٥\٢\٢٠١٣
دارا ئارام له
پڕۆژه‌ی هونه‌رمه‌ندانی تۆرنتۆ
له هۆڵی بێته‌ر
لیڤین سه‌نته‌ر به‌شدار ده‌بێ.
کات:
٢١ - ٢٤\٢\٢٠١٣
کردنه‌وه‌ی پیشانگا ٢١\٢\٢٠١٣،
رۆژی پێنجشەم ٧ی شه‌و - ١٠ی
شه‌و.
رۆژانی تر: هه‌ینی ١٢ی نیوه‌رۆ -
٩ی شه‌و، شه‌مه ١١ی به‌یانی -
٩ی شه‌و، یه‌کشه‌م ١١ی
به‌یانی - ٦ی شه‌و.
ناونیشان: هٶڵی بێته‌ر لیڤین سه‌نته‌ر، ١٩٠
پرێنسس بۆ‌له‌ڤارد، ئکسبشین پله‌یس، تۆرنتۆ.
www.theartistprojecttoronto.com
''بووس ٥٣٨''.
پرۆژه‌ی
هونه‌ریی تۆرنتۆ، زیاتر له ٢٠٠ هونه‌رمه‌ندی
کۆنتمپره‌ریی ده‌گرێتە خۆی که به چه‌ندین کاری هونه‌ری ئۆریجنه‌ڵ که به
شێوازی ئنسته‌ڵه‌یشن و کاری جیاواز پیشانگاکه به‌رێوه‌ده‌چێ و ده‌بێته
جێی گفتۆگۆکردن و لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر کاری هونه‌ری ئێمرۆ که له لایه‌ن
هه‌ندێک ره‌خنه‌گری هونه‌ریی و ئه‌کادیمیی باکووری ئه‌مه‌ریکا بانگهێشت
کراون. هه‌روه‌ها ئه‌م پیشانگایه، یه‌کێکه له‌و پیشانگایانه‌ی باکووری
ئه‌مه‌ریکا که جێی سه‌رنج و کۆکردنەوه‌ی زۆری کریاره بازرگانه
هونه‌رییەکانی باکووری ئه‌مه‌ریکا له خۆ ده‌گرێ که به دوای کاری
هونه‌رمه‌نداندا ده‌گه‌رێن... له ماوه‌ی کردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه
هونه‌رییەدا سالانه زیاتر ١٠ هه‌زار بینه‌ر له
خۆ ده‌گرێ که دێن بۆ سه‌ردانی کاری هونه‌رمه‌ندان... دارا ئارام
به‌شدار ده‌بێ له‌م پرۆژه‌یه به ١٥ تابلۆی نوێی قه‌باره‌ی جیاواز که به
ئه‌کریلیک و ماده‌ی تێکه‌ڵ و جێڵ و ئینکاستیک له سه‌ر کانڤاس و بۆرد
به‌رهه‌می هێناوه و که به‌شێکه له‌و تابلۆ نوییانه‌ی ناوه‌ڕاستی ساڵی
٢٠١٢ و ٢٠١٣.
هاتنه ژووره‌وه‌ی هۆڵی پیشانگا به تکت ده‌بێ ئه‌و چه‌ند رۆژه.
http://daraaram.webs.com,
daraaram2@hotmail.com
ماڵپه‌ڕی دارا ئارام
|