۴\٨\٢٠١٠
دارستان سامانی نه‌ته‌وه‌ییه
ده‌بێ بپارێزرێت.

مه‌هاباد کوردی
ئاگرکه‌وتنه‌وه به‌ته‌نێ له کوردستان ڕووی نه‌داوه و نادات. وڵاتانی
جۆراوجۆر ساڵ نییه به ده‌ردی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌وه نه‌ناڵێنن و زه‌ره‌ر
و زیانیشیان لێ نه‌که‌وێ. له ئه‌وروپا یۆنانستان یه‌کێ له‌و وڵاتانه‌یه
که هه‌ر ساڵێک دووچاری ئه‌م ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌یه ده‌بێت و جگه له
زیانی ماددی، هه‌روه‌ها له ڕووی که‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی گه‌شتیاران و
لایه‌نی ئابووریشه‌وه تووشی کێشه ده‌بێت. بێگومان له شوێنگه‌لی دیکه‌ش
هه‌ر هه‌مان گرفت ڕووبه‌ڕووی هه‌ندێ له وڵاتانی تر ده‌بێته‌وه.
ئوسترالیا و فه‌ڕه‌نسا و ئیسپانیا و چه‌ندین وڵات له ئاسیا و ئه‌فریقا
ئاگرکه‌وتنه‌وه‌یان لێ ده‌قه‌ومێت.
دیاره یه‌ک له هۆیه هه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی دیارده‌ی ئاگرکه‌وتنه‌وه
به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمییه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا. له گه‌لێ جێی
دنیادا ئاووهه‌وا گۆڕانکاری گه‌وره‌ی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هاتووه.
بێگومان ئه‌م گۆڕانکارییه‌ش ده‌یان کاره‌ساتی سرووشتی و وێرانکه‌ری له‌گه‌ڵ
خۆیدا هێناوه. ئه‌گه‌ر ڕاستتر بۆ ئه‌م پرسه بچین، ده‌بێ بڵێین که ئه‌وه
خودی مرۆڤه سه‌رچاوه‌ی هه‌ره گرنگی گشت ئه‌و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه و
گیروگرفتانه‌یه که ئه‌مڕۆ یه‌خه‌ی ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌یان گرتووه و،
ته‌واوی مرۆڤایه‌تیشیان له به‌رامبه‌ر گه‌لێ پرسیاردا مات و سه‌رسام
کردووه.
ئه‌مانه با هه‌موویان له شوێنی خۆیان بوه‌ستن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تایبه‌ت
بێت به کێشه‌ی ئاگرکه‌وتنه‌وه و ئاگرتێبه‌ردان له کوردستان، به‌تایبه‌تیش
له باشووری نیشتمان، شته‌که ئاڕاسته‌یه‌کی دیکه وه‌رده‌گرێت و زۆر
نیشانه‌ی پرسیاریشی له به‌رامبه‌ردا داده‌نرێت که بێگومان پێویسته
به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتداران له‌و پارچه‌یه‌ی وڵات‌دا وه‌ڵامی گونجاویان
بۆ هه‌بێت. ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی خێرای هه‌ندێ ماڵپه‌ڕ و سه‌رچاوه‌ی
زانیاری و ده‌نگوباسی کوردی بکه‌ین، هه‌ر بۆ نموونه به‌ته‌نێ له
پارێزگای سلێمانی و له یه‌ک مانگدا 1045 حاڵه‌تی ئاگرکه‌وتنه‌وه
هاتۆته ئاراوه! ئه‌م ژماره‌یه که ته‌نانه‌ت به گوێره‌ی قسه‌ی
چاودێران و لێپرسراوان خۆشیان مایه‌ی شک و گومانه، ده‌بێ گه‌لێ هۆکاری
تری له پشته‌وه بێت. بۆمان هه‌یه بپرسین: ئایا ڕوودانی 30ـ40 حاڵه‌تی
ئاگرکه‌وتنه‌وه له ته‌نیا ڕۆژێکدا له یه‌ک ده‌ڤه‌ری دیاریکراودا جێی
پرسیار و تێڕامان و گومان په‌یداکردنیش نییه؟ هه‌ڵبه‌ت لێره‌دا مه‌به‌ست
له‌وه نییه که هێزه‌کانی پۆلیس و به‌رگری شارستانی و ئه‌وانی تر هه‌ر
له‌بنه‌وه هیچیان نه‌کردووه. لێ ئه‌وه‌ی که هه‌موو که‌س ده‌یپرسن
بۆچی به‌م ژماره‌یه زۆر و به‌م ڕادده گه‌وره‌یه‌ش ئه‌مساڵ باشووری
کوردستان تووشی ئاگرکه‌وتنه‌وه و ئاگرتێبه‌ردان هاتووه؟ خه‌ڵک له‌دوو
به‌رسڤی ئه‌م پرسیاره‌دا ده‌گه‌ڕێن و دیاره لێکدانه‌وه و تێگه‌یشتنی
خۆشیان ده‌بێت بۆ ئه‌و باره تایبه‌تییه.
چ گومان له‌وه‌دا نییه که دوژمنانی کورد له هه‌ر به‌شێکی کوردستاندا
بێت چاویان به‌رایی نادات چ بستێکی ئه‌م خاکه و دانیشتووانه‌که‌ی به
ئارامی و هێمنی و سه‌قامگیری ببینن. داگیرکه‌ران و به‌کرێگیراوه‌کانیان
هه‌ر شێواز و ڕێگه‌یه‌کی تێکده‌ر و شێوێنه‌ر ده‌گرنه به‌ر تاکو ژیان
له هاووڵاتییانی کورد تاڵ و نه‌بوو بکه‌ن و، له هه‌مان کاتیش‌دا باری
ئاسایش و جێگیری و ئارامیی وڵات بشێوێنن. هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری
کوردستان، ڕژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌تاتورکییانه‌ی
تورکیا له باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی نیشتمان چ کارێکی نامرۆڤانه و
نادیموکراتانه و ناشارستانییانه نه‌ماوه که له هه‌مبه‌ری ڕۆڵه‌کانی
ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌دا ئه‌نجامیان نه‌دابێ. ئه‌و دوو ڕژێمه ڕه‌گه‌زپه‌رست
و پاشڤه‌ڕۆیه بێجگه له سته‌م و زۆرلێکردنی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی،
خاک و دار و به‌ردی کوردستانیشیان سووتاندووه و ده‌سووتێنن. ته‌نانه‌ت
به‌هۆی ده‌ستدرێژکاری و تۆپباران و بۆمبابارانه به‌رده‌وامه‌کانیان بۆ
سه‌ر باشووری کوردستان، له‌وێنده‌رێش دارستان و ڕه‌ز و باخ و کێڵگه و
زه‌وی و پووش و پاوان و په‌رێزی جوتیارانی کوردیان سووتانددووه. ڕۆژ
نییه به‌به‌ر چاوی هه‌موومان ئه‌م جۆره کاره‌ساتانه دووباره و ده‌باره
نه‌بنه‌وه. ڕژێمگه‌لێک که ئه‌مه ڕه‌فتار و ڕه‌وتار و کرداریان بێت،
به‌ڕاستی زه‌حمه‌ته باسی برایه‌تی و دۆستایه‌تی و قسه‌ی قۆڕی له‌م
بابه‌ته‌یان ده‌گه‌ڵدا بکرێت.
له باشوور که له نه‌وه‌ده‌کاندا به‌هۆی خراپی باری گوزه‌رانی خه‌ڵک
و نه‌بوونی که‌ره‌سه و هۆکانی خۆ گه‌رمکردنه‌وه چیاکان له دار ڕووت
کرابوونه‌وه، وا ساڵانێکه دووباره سرووشتی کوردستان سه‌رسه‌وز و ڕه‌نگین
و ڕازاوه بۆته‌وه، که‌چی دیسان خوێنمژان و داگیرکه‌ران و ده‌سته
چڵکن و ڕزیوه‌کانیان ده‌یانه‌وێ به‌ده‌وی و قه‌شه‌نگی و ده‌وڵه‌مه‌ندی
ئه‌م خاکه به هه‌ر جۆرێک بێ له‌ناو ببه‌ن. جا بۆیه ده‌سه‌ڵاتدارانی
کورد و حکوومه‌تی ئه‌م به‌شه‌ی وڵات ئه‌رکێکی مه‌زن و پیرۆز و نه‌ته‌وه‌یی
و نیشتمانی‌یان له‌سه‌ر شانه که ئه‌ویش پاراستنی سرووشتی کوردستانه
له هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی تێکده‌رانه و کاولکه‌رانه‌دا. بێگومان له‌مه‌ش
زۆر گرنگتر ڕادده‌ی هوشیاری و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی هاوڵاتییانه له‌پێش
ڕوودانی ئه‌و جۆره کاره‌ساتانه‌دا. ڕاگرتنی جوانی و خاوێنی ژینگه و
ئاگرنه‌کردنه‌وه و وابه‌سته‌بوون به پیرۆزێتی ئه‌م خاکه یه‌ک له ئه‌رکه
هه‌ر گرنگ و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی سه‌ر شانی هه‌ر کوردێکی دڵسۆز و خه‌مخۆره.
که‌س نییه نه‌زانێ که چیاکانی کوردستان به دار و ڕه‌ز و باخ و جۆگه
و مێرگ و گژوگیا و سه‌وزاییه‌کانییه‌وه مینا بووکی ڕازاوه خۆ ده‌نوێنێن.
له هه‌ر وڵاتێک‌دا که چیا له دارستان و داروبار بێبه‌ش کرا، ئه‌وا
سرووشتی وڵاته‌که‌ش به‌ته‌واوه‌تی شێوێنرا. دارستان که سامانی نه‌ته‌وه‌یی
هه‌ر وڵاتێکه پاراستنی له سووتان و ئاگرتێبه‌ربوون هه‌تا بڵێی گرنگ و
ئه‌رکێکی نیشتمانیشه. نه‌مانی دارستان و سووتانی یان له‌ناوبردنی به
هه‌ر شێوه‌یه‌کی دیکه له گه‌لێ ڕووه‌وه زیانی بۆ هاووڵاتییان و
بژێویشیان ده‌بێت. له باری گه‌شتوگوزاری و کاری بیناسازی و داهاتی نه‌ته‌وه‌یی
و زۆری تریشدا دارستان ڕۆڵی سه‌ره‌کی هه‌یه. هه‌ربۆیه ڕێگه‌گرتن له
به‌رده‌م ئاگرکه‌وتنه‌وه و سووتاندنی به‌ئه‌نقه‌ستی دارستانه‌کانی
کوردستان ده‌بێ خه‌می گه‌وره‌ی هه‌موومان بێت و به ئه‌رکی پیرۆزی سه‌ر
شانی خۆشمانی بزانین.
ستۆکهۆڵم - 3\8\2010
ماڵپه‌ڕی مه‌هاباد کوردی
|