په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\١٢\٢٠١٧

داعش و ئیسلام وەک دووانەیەک.

تاڤان ئازاد       

 
بۆبەڕێوەوەبردنی ژیانی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی خەڵک، وڵاتانی مەدەنی دەستورو یاسایان هەیە. دەستوری ئیسلامیش قورئان و شەریعەتە، لێ جیاوازیەکە ئەوەیە ئەوانی ئیسلام زیاتر لەچواردە سەدە بەر لەئێستا پێغەمبەمبەر بەهاوکاری دەیان ڕاوێژکارو بیرمەندی ئەوکاتی عەڕەب دایڕشتوون، کەس ناتوانێت کەلیمەیەکی لێ زیاد یان کەم بکات. سەوابتن و سەردەمەکان دەبێت خۆیان بگونجێنن لەگەڵیانو بەشێوەیەکی مەتاتی و فراوان نوسراون. واتە بەگوێرەی یاساکانی ئیسلام شوێنکەوتووان دەتوانن موسوڵمانی میانڕەو، ئاشتیخوازو مرۆڤ دۆستبن. هەر بەهەمان یاساش دەتوانن تیرۆریست، وێرانکارو توندڕەوبن. چونکە لەناو دەقەکانی ئیسلامدا هەم خۆشەویستی، ئاشتی و بەیەکەوەژیان هەمیش دوژمنکاری، کوشتارو تەفکیرکردن هەیە.

ئیسلام دووڕوخساری هەیە، لێرەدا مەبەستمە ''ڕووە'' باتینیەکەی یانی ئیسلامی داعشئاسا دەربخەم. ئەوانەی ئینکاریی ئەوە دەکەن کارەقێزەونەکانی داعش لەناو دەقەکانی ئیسلامدا بوونیان هەبێت، بەشێکیان لەئیسلام تێنەگەیشتوون، بەشێکیشیان هەوڵدەدەن ڕووی ناشیرینی ئیسلام داپۆشن. منیش دەمەوێت ئەم دەمامکە لادەم. بەبەڵگەی قورئانیی و حەدیسیی سەحیح دەیسەلمێنم داعش کاکڵەی ئیسلامە، بەڵام لەپێناو پوختکردنەوەی بابەتەکە ئایەتو حەدیسە عەڕەبیەکان نانوسم، تەنها تەرجەمە کوردیەکان وەکو خۆی ئاماژەپێدەکەم.

لەحەدیسێکدا پێغەمبەر دەڵێت: (من نەنێردراوم وەكو خوا سزا بدەم، بەڵكو نێردراوم بە لەملدان و توند بەستنەوەیان)! مادام پێغەمبەر وابڵێت، خۆ داعشیش شتێکی نەکردووە جیوازتر لەوە! کەواتە داعش بەشوێن پەیامبەرەکەی خۆیدا ڕێدەکات. وەكو له (سیرەی ابن هشام و رحیق المختوم- گولاوی سەرەمۆر)دا هاتوه:( شاعیرێکی كافر بەناوی کەعبی ئەشڕەف لەمەككه كافرانی هاندەدا بۆ شەڕ لەدژی ئیسلام. بۆیه پێغەمبەر فەرمووی: كێتان لەناویدەبا؟ محەمەدی مەسلەمه وتی: من یارسول الله، ئیتر چوو سەری کافرەکەی بڕیو هێنای فرێیدایە بەرپێی پێغەمبەرو سەحابەکانیش دەستیان كردە اللەاكبر. کەواتە سەربڕین شتێکی نامۆ نییە لەکلتوری ئیسلامداو نە شتێکی تازەشە. بەڵکو گروپە تیرۆریستە ئیسلامییەکانی ئێستا کردەوەی سەربڕینیان لە ڕێبەرانی پێشووترەوە بۆ ماوەتەوە. هەروەها ناردنی کەسێک بەفەرمانی پێغەمبەر، بۆ کوشتنو هێنانەوەی سەری کوژراوەکە، ئەمە کردەوەیەکی تەواو تیرۆریستییەو تیرۆریستەکانی ئەم سەردەمەش ڕێک کۆپی سەرکردە ئیسلامییەکانی مێژوون. زۆر بەکورتی ئەمانەش چەند فەرمانێکی پەیامبەری ئیسلامن بۆ سەربڕینی خەڵک، بەتایبەتی نوسەرو ڕۆشنبیران: ( مەحەمەدی مەسلەمە، سەری کینانەی کوڕی ڕەبیعی یەهودی بڕی بەفەرمانی پێغەمبەر. عبدوڵای مەسعود سەری ئەبو جەهلی بڕی لەغەزای بەدرو هێنای بۆ پێغەمبەر. ئەبو دووجانە کەسەحابەی دەستەڕاستی پێغەمبەربوو، سەری جابری عەبدوڵای پەڕاند. فەیروز سەری ئەسوەدی عەنەسی لێکردەوە کاتێک وتی بوومەتە پێغەمبەرو سەرەکەی هێنا بۆ پێغەمبەر. علی ئەبی تاڵب سەری عەزوەکی یەهودی بڕیو فڕێیدایە بەردەم پێغەمبەر، پەیامبەریش مژدەی بەهەشتی پێدا). ئەمانە مشتێکن لەخەرمانێک، بەڵگەی ڕوونیشن کە سەربڕین بەشێکی دانەبڕاوبووە لە کلتوری ئیسلام و ئیسلامیش بەزەبری شمشێر بوونی خۆی سەلماندووە. تەنانەت ئیسلام پێیوایە لەڕووی زانستی پزیشكیشەوە، بڕینی مل بەڕەحمترین جۆری كوشتنە، چونكە كەسی كوژراو هەست بەهیچ ئازارێك ناكات! لەبەرئەوەی خانەی بەرپرسیار لەهەستكردن بەئازار لەمێشكدایەو بڕینی دەمارەكانی مل بە خێرایی، ناهێڵێت ئازارەکە بگاتە مێشك! بۆیە داعش کۆمەڵێک بیدعەکار نین، بەڵکو تەمسیلی ڕاستەقینەی مۆدێلێکی ئیسلام دەکەن و وەفادارو شوێنکەوتووی پێغەمبەرن و شەریعەتی ئیسلام جێبەجێدەکەن.

بەڕای من داعش، قاعیدە و حیزبە ئیسلامییەکانی ئێستای گۆڕەپانی سیاسیی لەکوردستانو عێڕاق گشتیان یەکێکن و لەیەک مەنهەج و سەرچاوەوە بیروڕاو فیکریان هەڵدێنجن، کە شەریعەتی ئیسلامە. حیزبە ئیسلامییەکان بەژداری پڕۆسەی هەڵبژاردنی دیموکڕاسیانە دەکەن و لەناو پەڕلەمان و حکومەتدان و باسی ئازادی و بەیەکەوەژیان دەکەن. ئەوان هەتاکو ئەو کاتەی دەسەڵاتی ئیسلام دەچەسپێت ئەو ڕووخسارە میانڕەویە نیشاندەدەن، ئەگینا گەر دەمامکەکەیان لادەی بۆت دەردەکەوێت کە هیچ جیاوازیەکیان نییە لەگەڵ داعش و هەمان فیکرو تێڕوانینیان هەیە، سەبارەت بە شەریعەتو یاساکانی ئیسلام. بەڵام ئەوان جیهادی قیتالیان بۆ داعش جێهێشتووەو خۆشیان وردەوردە کۆمەڵگا بەئیسلامی دەکەن و دەیانەوێت هەموو ژنان حیجاب ببن و مەیخانەکان دابخرێن و لەهەموو کۆڵانەیەکیشدا مزگەوتێک بونیاد بندرێت. حزبی ئیسلامی تیرۆری فیکری دەکەن و داعشیش تیرۆری فیزیکی دەکات. حزبی ئیسلامی عەقیدەی ئیسلام بە دیدە تەکفیرییەکەی دەرخواردی خوشک و براکانی ئێمەمانان دەدەن و داعشیش فیشەک و شمشێر ئاراستەی مل و دەمی برا پێشمەرگەکانمان دەکات. کەباوکی من یەکێکە لەوانەی بەدەستی داعش شەهیدکرا. ئەوان هەردوکیان بەگوێرەی شەریعەتی ئیسلام ئەرکیان تیرۆرە، جا یەکێکیان تیرۆری فیکری و ئەویتریان تیرۆری فیزیکی.

ئیسلامییەکان ئازادییە تاکەکەسییەکانی وەکو جلوبەرگ، قسەکردن، خۆشەویستی و هەڵبژاردنی ئایین لەناودەبەن، تەکفیری ڕۆشنفکران دەکەن، سنور بۆ هەموو چالاکییەکان دادەنێن کەیەکانگیر نەبێت لەگەڵ شەریعەت. دواتر شوێنکەوتوویەک بەرهەمدێنن هەموو شتێکی بەرامبەرەکەی پێ ڕەفزە. تاکە پێوەری مرۆڤی باش لای ئەو، گەنجێکە کەئەهلی مزگەوتەو کچێکە کەباڵاپۆشە. کەواتە لەجەوهەردا هیچ جیاوازیەکیان نییە. بەڵام لەڕووکەشدا ئاڵاو لۆگۆ و دروشمیان جیاوازە. لەزاهیردا ئیسلامییەکان موجامەلەی هەوادارانی خۆیان دەکەنو ئایینی ئیسلام بەجۆرێکیتر تەفسیر دەکەن کە لەبەرژەوەندیی خۆیان بێت و موتوربەیەک بێت لەگەڵ بارودۆخەکەی ئێستایان، لێ لەباتیندا فەڕقێک لەگۆڕێدانییە لەنێوان موعتەدیلەکان و موتەشەدیدەکاندا.

هەموو ئەوانە چ ناوێکیان هەیە گرنگ نییە، چونکە هەمویان ئەو مناڵە توندڕەوەن لەدامێنی شەریعەتی ئیسلام لەدایکبوون. ئەم دامێنەش مناڵ دوای مناڵ فڕێدەدات. بەڵام بەبەرگی جودا نمونە: حیزبە توندئاژۆ کوردییەکان، میلیشیا شیعییەکان، بەعس و داعش گشتیان لەژێر ڕۆشنایی سوڕەتی ئەنفال دەیان هەزار کوردیان بەزیندوویی خستە ژێر گڵەوەو ژنەکانیشیان کردن بەکۆیلەو لەلایەن جەنگاوەرە جیهادییەکانەوە دەستدرێژی سێکسیان کرایەسەر. لەقورئاندا ئایەتی (النساء) دەڵێت: ئەو ژنە ناموسوڵمانانەی لەجەنگدا بە ''غەنیمە'' بەتاڵانی دەکەونە دەستتان بۆتان حەڵاڵن و دەتوانن سێکسیان لەگەڵدا بکەن. یانی ئەوەی گروپەتوندڕەوە مەزهەبییەکان و ئەوەشی کەداعش لەشەنگال دژی ئێزیدیەکان کردی ڕێک جێبەجێکردنی شەریعەتی ئیسلام بوو. کە ٣٠٠٠ ژنیان ڕفاند، کە زۆربەیان لەبەر چاوی خۆیان کەسوکاریان کوژرابوون، ئینجا خۆشیان هەتککران و هەندێکیان تەنها بە بڕی ٢٠٠ دۆلار دەفرۆشران.

هەتائێستاش هەموو عولەمایانی ئیسلام لە سەرانسەری جیهاندا نەیانتوانیوە بڵێن داعش پێچەوانەی شەریعەتی ئیسلامبوو. نمونە: ئیسماعیل سوسەیی، کەئیمامێکی بەناوودەنگە دەڵێت: چونکە پێشمەرگە لەبەرەی غەربەو بەرگری لەسیستەمێکی عەلمانی دەکات شەهید نییەو ناچێتە بەهەشتەوە، بەڵام مادام داعش بانگەوازی دەوڵەتی ئیسلامیی دەکاتو جیهاد لەپێناوی خودایا دەکات ئەوان شەهیدنو دەچنە بەهەشت.

ئەو ئیمامە لەگەڵ خوای ئیسلام ڕاستگۆییەو داعشیش یەک زەڕە لە ڕێی پێغەمبەر لاینەداوەو فتوحات یان ڕوونتر بڵێین داگیرکارییەکانی مێژووی ئیسلام بەهەمان شێوەی ئێستای داعش بوون. هەموو تیرۆریستە ئیسلامییەکانی ئەم سەردەمەش وەکو سەحابەکانی پێشوونو ئەوانی پێشووش وەکو داعشەکانی ئێستا تیرۆریستبوون. کەواتە تۆی موسوڵمان ئەگەر داعش بەخەواریج بزانیت، ئەوا یان لەئیسلام تێنەگەیشتووی یان لەداعش! عبدڕەحمان سەدیق بانگخوازو شارەزای فیکری ئیسلام وتی: هەموو ئەوەی داعش دەیکات لەناو قورئانو کتێبەکانی ئیسلامدا هەن. لە دەستبڕین، سەربڕین، ڕەجمکردنی ژنو هەڵدانەخوارەوەی خەڵک. (مەبەست بەرزاییە) دەڵێت: تەنانەت داعش بەڵگەی قورئانی هێناوەتەوە کە، پێغەمبەر شیشی سوروەکراوی کردووە بەچاوی دوژمنو بەئاگر سوتاندوونی، بۆیە ئەوانیش فڕۆکەوانە ئەردەنیەکەیان سوتاندووە...

 


فینلەند
tavan_azad@hotmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک