٢٦\١\٢٠١١
دارا ئه‌حمه‌د:
یاسای رێکخستنی خۆپیشاندان، رێک وه‌ک ئه‌وه‌یه که (به‌ز
به کتک بسپێری)!
سازدانی: ماڵپه‌ڕی هاوپشتی
یاسای خۆپیشاندانه‌کان له کوردستان له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی
ڕابردوودا شه‌پۆلێکی فراوانی له ناڕه‌زایه‌تی له نێو جه‌ماوه‌ری
کوردستاندا خوڵقاند و زۆر شار‌و شارۆچکه‌ی کوردستان خۆپیشاندانی بێ مۆڵه‌تی
له دژی ئه‌م یاسایه به خۆیه‌وه بینی و له ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیش
ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی له شه‌قامه‌کانی ژماره‌یه‌ک له پایته‌خت و شاره‌کانی
ئه‌وروپا له به‌رانبه‌ریدا به‌رزبۆوه. خودی ده‌رکردنی یاساکه و
نیاز‌و مه‌رامه‌کانی پشت ده‌رکردنی‌و ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه‌ی که به‌رانبه‌ری
وه‌ستایه‌وه‌و ئاینده‌ی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه، کۆمه‌ڵێک پرسیار دروست
ده‌که‌ن، که ده‌کرێت له ڕوانگه‌ی جیاوازه‌وه وه‌ڵامی جۆراوجۆریان پێ
بدرێته‌وه. ماڵپه‌ڕی هاوپشتی بۆ ڕۆشنکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته و به‌ڕێخستنی
دیالۆگ له‌سه‌ر ئه‌م پرسه زنجیره‌یه‌ک گفت‌وگۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک
نوسەر و ڕووناکبیر، هه‌ڵسوڕاوی سیاسی و جه‌ماوه‌ری‌و که‌سانی خاوه‌ن نه‌زه‌ر
ئه‌نجام ده‌دات.
خوازیارین له به‌ڕێزتان که به‌شداری له‌م بابه‌ته‌دا بکه‌ن و له
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا تاکو 25ی ئه‌م مانگه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه
یان به‌شێکیان بده‌نه‌وه‌و هه‌روا هه‌ر پێشنیارێکی دیاریکراوتان سه‌باره‌ت
به‌م بابه‌ته هه‌یه ئاگادارمان بکه‌نه‌وه:
دارا
ئه‌حمه‌د: پێشه‌کی: جگه له‌و یاسایه‌ی که ئێستا لێیده‌دوێن،
خه‌ڵکی کوردستان به شێوه‌یه‌کی گشتیی گرفتگه‌لێکی زۆریان هه‌یه له‌گه‌ڵ
ئه‌و یاسایانه‌ی که له په‌رله‌مانی کوردستان ده‌رده‌چن، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌یه
که جگه له‌وه‌ی یاساکان به شێوه‌یه‌کی گشتیی رێوشوێنێکن بۆ سه‌رکوتکردنی
ئازادییه‌کان و له لایه‌ن خودی چه‌وسێنه‌ران به‌رانبه‌ر چینه هه‌ژار
و به‌شخوراوه‌کان داده‌ڕێژرێن.. خودی په‌رله‌مانه‌که‌ش که ئه‌و
یاسایانه داده‌ڕێژێ ته‌واو حیزبیی و وابه‌سته‌یه به که‌سه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی
نێو حیزبه‌کان واته ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان به هۆی ملکه‌چبوونیان
بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سکه‌کانی حیزبه‌کانیان و به تایبه‌تییش سه‌رۆک
و که‌سه باڵاده‌سته‌کانی نێو حیزب ناتوانن بیر له داڕشتنی یاسایه‌ک
بکه‌نه‌وه که له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل دایه یان هه‌مواری یاسایه‌ک
بکه‌ن که به پێی پێویست له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندن و گۆڕانکارییه نوێیه‌کانی
نێو کۆمه‌ڵ ده‌گونجێ، ته‌نانه‌ت رێز له‌و سوێنده‌ی خۆشیان ناگرن - هه‌رچه‌نده
سوێند چه‌مکێکی دینیی و ئایدیالیستیی هه‌یه و بۆ کاری یاسایی ناله‌بار
و نه‌شیاوه - که پێش ده‌ستبه‌کاربوون ده‌یخۆن و گوایه به دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
گه‌ل و نیشتیمانه‌وه‌ن.
هاوپشتی: له زۆر سۆنگه‌وه ڕه‌خنه له یاساکه گیراوه، به بڕوای
ئێوه سه‌ره‌کی ترین که‌م و کوڕی، یان لایه‌نه جێ ڕه‌خنه‌کانی ئه‌م
یاسایه چین؟
دارا ئه‌حمه‌د: زۆرێک له لایه‌نه‌کانی
ئه‌و یاسایه جێگه‌ی ره‌خنه‌ن به‌ڵام که له بنچینه‌دا ئه‌و یاسایه
پیلانێکی ده‌سه‌ڵاتپارێزیی به‌رپرسه حیزبییه‌کانی نێو ده‌سه‌ڵاته له
رێگه‌ی چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێکه‌وه بۆ له‌قالبدان و سه‌رکوتی
ئازادییه‌کانی ئه‌و خۆپیشاندان و مانگرتن و کۆڕ و کۆبوونه‌وانه‌یه که
ناڕه‌زایه‌تییان تێدا ده‌رده‌بڕدرێ له پێناو وه‌ده‌ستهێنانی ماف و
ئازادییه‌کانی گه‌ل، ئێمه ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه ده‌دوێین که
بڕبڕه‌پشتی پیلانه‌که‌ن:
یه‌که‌م: هه‌ر له سه‌ره‌تادا به هۆی
بڕگه چواری ماده‌ی یه‌که‌م (لێژنه‌ی رێکخه‌ری خۆپیشاندان)١ ئازادیی
خۆپیشاندان به‌رته‌سک ده‌کرێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و لێژنه‌یه بۆ
رێکخستنی به‌رنامه‌ی خۆپیشانده‌ران بێ له نێو خۆیان کارێکی ئه‌رێنییه،
به‌ڵام مه‌به‌ستی ناواخنی یاساکه له‌و رووه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه که
ترسێک بداته به‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که چاڵاکن و رۆڵی کاریگه‌رییان هه‌یه
بۆ هه‌ڵگیرسانی خۆپیشاندانه‌که به‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر رووداوێکی نه‌خواستراوی
لێکه‌وته‌وه به تایبه‌تیش بۆ ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌وا لێژنه‌که به‌رپرس
بن و تووشی لێپرسینه‌وه و سزادان بن، که ئه‌وه‌ش واده‌کا هه‌ر له
سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی بیرکردنه‌وه بۆ رێکخستنی خۆپیشاندان که‌م که‌س
هه‌بێ بتوانێ یان بوێرێ ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه بگرێته ئه‌ستۆ و
ببێته رێکخه‌ری خۆپیشاندان.. به‌مه‌ش
دروستبوونی خۆپیشاندانه‌کان زۆر زه‌حمه‌ت و قورس ده‌بێ و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
له‌مپه‌ری ده‌خرێته به‌رده‌م.
دووه‌م: برگه‌ی سێیه‌م له ماده دوو دا
ده‌بێژێ: ( نابێ مه‌به‌ست له خۆپیشاندان هاندانی گرووپێک دژی گرووپێکی
دیاریکراو بێت به هۆی ( ئاین یان نه‌ته‌وه یان ره‌گه‌ز یان هاندانی
گرووپێک دژی گرووپێکی دیکه بێت)٢. ئه‌و بڕگه‌یه ده‌بێته رێگر له‌به‌رده‌م
ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تییه‌کانی وه‌ک:
- ئه‌و میلله‌تانه‌ی که له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی
میلله‌تێکیدی ماف و ئازادییه‌کانیان پێشێل ده‌کرێن.
- ئه‌و که‌سه بێ دین و ئه‌و که‌سه
دیندارانه‌ی که له لایه‌ن ده‌قێکی دژه‌مرۆیی دینێک یان هه‌ڵسوکه‌وتی
خراپی دیندارانی دینێکیدی ماف و ئازادییه‌کانیان پێشێل ده‌کرێن.
- ئه‌و که‌سانه‌ی که له لایه‌ن ره‌گه‌زی
به‌رامبه‌ریان مافه‌کانیان پێشێل ده‌کرێن به تایبه‌تیی ره‌گه‌زی مێ به‌رانبه‌ر
به ره‌گه‌زی نێر و نێرسالاریی. له کۆتایی بڕگه‌که‌ش که ده‌رفه‌تی
تێدا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک لاستیک له‌یه‌کبکێشرێ بۆ ئه‌وه‌ی رێ له
ده‌ڕبڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی که‌سانێک یان پارت و گرووپێک به‌رامبه‌ر
پارت یان گرووپێکی نێو ده‌سه‌ڵات بگرێ.
سێیه‌م: سه‌رتاپای ماده‌ی سێیه‌م به‌هێزترین
و گورچکبڕترین گورزی له ماف و ئازادییه‌کانی ئه‌و که‌سانه داوه که
ده‌یانه‌وێ هه‌ر جۆره ناڕه‌زایه‌تییه‌ک به خۆپیشاندان و مانگرتن و
کۆڕ و کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌کان ده‌رببڕن، چونکه:
- له بڕگه‌ی یه‌که‌م مۆڵه‌ت ده‌کاته
زنجیرێک له پێی خۆپیشاندانه‌کانی ده‌کا و مۆڵه‌تده‌ریش هه‌مان ئه‌و که‌سانه‌ی
ده‌سه‌ڵاتن ده‌بن که پارێزگاریی بێ به‌ند و مه‌رج له ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن
و خۆپیشاندانه‌کانیان له به‌رانبه‌ردا ده‌کرێن.. واته وه‌زیر و سه‌رۆکی
یه‌که کارگێڕییه‌کان، ئه‌وه رێک وه‌ک ئه‌وه وایه که (به‌ز به کتک
بسپێری)!
- برگه‌ی دووه‌م هێنده بێ شه‌رمانه و
خۆسه‌پێنه‌رانه ده‌بێژێ: (نابێ خۆپیشاندان بکرێت، ... تد )٣ مه‌گه‌ر
ئه‌و گوزارشته له یاسا قه‌رقۆشییه‌کانی ده‌سه‌ڵاته تا سه‌ر ئێسقان
زۆرداره‌کانه‌وه هاتبێ، ئه‌ویش به بیانووی ئه‌وه‌یه که ده‌بێ
داوایه‌ک به‌و که‌سه ده‌سه‌ڵاتدارانه پێشه‌که‌ش بکرێ که دژ به هه‌ر
خۆپیشاندانێکن که گچکه‌ترین ناڕه‌زایه‌تیی تێدا ده‌رببڕدرێ، مه‌به‌سته‌که‌ش
ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر خۆپیشاندانه‌که مه‌ترسییه‌ک بۆ ده‌سه‌ڵات
دروست بکا ئه‌وه به ئاسانیی چه‌ندین بڕوبیانووی بێ واتای بۆ بهێننه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندیی نه‌ده‌نه داوایه‌که بۆ ئه‌نجامدانی
خۆپیشاندان. ده‌بێ گه‌مژه‌یی له‌وه پتر چیدی بێ که یه‌کێک به یه‌کێک
بڵێ: ئه‌من دوژمنی تۆمه به‌ڵام ئه‌گه‌ر بته‌وێ زلله‌یه‌کم لێبده‌ی یان
خواستێکت هه‌بوو ده‌بێ بێی داوام لێبکه‌ی تا ره‌زامه‌ندییت پێ بده‌م!
- بڕگه‌ی سێیه‌م هه‌ر به ته‌واویی نێوه‌ڕۆکی
خۆپیشاندان پووچ ده‌کاته‌وه و ده‌یکاته گردبوونه‌وه‌یه‌کی بێ واتا
یان گردبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ ستایشی ده‌سه‌ڵاتداران، چونکه ده‌بێژێ
خۆپیشاندان ره‌تده‌کرێته‌وه ئه‌گه‌ر زیان به سیسته‌م و ئاکاری گشتیی
بگه‌یه‌نێ، باشه خۆ ئه‌گه‌ر سیسته‌م و ئاکاری گشتیی باش بن یان وه‌ک
ئه‌وه بن که خه‌ڵک ده‌یانه‌وێ ئه‌وه ئه‌و کات هیچ خۆپیشاندانێک
پێویست نابێ تا ناڕه‌زایه‌تیی تێدا ده‌رببڕدرێ، هه‌ر خۆپیشاندانێکی
ناره‌زایی ئامێزیش ئه‌گه‌ر دژ به ئاکاری گشتییش نه‌بێ ئه‌وه بێگومان
به جۆرێک له جۆره‌کان هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی که دژ به
سیسته‌م بێ و زیانیشی پێ ده‌گه‌یه‌نێ، که‌واته به پێی ئه‌و ده‌قه
سیسته‌م پارێز و لایه‌نگره‌ی ئاکاره خراپه گشتییه‌کان نابێ رێگه به
هیچ خۆپیشاندانێکی ناڕه‌زایه‌تی ئامێز بدرێ. ئه‌وه دیاره که (دۆم
کڵاش بۆ خۆی بچنێ، باشترین کڵاش ده‌چنێ!).
- بڕگه‌ی چواره‌م، ئه‌و ماوه و ماوه‌کارییه‌ی
که له‌و بڕگه‌یه‌دا هاتووه بۆ تانه‌دان له بڕیاڕی ره‌تکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران
و به داگاگه‌یاندنی ده‌رکردنی بڕیارێکیدی وا ده‌کا خۆپیشاندان هه‌ر له
دایک نه‌بێ ئه‌گه‌ر له‌دایکیش بوو ئه‌وا به مرداریی له دایک بێ!
- بڕگه‌ی پێنجه‌م، واته ئه‌و بۆنانه‌ی
که ده‌سه‌ڵاتداران رێ‌یان بۆ خۆشکردووه ببێته بۆنه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی
و نیشتمانیی و دینیی که له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان دایه مۆڵه‌تی
پێ ناوێ، به‌ڵام بۆنه‌یه‌ک بۆ نموونه رۆژێک بۆ ئازادیی گووتن یان
رۆژێک دژ به گه‌نده‌ڵیی یان رۆژێک بۆ وه‌ستانه‌وه دژ به توندتیژیی و
سێداره یان هه‌ر رۆژێک که له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل دایه ده‌بێ به
مۆڵه‌ت رێگه‌ی لێبگیردرێ!
چاره‌م: له ماده‌ی ده‌یه‌م دا ده‌بێژێ:
(هه‌رکه‌سێک سه‌رپێچیی حوکمه‌کانی ئه‌م یاسایه بکات،سزای به‌ند کردنی
به سه‌ردا ده‌سه‌پێت،...تد)٤، هیچ خۆپیشاندانێکی ناڕه‌زایه‌تی ئامێز
ناتوانێ گه‌ره‌نتیی ئه‌وه بکا که زیان به سیسته‌م و ئاکاری گشتیی نه‌گه‌یه‌نێ،
به‌ڵکه زۆربه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان دژ به سیسته‌م ده‌کرێن و که دژیش
بوون زیان ده‌گه‌یه‌نن، که‌واته زۆربه‌ی خۆپیشاندانه‌کان ده‌بنه سه‌رپێچیی
بۆ حوکمه‌کانی ئه‌و یاسایه، ئه‌وه‌ش هه‌موو ئه‌و که‌سانه ده‌ترسێنێ
که ده‌یانه‌وێ خۆپیشاندان بکه‌ن و ده‌بێته رێگر له‌به‌رده‌م
خۆپیشاندان.
پێنجه‌م: ماده‌ی سێزده‌م ده‌بێژێ: (نابێ
هیچ خۆپیشاندانێک پێچه‌وانه‌ی حوکمه‌کانی ئه‌م یاسایه رێک بخرێت.)٥!
ئه‌وه‌یان هه‌ر به ئاشکرا و به باڕه‌باڕ ده‌بێژێ نابێ خۆپیشاندان
بکرێ، ئایه ده‌بێ له هه‌موو جیهان هیچ یاسه‌ک له‌وه سه‌کوتگه‌ر هه‌بێ
که بڵێ نابێ دژی حوکمی یاسایه‌ک - جا هه‌ر یاسایه‌ک - بێ خۆپشاندان
بکرێ!؟ ئایه ئه‌وه‌یه پێشکه‌وتووترین یاسا له ناوچه‌که که ناڕه‌زایه‌تی
ده‌ربڕین دژ به حوکمی یاسا به یاسا قه‌ده‌غه ده‌کا!؟ جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه
رێگرتن نه‌بێ له خۆپیشاندان ئه‌ی (بارزانی و تاڵه‌بانییه حه‌یاته‌که‌ی
سه‌روو یاسا) ده‌بێ چی رێگریی بێ له خۆپیشاندان!؟ یان ره‌نگه رێگرتن
له خۆپیشاندان له‌کن ئێوه هه‌ر ئه‌وه بێ که به کڵانشینکۆفی حه‌فتاوپێنجیی
خۆپیشانده‌ران بده‌نه به‌ر ده‌ستڕێژی ئه‌و گوللانه‌ی که به پاره‌ی
میلله‌ت کڕدراون!؟
شه‌شه‌م: ئیدی پێویست ناکا باسی ماده و
بڕگه‌کانیدیش بکه‌ین که زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان پیلانێکیان بۆ رێگرتن
له خۆپیشاندان له دووتوێی خۆیاندا هه‌ڵگرتووه.
هاوپشتی: ئایا هه‌ڵوێستی دروست که به بڕوای ئێوه پێویسته ڕه‌خنه‌گرانی
ئه‌م یاسایه و جه‌ماوه‌ری ناڕازیی له‌سه‌ر کۆک و یه‌کگرتوو بن چییه؟
ئایا ئه‌م یاسایه هه‌موار بکرێته‌وه، یان ڕه‌ت بکرێته‌وه‌و به یه‌کجاری
وه‌لا بنرێت؟
دارا ئه‌حمه‌د: هه‌ڵوێستی راست و دروست بۆ گشت ره‌خنه‌گرانی ئه‌و
یاسایه ئه‌وه‌یه که له هیچ خۆپیشاندانێک داوای مۆڵه‌ت نه‌که‌ن به‌ڵکه
ته‌نیا پۆلیس ئاگادار بکه‌نه‌وه که خۆپیشاندان ده‌که‌ن و پێویسته ئه‌وان
هێزی خۆیان بنێرن بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌که بپارێزن - ئه‌گه‌ر پۆلیسی
له‌و بابه‌ته هه‌بێ – نه‌ک مۆڵه‌تیان پێ بده‌ن. ئه‌گه‌ر یاسایه‌ک هه‌ر
له بنچینه‌دا دژ به ئازادیی و مافه‌کانی خه‌ڵک بێ ئه‌وه هه‌رگیز ده‌سه‌ڵاتداران
رێگه ناده‌ن به‌و شێوه‌یه هه‌موار بکرێ که به که‌لکی هیچ بێ -
نموونه‌ش وه‌ک یاساکه‌ی فره‌ژنیی که پیاوسالارانی نێو په‌رله‌مان به
پشتیوانیی هێندێک ژنی دژه ژن له نێو په‌رله‌مان به کۆنه‌په‌رسترین
شێوه (که نموونه‌ی زۆر که‌مه له یاساکانی ووڵاته دیکتاتۆر و
زۆرداره‌کانی ده‌وروبه‌ری کوردستان) هه‌مواریان کرد و به‌ڕێیان کرد. -،
بۆیه پێویسته یاساکه به یه‌کجاریی ره‌تبکرێته‌وه.
هاوپشتی: هه‌ندێک پێیان وایه که له بناغه‌وه پێویستمان به یاسای
خۆپیشاندان نییه. ئایا خۆپیشاندان له کوردستان پێویستی به یاسا هه‌یه
به بڕوای ئێوه؟ ئه‌گه‌ر به‌ڵی ، بۆچی؟
دارا ئه‌حمه‌د: من پێموایه: (ئه‌گه‌ر ده‌ستوور
و یاساکان یه‌ک جار پێویست بن بۆ رێکخستنی ژیانی خه‌ڵک .. ئه‌وه سه‌د
جار پێویستن بۆ به‌رزه‌فتکردنی ده‌وڵه‌مه‌ندان و ده‌رسه‌ڵاتداران.)**،
بۆیه من به پێویستی نازانم بۆ خه‌ڵکێک که ده‌یه‌وێ له رێگه‌ی
خۆپیشاندان یان مانگرتن یان هه‌ر کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ناڕه‌زایه‌تی
ده‌رببڕێ یاسای بۆ دابندرێ چونکه ئه‌وان داوای ماف و ئازادییه‌کانی
خۆیان ده‌که‌ن، به‌ڵکه پێویسته ده‌سه‌ڵاتداران به یاسایه‌ک به‌رزه‌فت
بکرێن که رێگه له ئازادیی مافه‌کانی ئه‌و خه‌ڵکه ده‌گرن، ئه‌ویش نه‌ک
به یاسایه‌ک بۆ خۆپیشاندان به‌ڵکه به ماده‌یه‌ک له ده‌ستووری وڵات
له به‌شی ماف و ئازادییه‌کان جێگیر بکرێ.. بۆ نموونه به‌و شێوه‌یه:
= مافی کۆڕ و کۆبوونه‌وه و رێپێوان و داواکاریی
و سکاڵا و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و ره‌خنه گرتن و خۆپیشاندان و مانگرتن له‌سه‌ر
هه‌ر ووشه و کار و بابه‌تێک جا به‌رامبه‌ر هه‌رکه س و حیزب و لایه‌ن و
ده‌سه‌ڵاتێک بێ مافی ره‌وا و بێ ئه‌ملاوئه‌ولای هه‌موو که‌سێکی نێو
نیشتمانه.***
دیاره ئه‌و مافه‌ش که ماده‌یه‌ک ده‌بێ له ده‌ستوور؛ ده‌سه‌ڵاتداران
ناتوانن به پێی به‌رژه‌وه‌ندییه چه‌وسێنه‌رییه‌کانی خۆیان و ئاره‌زووه‌کانیان
ده‌ستکاریی بکه‌ن هه‌مواری بکه‌ن به‌ڵکه هه‌موارکردنی ته‌نیا کاتێک ده‌کرێ
که ده‌ستووره‌که به گشتیی به که‌ناڵه‌کانی هه‌موارکردن تێده‌په‌ڕی
که له نوێنه‌ری گه‌ڵ پێکدێن ئه‌نجا راپرسیی گشیی جه‌ماوه‌ر ره‌زامه‌ند
بێ له‌سه‌ری.
که‌واته یاسای رێکخستنی خۆپیشاندان گه‌مه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاته بۆ سه‌رکوتکردن
و به هیچ جۆر و شێوه‌یه‌ک پێویست نییه، بۆ پاراستنی خۆپیشانده‌رانیش
ده‌تواندرێ سوود له‌و مادانه‌ی نێو ده‌ستوور وه‌ربگیردرێ که جه‌خت له
سه‌ر پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتییان ده‌که‌نه‌وه و ده‌سه‌ڵات به به‌رپرسیار
داده‌نێن له پاراستنی ئه‌و ئاسایشه.
هاوپشتی: مه‌رامی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان له ده‌رکردنی یاسای
خۆپیشاندان چییه؟
دارا ئه‌حمه‌د: خواستی ده‌سه‌ڵاتداران له‌و
یاسایه‌دا جگه له سه‌رکوتکردنی ماف و ئازادییه‌کان هیچیدیکه نییه.
هاوپشتی: هه‌ندێک ناوندی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ده‌ڵێن که سه‌ره‌ڕای
که‌م و کوڕیه‌کان ئه‌م یاسایه پێشکه‌وتوو ترین یاسایه له ناوچه‌که،
ڕای ئیوه له‌و باره‌یه‌وه چییه؟
دارا ئه‌حمه‌د: ئه‌و به‌یت و بالۆرانه
قسه‌یه‌کی بێزه‌وه‌ر و ئابڕووچووی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارێکی دڕنده و سه‌رکوتگه‌ره
له هه‌موو جێیه‌ک و ده‌سه‌ڵاتداران له رێگه‌ی میدیا به‌کرێگیراوه‌کانیانه‌وه
هه‌ر ده‌هۆڵی بۆ ده‌کوتن، تۆ سه‌یرکه کۆنه‌په‌رسترین و دژه
ئازادییترین یاساکانی ولاته‌کانی وه‌ک ئێران و سعودیه و سودان و
ئیسرائیل و تورکیا و ... هتد به نموونه‌ی هه‌ره نایاب ده‌خرێنه‌ڕوو
و ده‌بێژن پێشکه‌وتووترین یاسان له ناوچه‌که و ته‌نانه‌ت له
جیهانیش، ئێ خۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێمه‌ش بیژی نین و هه‌ر له هه‌ناوی ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته سه‌رکوتگه‌رانه فرچکیان گرتووه!
هاوپشتی: جووڵانه‌وه‌ی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌م
یاسایه هێشتا به‌رده‌وامه‌و له‌گه‌لێک جێگا جه‌ماوه‌ر نایان به‌م
یاسایه ووت، ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن‌و ئاسۆی سه‌رکه‌وتنی
چۆن ده‌بینین؟
دارا ئه‌حمه‌د: ئه‌من گه‌شبینم به‌وه‌ی
که ئێستا میلله‌تی ئێمه تا راده‌یه‌کی باش له‌و رووانه هۆشیار بۆته‌وه
و ناهێڵێ ئه‌و یاسایه به ئاسانیی تێپه‌ڕێندرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران
هه‌ر لاملیی بکه‌ن و ملکه‌چ نه‌که‌ن بۆ خواسته‌کانی جه‌ماوه‌ر و بیانه‌وێ
به ئاگر و ئاسن لاسایی سه‌دام و دیکاتۆره‌کانیدی بکه‌نه‌وه ئه‌وه
کار و خه‌باتێکی پترمان گه‌ره‌که و له کۆتاییشدا دوور و نزیک هه‌ر به‌ره‌ی
گه‌ڵ سه‌رده‌که‌وێ.
هاوپشتی: هه‌لوێستی هێزه سیاسیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌ت له کوردستان
سه‌باره‌ت به‌م کێشه‌یه چۆن ده‌بینن؟
دارا ئه‌حمه‌د: جگه له جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌خۆ
و ئازاد و خه‌ڵکه چه‌پ و پێشکه‌وتووخوازه‌که که بڕبڕه‌پشتی ئه‌و
ناڕه‌زایه‌تییه‌ن به‌رانبه‌ر به‌و یاسایه.. هه‌ڵوێستی هێزه سیاسییه‌کانی
ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌ت هیچ له هه‌ڵوێستی دوو حیزبه که‌ڵه‌گایه‌که‌ی نێو
ده‌سه‌ڵات باشتر نییه ئه‌گه‌ر خراپتریش نه‌بێ چونکه ئه‌وان ته‌نیا بۆ
به‌شکردنی کێکه‌که‌ی ده‌سه‌ڵات ناره‌زایه‌تیی ده‌رده‌بڕن نه‌ک دژ به
خراپی یاساکه زۆر کاتیش رێوشوێنی ئاسایی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان ده‌شێوێن
و بۆ ویسته ته‌سکه‌کانی خۆیان به‌کاریانده‌هێنن و ده‌که‌ونه‌وه سه‌نگه‌ری
دژ به گه‌ل - (گۆڕان)ه دژه گۆڕانه‌که‌ش وه‌ک نموونه‌یه‌کی به‌رچاو
-.
________________________________________________
*
(١،
٢،
٣،
٤،
٥،
هه‌ندێک ماده و بڕگه‌یدی که ناویان هاتووه) له یاسای ''رێکخستنی
خۆپیشاندان له هه‌رێمی کورستان - عێراق (یاسای ژماره - ١١-ی ساڵی
٢٠١٠)'' وه‌رگیراون.
**
وته‌یه‌ک له
نێو په‌رتووکی (ده‌ستوور - نووسینی: درا ئه‌حمه‌د).
***
بڕگه‌ی هه‌شته‌م له ماده‌ی
حه‌ڤده له به‌شی ماف و ئازادییه‌کان له ده‌روازه‌ی دووه‌م له هه‌مان
سه‌رچاوه.
٢٤\١\٢٠١١
ماڵپه‌ڕی دارا ئه‌حمه‌د
|