داستانه‌كانی بۆزقورت و ئه‌رگه‌نه‌كۆن.* وه‌رگێڕانی/ هۆشیارمه‌لا ئه‌وره‌حمان - به‌شی یه‌كه‌م -
ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به تورك وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی به‌ڵگه نه‌ویست روون بۆته‌وه ، ئه‌وه‌یه كه مینتالیته‌یتی تاكی توركی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌فسانه و داستانه‌كانیانه . تورك خاوه‌نی ٩ داستانه له‌وانه دوانیان كاریگه‌ری زیندوویان ڕاسته‌وخۆیان تا ئه‌م ڕۆژگاره‌ش هه‌رماوه:
١- داستانی گورگه‌بۆز(Bozkurt) یا گورگه‌بۆر.
تورك له‌و شوێنه‌ی خۆیاندا له‌ووڵاتی ئه‌ڵماتی ژێرئاسمانی شین كه‌وتنه به‌ر هێرشی سوپای ووڵاتێك به‌ناوی (Lin)له‌و هێرشه‌دا تورك له‌ته‌مه‌نی ١٠ساڵی به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ی نه‌ما هه‌موو كوژران وماڵ ومناڵ وئافره‌ته‌كانیان به‌تاڵان بران ته‌نها مناڵێك نه‌بێ كه به چوارپه‌ل بڕاوی فڕێدرابووه چاڵێكه‌وه پاشان گورگێك هه‌ڵده‌گرێته‌وه به‌خێوی ده‌كات تا گه‌وره‌ده‌بێ وله‌گه‌ڵیدا جووت ده‌بێ تۆڕه‌مه‌ی تورك له وێوه ده‌ست پێده‌كاته‌وه پاشان ده‌كه‌ونه‌وه تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی باوباپیرانیان له خێڵی لین (LIN) ده‌وڵه‌تی خۆیان داده‌مه‌زرێننه‌وه به‌هه‌ر چوارلادا بڵاوده‌بنه‌وه سه‌ری گورگ دكه‌نه نیشانه‌وسیمای خۆیان.له گێڕانه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌كه‌دا كه‌سه‌رچاوه‌كه توركیسه ده‌ڵێ مناڵه‌كانی ئه‌شیناوگورگه مێیه‌كه ڕوخساریان نیوه مرۆڤ ونیوه گورگن واتا به‌سی سه‌ره‌وه‌یان گورگه و به‌ره‌و خوار مرۆڤ.زیاگۆك ئه‌ڵپی مێژوو نوس وسۆسیۆلۆژی ڕه‌گه‌زپه‌رستی هه‌ردوسه‌رده‌می عوسمانی وكه‌مالی داستانه‌كه به‌م شێوه‌یه ده‌گێڕێته‌وه: یه‌كێ له حوكمڕانه‌كانی (هیونگ- ن‌و) دوكچی زۆرله ڕاده‌به‌ده‌ر جوانی ده‌بێت كه‌به ڕه‌وای نابینێ بیداته ئاده‌میزاد،بڕیارده‌دات پێشكه‌شی تانری(ته‌نگری) خوایان بكات، هه‌ر بۆیه ده‌چێ له شوێنێكی به‌رز له سه‌ر سنووری ئیمپراتۆریه‌ته‌كه‌یدا قه‌ڵایه‌كی زۆربه‌رز دروست ده‌كات له خوا ده‌پاڕێته‌وه كه كچه‌كانی بكاته خێزانی خۆیی وئه‌و ئاواته‌ی بێنێته‌دی وكچه‌كانی له‌قه‌ڵاكه‌دا به‌جێدێڵێ له‌كۆتاییدا گورگێكی به‌ته‌مه‌ن دێته په‌نای قه‌ڵاكه و به‌رانبه‌ریان هه‌ڵده‌توتێ وشه‌وو ڕۆژ ده‌لولێنێ وبۆ ماوه‌ی سێ مانگ بێ جولانه‌وه له‌و شوێنه‌دا مایه‌وه، یه‌كێ له كچه‌كان به‌خوشكه‌كه‌ی گووت باوكمان بۆ ئه‌وه ئێمه‌ی هێناوه‌ته ئێره تاپێشكه‌ش به‌خوامان بكات، بێشك ئه‌م گورگه‌پیره له‌لایه‌ن خواوه نێردراوه بۆیه یه‌كێ له‌كچه‌كان له قه‌ڵاكه هاته خوارێ وچووه لای گورگه‌كه‌و بوو به ژنی،مناڵێكی زۆریان بوو،ئێستاش نه‌ته‌وه تورك زمانه‌كان زۆر به‌شانازیه‌وه لاسایی ده‌نگی گورگ ده‌كه‌نه‌وه.به‌هه‌مان شێوه‌ی داستانی بۆزقورت كه به‌شێكی نه‌پساوه‌ی داستانی ئه‌رگه‌نه‌كۆنه كه جگه له ئۆغوزو تاتارو قرخ قزو گۆك تورك جێگه‌ی شانازی مه‌نگۆله‌كانیشه. ___________________________ * به‌شی دووه‌م به‌داستانی ئه‌رگه‌نه‌كۆن ده‌ست پێده‌كات. سه‌رچاوه‌كان: ١- köprülzade mehmet fuad ,türk adebiyati tarihi.s.69 ٢- ziyagokalp,türk uygarlik tarihi. ٣- Dede korkut s.32 ٤- wikipedia,free
|