٥\٦\٢٠١١
دادوه‌ر
عه‌بدولباست عه‌بدوڵا فه‌رهاد
بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی
دادوه‌ری هه‌رێمی کوردستان جێبه‌جێ ناکا.
وه‌ک پێشتر له بهیاننامهکهماندا ئاماژه‌مان پێدا، ئه‌نجوومه‌نی
دادوه‌ری له هه‌رێمی کوردستان ، له نامه‌یه‌کدا له به‌رواری
5-5-2011 به ژماره 943 ئاراسته‌ی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه له شاره‌کانی
هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک و ئیداره‌ی گه‌رمیانی کردووه ، داوای جێبه‌جێکردنی
بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراقی سه‌باره‌ت به 258 تۆمه‌تباری
ئه‌نفالی لێ ده‌کات ، له هه‌مان داواکاری به په‌له‌دا ، داوا له
دادوه‌ر عهبدالباست عه‌بدوڵا فه‌رهاد سه‌رپه‌رشتیاری دادوه‌ری ده‌کرێت
ناوه‌ڕۆکی ئه‌و نوسراوه‌یه بگه‌یه‌نێته که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن ، به‌و
پێی به‌ڕێزیان وته بێژی فه‌رمی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌رییه له هه‌رێمی
کوردستان ، به پێی زانیارییه‌کانمان له‌و کاته‌وه‌ی که ئه‌و نوسراوه‌یه‌ی
پێ گه‌یشتووه له‌و پۆسته‌ی ئاماژه‌مان پێدا ئیستقاله‌ی داوه ، هه‌واڵه‌که‌شی
تا ئێستا بڵاو نه‌کردۆته‌وه که ده‌یان هه‌زار بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نفالکراو
23 ساڵه له چاوه‌ڕانی ئه‌و رۆژهدان.
ئێمه پێمان وایه بڵاوکردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆکی ئه‌و نوسراوه‌یه له لایه‌ن
وته بێژی فه‌رمی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌رییه‌وه پاڵپشتێکی به‌هێزی
واتایی ده‌بوو بۆ هێزه‌کانی پۆلیس لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان به مه‌به‌ستی
جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌که.
ئێمه پێمان وایه جێبه‌جێنه‌کردنی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری له
لایه‌ن خودی وته بێژه فه‌رمییه‌که‌یه‌وه ، نیشانه‌ی لاوازی سسته‌می
دادوه‌ریه له کوردستان و له توانایدا نییه دادپه‌روه‌ری جێبه‌جێبکات
له هه‌رێمی کوردستان.
چاودێری کوردۆساید -
چاک
4\6\2011
www.kurdocide.com
kurdocide@hotmail.com
|