٢١\١\٢٠١٧
دارا ئارام
لە پرۆژەی ھونەرمەندانی تۆرنتۆ
لە ھۆڵی (بێتەر لیڤین سەنتەر) بەشدار دەبێ.
بەروار:
٢٣\٢\٢٠١٧
تا ٢٦\٢\٢٠١٧.
کردنەوەی پیشانگا: ٢٣\٢\٢٠١٧،
رۆژی پێنجشەمە ٧ی شەو - ١٠ی
شەو.
رۆژانی تر: ھەینی ١١ی
نیوەرۆ - ٨ی شەو، شەمە ١١ی
سپێدە - ٨ی شەو، یەکشەمە ١١ی
سپێدە - ٦ی شەو.
ناونیشان: Better
Living Centre 195 Princes’ Boulevard, Exhibition Place. Toronto
پرۆژەی ھونەری تۆرنتۆ، پیشانگایەکە کە بریتیە لە بژاردەی باشترین
ھونەرمەندانی کەنەدیی و بیانییە، کە لیژنەی پرۆژەی ھونەرمەندان بۆ ساڵی
٢٠١٧ ھەڵبژێردراوە، کە بریتی دەبێ لە ٢٥٠
ھونەرمەندی ھاوچەرخ دەگریتە خۆی کە بە چەندین کاری ھونەریی رەسەن کە بە
شێوازی (پێکەوەنان) و کاری جیاواز پیشانگاکە بەرێوەدەچێ و دەبێتە جێی
گفتۆ گۆکردن و لێکۆلینەوە لەسەر کاری ھونەری ئێمرۆ کە لە لایەن ھەندێک
رەخنەگری ھونەریی و ئەکادیمیی باکووری ئەمەریکا بانگھێشت کراون.
ھەروەھا ئەم پیشانگایە، یەکێکە لە و پیشانگایانەی باکووری ئەمەریکا کە
جێی سەرنج و کۆکردنەوەی زۆری کریارە بازرگانە ھونەرییەکانی باکووری
ئەمەریکا لەخۆدەگرێت کە بە دوای کاری ھونەرمەندان دا دەگەرێن...لە ماوە
ی کردنە وە ی ئە و پرۆژە ھونەریەدا سالانە زیاتر ١٠
ھەزار بینەر دێن بۆ بینینی ئەم پێشانگایە، دارا ئارام بەشدار دەبێ لەم
پرۆژەیە بە ٢٥ تابلۆی نوێی قەبارەی جیاواز کە بە
ئەکریلیک و مادەی تێکەڵ و جێڵ و ئینکاستیک لەسەر (جانڤاس) و تەختە
بەرھەمی ھێناوە و کە بەشێکە لەو تابلۆ نوییانەی ناوەڕاستی ساڵی
٢٠١٧ و ٢٠١٥.
ھاتنە ژوورەوەی ھۆڵی پیشانگا بە بلیت دەبێ لەو چەند رۆژە.
ماڵپهڕی دارا ئارام
|