١٥\٢\٢٠١٥
داعش و
پەیوەندییەکەی بە ئیسلامەوە؟
داعش ئیسلامە و
''رێك'' نوێنەرایەتی ڤێرژنێكی راستەقینەی ئیسلام دەكا كە
هەزاران ساڵ بەر لە ئێستە پراكتیزە كراوە، بەڵام ''تەنیا'' لە
هەناوی ئیسلامەوە نەهاتوە، چونكە ئیسلام بە كولتووری عەرەبی
پێچراوەتەوە، لە بنەمادا ئیسلام و تەنانەت ژیانی پەیامبەری
ئیسلامیش ٢٠٠ ساڵ پاش كۆچی دوایی خۆی نووسراوەتەوە و بە شێوەی
زارەکیی گەیەنراوە، بۆیە ئیسلام و كولتووری عەرەبی تا ئاستێك
تێكەڵن و جیاكردنەوەیان ئەستەمە. ئەوانەیش كە بە رەهایی دەڵێن
داعش ''هیچ'' پەیوەندییەکی بە ئیسلامەوە نییە. هەر خۆیان دژی
خۆیان دەوەستنەوە، چون ئەگەر پەیوەندیی بە ئیسلامەوە نەبێ،
قسەكەر دەچوو شەڕی دژ دەكردن. رۆشنبیران و پسپۆڕانی ئیسلامی
عەرەبی زۆربەیان كۆكن لەسەر ئیسلامبوونی داعش، تەنانەت ئەگەر
داعش خۆشیان بڵێن ئیسلام نین، بێ دەنگیی و رەزامەندیی هەرچی
ئیسلامی سیاسی و مەلایەكانی رۆژهەڵات بەرامبەریان
ئیسلامبوونیان دەسەلمێنێ.
(کازیوە
ساڵح) |
|
 |
_________________________________
هەموو بابەتەکان دەربارەی
''داعش'' لێرە ببینە:
www.emrro.com/dosyeydahish.htm
|