٤\٤\٢٠١١
داگیرکه‌رانی
کوردستان.. پێشێلی مافه‌کانی منداڵانی کورد ده‌که‌ن.

ره‌زا شوان
به‌پێی جاڕنامه‌ی مافه‌کانی منداڵ .. که له
« ٢٠ ی نۆڤه‌مبه‌ری ١٩٨٩» د ا، له لایه‌ن ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه
ده‌رچووه . که بریتییه له « ٥٤ » مادده ، له مادده‌ی یه‌که‌مدا
به‌م جۆره ڕاڤه‌ی منداڵ ده‌کات : « منداڵ
هه‌ر مرۆڤێکه که له هه‌ژده ساڵ که‌متربێت » تێکڕاش« ١٩١» ده‌وڵه‌تی
ئه‌ندامی ئه‌م ڕێکخراوه له‌و ساڵه‌دا ئیمزایان کردووه و ،
بڕیاریانداوه ، که به‌بێ جیاوازی ڕێز له مافه‌کانی منداڵ بگرن و
پێبه‌ند ئه‌بن به جێبه‌جێکردنی هه‌موو مادده و بڕگه‌کانی ئه‌و
جاڕنامه‌یه.. ته‌نها وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و وڵاتی سۆمال
ڕه‌تیان کرده‌وه و تا ئه‌مڕۆش ئیمزای جاڕنامه‌که‌یان نه‌کردووه.. له
نێوانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش، که جاڕنامه‌که‌یان ئیمزاکردووه و به‌ڵێنی
پێبه‌ندبوونی خۆیان ڕاگه‌یاندووه .. ده‌وڵه‌تانی تورکیا و ئێران و
عێراق و سوریای تێدان.
به‌ڵام به داخه‌وه به‌شێکی زۆری ئه‌و وڵاتانه ، به ڕه‌فتار و
پراکتیزه‌کردن ، پێبه‌ندبوونی خۆیان به جێبه‌جێکردنی مافه‌کانی منداڵ
نه‌سه‌لماندووه ، به تایبه‌تیش هه‌ریه‌که له تورکیا و ئێران و
عێراق و سوریا.. زۆر به زه‌قی و ئاشکرا پێشێلی مافه‌کانی منداڵانیان
کردووه و تا ئه‌مڕۆش درێژه به پێشێلکارییه‌کانیان ئه‌ده‌ن .. به
پێچه‌وانه‌ی مادده‌کان و بڕگه‌کانی جاڕنامه‌که‌ی مافه‌کانی منداڵ ڕه‌فتار
ئه‌که‌ن .. دژایه‌تییه‌کی ناڕه‌وای منداڵانی کوردمان ئه‌که‌ن .. دوور
له وێژدانی زیندوو و له هه‌موو یاسا و ڕێسا و به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌کان
.. دووریش له یه‌کسانیی کۆمه‌ڵایه‌تی و دادپه‌روه‌ری و جیاوازی نه‌کردن
به هۆی ئینتیمای نه‌ته‌وه‌ییه‌وه..به ئه‌وپه‌ڕی دڵڕه‌قی و زه‌بر و
زه‌نگه‌وه ، به ناڕه‌وا ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ منداڵانی کورد دا ئه‌که‌ن..به
توومه‌تی هه‌ڵبه‌ستراوی بێ به‌ڵگه و بێ بنه‌مای دوور له ڕاستییه‌وه،
توومه‌تباریان ئه‌که‌ن و ئه‌یان گرن .. هه‌ر ئه‌و گرتنه‌یه و ئیتر
جارێکی تر نابینرێنه‌وه و، که‌سوکاریشیان بۆیان نییه بپرسن منداڵه‌کانمان
له کوێن و چیتان لێکردوون؟ تا ئه‌مڕۆش له زیندان و گرتووه‌خانه
ترسناکه‌کانی « باستیله‌کان» ی تورکیا و ئێران و سوریا دا به هه‌زاران
منداڵانی بێتاوانی کوردمان به‌ندکراون .. که منداڵی ته‌مه‌ن دوانزه
ساڵانیان تێدان.. تا ئه‌مڕۆش له گرتووه‌خانه‌کانی تورکیادا ، زیاتر
له پانزه هه‌زار منداڵی کوردمان به‌ندکراون و لێیان ناپرسنه‌وه ..
ڕۆژانه‌ش پیسترین ئه‌شکه‌نجه و ئازای جه‌سته‌یی و ده‌روونی ئه‌درێن ..
له کۆماری ئێرانی سێداره‌شدا زیاتر له سێ هه‌زار منداڵی کوردمان به
توومه‌تی کوردایه‌تی و لایه‌نگیری کردن له شۆڕشی ڕزگاریخوازی گه‌لی
کوردمان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا. گیراون .. سه‌ردانی کردنیان قه‌ده‌غه‌یه
و.. ڕێش به تیمه‌کانی چاودێریکردنی مافه‌کانی منداڵان ناده‌ن که
بییان بینن..تا ئه‌مڕۆ به ده‌یان منداڵی کوردی ته‌مه‌ن ژێر هه‌ژده
ساڵییان به‌بێ تاوان له ژێر ئاڵای« الله » دا له سێداره‌یان دان..
به ده‌یان منداڵیشمان له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا شه‌هید بوون. پرۆفایلی
سوریای ئه‌فله‌قیش له هی تورکیا و ئێران پاکتر نییه ، چونکه هه‌رسێ
له‌م وڵاتانه تووشبووی ڤایرۆسی شۆڤێنین.. له سوریادا تا ئێستا زیاتر
له پێنج سه‌ت منداڵی بێتاوانی کوردمانیان گرتووه ، که هه‌ندێکیان سێ
ساڵ زیاتره گیراون و، تا ئسێتا دادگایی نه‌کراون .. بۆ نموونه له
تورکیای به ناوه « ئازادی و دادپه‌روه‌ری » دا، منداڵێکی کوردمان له
لایه‌ن دادگایه‌کی تورکییه‌وه بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ سزای زیندانی
کردنیان دا، ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دوو په‌نجه‌ی ده‌ستی ڕاستی وه‌کو
ژماره حه‌وت یا پیتی ڤێی ئینگلیزی هه‌ڵبڕی بوو. هه‌ر له باکووری
کوردستاندا منداڵێکی تری کوردمان ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاواری کردبوو
بژی کوردستان .. ده ساڵ حوکمی زیندانی کردنیان داوه .. به‌ڵێ ئه‌مه‌یه
ئه‌و ئازادی و دادپه‌روه‌ری ، که له تورکیادا به‌رانبه‌ر به کورد په‌یڕه‌وی
ئه‌کرێ.. به‌ندیخانه‌کانی وڵاته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان (تورکیا و
ئێران و سوریا ) تا ئه‌مڕۆش به هه‌زران منداڵی بێتاوانی کوردیان
تێدایه .. ڕۆژانه زۆر بێبه‌زه‌ییانه و دڕندانه ئه‌شکه‌نجه و
ئازاریان ئه‌ده‌ن .. نه لێیان ئه‌پرسنه‌وه و ، نه دادگاییان ئه‌که‌ن
و ، نه ڕێش به پارێزه‌رانی خۆبه‌خش ئه‌ده‌ن که داکۆکی‌یان لێبکه‌ن ،
ڕێش به تیمه‌کانی چاودێری کردنی مافه‌کانی مرۆڤ و ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان
ناده‌ن که سه‌ردانی به‌ندیخانه‌کانیان بکه‌ن و چاویان به‌و منداڵانه
بکه‌وێت و، تا بێتاوانییان ئاشکرابکه‌ن و، ئه‌و پێشێلکارییانه‌ش بخه‌نه‌ڕوو
، که جه‌لاده‌کانی ئه‌و وڵاته داگیرکه‌رانه ، ده‌رهه‌ق به منداڵانی
کوردمان ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن.. تا ئێستا به بێ‌تاوان به ده‌یان منداڵی
کوردمان ، به ده‌ستی چه‌قاوه‌سووه دڕنده‌کانی سوپا و میت و پۆلیسی
تورکیا و، سوپا و پاسدارانی کۆماری ئێرانی سێداره و ، به‌عسییه ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کانی
سوریای ئه‌فله‌قی ، تیرۆرکراون .. به‌عسییه سه‌دامیه‌کانیش ، که
نازییه‌کانی عه‌ره‌بن ، له باشووری کوردستاندا له ژێر ئایه‌تی«
الانفال »ی قورئاندا ــ واته ئێمه‌ی کوردیان به کافر له قه‌ڵه‌م داــ
به هه‌زاران منداڵی کوردمانیان زینده‌به‌چاڵ و کیمیاباران کرد..که‌چی
تا ئه‌مڕۆش ئیمام و ده‌مڕاسته‌کاتی عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌کان، فه‌توای ئه‌وه
ئه‌ده‌ن ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی کورد داوای مافی چاره‌ی خۆنووسین بکه‌ین ئه‌وه
ـ کافر ـ ین و به‌بێ سێ و دوو کوشتنمانییان حه‌ڵاڵ و ڕه‌وا کردووه .
به‌داخیشه‌وه تا ئه‌مڕۆش، ڕێکخراوه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ و، ڕێکخراوه‌کانی
چاودێری کردنی پێشێلکارییه‌کانی مافه‌کانی منداڵان و ، هه‌موو ئه‌و
ڕێکخراوانه‌ش که داکۆکی له مافه‌کانی منداڵان ئه‌که‌ن ، یا ئه‌و
ڕێکخراوانه‌ی که دژی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و جیاوازین ، به ڕاده‌یه‌کی
پێویست به ده‌نگ منداڵانی سته‌ملێکراوی کورده‌وه نه‌هاتوون و ،
گوشارێکی ئه‌وتۆیان نه‌خستۆته سه‌ر وڵاته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان ،
بۆ ده‌ست هه‌ڵگرتن له تاوانه‌کانی کوشتن و گرتن و ئازا و ئه‌شکه‌نجه‌دان
و له سێداره‌دانی منداڵانی بێتاوانی کوردمان.. یا داوای ئازادکردنیان
له به‌ندیخانه بکه‌ن..هه‌ر ئه‌م بێده‌نگییه‌یه زیاتر هانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه
ئه‌دات بۆ پێشێلکردن و گوێنه‌دان و ڕێزنه‌گرتن له مافه‌کانی منداڵان و
زیاتر درێژه‌دان به چه‌وسانه‌وه‌ی منداڵان.. به تایبه‌تیش منداڵانی
کوردمان.. ئێمه لێره‌وه داوا له سه‌رجه‌م نووسه‌ران و ڕۆشنبیران و
مناڵپارێزی کوردستان و ، له هه‌موو ئه‌و ڕێکخراوانه‌ش ئه‌که‌ین که ئه‌رکییان
داکۆکی کردنه له مافه‌کانی منداڵانی کوردمان ، داواش له هه‌ر هه‌موو
دڵسۆز و خه‌مخۆرێکی « کوردیله‌کانی ئه‌مڕۆمان .. که نه‌وه‌ی داهاتووی
کوردستانن » ئه‌که‌ین .. چیتر بێده‌نگ نه‌بن و با پێکه‌وه کامپێنێکی
ناڕه‌زایی ڕابگه‌یه‌نین له دژی پێشێلکردنی مافه‌کانی منداڵانی کوردمان
له لایه‌ن ، تورکیا و ئێران و سوریاوه ، داوا له ڕژێمه ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کانی
هه‌ریه‌که له‌و وڵاته داگیرکه‌رانه‌ی کوردستان بکه‌ین .. به
زووترین کات هه‌موو منداڵه به‌ندکراوه‌کانمان ئازاد بکه‌ن و.. ده‌ست
له گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دانی منداڵه بێتاوانه‌کانمان هه‌ڵبگرن .. ئه‌م
داوایه‌شمان به زمانی ئینگلیزی بنووسین و، بیکه‌ین به یاداشتێکی ناڕه‌زایی
و تووڕیی و داواکاری و کۆپیی لێبنێرین بۆ هه‌ریه‌که له ، ڕێکخراوی
مافه‌کانی مرۆڤ و ، ڕێکخراوی مافه‌کانی منداڵان و ، هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی
که چاودێری و داکۆکی له مافه‌کانی منداڵان ده‌که‌ن . کۆپیشی لێبدرێت
به سه‌فاره‌ته‌کانی هه‌ریه‌که له تورکیا و ئێران و سوریا له
وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا.. ئه‌م کامپینه‌ش له ژێر ناوی « داوای ئازادکردنی
منداڵانی کوردمان ئه‌که‌ین » یا هه‌ر سه‌رناوێکی تر.. که نووسه‌رانی
دڵسۆزی گه‌له‌که‌مان به جوانی ئه‌زانن.. هیوادرم ئێوه‌ی به‌ڕێزیش ڕا و
بۆچوونی خۆتان ده‌رببڕن و.. چیش سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته به جوان و
باش ئه‌زانن پێشنیاری بکه‌ن .. چونکه چاره‌نووس و داهاتووی کورد و
کوردستان ، به‌نده به چاره‌نووسی ئه‌مڕۆی کوردیله‌کانمانه‌وه.. خزمه‌تکردن
و دابین کردنی ژیان و مافه‌کانی منداڵانمان و داکۆکیکردن لێیان ، ئه‌رکێکی
پێویست و پیرۆزه و له ئه‌ستۆی هه‌مووماندایه چ وه‌کو تاک یا کۆمه‌ڵ
و داموده‌زگا حکومی و مه‌ده‌نییه‌کانیش..بێده‌نگیش به‌زین و ترسنۆکی و
سۆز و هه‌ست لاوازیی کورد و کوردستانپه‌روه‌ریی ده‌گه‌یه‌نێت.
٣\٤\٢٠١١
-
نه‌رویج
ماڵپه‌ڕی ره‌زا شوان
|