په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\١٠\٢٠١٤

  داعش و (بەیعەت).

فەتاح حەسەن

لەو دەمەیدا
شەمشەمەکوێرەکان
بە خوێنی ئێمە
شمشێرەکانیان تیژدەکەن..
زەمین
سنگی ئاسمان شەقار دەکا
سکاڵایەك دەدا بە خوا.

کە کچمان بە کەنیزە دەبەن
ناوی (موحەمەد ئەلموستەفا)
لە شایەتمان بەدەردەکەن.

کە کوڕمان بە (غیلمان) دەبەن
(لوت) پێغەمبەر، تووڕەدەکەن.

کە مزگەوت و کڵێساکان
خاپووردەکەن
حەفتا و دوو جار
رووی (خەواریج) سپی دەکەن.

کوردە
(سەید) بی.. (شێخ) بی
(حاجی)، (مەلا)ش بی
(بەیعەت)
بە پێنجەم (خەلیفەی راشدین) نەکەی
لەسەر (حەڵاڵ)کردنی خوێنت
کێبڕکێیانە
عەرەب و ئەفغانی چیچانی..

 

دانیمارك / ڤالبی
ماڵپەڕی فەتاح حەسەن

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک