٧\١٢\٢٠١٣
دانیشتنێک له‌گه‌ڵ
ئه‌منستی ئه‌نته‌رناسیۆنال
تایبه‌ت به تیرۆرکردنی کاوه گه‌رمیانی.
ئه‌مرۆ
وه‌فدێکی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی که پیک
هاتبوو له(ده‌شتی جه‌مال ،ئاسۆگۆران) له‌سه‌ر تیرۆرکردنی کاوه گه‌رمیانی
دانیشتنێکی تایبه‌تیان له‌گه‌ل (سیما وه‌تلینغ) به‌رپرسی که‌مپینه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریقا له باره‌گای سه‌ره‌کی
ڕێکخراوی ئه‌منستی ئه‌نته‌رناسیونال سازدا.
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌وردی تیشکیان خسته سه‌ر چۆنیتی تیرۆکردنی
کاوه گه‌رمیانی و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی که پێشتر ڕوبه‌ڕوی کاوه بۆته‌وه
له لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کاوه وه‌ک ڕۆژنامه‌نوسێکی
کاراو ڕاستگۆی پیشه‌که‌ی خۆی به‌رجه‌سته کردۆته‌وه بۆ ده‌رخستی راستی
و باسکردنی گه‌نده‌ڵی و به فیرۆدانی سامانی خه‌ڵک. هه‌روه‌ها له به‌شێکی
تری قسه‌وباسه‌کاندا وه‌فدی فیدراسیۆن باسیان له‌و هه‌ڵو مه‌رجه
نائارامه کرده‌وه که ماوه‌یه‌که ڕوبه‌ڕوی ڕۆژنامه‌نوسان وهه‌ڵسوراوانی
سیاسی بۆته‌وه.. له‌وباره‌یه‌وه ئاماژه‌یان به‌خۆپیشاندانی رۆژنامه‌نوسان
و خۆپیشاندانی ژنان کرد له‌رۆژی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی دژی توند‌و تیژیدا...
له لایه‌ن خۆیه‌وه سیما جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه
کرده‌وه که ئه‌وه‌ی له توانایاندا بێت درێغی ناکه‌ن و سیما چه‌ندین
پرسیاری له سه‌ر ڕه‌وشه‌که کرد به گشتی و به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر که‌یسی
کاوه، له‌سه‌ر هۆکارو ئامانجی ئه‌م جۆره تیرۆرانه، وه به‌ڵێنیدا
هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌یان نامه‌یه‌ک له‌سه‌ر که‌یسی کاوه ده‌رده‌که‌ن.
سه‌ر ئه‌نجام وه‌فده‌که‌ی فیدراسیۆن راگه‌یاندنێکی رۆژنامه‌وانی
فیدراسیۆنیان له‌سه‌ر کاوه‌گه‌رمیانی پیشکه‌شکرد و سه‌رنجی ئه‌منستیان
ڕاکێشا بۆ ئه‌وه‌ی وردتر‌و گرینگ تر بڕوانه هه‌رێمی کوردستان چونکه
نائارامیه‌کی به‌رچاو ڕوی له ناوچه‌که کردوه به جۆرێک خه‌ڵکێکی زۆر
به‌تایبه‌تی ڕۆژنامه نوسان و ئازادیخوازان له حاڵه‌تێکی دڵه‌راوه‌کی
خراپدان بۆیه گرنگه رێکخراوی ئه‌منستی ده‌وری به‌رچاویان هه‌بیت وه
له‌سه‌ر که‌یسی کاوه نه‌ک ته‌نها راگه‌یاندن به‌لکو له‌سه‌ر ئه‌وکه‌یسه
له‌نیو لیژنه ی به‌دواداچووندابن.
٦\١٢\٢٠١٣
- لەندەن
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk,
00447856032991, 07895976547
Fax:
08715288651,
www.federationifir.com
________________________________________________
•
بۆ دیتنی سەرجەمی بابەتەکانی دۆسیەی شەهیدی پێنووس (کاوە گەرمیانی)
لێرە کرتە بکە:
http://www.emrro.com/dosyeykawe.htm
|