٣\۴\٢٠١٠
دارا ئەحمەد:
گۆڕان و ئیسلامییەکان دوو
به‌رهه‌لستکاری زۆر چەواشکار و نەرێنیین..
سازدانی: بەشدار عەلی
به‌رهه‌لستکار چیە،
کێن ئەو هێزانەى دەتوانن نوێنەرایەتى به‌رهه‌لستکار
بکەن، ئەرک و کاریان لە قۆناغە جیاوازییەکان
چیە،کام کەیس و کێشەى سیاسى و کۆمەڵایەتى و فەرهەنگ...،
به‌رهه‌لستکار دەبێت هەڵوێستەى لەسەر بکات، ئەو هێزانەى لە
رۆژگارى ئەمرۆ لە گۆڕه‌پانی کوردستان بە
به‌رهه‌لستکار خۆیان نیشان دەدەن دەتوانن
نوێنەرایەتى بکەن و ئەو ئەرکەى لەسەر شانیانە جێبەجێ بکەن...،رۆشنکردنەوەى
زۆرێک پرسیار و لایەنى تر ئامانجى تەورێکى رۆژنامەوانیمانە ،بۆ ئەم
جارە ( دارا ئەحمەد)نووسەر و رۆژنامەنووس
و چاودێرى سیاسى لەگەڵمان بەشدارە و بەم شێوەیە دید و بۆچوونەکانى
خستە روو:
پرسیار: کێ دەتوانێ ببێت بە هێزێکى به‌رهه‌لستکاری
راسته‌قینه لە کوردستان و نوێنەرایەتى به‌رهه‌لستکار بکات..؟
دارا
ئه‌حمه‌د: هه‌ر که‌س و هه‌ر لایه‌نێک ده‌توانن ببنه به‌رهه‌لستکار،
وه‌لی هه‌ر به‌رهه‌لستکارێک ناتوانێ هه‌ڵگری هزر و تێڕوانینی سه‌ر به
به‌ره‌ی گه‌ل بێ.
له‌به‌رئه‌وه‌ی میلله‌تی ئێمه له کوردستانی باشوور له رووی نه‌ته‌وه‌یی
و نیشتیمانیی تا ئێستا سه‌ربه‌خۆییه‌کی ئه‌وتۆی نه‌بووه وه‌ک هه‌ر نه‌ته‌وه
و نیشتیمانێکی دی که هه‌یه‌تی.. سته‌می نه‌ته‌وه‌یی وای لێکردووه به
خێرایی ره‌وڕه‌وه‌ی پێشکه‌وتنی شارستانییه‌ت رانه‌گا و له زۆرێک له
کایه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به شێواز و جۆرێکی زۆر دواکه‌وتووانه هه‌ڵسوکه‌وت
بکا و له ژیانێکی ساده و سه‌ره‌تاییانه چه‌ق ببه‌ستێ، ته‌نانه‌ت تا
ئێستا جگه له شاری هه‌ولێر - ئه‌ویش زۆر به لاوازیی - به واتای
پڕاوپڕی ووشه هه‌ر شارمان نییه و ته‌واوی شار و شارۆچکه‌کانی ترمان هه‌ر
به ناو شارن و له نێو فه‌رهه‌نگێکی پاشڤه‌ڕۆی( دینیی - خێله‌کیی -
بنه‌ماڵه‌یی) و یه‌کڕه‌نگیی و جێگه‌نه‌کردنه‌وه‌ی ( ئه‌ویدی)دا ده‌ژین
و که‌مینه یان تاک به‌وپه‌ڕی دڕنده‌یی سه‌رکوت ده‌کرێ و ده‌بێ به ته‌واویی
مڵکه‌چی زۆرینه‌ی نه‌ته‌وه و زمانی باڵاده‌ست و دین و مه‌زهه‌بی
زۆرینه و پارتی گه‌وره و باڵاده‌ست و ته‌نانه‌ت دابونه‌ریتی زۆرینه
و زاراوه‌ی سه‌پاوی زۆرینه‌ش بن، که بارودۆخ به‌و شێوه‌یه بوو هه‌رگیز
به‌رهه‌لستکارێکی ئه‌رێنیی دروست نابێ بۆ ئه‌وه‌ی په‌یتا په‌یتا به‌رامبه‌ر
به فه‌رهه‌نگی باو و ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێنه‌ر گه‌شه بکا و له
کۆتاییدا گۆڕانکارییه‌کی به‌رچاو بهێنێته ئارا.
له‌و بارودۆخه‌ی باسمانکرد ته‌نیا به‌رهه‌لستکارانێک دروست ده‌بن که
فڕیان به کێشه و ئامانجه‌کانی گه‌له‌وه نییه، وه‌ک بینیمان له
(٩١)وه تا ئێستا چه‌ند لایه‌نێکی به‌رهه‌ڵستکاری شه‌رمن و لاواز وه‌ک
دوکانی گچکه گچکه له به‌رامبه‌ر بازاره به هه‌ڕمێنه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاته
په‌نجا به په‌نجایه چه‌وسێنه‌ره‌که‌ی یه‌کێتی و پارتی ئاواکراون که
هه‌ندێکیان نه‌رێنیتریش بوونه له ده‌سه‌ڵات، ئاکارێکیتری ئه‌و
بارودۆخه‌ش ئه‌وه‌یه که به‌رهه‌لستکاری ئه‌رێنیی کاتێکی زۆر و
بزووتنه‌وه‌یه‌کی زۆر توند و خاوه‌ن هزر و سیاسه‌تێکی پته‌وی گه‌ره‌که
بۆ ئه‌وه‌ی بکه‌وێته‌سه‌رپێ، بۆیه ته‌نیا به‌رهه‌لستکارێکی نه‌رێنیی
یان پارچه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵات که هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به دید و ئامانجه‌کانی
گه‌له‌وه نییه ده‌توانێ به‌شێوازێکی هه‌لپه‌رساتانه سواری شه‌پۆڵی
ناڕه‌زایه‌تییه‌کان بێ و بێته سه‌ر گۆڕه‌پانه‌که، نموونه‌ی ئه‌وه‌ش
ئه‌و گرووپه شارچییه‌ی (نه‌وشێروانی نا عادیل)ه که وه‌ک که‌رتێکی
ده‌سه‌ڵاتی شارێک و بۆ هه‌ندێک به‌رژه‌وندیی ته‌سکی که‌سیی مه‌کیافیلییانه
به‌رۆکی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته چه‌وسێنه‌ره‌ی یه‌کێتی گرتووه که هه‌ر خۆی
یه‌کێک بووه له به‌رهه‌مهێنه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته و
له سه‌رکه‌وتنیشیدا- ئه‌گه‌ر بۆی بلوێ - له هه‌مان ده‌سه‌ڵات نه‌رێنییتر
ده‌بێ.
پرسیار: پێت وایە به‌رهه‌لستکار لە
کوردستان بوونى هەیە یاخود سەرەتاکانى دەرکەوتنى بەرێوەیە وەکو
میدیاکان باسى دەکەن ؟
دارا ئه‌حمه‌د: به‌ڵێ وه‌ک ئه‌وه‌ی
باسمانکرد به‌رهه‌لستکار بوونی هه‌یه، به‌ڵام وه‌ک ئه‌وه‌ی که له
منداڵدانی کۆمه‌ڵ له‌دایک بووبێ و بۆ ویست و ئامانجه‌کانی گه‌ل خه‌بات
بکا نه‌ک هه‌ر بوونی نییه به‌ڵکه خودی ئه‌و به‌رهه‌ڵستاکاره چه‌واشه‌یه
به‌رده‌وام بۆته رێگر له‌به‌رده‌م ئه‌و تێکۆشه‌ره تاک و ته‌را و ئه‌و
بزووتنه‌وه نیمچه رێکخراو و جووله خۆبه‌خۆ و نارێکخراوانه‌ی که هه‌ندێک
کات ده‌سه‌ڵاتیان ته‌نگاو کردووه، ئه‌و به‌رهه‌ڵستکاره چه‌واشه‌یه
له بابه‌تی ئیسلامییه‌کان و سۆسیالیست و شیوعی و زه‌حمه‌تکێشان و...
هتد نزیکه‌ی بیست ساڵێکه وه‌ک (دڵدار و دڵبه‌ر) دڵداریی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات
ده‌که‌ن و زۆرکات وه‌ک به‌شدربوو له ده‌سه‌ڵات سه‌رکوتی کۆششه به‌رهه‌لستکارییه‌کانیان
کردووه.. له‌ودواییانه‌ش گرووپه بێ سه‌روبه‌ر و دواکه‌وتووه‌ی نه‌وشێروان
که که‌رتێکی ده‌سه‌ڵاتی شارێکه به‌هۆی سه‌نگی هێزه‌که‌ی و به‌کارهێنانی
پاره و توانستی گه‌نده‌ڵیی و په‌یوه‌ندییه گومانلێکراوه ده‌ره‌کیی و
نێوخۆییه‌کانی و هێنانه‌ئارای داهێنانێکی نوێ له هه‌ڵپه‌رستیی و له‌خشته‌بردنی
یه‌کێتییه‌کانی نێو شاری سلێمانی توانی ببێته هێزێک و زۆر باشتر له‌وانیدی
سه‌رلێشێوانێک دروست بکا و رێگه له‌و هه‌موو ناڕه‌زایه‌تییه تووڕه و
په‌نگخواردووه‌ی دژ به ده‌سه‌ڵات بگرێ که وه‌ک ده‌نگی به‌رهه‌لستکاری
جه‌ماوه‌ریی و دژ به گه‌نده‌ڵیی له‌نێو ماڵپه‌ڕه ئازاده‌کان و ته‌نانه‌ت
میدیا به‌ناو ئازاد و حیزبییه‌کانیش ره‌نگبداته‌وه و وه‌ک به‌رهه‌ڵستکارییه‌کی
راسته‌قینه ببێته هێزێکی جه‌ماوه‌ریی و رێکخراو، وه‌لی له‌گه‌ڵ ئه‌و
نوشستییه‌شدا هێشتا هیوای ده‌رکه‌وتنی سه‌ره‌تایه‌کانی بزووتنه‌وه‌یه‌کی
به‌رهه‌لسکاریی سه‌ر به به‌ره‌ی گه‌ل هه‌ر چاوه‌ڕوانکراوه و هه‌ر ده‌بێ
ئه‌وڕۆ یا سبه‌ی وه‌ک پێویستییه‌کی بابه‌تیی و مێژووکرد به شێوازی
جودا جودا خۆی ده‌ربخا.
پرسیار: لە ئیستادا گۆڕان و ئیسلامیەکان
خۆیان بە به‌رهه‌لستکار دادەنێن، تۆ لەم بارەیەوە چى دەڵێى..؟
دارا ئه‌حمه‌د: به‌ڵێ به‌رهه‌لستکارن، وه‌لی
هه‌روه‌ک له پرسیاری سه‌ره‌وه‌تان وه‌ڵاممان دایه‌وه ده‌بێژم گۆڕان و
ئیسلامییه‌کان دوو به‌رهه‌لستکاری زۆر چه‌واشکار و نه‌رێنیین چونکه نه
له‌نێو هه‌ناوی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و بێ ده‌رتان که زۆرینه‌ی گه‌ل
پێکده‌هێنن له دایکبوونه نه به‌هیچ سه‌ره‌داوێک په‌یوه‌ندییان به
ویست و ئامانجه‌کانی گه‌ل و کێشه‌ی سه‌ربه‌خۆبوونی کوردستانه‌وه هه‌یه،
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکیشیان هه‌بێ ئه‌وا زۆر له فه‌رمانڕه‌واییه
ملهوڕییه‌که‌ی یه‌کێتی و پارتی خراپتر ده‌بن، وه‌ک ده‌بینین ئه‌وان هه‌ر
له ئێستایانه‌وه‌ڕا به شێوازێکی زۆر (مامه‌حه‌مه‌یی) و پاشڤه‌ڕۆییانه
پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی و دینی و خێڵه‌کیی و دابونه‌ریته داواکه‌وتووه‌کانی
پاشماوه‌ی ده‌ربه‌گایه‌تیی بۆ به جه‌ماوه‌رییبوونیان و گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات
به‌کارده‌هێنن و له‌وه‌ش خراپتر زۆر به توندیی و زۆر به گه‌رموگوڕیی
وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌نگوینیان له داردا دۆزیبێته‌وه ده‌ستیان بردووه بۆ
تیۆریزه‌کردن و قووڵکردنه‌وه‌ی هه‌رچی ده‌رکه‌وته‌ی پووچگه‌ر و بێزراوی
دژه‌مرۆیی هزر و سیاسه‌تی چه‌وسێنه‌رانه و ریسواگه‌ریی جیهانی سه‌رمایه‌داریی
هه‌یه وه‌ک ئازادیی رووکه‌ش و لیبرالیه‌ت و دیموکراسییه په‌ڕپووته‌که
و بازاری ئازاد سیاسه‌تی ئۆلیگارشی‌ی و مۆنۆپۆلکردنی سه‌رمایه و بانکه‌کان
و پاوانکردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سامان و توانسته‌کانی کارگه‌ران و
دزیکردنی فه‌رمیی و هه‌موارکردنی یاسا و رێساکان بۆ سه‌رکوتکردنی گه‌ل
و پێشێلکردنی ماف و ئازادییه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵ و ئازادیی رووکه‌شانه‌ی
ژنان و فێمێنیستییه نه‌رێنییه‌کان و میدیای چه‌واشکار و په‌یوه‌ندییه
دیبلۆماسییی و سیخوڕییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و..هتد، به کورتییه‌که‌ی
ئه‌گه‌ر بگه‌نه ده‌سه‌ڵات هه‌رچی ده‌سه‌ڵات بۆی نه‌کراوه له
پێشێلکردنی ماف و ئازادییه‌کان ئه‌وا ئه‌وان ته‌واوی ده‌که‌ن!
پرسیار: ئەرکى به‌رهه‌لستکار لە کوردستان
دەبێت چى بێت و کامە پەیام بکاتە ده‌سپێکی کار و پرۆژەکانى؟
دارا ئه‌حمه‌د: به‌ڵام وه‌ک گوتمان ئێمه
تا هه‌نووکه ئه‌و جۆره به‌رهه‌ڵستکاره‌مان نییه له هه‌ناوی کۆمه‌ڵه‌وه
له‌دایکبووبێ بۆیه ده‌ستنیشانکردنی ئه‌رک و په‌یام و ده‌سپێکی کار و
پڕۆژه‌کانی کارێکی کرده‌یی نییه، چونکه ئه‌و ده‌ستنیشانکردنه له
لایه‌ک په‌یوه‌ست ده‌بێ به لایه‌نه هزریی و رامیاریی و تاکتیکییه‌کانی
ئه‌و به‌ڵستکاره و له لایه‌کیدیش ده‌بێ پێ به‌پێی سه‌رهه‌ڵدان و
رسکان و ساغبوونه‌وه و سه‌قامگیربوونی ئه‌و به‌رهه‌ڵستکاره ده‌ستنیشانکردنه‌کان
بخرێنه ڕوو و کاریان له‌سه‌ر بکرێ نه‌ک زووبه‌زوو به‌رنامه‌گه‌لێکی بۆ
دابڕ‌ێژین و له‌نێو دروشم و ئامانجی جوان جوان نوقمی بکه‌ین و بیخنکێنین.
زۆر راستتر و شیاوتره ئێمه له‌و بدوێین که هه‌ر ره‌وتێکی تازه‌ی
رامیاریی که ده‌یه‌وێ بێته سه‌ر گۆڕه‌پانه‌که پێویسته پێش ئه‌وه‌ی
ده‌ستبه‌کار بێ هه‌ندێک له هێڵه گشتییه‌کانی هزر و به‌رنامه و رێچکه
رامیارییه‌که‌ی و شێوازی کارکردنی بخاته روو که ئه‌وه‌ش بۆخۆی خۆبه‌خۆ
ئه‌و شتانه ده‌ستنیشانده‌کا که تۆ پرسیارت له‌باره‌یانه‌وه کردووه،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت له‌و به‌رهه‌لستکاره ئه‌وانه بن که به‌شێوه‌ی
تاک و ته‌را له که‌سانی کۆمۆنیست و چه‌پ و پێشکه‌وتووخواز له کۆڕ و
کۆبوونه‌وه‌کان ناڕه‌زایی ده‌رده‌رده‌بڕن یان به نووسین و به‌رهه‌می
رۆشنبیریی وه‌ک تاک یان له کۆمه‌ڵه و ده‌زگای گچکه گچکه سیاسه‌ت ده‌که‌ن
و هه‌ندێکیتریشیان له‌نێو پارت و رێکخراوی کۆمۆنیستیی و چه‌پ و
رادیکاڵیی خۆیان رێکخستووه.. ئه‌وا ئه‌وانه هیچیان تا ئێستا کاریگه‌رییه‌کی
ئه‌تۆیان له‌نێو جه‌ماوه‌ر به تایبه‌تییش له‌نێو چینه کرێکار و زه‌حمه‌تکێش
و نه‌داره‌کان و له‌سه‌ر پارسه‌نگی سیاسیی نییه بۆ ئه‌وه‌ی نیشانه‌ی
به‌رهه‌ڵستکارییه‌کی راسته‌قینه‌یان له به‌رۆک بده‌ین و بڵێن ئا ئه‌وه‌تا
هێز یان به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستکاریی و پێویسته ئه‌رک و په‌یام و کار و
پڕۆژه‌کانیان ئه‌وانه بن و به‌و شێوه‌یه بن.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تم بده‌ی پرسیاره‌که‌ت بگۆڕم بۆ ئه‌وه‌ی که
ئایا پێشنیاری من چییه بۆ ئه‌وه‌ی که چ به‌رهه‌ڵستکارێمان پێویسته،
ئه‌وا ده‌توانم له‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه کورتی بکه‌مه‌وه:
• هه‌ر ره‌وتێکی رامیاریی به‌رهه‌لستکاری
سه‌ر به گه‌ل سه‌ره‌تا و به‌ر له هه‌رشتێک پێویسته خاوه‌ن هزر و
روانگه‌یه‌کی جودا و سه‌ربه‌خۆ بێ.. واته؛ به سوود وه‌رگرتن له کۆی
ئه‌و هزر و رێچکه رامیاریارییانه‌ی که له مێژوودا به‌رهه‌مێکی به‌سوودیان
بۆ باشترکردنی ژیان پێشکه‌ش به مرۆڤه‌کان کردووه به ئاوێته‌کردنیان
له‌گه‌ڵ ئه‌و هزر و تێڕوانینه نوێیانه‌ی سه‌رده‌م که پێویستییه‌کانی
ژیانی نوێ بڕیاری له‌سه‌رداون به‌ره‌نجامێکی تازه بۆ رێبازی تێکۆشانی
خۆی هه‌ڵبهێنجێ.
• خوێندنه‌وه‌یه‌کی گشتگیر بۆ جه‌ماوه‌ر
و باره جۆراوجۆره کۆمه‌ڵاتییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بکرێ و له‌پاش
دۆزینه‌وه‌ی ئێش و ئازار و کێشه و نه‌هامه‌تییه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵ که
رۆژانه پێی ده‌تلێنه‌وه.. له‌سه‌ر بنچینه‌ی ویست و ئامانجه‌کانی ئه‌و
چین و توێژانه‌ی که له هه‌ردوو لایه‌نی گفتار و کردار قورسایی سه‌ره‌کییان
له ئاواکردنی ژیان و کۆمه‌ڵ هه‌یه و زۆرینه‌ی گه‌ل پێکده‌هێنن
ئامانجه دوور و نزیکه‌کانی خۆی به راشکاوانه دیار بکا.
• به ره‌چاوکردنی گشت باره‌کانی کۆمه‌ڵی
کوردستان بۆ هه‌ر کایه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی و رامیاریی و فه‌رهه‌نگیی
و ... هتد خوێندنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تیی و کۆنکریتیی هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانێ به شێوه‌یه‌کی زانستییانه و هونه‌رییانه و به گوێره‌ی هاوسه‌نگییه
رامیارییه نێوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌کان نه‌خشه و پلانه ستراتیژیی و
تاکتیکییه‌کانی خۆی دابڕێژێ.
• به‌رچاوڕوونییه‌کی ته‌واوی هه‌بێ بۆ
کێشه هه‌نووکه‌ییه گشتییه‌کانی کۆمه‌ڵ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ به روونیی
و به ئاشکرایی هه‌میشه ده‌ستپێشخه‌ر بێ بۆ داهێنان و پڕۆژه‌ی نوێ و
به به‌رده‌وامیی له‌نێو پرۆسه‌ی چاره‌سه‌رکردنیاندا بێ.. له‌وانه‌ش
کێشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، کێشه‌ی یه‌کسانیی نێوان ژنان و پیاوان،
جوداکردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت، کێشه‌ی بێمافییه‌کانی کارگه‌ران و
چینه نه‌داره‌کان، په‌روه‌رده‌ی منداڵان و گه‌نجان، مافه‌کانی پیره‌کان
و که‌سانی پێداویستییه تایبه‌تییه‌کان، پاراستنی ژینگه، کێشه‌ی مافه‌کانی
هاوڵاتیی، سه‌روه‌ریی یاسایه‌کی مۆدێرن و سکۆلار، ماف و ئازادییه‌کانی
تاک و کۆمه‌ڵ، مافی بێکاریی، دابینکردنی ژیانێکی شیاو به مرۆڤ بۆ هه‌ر
که‌سێک و ... هتد.
________________________________
* ئەم
چاوپێکەوتنە لە ژمارە (٦٠)ى هەفتەنامەى (ئاشتى
نامە) بڵاوکراوەتەوە.
|