیهان"، ٧ فیلم هه‌ڵبژێردراون که بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی باشترین به‌ڵگه‌فیلم
پێکه‌وه ڕکابه‌ریی ده‌که‌ن که بریتین له: "شێره‌کانی میزۆپۆتامیا"
Lions of Mesopotamia له ده‌رهێنانی "لۆسین ڕیید" Lucien Reed له ئه‌مه‌ریکا،
"داره بێده‌نگه‌کان" Silent Trees له ده‌رهێنانی "ئاگنیشکا زۆیفکا"
Agnieszka Zwiefka له پۆڵه‌ندا، "ئه‌و وشانه‌ی که ژنان ڕۆژێک وتیان"
The Words Women Spoke One Day له ده‌رهێنانی "ڕافائێل پیلۆسیۆ"
Raphaël Pillosio له فه‌ڕه‌نسا، "ئه‌مه ئه‌و شوێنه نییه که ئێوه خه‌ڵکی
ئه‌وێن" It Ain't Where You are From له ده‌رهێنانی "فیلیپ جه‌ماڵ ڕه‌شید"
Philip Jamal Rachid به‌رهه‌می هاوبه‌شی ئیماڕات، به‌حره‌ین، لوبنان و
عه‌ڕه‌بستان، "کچه نه‌خۆشه‌کان" Sick Girls له ده‌رهێنانی "گیتی گڕۆتێر"
Gitti Grueter له ئه‌ڵمانیا، "هه‌رمانه‌کان" Immortals له ده‌رهێنانی "ماجا
تچۆمی" Maja Tschumi به‌رهه‌می هاوبه‌شی سویسرا و عێراق و هه‌روه‌ها "به‌هه‌شت"
Al Djanat له ده‌رهێنانی "کلۆئێ ئایشا بوڕو" Chloé Aïcha Boro له فه‌ڕه‌نسا.
کورته فیلمه‌کانی به‌شی پێشبڕکێی "سینه‌مای جیهان".
"سامان مسته‌فا" له کۆتایی کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی یازدەیه‌مین خولی
فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک" ڕایگه‌یاند: له به‌شی کورته
فیلمی چیرۆکیش ١١ فیلم له به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی هه‌ڵبژێردراون و بۆ
به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی باشترین کورته فیلم له‌گه‌ڵ یه‌کتریی ڕکابه‌ریی
ده‌که‌ن که بریتین له: "لۆمێنی سروشتی" Lumen Naturae له ده‌رهێنانی "ئاڕتوور
سوکیاسیان" Arthur Sukiasyan له ئه‌رمه‌نیا، "له‌و کاته‌وه، من سه‌رقاڵی
فڕین بووم" Ever Since, I Have Been Flying له ده‌رهێنانی "ئایلین
گۆکمێن" Aylin Gokmen له سویسڕا، "دڵۆپی کارگا" Factory Drop له ده‌رهێنانی
"پێتجا پۆلکڕابێک" Petja Pulkrabek له ئه‌ڵمانیا، "پۆنتێر" Punter له
ده‌رهێنانی "جێسۆن ئادام مازێل" Jason Adam Maselle به‌رهه‌می هاوبه‌شی
ئه‌فریقای باشوور و ئه‌مه‌ریکا، "ڕۆژێکی زه‌ماوه‌ند" A Wedding Day له
ده‌رهێنانی "ئه‌شره‌ف ئه‌جراوی" Achraf Ajraoui له فه‌ڕه‌نسا، "ماڵه‌وه
١١٧ کیلۆمه‌تر دوورتره" Home is 117 km Away له ده‌رهێنانی "ماڕتا
سمێرچینسکا" Marta Smerechynska له ئۆکڕاین، "نزیکه‌ی به‌شێوه‌ی سه‌تاسه‌د
ناڕاست" Almost certainly false له ده‌رهێنانی "کانسۆ بایدار" Cansu
Baydar له تورکیا، "چ که‌سێک هه‌تاویی خۆش ده‌وێت" Who Loves the Sun
له ده‌رهێنانی "عه‌ڕشیا شه‌کیبا" له که‌نه‌دا، "خابۆر" Khabur له ده‌رهێنانی
"نه‌فیسه فه‌تحوڵڵازاده" به‌رهه‌می هاوبه‌شی ئێران و ئه‌ڵمانیا، "ناقیس
یه‌ک" Minus One له ده‌رهێنانی "فوڕات ئۆزمێن" Ferhat Ozmen له تورکیا
و هه‌روه‌ها "پاش بیست و یه‌ک حه‌توو" 21 Weeks Later له ده‌رهێنانی "نه‌سرین
محه‌مه‌دپوور" له ئێران.
پردی پەیوەندیی نێوان دەرهێنەرە کوردەکان و سینەماکارانی جیهان.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" بە یادی سینەماکاری هەرمانی کورد "یەڵماز
گۆنای" Yılmaz Güney دەرهێنەری براوەی خەڵاتی گەورەی "چڵە خورمای"
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان"ی فەڕەنسا (١٩٨٢) و بە مەبەستی پردی
پەیوەندیی نێوان دەرهێنەرە کوردەکان و سینەماکارانی سەرتاسەری جیهان و
هەروەها ڕەخساندنی ئاڵووگۆڕی کەلتووری نێوان نەتەوەکانی دنیا دامەزراوە.
ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی
|