په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\٢\٢٠١٢

دارا ئارام لە ھۆڵی کوین ئه‌لیزابێس

لە پڕۆژەی ھونەرمەندانی تۆرینتۆ بەشدار دەبێ.

 


پڕۆژەی ھونەریی تۆرنتۆ، پتر لە ٢٠٠ ھونەرمەندی هاوچه‌رخ دەگریتە خۆی کە بە چەندین کاری ھونەریی ئۆریجنەڵ کە بە شێوازی ئنستەڵەیشن و کاری جیاواز پیشانگاکە بەرێوە دەچێ و دەبێتە جێی گفتۆگۆکردن و لێکۆڵینەوە لەسەر کاری ھونەریی ئێمرۆ کە لە لایە ن ھەندێک رەخنەگری ھونەریی و ئە کادیمی باکووری ئەمەریکا بانگھێشت کراون.

 

ئەم پیشانگایە، یەکێکە لەو پیشانگایانەی باکووری ئەمەریکا کە جێی سەرنجن و زۆرێک له‌و کڕیارە بازرگانە ھونەرییانه‌ی باکووری ئەمەریکا لەخۆ کۆده‌کاته‌وه‌ کە بە دوای کاری ھونەرمەنداندا دەگەرێن.

 

ئەو پرۆژە ھونەرییه‌ سالانە پتر له‌ ١٠ ھەزار بینەر لەخۆ دەگرێ.. دارا ئارام بە ١٠ تابلۆی نوێ لەم پرۆژەیە بەشدار ده‌بێ کە به‌شێکن لەو تابلۆ نوێیانەی له‌ ساڵی ٢٠١٢ به‌رهه‌می هێناون.

 

کات: ١ - ٤ی ئاداری ٢٠١٢: پێنجشه‌م ٧ی شەو - ١٠ی شەو، ھەینی ١٢ی نیوەڕۆ - ٩ی شەو، شەمە ١١ی سپێده‌ - ٩ی شەو، یه‌کشه‌م ١١ی سپێده‌ - ٦ی ئێوارە.
شوێن: ھٶڵی کوین ئه‌لیزابێس، ١٨٠ پرێنسس بۆلھڤارد، ئکسبشین پلەیس، تۆرنتۆ.
 

www.theartistprojecttoronto.com
http://daraaram.webs.com

 

ماڵپه‌ڕی دارا ئارام

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک