٧\٦\٢٠١٢
داکشانی خۆری
بەھاری ئیسلامی عەرەبی، نموونە
ھەڵبژاردنەکانی جەزائیر و میسر.

عەلی مەحمود محەمەد
- بەشی یەکەم
-
ھەڵکشانی پارتە
ئیسلامییەکان لە ھەڵبژاردنەکاندا.
لەم بابەتە نایەمە سەر شیکاری ھەڵکشان و
داکشانی پارتە ئیسلامییەکانی وڵاتانی بەھاری ئیسلامی عەرەبی و
ھۆکارەکانی و رۆڵی ئەم تەوژمە سیاسییە لە راپەڕینەکانی جەماوەر، تەنھا
بە زمانی ئامارەکان دەمەوێت راستییەکان دەربخەم.
کاتیک لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی دامەزراندنی تونسید،وەک یەکەم ھەڵبژاردن
بە دوای گۆڕانکارییەکان لە دوای بەھاری عەرەبی لە ٢٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠١١
ئەنجامدرا ، تیایدا پارتی نەھزەی ئیسلامی توانی لە کۆی ٨،٢٨٩،٩٠٠
دەنگدەری تونسی کە ٤،٣٠٦،٥٣٥ کەسیان پشکداریان لە دەنگدانەکاندا کرد کە
دەیکردە ٥٢٪ی کۆی دەنگدەرانی تونسی لەوانە ٢٥٢،٦٣٠ کەسیان دەنگەکانیان
سوتا کە دەیکردە ٦٪ی کۆی دەنگدەران، ئەوەی مایەوە ٤،٠٥٣،٩٠٥ دەنگدەر
بوو و دەنگەکانیان بەشێوەی دروست دابوو، لەناو ئەوانە ١،٤٩٨،٩٠٥ کەسیان
دەنگیان بە پارتی نەھزەی ئیسلامی د، کە دەیکردە ٣٤،٨٪ی دەنگەکانی
بەشداربووان لە ھەڵبژاردنەکان و ١٨،٠٨٪ی کۆی دەنگدەرانی وڵات، لە کۆی
گشتی کورسییەکانیش لە ٢١٧ کورسی ٨٩ کورسی بەرکەوت، کە دەیکردە ٤٠،١٪ی
کۆی کورسییەکانی پارلەمان، ئەم جیاوازیانەش بەھۆی ئەوەوە بوو ژمارەیەک
پارت نەیان توانی بچنە پارلەمانەوە دەنگەکانیان سوتا و بە بەرژەوەندی
پارتی نەھزەی ئیسلامی شکایەوە، ھەروەھا سستەمی بازنەیی تەواو لە ئاستی
نیشتمان پەیرەو نەکرا.
بەھۆی ئەوەی پارتی نەھزە لە کۆی ٢٠ پارتی دیکە چوونە پارلەمانەوە
زۆرترین کورسی ھێنایەوە، وە پارتە چەپ و لیبراڵەکان بە ژمارەیەکی زۆر
لیست پشکداریان کرد لە ھەڵبژاردنەکە، بۆیە بردنەوەی نەھزە زیاتر بە
زەقی دەرکەوت و بووە ھۆی سەرنجڕاکێشانی راگەیاندنەکان چونکە زۆر لە پێش
نزیکترین منافسییەوە بوو، بەمەش ھەڵبژاردنەکانی تونس رێگایان خۆشکرد بۆ
پارتە ئیسلامییەکانی دیکەی وڵاتانی بەھاری عەرەبی، تا بیکەنە بەھاری
عەرەبی ئیسلامی، چونکە گۆڕانکارییەکان و کاریگەرییەکان نەیتوانی سنوری
جیھانی عەرەبی ببەزێنێت.
پاش ھەڵبژاردنەکانی تونس، شانشینی مەغریب یەکێک لە وڵاتانەی مەغریبی
عەرەبی بوو کە لە ٢٥ی فیبریوەرییەوە ناڕەزایەتی بۆ چاکسازی لەسەر
نەکھەی بەھاری عەرەبی تیایدا سەری ھەڵد، بەڵام بەھۆی ئەوەی شاکانی
قەتەرو کەنداو لایەنگری سەرسەختانە لە شاکەی دەکەن، بۆیە گڕی
راپەڕینەکە لە ناو دوکەڵی کۆنەپەرستیدا توایەوە، لە ھەڵبژاردنی
پارلەمانی ئەم وڵاتە کە لە ٢٥ی نۆڤەمبەر ئەنجامدرا و دووەم وڵات بوو
ئیسلامییەکان تەپڵی سەرکەوتنی خۆیان لێد، لە ئاکامی ھەڵبژاردنەکەدا
پارتی دادپەروەری ئیسلامی گەیشتە دەسەڵات، رێژەی دەنگی بە دەستھاتووی
ئیسلامییەکان لە ھەڵبژاردنی ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ی مەغریب ، کە
مانگێک پاش ھەڵبژاردنەکەی تونس ئەنجامدرا ،بەم شێوەیە بوو:
کۆی گشتی ژمارەی دەنگدەران ١٣٤٢٠٦٣١ کەس بوو، لەوانە ٦١٠٦٩٦٤ کەس کە
دەیکردە ٤٥،٥٪ی دەنگدەران بەشداریان لە دەنگدانەکاندا کرد، لەوانە
٢٢،٣٪یان دەنگەکانیان سوتا کە ژمارەیان ١،٣٦١،٥١١ کەس بوو، بۆیە تەنھا
٤،٧٤٥،٤٥٣ کەسیان دەنگدانەکانیان بە تەواوی دابوو، لەو ژمارەیە
١،٠٨٠،٩١٤ کەسیان دەنگیان بە پارتی دادپەروەری ئیسلامی دا کە دەیکردە
٢٢،٨٪ دەنگدەرانی بەشداربوو وە ٨،٠٥٪ی کۆی گشتی دەنگدەرانی وڵات،
ھاوکات کۆی گشتی ١٠٧ کورسیان ھێنایەوە لە کۆی گشتی ٣٩٦ کورسی پارلەمان
کە دەکاتە ٢٧،٠٢٪ی کورسیەکانی پارلەمان.
لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٢ ەدا ، لە کاتێکدا ئیسلامییەکانی جەزائیر خەونیان
بەوەوە دەبینی ھاوکێشەکەی تونس و جەزائیر مەغریب تەواو بکەن، لێ
سندوقەکانی ھەڵبژاردن خیانەتی لێیان کرد و بەمەش ئاواتەکەیان نەھاتە دی،
ئەوە لە کاتێکدابوو ٢١ساڵ لەمەوپێش لە ٢٦ی دیسەمبەری ١٩٩١د، لە کاتێکدا
زیاتر لە ٥٩٪ ی دەنگدەران پشکداریان لە ھەڵبژاردنەکە کرد ،ئیسلامییەکان
جەزائیر لە خولی یەکەمدا توانیان ١٨٨ کورسی لە کۆی ٢٣١ کورسی پارلەمان
بە دەست بھێنن،کە ٤٩،٥٪ی دەنگەکانیان لە کۆی ٧٨٢٢٦٢٥ دەنگدەر ھێنایەوە
،کە کۆی گشتی ٥٩٪ی دەنگدەران پشکداریان لە ھەڵبژاردنەکە کردبوو، لەوانە
٩٢٤،٩٠٦ دەنگی سوتاو، بەڵام لە خولی دووەمدا کە پێشبڕکێکە بۆ ١٩٩ کورسی
بوو، حکوومەت بە بیانووی دامەزراندنی حکوومەتی ئیسلامی لە جەزائیر و
پاشگەزبوونەوە لە دیموکراسیەت کودەتای بەسەر ھەڵبژاردنەکاندا کرد، ئەمە
لە کاتێکدا بوو عەلی بلحاج گەورە سەرکردەی ئیسلامی رایگەیاند ئەمە دوا
ھەڵبژاردنە لە جەزائیر ئەنجام دەدرێت، بەم ھۆیەوە شەڕی ناوخۆیی لە
جەزائیر دەستی پێکرد.
بەڵام لەم ھەڵبژاردنەی گەرماو گەرم لە گەڵ ناڕەزایەتییەکان و سەرکەوتنی
ئیسلامییەکان لە تونس و میسر و مەغریب ،ئیسلامییەکان جەزائیر لە ١٠ی
ئایاری ٢٠١٢ ەد، توانیان لە کۆی دەنگی ٢١٦٤٥٨٤١ دەنگدەری جەزائیری کە
تەنھا ٩٣٣٩٠٢٦ ملیۆنیان پشکداری ھەڵبژاردنیان کرد، کە دەیکردە ٤٣،١٪ی
دەنگدەران، لەوە ١٧٠٤٠٤٧ی دەنگەکان کە دەیکردە ١٨،٣٪ی دەنگدەران
دەنگەکانیان سوتا ،تەنھا ٧٦٣٤٩٧٩ دەنگ تەواو بوو، لەو ژمارەیە
ئیسلامییەکان ٥٨ کورسیان لە کۆی ٤٦٢ کورسی پارلەمان بە دەست ھێنا ٤٧ی
کوتلەی سەوز و ئەوی تری لایەنە ئیسلامییەکان تر ھێنایانەوە ،کوتلەی
سەوز توانی ٦،٢٥ ٪ ی دەنگەکان ٤٧٥،٠٤٩و دەنگ و پارتی دادپەروەری
بەسەرکردایەتی جاب الڵە ٧ کورسی و رێژەی ٣،١٪ی دەنگەکان و ٢٣٢،٦٧٦
دەنگیان ھێنایەوە ، کوتلەی گۆرشانیش ٤ کورسی و ١٧٣،٩٨١ ٢،٤٪ی دەنگەکان
و ١٧٣٩٨١ دەنگی ھێنایەوە ، بەمەش کۆی دەنگی ئیسلامییەکان گەیشتە ٨٨١٧٠٦
دەنگ ،کە دەکاتە ٤،٠٧٪ی کۆی دەنگەرانی وڵات ،لێ لە ساڵی ١٩٩٠دا
ئیسلامییەکان توانیان ٢٢٣٨٤٤٤ دەنگ بھێننەوە، لە کاتێکدا ژمارەی
دانیشتوانی وڵات لەو کاتە نزیک بە سێیەکی ئێستا بوو.
بەم شێوەیە لە ھەڵبژاردنەکانی تونس و مەغریب و جەزائیردا رێژەی دەنگی
بە دەست ھاتووی پارتە ئیسلامییەکان ، بە پێی ژمارەی دانیشتووان بەم
شێوەیەی خوارەوەیە:
تونس ١٨،٠٨٪ی کۆی دەنگدەرانی وڵات.
مەغریب ٨،٠٥٪ی کۆی دەنگدەرانی وڵات.
جەزائیر ٤،٠٧٪ی کۆی دەنگدەرانی وڵات.
لە بەشی داھاتوو دێمە سەر راپرسی و ھەڵبژاردنەکانی میسر.
ماڵپهڕی عهلی مهحمود محهمهد
|