١٥\۴\٢٠١٠
دارا ئه‌حمه‌د:
ئیدی کاتی ئه‌وه هاتووه ئێمه خۆمان به‌دوای
کێشه‌کانمانه‌وه بین و
خۆمان به‌ده‌ستی خۆمان سه‌ری
خۆمان بخورێنین.

سازدانی: ئه‌میر قادر
(ده‌زگای هاوپشتی)
بیست و دوو ساڵ تاوانی هه‌ڵه‌بجه و
ئه‌نفال، به‌ده‌ر له‌ته‌پ و تۆزی میدیاکان و
به‌ڵینه‌کان، گفتوگۆیه‌کی ڕاستگۆیانه له‌سه‌ر
ئه‌م دۆزه و پرسه‌کانی.
ڕه‌نگه هیچ دۆز‌و بابه‌تێک
له‌میدیای کوردی‌دا هێنده‌ی ده‌سته‌واژه‌ی (هه‌ڵه‌بجه،ئه‌نفال،کۆکوژی و
جینۆساید) پانتایی میدیای کوردی دانه‌گرتبێت و نه‌بووبێته قسه‌ی سه‌رزاری
سیاسیه‌کانی کورد له بیست و دوو ساڵی
رابردوودا،لانی که‌م مانگی مارس مانگی به‌رزبوونه‌وه‌ی تای ئه‌نفال و
هه‌ڵه‌بجه‌یه،ده‌سه‌ڵاتدران به‌به‌ڵینی قه‌به‌وه دێن و یادی قه‌به‌و
ئه‌ستورو رازاوه ده‌گێرن و هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌مدۆزه‌ش له‌میدیاکانه‌وه
ده‌سه‌ڵات ده‌کوتن و باس له‌وه‌ده‌که‌ن که ئه‌وان دلسۆزترن،چه‌ند
مانگی رابردوو و که‌شی هه‌ڵبژاردن ئه‌م گه‌مه‌یه‌ی دژوارتکرد و
ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سه‌لاتیش جارێکی تر ئه‌م یاریه‌یا‌ن پڕتاوترکرد،ئاستی
ئه‌م باسانه له‌شوێنێکه که‌سه‌رکوێر کردن و تارمایی زیاتر ده‌خاته
سه‌رئه‌م دۆزه‌و هێنده‌ی تر گۆمی ئه‌م ڕووداوه پڕتاوانکاریه لێڵ ترده‌که‌ن،له‌به‌رانبه‌ردا
قوربانیه‌کان و که‌سوکاریان هێشتا له‌ژێر داروپه‌ردووی ئه‌م کاره‌ساته‌دا
نه‌هاتوونه‌ته ده‌رو،که‌مترین به‌رچاوڕوونیان نیه،لێکۆڵینه‌وه‌ی
کوردی له‌وه‌ش کۆڵه‌وارتره که ئه‌م دۆزه تاوتوێ بکات،سه‌رجه‌م واده‌رده‌که‌وێت
که هه‌موو کۆمه‌ڵگاکه له نا ئارامی و لیقه‌ومان و تراومادایه‌و،ڕه‌نگه
بتوانین ئه‌مه له‌قوڵایی خه‌ڵکی کوردستاندا به‌دی بکه‌ین،بێ هۆنیه که
که‌مترین لێکۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی واقعی له‌سه‌ر ئه‌مدۆزه له‌مێشک
و ئه‌ندێشه‌ی خه‌ڵکی کوردا شوێن ناگرێت و ئه‌گه‌ر بته‌وێت سه‌ره‌داوێکی
باشت ده‌ستبکه‌وێت ده‌بێت بچێت سه‌رچاوه‌و دۆکومێنته بیانیه‌کان سه‌یربکه‌یت،بۆباس
کردن له‌م دۆزه ده‌زگای هاوپشتی له‌م باره‌یه‌وه ژماره‌یه‌ک هه‌ڵسوڕاوو
لێکۆڵه‌ر ده‌دوێنێت.
ئه‌میر قادر:
چه‌ندین ساڵ به‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال و جینۆسایدا تێده‌په‌ڕیت،دادگای
باڵای تاوانه‌کانی عێراق،ژماره‌یه‌ک له‌سه‌رانی ڕژێمی به‌سزای جۆراو
جۆر سزاداو تاوانی ئه‌نفال و دواتر هه‌ڵه‌بجه‌ی دانپێداناو وه‌ک
جینۆساید ناساندی،هه‌وڵه ناونه‌ته‌ویه‌کانیش هه‌ندێک جوڵه‌یان تێ که‌وتووه،ئایا
ده‌کرێت به‌م ئه‌نجامانه دڵخۆش ڕازی بین؟ چۆن بڕوانینه ئه‌و داوی
جاڵجاڵۆکه‌یه‌ی که‌چه‌ندین وڵات و که‌سایه‌تی سیاسی و دیپلۆماسی و
بازرگان و کۆمپانیا تێیدا هونه‌رمه‌ندانه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی جیاجیا
تێیدا به‌شداربوون ،ئایه ئیمکانی بینینی ڕوخساره شاراوه‌کان و
کاراکانی ئه‌م تاوانه چه‌نده،هه‌وله‌کان له‌م ڕاستایه‌دا چۆن ده‌بینن؟
دارا
ئه‌حمه‌د: بۆ به‌شی یه‌که‌می پرسیاره‌که ده‌ڵێم : نه‌خێر ئه‌و
ئه‌نجامانه زۆر زۆر که‌من و دواییش ئه‌و دادگاییه وه‌ک سیناریۆیه‌ک
دادگاییه‌کی ساخه‌ته بوو له دادگایه‌کی نایاسایی ژێر ده‌سه‌ڵاتێکی
دژه‌گه‌لیی و رووکه‌شی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتێکی داگیرکه‌ر ئه‌نجامدرا که
خۆی ده‌ستی هه‌بووه له تاوانه‌کان و به‌مه‌ش دادگاییکردنێکی راسته‌قینه
و پشتبه‌ستوو به یاسایه نێوده‌وله‌تییه‌کانی له‌بار برد و قورسایی
کاره‌ساته‌کانی وه‌ک کاره‌ساتی جینۆساید له‌سه‌ر ئاستی جیهان که‌م کرده‌وه،
ره‌نگه کاتێکی زۆر و ماندووبوونێکی زۆری بووێ تا جارێکی ئه‌و کێشانه
ببردرێنه‌وه دادگا یان هه‌ر نه‌تواندرێ دووباره بکرێنه‌وه و به پێی
قورسایی کاره‌ساته‌کان گرنگییان پێبدرێ، ئه‌نجامێک تا ئێستا نه‌یتوانیبێ
ته‌نانه‌ت چاره‌سه‌رێکی پێویستی برینداره جه‌سته‌ییه‌کان بکا ده‌بێ چ
ئه‌نجامێک بێ!
ده‌رباره‌ی به‌شی دووه‌م و سێه‌می پرسیاره‌که‌ش من لام وایه کێشه‌ی هه‌ره
سه‌ره‌کیی ئێمه له‌و باره‌وه بۆ نه‌ترسان و بزربوونی تاوانکاران و بێ
ئاکامیی هه‌وڵه‌کانی تۆڵه‌سه‌نده‌وه له به‌رامبه‌ر روودانی تاوانی هه‌ڵه‌بجه
و ئه‌نفال په‌یوه‌سته به هه‌رسێ لایه‌نی (کاتی رووداوه‌که و شوێنی
رووداوه‌که و ئه‌و میلله‌ته‌ی که رووداوه‌که‌ی به‌سه‌ردا هاتوو)، من
هه‌وڵ ده‌ده‌م هه‌رسێکیان به کورتیی رۆن بکه‌مه‌وه:
١- کات: ئه‌و
تاوانانه جگه له‌وه‌ی دوو تاوانن له‌م سه‌رده‌مه له هه‌ردوو رووی
قه‌باره و چۆنیێتییه‌که‌ی نموونه‌یان نییه له‌هه‌مانکاتیشدا له‌سه‌رده‌مێکدا
روویانداوه که جیهان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌ستکه‌وتێکی مه‌زنی به‌ده‌ستهێناوه
له کۆششکردنی دژ به ره‌گه‌زپه‌رستیی و قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کۆکوژیی
و به‌رانگژبوونه‌وه‌ی توندوتیژییه جۆراوجۆره‌کان هه‌روا ده‌یان ساڵ به‌سه‌ر
رێککه‌وتننامه جیهانییه‌کانی له بابه‌تی مافی گه‌لان و مافه‌کانی
مرۆڤ و مافه‌کانی ئاژه‌ڵ و پاراستنی ژینگه و داننان به زۆرێک له
ئازادییه‌کانی تاک کۆمه‌ڵ و .. هتد تێپه‌ڕیوون. وه‌لی ئه‌و ره‌هه‌ندی
کاته به‌هۆی نه‌بوونی قه‌واره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی بۆ پتر له
چل ملیۆن که‌س و ده‌وڵه‌مه‌ندیی خاکێکی به بڕشتی وه‌ک کوردستان بۆ
میلله‌تی ئێمه به پێچه‌وانه که‌وته‌وه، چونکه رووداوی له‌و جۆرانه
له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌هۆی کاریگه‌ریی و ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه
زۆر ئه‌سته‌م بوو که روو بده‌ن، هه‌ربۆیه تاوانکاران پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و
کاره‌ساتانه ئه‌نجام بده‌ن به پشت به‌ستن به ئه‌زموونی پێشتری ئه‌و
کاره‌ساتانه زانیاریی و تاکتیکی زۆریان لا کۆببووه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی
نه‌خشه‌بۆداڕێژاو به جۆرێک ئه‌نجامیان بده‌ن که پاشان نه‌ک هه‌ر
ئاشکرا نه‌بن و وه‌ک به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌ربچن به‌ڵکه به‌سوود وه‌رگرتن
له رۆتینییه‌کانی لێپێچینه‌وه و پلاستیکیی یاسا و رێساکان و به‌رخوردی
سیسته‌مه نێوخۆیی و جیهانییه‌کان بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و کێشانه له
لایه‌ک و له لایه‌کیدیش هاوکات له‌گه‌ڵ به‌کارهێنانی دیبلۆماسییه‌ت و
چه‌کی به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسیی و ئابووریی فرمێسکی تیمساحیی بڕێژن و خۆ
بکه‌نه هاوبه‌شی خه‌مه‌کان و خاوه‌نی کێشه‌که و میلله‌ته‌که‌مان له‌سای
سه‌ری به‌نێو سه‌رکرده‌کانی وه‌ک میلله‌تێکی ساویلکه بخه‌ڵه‌تێنن.
٢- شوێن: ئه‌و
نیشتیمانه‌ی کوردی تێدا ده‌ژی جگه له‌وه‌ی که پێشتر به پیلانێکی به‌رژه‌وندیخوازانه
و نامرۆییانه‌ی سه‌رمایه‌دارانی ئیمپریالیزمی به‌ریتانیی و فه‌ره‌نسیی
بۆ چوار به‌ش دابه‌شکراوه و به‌زۆر به ده‌وڵه‌ته‌کانی ده‌وروبه‌ری
لێکێندراوه.. له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری سامانی سه‌رچاوه سرووشتییه‌کان
خاکێکی زۆر به‌پیت و فه‌ڕه که نه‌ک هه‌ر بیانییه‌کان به‌ڵکه ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئه‌و میلله‌تانه‌ی که له‌گه‌ڵ دانیشتوانی کوردستان هاوسنوور و پێکه‌وه‌ژیان
و تێکه‌لییه‌کی زۆریشیان هه‌بووه هه‌رده‌م چاویان له خاکی کوردستان
بڕیووه. جا ئه‌و پێگه جوگرافییایه به‌سووده بۆته مایه‌ی ئه‌وه‌ی
دڕنده‌ترین چه‌وسێنه‌ر و تاوانکاران له هه‌موو جێگایه‌ک - ناوچه‌یی و
جیهانیی - بۆ خۆی کێش بکا، له‌و نێوه‌شدا باشترین تاکتیکێک که
تاوانکاران ده‌یزانن میلله‌تی کوردی پێ له‌خشته ده‌چێ دین و دابونه‌ریته
کۆنه‌کانه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ش که کوردستان که‌وتۆته نێو دڵی خۆرهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستی گڕگرتوو و مه‌کۆی پێکدادان و داگیرکارییه‌کان و له‌و لاشه‌وه
کۆنه‌په‌رستیی و داته‌پیووی ووڵاته عه‌ره‌بییه‌کان و دڕنده‌یی ئێرانی
ئیسلامیی و قیتکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل به پێی به‌رژه‌وه‌ندیی
سه‌رتۆپی سه‌رمایه‌دارانی جیهان، به کورتییه‌که‌ی شوێنێکه له هه‌موو
رووێکه‌وه زۆر له‌باره بۆ ئه‌وه‌ی تاوانکاران پیلانه‌کانی خۆیانی
تێدا جێبه‌جێ بکه‌ن و له چاره‌نووسی خۆیان نه‌ترسن که پاشان ئاشکرا
ده‌بن و ئه‌گه‌ر ئاشکرا بن به‌هۆی ئه‌و که‌رستانه‌ی باسمانکردن به
ئاسانیی خۆیان لێببه‌نه ده‌ر بۆیه شوێن رۆلێکی گه‌وره‌ی بینی بۆ ئه‌وه‌ی
تاوانکارانی نێوخۆیی و جیهانی به ئاسانیی ئه‌و دوو کاره‌ساته ئه‌نجام
بده‌ن و به قه‌ردیش له که‌س نه‌ترسن.
٣- ئه‌و میلله‌ته‌ی
که رووداوه‌که‌ی به‌سه‌رداهاتووه: ئه‌م خاڵه له‌سه‌ر پانتایی هه‌ردوو
خاڵی سه‌ره‌وه ره‌گی خۆی داکوتاوه بۆیه هه‌ر به کورتیی و به
خێرایی به‌سه‌ریدا ده‌ڕۆین و ده‌ڵێن: کورد و دانیشتوانی کوردستان جگه
له‌وه‌ی له رووی مێژوویه‌وه پتر له دوو هه‌زار ساڵه ده‌سه‌ڵاتێکی
سه‌ربه‌خۆی خۆی نه‌بووه له نیشتیمانه‌که‌ی خۆی که ئه‌مه‌ش بۆته هۆی
ئه‌وه‌ی ببێته میلله‌تێکی بێ هێز و خاوه‌ن فه‌رهه‌نگێکی دواکه‌وتووانه
و داخراو به ئه‌فسانه‌ی بێ سه‌روبه‌ر و له‌لایه‌ن دینه‌کانیشه‌وه به‌تایبه‌تییش
دینی ئیسلام به‌وپه‌ڕی ساویلکه‌یی به‌کاربهێندرێ.. نه توانی له سه‌رده‌می
رزگاریی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیی - که سیسته‌می
سه‌رمایه‌داریی له قۆناغی باڵا و گه‌شه‌سه‌ندنی وه‌ک سیسته‌مێکی
جیهانیی بۆ په‌یداکردنی بازاڕی سه‌رمایه له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنای
- وه‌ک میلله‌تان سه‌ربه‌خۆییه‌ک بۆ
خۆی ده‌سته‌به‌ر بکا.. نه له‌م دوواییانه‌ش به هۆی سوودوه‌رگرتن له
خه‌باتی نێو نه‌ته‌وه‌یی و داننان به مافی چاره‌نووسی گه‌لان که چه‌ندین
میلله‌تی گه‌وره و ته‌نانه‌ت زۆر بچووکی خوار ملیونێک که‌س سوودیان
لێوه‌رگرت و له جۆرێک له چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی
رزگاریان بوو.. هیچ قه‌واره‌یه‌ک بۆ خۆی دروست بکا، دیاره هه‌رگیز
تاوانکاران له میلله‌تێکی وا بێ هێز و ده‌سه‌ڵات ناترسن تۆڵه‌یان
لێبکه‌نه‌وه به‌ڵکه ده‌توانن به ئاسانی خۆیان لێ ده‌رباز بکه‌ن و ته‌نانه‌ت
خۆیان بکه‌نه خاوه‌نی کێشه‌که‌شیان.
بۆیه من زۆر ره‌شبینم له بارودوخێکی له‌مجۆره‌ی ئێستا که کورد تێیکه‌وتووه
بتواندرێ ئه‌و داوی جاڵجاڵۆکه‌یه‌ی باسی ده‌که‌ن که من زۆر به
ئاڵۆزکاویی ده‌یبینم رایه‌ڵه‌کان و سه‌ره‌تا و کۆتاییه‌کانی بدۆزرێنه‌وه
و به ئاسانیی په‌نجه له‌سه‌ر رووخساره شاراوه و کاراکانی نێوخۆ و
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوو تاوانه دابنێین، هه‌وڵه‌کان زۆر لاوازن و ئه‌و به‌رهه‌مانه
بۆ بیست و دوو ساڵی ئه‌و سه‌رده‌مه زۆر زۆر
که‌من.
کێشه‌ی سه‌رباریش ئه‌وه‌یه که ئێمه خۆمان هه‌وڵ بۆ خۆمان ناده‌ین ئه‌دی
ده‌بێ خه‌ڵکیتر چۆن یارمه‌تیمان بده‌ن، هه‌وڵدان بۆ کێشه‌یه‌کی ئاوه‌ها
ئه‌گه‌ر له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه نه‌بێ ئاکامێکی ئه‌وتۆی نابێ یان هه‌ر
بێ ئاکام ده‌بێ، ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانیش هه‌رته‌نیا کاتێک و هه‌ر
هێنده هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن که بیکه‌نه هۆیه‌ک بۆ دره‌ۆزه‌کردن بۆ په‌یداکردنی
هه‌ندێک توانستی مادیی بۆ گیرفانی به‌رپرسه نه‌دیوبدییه‌کان، نابێ هه‌رگیز
چاوه‌ڕوانیی ئه‌وان بین به قووڵیی و به راشکاویی به‌دوای ئه‌و کاره‌ساتانه‌وه
بچن چونکه ئه‌وان جگه له‌وه‌ی هه‌ندێکیان به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان
یان ناڕاسته‌وخۆ ده‌ستیان هه‌بووه له روودانی کاره‌ساته‌کان هه‌ندێکیتریان
هه‌ر راسته‌وخۆ به‌شداربوونه له روودانی ئه‌و کاره‌ساتانه.
ئه‌میر قادر: دوای
بیست و دوو ساڵ له‌تاوانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال وهه‌زاران
قوربانی و بێسه‌روشوێن و برینداری ئه‌م دۆزه، سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌وڵانه‌ی
که هه‌ن و دراون چ حکومی و چ کاری ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی،چه‌ند
ساڕێژی ئه‌م برینه‌یان کردووه؟.له‌م باره‌یه‌وه هیچ پرۆژه‌یه‌ک بۆ
برینه نه‌بیندراوه ده‌رونی و ڕۆحیه‌کانی قوربانیه‌کان نیه،هه‌ندێک
پێیان وایه که ئاگاهانه ناچنه سه‌ر ئه‌م برینه‌و، به‌و هۆیه‌شه‌وه
تاکی قوربانی و زیان لێکه‌وتوو له‌تراومادا ئه‌ژی و ناتوانێت به‌رگری
له‌دۆزه‌که‌ی خۆی و مافه‌کانی بکات و هه‌مییشه وتاری نامه‌نتقی و
ئیحساسی ده‌رخوارد ئه‌درێت و به‌م هۆیه‌وه هه‌میشه نێچیرێکی ئاسانی
سیاسیه‌کانه‌و،ئاسان ئه‌توانن به‌ڵێ و نه‌خێره‌کانی خۆیانی به‌سه‌ردابسه‌پێنن؟
دارا ئه‌حمه‌د: هه‌وڵه‌کان گه‌لله‌ک که‌م
بوونه و برینه‌کانیش گه‌لله‌ک که‌م سارێژ بوونه! هیچ هه‌وڵێک و هیچ
ده‌ستکه‌وتێک ناتوانێ به‌شێوه‌یه‌کی بنه‌بڕ ساڕێژی ئه‌و برینانه بکه‌ن،
چونکه ئه‌و برینانه جگه له‌وه‌ی برینی میلله‌تێک و نیشتمانێکه
برینی تاک به‌تاکی بریندار و زیانلێکه‌وتووه‌کانه ئه‌گه‌ر تاکی کورد و
تێکڕای دانیشتوانی کوردستان و سه‌رجه‌می مرۆڤه‌کانیش له جیهان هیچ
گرفتکیان نه‌مینێ ئه‌وا تاکه بریندار و زیانلێکه‌وتووه‌کان هه‌ر
بریندار و زیانلێکه‌وتووانن و ئه‌گه‌ر له رووه مادییه‌کانیش قه‌ره‌بوو
بکرێنه‌وه و برینه‌کانیشیان چاک بکرێنه‌وه و هه‌موو تاوانبارانیش به
سزای له‌سێداران* و سزایه‌کانی
تر بگه‌یه‌ندرێن هێشتا هه‌ر برینه ده‌روونییه‌کانیان سارێژ نابن، کاره‌ساتێکی
جه‌رگبڕه و روویداوه ئیدی هه‌رگیز که‌سوکاری شه‌هیدان له رووی ده‌روونییه‌وه
برینه‌کانیان ساڕ‌ێژ نابن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه له‌و بێ که‌سیی و له‌و
بێ ده‌سه‌ڵاتییه - ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد کۆمه‌ڵێک
بازرگانی سیاسیین - زۆر به‌توندیی ده‌ست بۆ خه‌باتێکی بێ پسانه‌وه‌ی
پێشمه‌رگه ئاسا نه‌به‌ین له‌و باره‌وه ئه‌وا نا‌توانیین برینه
بیندراوه‌کانیش سارێژ بکه‌ین. باشترین پڕۆژه‌ش بۆ ئه‌و کاره هه‌ر ئه‌وه‌یه
که ئێمه بتوانین وا بکه‌ین ده‌سه‌ڵات ملکه‌ج بێ بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و
کاره ئه‌گه‌ر هه‌ر ملی نه‌دا ئه‌وا بتوانین ده‌سه‌ڵاتێک له‌جێی ئه‌و
بۆ خه‌ڵکی کوردستان پێکبهێنین که له خه‌می دۆزی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
و له خه‌می گوزه‌رانی چینه نه‌دار و زه‌حمه‌تکێشه‌کان و تاک به‌تاک
به تاکی خه‌ڵکی کوردستان دابێ بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ماف و ئازادییه‌کانیان،
ده‌نا ئه‌و تێکۆشانه تاک و توکه‌ی خه‌ڵکانی دڵسۆز بۆ کێشه نه‌ته‌وه‌یی
و مرۆییه‌کان له‌نێو رێکخراوی بچووک بچووکی وه‌ک (چاک) و ئه‌وانیدی له
ده‌ره‌وه یان له‌نێوخۆ سه‌مه‌ره‌یه‌کی ئه‌وتۆی نابێ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک
که به‌راستیی ده‌سه‌ڵاتی گه‌له له پشتیه‌وه نه‌بێ.
ئه‌میر قادر: بیجگه له‌تاوانبارانی به‌عس
و ده‌وڵه‌تانی بیانی و کۆمپانیاکان،سه‌دان کورد هارکاری ڕژێمی به‌عس
بوون و ده‌ست و چاوی ڕژێم بوون له‌م تاوانه‌دا،تا ئێستا هیچکه‌س له‌مانه
نه‌ک هه‌رنه‌دراونه دادگا‌و سه‌یری تۆمه‌ته‌کانیان نه‌کراوه بگره
خزمه‌تی باش ده‌کرین وله‌جێگه‌و ڕێگاو ژیانێکی زۆرباش به‌هره‌مه‌ندن ،ئه‌مه
له ئاستێکدایه که ئه‌م تۆمه‌تبارانه له دوو
ساڵی رابردوودا دژی ئه‌و ده‌نگانه‌ی که داوای دادگاییان ده‌که‌ن له
مه‌یدیاکانه‌وه هه‌ڕه‌شه ده‌که‌ن و حیزب و هێزه‌کانیش په‌نایان ئه‌ده‌ن
،چۆن سه‌یری ئه‌مه بکه‌ین و چۆن ئه‌م پارادۆکسه لێکبده‌ینه‌وه؟،بڕیاری
به‌ره‌ی کوردستانی بۆلێخۆش بوون له‌م تۆمه‌ت بارانه له‌ساڵی
١٩٩١دا چه‌ند واقعی و
یاساییه؟
دارا ئه‌حمه‌د: به‌ره‌ی کوردستانی خودی
خۆی یاسایی نه‌بوو بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتی گه‌لێکی راپه‌ڕیوو، ئه‌دی
چۆن بڕیاره‌کانی یاسایی بن! من خۆم ئه‌و کاته‌ی به‌ره‌ی کوردستانیی وه‌ک
ده‌سه‌ڵاتێکی خۆسه‌پێنه‌ر تاکڕه‌وانه ئه‌و بڕیاره و بڕیاریتری له‌و
بابه‌تانه‌ی به شێویه‌کی نابه‌رپرسانه ده‌رده‌کرد وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی
کۆن له‌نێو هێزی پێشمه‌رگه‌دا بووم، رۆژێک هاوڕێ(مولازم
چه‌تۆ) که ئه‌ویش پێشمه‌رگه‌ی کۆن بوو - پاشان
له ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌که‌ی یه‌کی شوباتی هه‌ولێر شه‌هید بوو -
پێی گوتم: (وه‌ره با
به‌یه‌که‌وه بچین له‌و لیژنه‌یه‌ی گومرگی به‌ره له‌سه‌ر سنوور به‌شدار
بین هیچ نه‌بێ ئێمه ده‌توانین کاروباره‌کانی لێژنه‌که به پاکیی
رابگرین.) به‌ڵام من له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
به‌ره‌ی کوردستانییم باش ده‌ناسی، پێمگوت:
(لێژنه‌یه‌ک به‌ره‌ی کوردستانی داینابێ و په‌یوه‌ندیشی
به پاره‌وه هه‌بێ من هه‌رگیز به‌شداریی تێدا ناکه‌م چونکه یان
ناتوانین هیچ خزمه‌تێک بکه‌ین یان ده‌بێ ئێمه‌ش وه‌کو ئه‌وان به دوای
پاره بکه‌وین.) دوای ماوه‌یه‌ک ئه‌ویش
له‌پاش ئه‌وه‌ی (ئه‌و هه‌مووه دزیی و راووڕووت و ئاودیوکردنه‌ی که‌رسته
و سامانی خه‌ڵک بۆ ئێران)ی دیتبوو له‌وێ و هیچیشی بۆ نه‌کرابوو وازی
لێهێنابوو.. که گه‌ڕایه‌وه پێی‌گوتم:
(قسه‌که‌ت زۆر راست ده‌رچوو، من ئێستا گه‌یشتمه
ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که کوردستان چاره‌نووسێکی زۆر خراپ چاوه‌ڕوانی ده‌کا و
ده‌بێ ئێمه‌ش ئه‌وانه‌ی به پاکییمان هێناوه تا ئێستا هه‌ر هه‌موومان
یان واز له سیاسه‌ت بهێنین یان ببینه جاشی جاشه کۆنه‌کان!).
جا ده‌سه‌ڵاتێک له‌نێو ئه‌و به‌ره‌ی کوردستانییه له‌دایک بووبێ و هه‌رده‌م
خه‌ریکی پاکتاوکردنی که‌سانی پاک و سه‌ر به به‌ره‌ی گه‌ل بووبێ، هه‌ر
چاکه تا ئێستا کۆنه‌جاش و تاوانکاره‌کانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال
شۆڕشگێڕانی دوێنێ** و شه‌هیده‌کانیان
نه‌داوه‌ته داگا و به سزای ره‌وای خۆیانیان نه‌گه‌یاندوون!
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای کوردستان جگه له‌وه‌ی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌یه‌کی
کوردایه‌تیی دوواکه‌وتووانه‌ن و بۆ یه‌که‌مین جاره ده‌سه‌ڵاتیان
گرتۆته ده‌ست و وه‌ک نه‌دیدتکه‌یه‌ک به‌دوای خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردن و
دزینی سه‌روه‌ت و سامانی گه‌ڵن، بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان هه‌رده‌م
په‌نا ده‌به‌نه به‌ر به‌کارهێنانی دین و فه‌رهه‌نگی دابونه‌ریته
دواکه‌وتووه‌کان، بۆیه باشترین که‌سانێک بۆ ئه‌وان هه‌ر ئه‌وانه‌ن که
مێژوویه‌کی دورودرێژی دژ به گه‌لیان هه‌یه تا راده‌ی تاوانکاریی وه‌ک
نموونه‌ی تاوانکارانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و تاوانه دژه مرۆییه‌کانیدی.
له‌باری ئێستاشماندا هیچ به‌رهه‌لستکارییه‌کی به‌هێز و رێکخراومان نییه
تا دڵی خۆمانی پێ خۆش بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌شتوانین تاوانباران
بده‌ینه دادگا هیچ نه‌بێ بتوانین دووریان بخه‌ینه‌وه له ده‌سه‌ڵات و
بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسی میلله‌ته‌که‌مان، ده‌رباره‌ی ئه‌و به‌ناو
به‌رهه‌ڵستکارانه‌ی ئێستاش که هێزێکیان هه‌یه هه‌ر ئه‌وه‌مان بۆ ماوه‌ته‌وه
که بڵێین: (قه‌رسه‌قول به که‌رتک بێ سندان له
هه‌ردووکیان بدا!).
ئه‌میر قادر: نوسه‌ری کتێبی(''دۆزیکی
ژه‌هراوی'' ئه‌مریکاو عێراق و کیمیابارانی
هه‌ڵه‌بجه) یۆست هڵته‌رمان زۆر باسی گرنگ و
پرسیاری قورس ده‌ورۆژێنێت و به پاڵپشتی دۆکومێنته‌کانی ده‌وری ئه‌مریکاو
ڕۆژئاوا ئه‌خاته به‌ر ڕووناکی،لێره‌و پێی وایه که ئه‌م وڵاتانه
هاوتاوانن له جینۆسایدی خه‌ڵکی کوردستاندا،به‌ڵام تا ئێستا ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر
بڕیارێکی شه‌رمنانه‌شیان دابێت باس له تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ن
نه‌ک جینۆساید،ئه‌م هه‌ڵوێست و هاو تاوانیه چۆن ده‌بینن؟،هه‌مان نووسه‌ر
باس له‌وه‌ده‌که‌ت که ده‌بیت ئه‌وڕۆژه بێت وکاتی ئه‌وه‌بێت ڕۆشه‌نبیرو
لێکۆڵه‌ره‌وی کورد و ویژدانی کۆمه‌ڵگای کوردی بگاته ئه‌و ئاسته‌ی به
جورئه‌ته‌وه تاوانباری و بێتاوانی سه‌ران و رابه‌رانی کورد و ئه‌وانه‌ی
له‌گه‌ڵ ئێران‌دا چوونه‌ته هاوپه‌یمانی جه‌نگه‌وه‌و به‌شداری ئه‌م کاره‌ساته‌بوون
بخرێته به‌رباس و له‌دادگایه‌کی بێلایه‌ندا سه‌یری بکرێت؟.له‌بارێکی
تره‌وه‌و هاری ڤان بۆمڵ په‌رله‌مانتاری پارتی سۆسیالیست و فرێت ته‌یڤن
په‌رله‌مانتاری پارتی لیبراڵ له هۆڵه‌ندا له‌کاتی به‌شداری کردنیان له‌کۆنگرای
دژی جینۆسایدا باسیان له بوونی تریبۆنێکی یاسایی له‌کوردستان کرد بۆ
تاوتوێ کردنی تۆمه‌تبارانی کوردستان،ڕای ئیوه له‌م باره‌یه‌وه چیه؟
دارا ئه‌حمه‌د: ئێمه زۆر بێکه‌سین، واته
ده‌سه‌ڵاتێکمان هه‌یه جگه له‌وه‌ی به هیچ سه‌ره‌داوێک به میلله‌ت
نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه.. ده‌سه‌ڵاتێکی زۆر لاواز و شه‌رمنۆکه به‌رامبه‌ر
به دوژمنان و ته‌نیا بۆ گیانی خۆمان به‌تایبه‌تیش هه‌ڵمه‌ته ئه‌رێنییه‌کانی
نێو گه‌له‌که‌مان ئازان و چاونه‌ترسانه له‌گه‌ڵ دوژمنه نه‌ته‌وه‌یی و
چینایه‌تییه‌کانمان له سازش و سات و سه‌وداکاریی دان، بۆیه هه‌رکه‌سێک
وه‌ک ئه‌و دوو نموونه‌ی له پرسیاره‌که‌تدا هه‌ن قسه‌یه‌کی چاک بکه‌ن
ده‌بێ ده‌ستخۆشییان لێبکرێ و پێویسته رۆشنبیران و که‌سانی ئازادیخواز
و چه‌پ و پێشکه‌وتووخوازه‌کانی خۆمان به پشتوانیی که‌سوکاری شه‌هیدان
و برینداران و که‌سه زیانلێکه‌وتووه‌کان به‌وپه‌ری شێلگیرییه‌وه
پشتوانیان بکه‌ن و لێدوانه‌کان قووڵ بکه‌نه‌وه و بیکه‌نه هێزێکی جه‌ماوه‌ریی
به‌رفراوان تا ته‌واوی ئامانجه خواستراوه‌کان وه‌ده‌ستدێن.
به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌شمان له‌یاد بچێ که خه‌ڵکێکی زۆر له بیانییه‌کان
هه‌ن له‌پاش ئه‌وه‌ی له‌نێو میلله‌کانی خۆیان له‌به‌ر بێتوانایی و خۆپه‌رستیی
خۆیان په‌ڕپووت ده‌بن ده‌یانه‌وێ نان رۆنێک به کێشه‌کانمانه‌وه بخۆن
یان هه‌ندێک که‌س هه‌ن له‌ڕێگای ده‌زگا سیخوڕییه‌کانی ووڵاتان و سه‌رمایه‌دار
و مافیاکانی کۆمپانیاکانی دروستکردنی چه‌ک که ده‌ستیان هه‌بووه له‌و
کاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌رماندا هێندراون وا راهێندراون بۆ ئه‌وه‌ی دوو قسه‌ی
چاک بکه‌ن و به‌و هۆیه‌وه‌ش (دوو کێشکه به به‌ردێک
بکوژن!)؛ له لایه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی تاوانه‌کان له‌سه‌ر خۆیان لا
ببه‌ن و خۆیان له ئێمه پتر بکه‌نه خاوه‌نی کێشه‌که به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی
رووکه‌شانه و به بێ ئه‌وه‌ی کێشه‌که به جینۆساید بناسێندرێ و به
قه‌واره‌ی خۆی به سوودی میلله‌ته‌که‌مان و تێکڕای مرۆڤایه‌تیی بگه‌ڕێته‌وه
چاره‌سه‌رێکی ناته‌واو و سه‌رپێیی بکه‌ن.. له لایه‌کیدیش بۆ ئه‌وه‌ی
به جۆرێکیدی له رووی مادییه‌وه ره‌گوڕیشه‌ی خۆیان له کوردستان
دابکوتن و هه‌موو لایه‌نه‌کانی وه‌به‌رهێنان و بازاڕ و ته‌واوی که‌ناڵه‌کانی
ئابووری له‌ده‌ست خۆیاندا بن و میلله‌ته‌که‌شمان هه‌ر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی
خاوه‌نشکۆیی ئه‌وان ده‌ست پان بکاته‌وه به‌ڵکو خێرێکی پێ بکه‌ن.
بۆیه پێویسته زۆر به پارێز بین له‌و قسه و لێدوانه چاکانه و چیدی
کلاوی سیاسه‌تبازانی نێوخۆ و ده‌ره‌کیی نه‌مانخه‌ڵه‌تێنن، ئیدی کاتی ئه‌وه
هاتووه ئێمه خۆمان به‌دوای کێشه‌کانمانه‌وه بین و خۆمان به‌ده‌ستی
خۆمان سه‌ری خۆمان بخورێنین. به‌ڵام ئه‌وه‌ش واتای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ
که سوود له هه‌ست و به‌رخوردی مرۆڤپه‌روه‌رانه و گۆڕانخوازانه‌ی که‌سان
و رێکخراوه مرۆڤدۆست و چه‌پ و پێشکه‌وتووخوازه‌کانی نێو گه‌لانی جیهان
- نه‌ک ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهان - وه‌رنه‌گرین،
به‌ڵکه زۆر پێویستییمان به‌و خه‌باته ناوکۆییه‌ی نێوان ته‌واوی مرۆڤه
ژیرمه‌ند و ئازا و ئازاد و یه‌کسانیخوازه‌کان هه‌یه.
په‌راوێز:
_________________________________________________________
* سزای
له‌سێداران: من به‌هیچ جۆر و شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ سزای له‌سێداره‌دان نیم
، چونکه ئه‌و سزایه جگه له‌وه‌ی کرده‌وه‌یه‌کی ئه‌وپه‌ڕی دڕندانه‌یه
به‌رامبه‌ر به مرۆڤ و هیچ ره‌وشتێکی مرۆیی لای سزاده‌ر ناهێلته‌وه و
ئه‌ویش ده‌کاته تاوانبارێکیتر، به‌هۆی ئه‌و سزایه‌ش تاوانباران که‌متر
نابنه‌وه به‌ڵکه پتر ده‌بن وه‌ک ئه‌وه‌ی له درێژایی مێژوو ده‌یبینین،
هاوکات ده‌سه‌ڵاتداره چه‌وسێنه‌ره‌کانیش سوودێکی زۆری لێده‌بینن و بۆ
به‌رژه‌وه‌ندییه خۆپه‌رست و نامرۆییه‌کانی خۆیان به‌کاریده‌هێنن.
**
شۆڕشگێڕانی دوێنێ: مه‌به‌ست له شۆڕشگێڕانی دوێنێ هه‌موو ئه‌و که‌سانه
نییه که له شاخ چه‌کدار بوونه، چونکه (جه‌لال تاله‌بانی و مه‌ولود
مسته‌فا ئه‌مین''نه‌وشێروان'' و سه‌رکرده‌کانی پارتی و سۆسیالیست و
ئیسلامییه‌کان)یش له شاخ بوون که‌چی تۆمه‌تباریشن به‌وه‌ی که ده‌ستیان
هه‌بووه له روودانی کاره‌ساته‌کانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال.. رۆژێک هه‌ر
دادێ ئه‌وانیش به زیندوویی یان به مردوویی بدرێنه دادگا. به‌ڵکه مه‌به‌ستمان
ئه‌و شۆڕشگێڕانه‌ن (هی نێو شار یان شاخ) که به واتای ووشه شۆڕشگێڕ
بوون و ئێستا دوورن له ده‌سه‌ڵات و حیزبه‌کان یان له‌نێو ده‌سه‌ڵات و
حیزبه‌کانن به‌ڵام قسه‌کانیان له یه‌ک مه‌تر چواگۆشه پتر بڕ ناکه‌ن.
dara@emrro.com
|