په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\١٠\٢٠١٠

دانیمارک سزایەکى دە ملیۆنیی پەرلەمانتارانى کوردستانى دا.


کوردستانیەک لە دانیمارک


لە 15/10/2010 ئیکسترا بلادتی ( Ekstra Bladet ) دانیمارکى بڵاوى کردەوە دواى ئەوەى کە ساڵى ڕابردوو توانى ئەو شەش کەسە کوردو عیراقیانەى کە نیشتەجێی ئەو وڵاتەن لەسەر فرت و فێڵ و خۆدزینەوەیان لەدانى باج ئاشکرا بکات، هەر ئەو ڕۆژنامەیە لەسەرچاوەیەکى بەرپرس لەدەزگاى باج وەرگرتنى دانیمارکى ڕایگەیاندو بڵاوى کردەوە کە ئەو شەش کەسەیان بە (10000000) دەملیۆن کرۆنى دانیمارکى، کەدەکاتە نزیکەى (2000000) دوو ملیۆن دۆلارى ئەمریکى سزاداوە.

 

 

ئەمە جگە لەو دەملیۆن کرۆنە دەبێ چەندین ملیۆن کرۆنى تریش بگەڕێننەوە کەوەکو مانگانەى سۆسیال وەریان گرتووە. هەر ئەو سەرچاوەیەی ئیکسترا بلادت دەڵێت کە ئەو شەش کەسە بڕیارى دەستگیرکردنیشیان دراوە لەبەر ئەوەى ساختەچیەتى و کەڵەک بازى و فێڵیان لە دەزگاى باج کردوە، ڕۆژنامەکەش وێنەى چواریانى بڵاوکردۆتەوە کە دوانیان ئەندامى پێشوى پەرلەمانى کوردستانن، یەکەم (بەڵێن عبداللە محمود) ئەندامى پێشوى پەرلەمانى کوردستان کە بەدرۆو ساختەچیەتى توانیویەتى خۆی و خێزانەکەى ببن بە خانەنشینى پێشوەخت. دووەم (تەلعەت خدر) ئەندامى پێشوى پەرلەمانى کوردستان کە ئەویش بەساختەچیەتى بەناوى ئەوەى گوایە مێشکى تەواو نیەو شێتە، بووە بەخانە نشینى پێشوەخت. سێیەم ( ملازم فواد جەلەبی) کە پێشتر لەکوردستان بە پلەى لیوا خانەنشین کراوە، بەهەمان کێشەى ئەقڵ و ناتەواوى و شێتى لە دانیمارکیش بببێتە خانەنشینى پێشوەخت، ملازم فواد جەلەبی کادرێکى پێشکەوتوى یەکێتیشە، چوارەم (سامیە فەیلی) ئەندام پەرلەمانى عیراق بووە، ئەویش بەهەمان کەڵەک بازى و ساختەچیەتى خۆی کردووە بە خانەنشینى پێشوەخت، شایەنى باسە دوانەکەی تریش خۆیان وون کردووە، هەروەک لە درێژەو ناوەڕۆکى هەواڵەکەى ئێکسترا بلادت ڕون کراوەتەوە کە ئەم شەش کەسە سزاو کێشە یاسایەکەیان زۆر لەوەى چاوەڕوان دەکرا قورستر بۆتەوە، چونکە ئەمانە هیچ کامێکیان لەو کاتەى کە بونەتە ئەندام پەرلەمان لەکوردستان و عیراق بەحکومەتى دانیمارکى و دەزگاى باج دانیان ڕانەگەیاندووە کە ئەوانە مووچەیەکى ترى مانگانە وەردەگرن و لەباجدان ڕایان کردووە ئەمەشیان سزاکەى زۆر توندە بێجگە لەو باجانەى کە نەیانداوە لێیان وەردەگیرێت و تەنانەت بەندیخانەشی تیایە.

_________________________

ئەمەش لینکى سەرچاوەکەیە:
http://www.ekstrabladet.dk/nyheder/samfund/article1431907.ece

 


kosar.farhad@yahoo.com