په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

      دارستان له دڵی به‌رد دا .                                  

 

                                                   

                                                    فه‌هد گرده‌وانی

سه‌ره‌تای ژیانم

له سووتانی دارستاندا

ده‌ست پێده کات و

له وه‌ستانی دڵی به‌رد دا

کۆتایی پێدێت

له هه‌ردوکیان

روناکی بۆ چاوه کانم ده دزم

تا بتوانم جوانیت له دڵمدا

بنه خشێنم

 

عیشقم ره شماڵێکه

بۆ لاوانی وڵاته که م

ئه گه ر بێت و تێدا بحه سێنه وه

عیشقمان گومانی که سانێکه

هه ر له زمانی ته ور و دار

شیر و گه رده ن

چه قۆ و زمان

شاره زان

 

سه ره تای له دایک بوونی

سه رده مێکه هه ر له وه رزی ره شه با دا

ده بێته هاوسه ری بیابان

 

هه ور له خوێنم ده گه ڕێ

هه تا به تۆ ده گه م

به ره و خاکێک ئاواره م

بارانی لێدزراوه

رۆژانه هه ست به هه ره س ده کات

 

ناکرێ عیشق له دڵمدا بدۆزیه وه

ئه گه ر ده نگت ده رنه چێ

ئازاره کان له به هه شتی مرۆڤایه تی ده ‌‌‌حه سێته وه

شه وانه خه ون به جوانی تۆ ده بینێ

که چی وێنه ی که لاوه ی گونده کان

لاشه ی منداڵه کانی سه ر شۆسته کان

هه مان یادگاری شه وانه یه و

به خه ویش لێی ده رناچێ

یادگاره کان له گه ڵ پرخه و هه ناسه دا

خۆیان له گه رده نم ده ئاڵێنن

هه رچی بکه م ، لێم دوور ناکه ونه وه

ئێستاکه نازانم من به ردم

یان دارستانی سووتاو

 

له وه رزێکدا وڵاته که م

چاره نووسی ئه نفاڵه

له وه رزێکدا کیمیا بارانه

له ساڵێکدا کۆڕه وه

له مانگێکدا شه ڕی ناوخۆیه

له رۆژێکدا ئاشتیه کی سه قه ته

له هه موو ساتێکدا هه وڵدانه

بۆ سڕینه وه ی ناوت

ئه ی وڵاته که م

داستانی تۆ چه ند به ئازاره

 

بۆ ئه و که سه ی هه ر له رێگادا

ده ڕوا و نازانی هه واری ئاینده ی

له کامه شوێنی جیهاندا ده گیرسێته وه

به بێ هۆ له دڵی به رد دا ده گه ڕێ و

له دڵی دارستاندا به من پێده که نێ

بۆ هه ردوکیان ده مێکه

گۆڕێکم به رادان داوه

له ترسی خۆم

به هێمنی جارێکی تر

ساماڵ له خوێنم ده گه ڕێ

شێوه ی تۆ نادۆزمه وه

له گه ڵ ماسیه کان گه رای داناوه

هه تا له به ر چاوان وون ده بی

ناته وێ له باوه شی مندا بخه وی

بگه ڕێوه ئه مجاره یان شار هێمنه و

شۆسته کانیش لاشه ی مرۆڤ راناگرن

 

جاران به هێمنی

له ده رگای دڵت ده هاتمه ژووره وه

هه ر به هێمنی له گه ڵ هه ناسه ی گه رمتدا

داستانی شه وانه م ده خوێنده وه

تا چاوه کانت خه و ده یبرده وه

له گه ڵ ترپه ی دڵتدا

هێزێکی روحیش له مندا

سه ر له نوێ ده بوژایه وه

 

تۆ منداڵانه له سه ر پشتی بروسکه ده خه وتی

منیش وه کو جاران

دوو ئه سپم بۆ زین ده کردی

که زیه کانت له گه رده نی ئه سپه کان ده ئاڵاندو

به سه ر هه ور و له پشتی باراندا

له گه ڵ ئه ستێره کان

به یه کتر ده گه یشتین

 

له شه وێکی هاویندا

له شاره وێران کراوه که ی بناری شاخدا

ده هاتینه خوارێ

گۆڕه کانمان ماچ ده کرد

له گه ڵ گه رده لووله جارێکی تر خۆمان ده پێچایه وه

له ده شتێکی مردوو دا

سه مامان ده کرد

گوناحمان ده شووشته وه

تێر تێر یه کترمان بۆن ده کرد

 

ئه مڕۆ من وه کو وڵاته که م پیرم

من له راپه ڕینی یه که مدا کۆچم کرد و

له شۆڕشی یه که مدا بریندار کراوم

برینه کان تاکو ئه مڕۆ جێگایان دیاره

من وه کو ئه و مندڵه م

به بێ باوک

دوور له باوه شی دایکی

گه وره ده بێ

من کتێبی عه شقم

هیچم ناوێ

ته نها له وڵاته که م له گه ڵ تۆ دا

سه یری یه کتر بکه ین

لێم گه ڕێ با ئه و جاره ش

له ده رگای شه وتدا

بێمه ژوورێ و لێوه کانت بمژم

مه ترسه ، ئه مجاره یان به هار به خۆمان داده ده ین و

ناهێڵین بێنه ژووره وه

لێم گه ڕێ ته نها ئه مشه و

به یانی ده ڕۆم و توڕه یی له خۆمدا ده ڕوێنم

هه رچی ئازار و خه م و ره شپۆشیه

له دورگه ی ئاسماندا توڕده ده م

وڵاته که م راده هێنم

جۆلانه بێت بۆ خۆشه ویستی و پێکه نین

جێگای ژوانی بێت بۆ مرۆڤایه تی

له و سه رده مه تازه یه

با پێکه‌وه‌

قفڵی ده رگاکان بشکێنین

با پێکه وه له دڵی به رد دا بخه وین .

 

                               

 ٢/١/٢٠٠٠ - ٢/٧/٢٠٠٠