٢٨\٨\٢٠٢٢
کورتە چیڕۆک بۆ
منـداڵان:
داپیـرەم حەزی لە
کارە.

رەزا ساڵح
داپیـرەم هـەر لە منـداڵـیـیەوە، چـالاک و ئـیشکەر بـووە. لە ئـێستادا
تەمەنی لە نـەوەت سـاڵ زیـاترە، لە دەست و پـێیـەکانی نەکەوتـووە. حەز
لە جـووڵە و لە کارکردن دەکات. داپیـرەم رۆژەکـانی هـەفـتەی بەم
شـێوەیـە دابەشکـردووە:
شەممە: مەڕەکەی بـریـنگە دەکـات (خـوریەکـەی دەبـڕێتـەوە).
یەکشەممە: خورییەکە پاک دەشواتەوە و لەبەر خۆردا هـەڵیدەخات، تا وشک
دەبێتەوە.
دووشەممە: خـورییـەکە شیـدەکـاتـەوە و دەیـکات بە دەسـتـپـێچـک.
سێ شەممە: بە تەشی خـۆرییەکە جـوان دەڕێـسێـت و دیکات بە بەنـێکی
بـاريـک.
چوارشەممە: بەنەکە رەنگ دەکات و هەڵـدەیخات.. کە وشک بـۆوە، دەیکات بە
گـڵۆڵە.
پێنج شەممە: بە قـولاب بەنـەکە دەچـنـێـت و.. دەیـکات بە بـلـوزێکی
جـوان بـۆ خـۆی.
هـەینی: داپیـرەم بلـوزە تازە جـوانەکەی لەبەردەکات و لەگەڵ پـوورە
گوڵەی هـاوڕێ و هـاوتـەمـەنی، دەچـن بـۆ پیـاسە و گـەڕان و قـسەی خـۆش
بـۆ یەکـتری دەکـەن.
٢٠٢٢ - نەرویج
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
|