داستانه‌کانی بۆزقورت و ئه‌رگه‌نه‌كۆن.*
وه‌رگێڕانی: هۆشیار مه‌لائه‌وره‌حمان
- به‌شی دووه‌م
-
٢- داستانی
ئه‌رگه‌نه‌كۆن.
Kaciniz bilirsiniz, biz nerelerden geldik
Atamiz kagan gibi,daj barden akanseldik
Bugün
anlatacagim,geldigmiz yerleri,daglari,taslari
داستانی
ئه‌رگه‌نه‌كۆن بریتیه له گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی مێژووی
تاڵ وپڕ له
چه‌رمه‌سه‌ری گۆك توركه‌كان به‌ده‌ستی دوژمنه‌كانیانه‌وه وگیسمان و
گیرخواردنیان له دۆڵێكی ته‌نگه‌به‌ری داخراوی وه‌ك ئه‌رگه‌نه‌كۆندا و
دابڕانیان له جیهانی ده‌ره‌وه،كه‌له‌وێدا جارێكی دی خۆیان
ڕێكده‌خه‌نه‌وه‌و ده‌چنه‌وه به‌گژ دوژمنه‌كانیاندا،داستانه‌كه به‌م
شێوه‌یه ده‌ستپێده‌كات: تورك (گۆك تورك) له‌و شوێنه‌ی كه ده‌وارو
ڕه‌شماڵیان تیا هه‌ڵدابوو كه‌وتنه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی دوژمنه
هه‌میشه‌ییه‌كانیان كه له هه‌موو نه‌ته‌وه‌ناتوركه‌كان
پێكهاتبوون، بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌ترسیه توركه‌كان هه‌ڵسان به
هه‌ڵكه‌ندنی چاڵێكی گه‌وره‌و قوول به‌ده‌وری شوێنه‌كانیاندا مه‌ڕو
ووڵسته‌كانیشیان له‌وێدا مۆڵدا ، دوژمنه‌كانیان گه‌یشتنه سه‌ریان و
شه‌ڕ ده‌ستی پێكرد وماوه‌ی ١٠ڕۆژی خایاند وبه‌سه‌ركه‌وتنی توركه‌كان
كۆتایی هات....دوای ئه‌وه سه‌ركرده‌ی دوژمنانی تورك كۆبونه‌وه و
پلانی شه‌ڕێكی نوێیان داڕشت گوتیان ئه‌گه‌ر فێڵێك له‌م توركانه
نه‌كه‌ین چاره‌نوسمان نادیار‌و مه‌ترسیدار ده‌بێت ((Türklere
bir hile yapmazsak halimiz yaman olur)
بۆ چاوبه‌سته‌كێ له‌توركه‌كان شوێنه‌كانی خۆیان به جێهێشت كشانه‌وه
كه توركه‌كان بینیان دوژمنه‌كانیان شوێنه‌كانی خۆیان
به‌رداوه‌وجگه‌له شوێنه‌كانیان شتومه‌كێكی زۆریشیان به‌مه‌به‌سته‌وه
به جێهێشت و كشاونه‌وه چوونه شوێنه‌كانیان هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی
توركه‌كان دوژمنه‌كانیان له‌بۆسه‌دابوون بۆیان هه‌ڵیان كوتایه سه‌ریان
وله‌و په‌رچه‌هێرشه‌دا یه‌ك چادری تورك به پاوه‌نه‌ما و وێران كرا
وسوتێنرا، تورك هه‌موو كوژران و مه‌ڕووڵسته‌كانیشیان تاڵان كرا شه‌ڕ
به به‌زینی تورك كۆتایی هات نێرینه‌ی تورك نه‌ما و دیله‌كانیشیان
به شمشێردا ڕه‌تكران،٭
مه‌ڕوماڵات وژنه‌كانیشیان به‌بارمته گیران،پێش ڕوودانی ئه‌م شه‌ڕه
سه‌ركرده‌ی تورك كه ئێل گایان یان پێده‌گوت كوڕگه‌لێ زۆری هه‌بوو
هه‌مووی كوژران بوون ته‌نها یه‌كێكیان نه‌بێ كه ناوی كایان بوو هه‌ر
ئه‌وساڵه‌ش باوكی ژنی بۆهێنابوو،هه‌روه‌ها خوشكه‌زایه‌كی هه‌بووبه‌ناوی
(دۆكوز- ئۆغوز) ئه‌م دوانه نه‌كوژرابوون به‌ڵام دیل بوون له زیندانا
پاش ١٠ڕۆژ له زیندان به ژنه‌كانیانه‌وه ده‌ربازبوون به سواری
ئه‌سپ گه‌ڕانه‌وه بۆ شوێنه‌كۆنه‌كانی له وێدا هه‌ندی حوشتر وئه‌سپ
ومه‌ڕی ماڵاتی په‌راگه‌نده‌یان ڕاگرته‌وه بۆ سوود وه‌رگرتن له شیر‌و
پێسته‌كه‌یان.پاش ماوه‌یه‌ك دانیشتن بیرێكیان له دۆخی خۆیان كرده‌وه
چونكه له شوێنێكدابوون هه‌رچوارلایان دوژمن بوو بۆ ڕێگه‌یه‌ك
ده‌گه‌ڕان كه‌لێوه‌ی ده‌ربازبن،پاش ماوه‌یه‌ك كۆچ وباریان لێنا
به‌ڕێگه‌یه‌كی سه‌ختی شاخاویداكه به‌ئاسته‌م حوشترێكی پێدا ده‌چوو
هه‌ر ئاژه‌ڵێ به‌ئاسته‌م ساتمه‌ی بكردایه هه‌ڵده‌دێراوهه‌پروون
به‌هه‌پروون ده‌بوو،له‌ئاكامدا گه‌یشتنه ئه‌و شوێنه كه پڕ بوو له
كانیاو سه‌رچاوه‌ی ئاو‌و گژوگیای خۆراكی ومیوه‌ی جۆراوجۆرله‌گه‌ڵ
ژماره‌یه‌كی بێ ئه‌ندازه‌ی ئه‌و گیاندارانه‌ی كه وه‌ك نێچیر
ڕاوده‌كرێن.هه‌ر بۆ ئه‌و هه‌موو داهاته سوپاسی خوای شین(گۆك)یان كرد
كه‌له هاویندا گۆشتی ئاژه‌ڵه‌كانیان ده‌خواردو له هاویندا شیره‌كه‌ی
و پۆشاك وسیپاڵیان له پێشته‌كه‌ی دروستده‌كرد ئه‌م شوێنه‌یان ناونا (ئه‌رگه‌نه‌كۆن)،به‌م
شێوه‌یه لێره‌شدا ماوه‌یه‌كیان به‌سه‌ربرد وكایان وئۆگوز مناڵێكی
زۆریان بوو، به‌تایبه‌تی كایان مناڵێكی زۆرتری بوو له‌چاوئۆغۆزه‌وه
به به‌رباب وبنه‌ماڵه‌ی كایانیان ده‌گوت (كایات)وبه نه‌وه‌ی دۆكوز
ئۆگۆزیشیان ده‌گوت دۆكوزلار)وبه‌هه‌ندێكیشیان ده‌گوت (توروكان) ئه‌م
به‌ره‌بابانه بۆ ماوه‌ی ٤٠٠سال له شوێنه‌ته‌نگه‌دا مانه‌وه
ژماره‌یان ئه‌وه‌نده په‌ره‌یسه‌ند كه‌له‌وێدائیتر جێگه‌یان
نه‌بێته‌وه مه‌ڕوماڵاته‌كانیشیان له‌ڕاده‌به‌ده‌ر زیادی كردبوو،بۆ
ڕزگاربوون له‌م شوێنه ته‌نگه‌به‌ره بریاری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی
فراوانیاندا گوتیان ئێمه له باووباپیرانمان بیستوومانه كه جگه
له‌ئه‌رگه‌نه‌كۆن زۆر شوێنی فراوان وووڵاتی جوان ونایابتر
هه‌ن،نیشتیمانی كۆنی ئێمه‌ش له كۆندا هه‌ر له‌وێ بووه،بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته به‌هه‌موو لایه‌كی ئه‌رگه‌نه كۆندا بڵاوبوونه‌وه بۆ
دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ی رزگاربوون له‌و شوێنه بێ بڕشت وبه‌رته‌سكه
وله‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رگه‌نه‌كۆنیش له‌و گه‌لانه كێ دۆستایه‌تی كردین
ده‌بینه دۆستی ئه‌وه‌ی دوژمنایه‌تیمان بكات ئێمه‌ش دوژمنایه‌تیان
ده‌كه‌ین،هه‌ربۆیه سه‌ركرده‌ی هه‌موو بنه‌ماڵه‌كان هه‌ریه‌كه‌ی
به‌لایه‌كدا كه‌وتنه گه‌ڕان پاش ماندووبوونێكی بێ‌ئاكام گه‌ڕانه‌وه
هه‌ر له‌نێوان خۆیاندا ئاسنگه‌رێكیان لێ په‌یدابوو پێیانی گوت له‌م
شاخه‌دا میتاڵی ئاسن و ماده‌یه‌كی دی ئاسان ئاساهه‌یه كه ده‌توانین
ئه‌و ئاسنه بتوێنینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌له‌به‌رێك بكه‌ینه ئه‌م شاخه
دژواره‌وه چوون چاویان به‌و شوێنه‌ی شاخه‌كه كه‌وت كه‌له ماده‌یه
پێكهاتووه كه‌له شوێنێكی به‌رفراوانی چیایه‌كه‌دابوو هه‌رجی دار‌و
خه‌لووز هه‌بوو خستیانه ژێریه‌وه ٧٠ پێستی ووڵاخه به‌رزه‌یان پڕكرد
له‌خه‌ڵووز له كوون وكه‌لێنه‌كانی شاخه‌كه‌یان ئاخنی له هه‌موو
لایه‌كه‌وه ئاگریان تێبه‌ردا به‌فه‌رمانی (تانری) ئه‌و شاخه‌سوور
بووه‌و توایه‌وه تاوای لێهات به‌بارستایی قه‌واره‌ی ووشترێك ڕێگه
كرایه‌وه چاوه‌ڕێیان كرد تاڕێگه سارد ده‌بێته‌وه،له‌و كاته‌دا
گورگێكی مۆری شین باوی یاڵ درێژ كه‌كه‌س نه‌یزانی له‌كۆوه په‌یدابوو
هاته پێش توركه‌كانه‌وه ڕاست ڕاوه‌ستا،هه‌موو لایه‌ك تێگه‌یشتن كه
ئه‌م گورگه ڕێنیشانده‌ری توركه هه‌ر بۆ ئه‌و ئامانجه‌ش هاتووه و
گورگه‌بۆزكه‌وته ڕێ ومیلله‌تی توركیش به دوایدا وه‌ك سه‌ركرده‌و
ڕێنیشانده‌ر،ئه‌و ساڵ ومانگ وڕۆژه پیرۆزكران چونكه میلله‌تی توركی
به‌سه‌ركردایه‌تی گورگێكی بۆزله‌ئه‌رگه‌نه‌كۆنه‌وه ده‌رچوونه
ده‌ره‌وه‌و رزگاریان بوو،ئه‌م ڕۆژه ئێستاش كراوه‌ته جه‌ژنێكی
نه‌ته‌وایه‌تی نه‌ته‌وه‌توركه‌كان وساڵانه یادی ده‌كه‌نه‌وه له
یاده‌كه‌دا پارچه ئاسنێك سوورده‌كه‌نه‌وه به یادی ده‌رچوون له
ئه‌رگه‌نه‌كۆن.
______________________________________
٭داستانه‌كانی ئه‌رگه‌نه‌كۆن و
بۆزقورت ئێستاش بوونه‌ته مایه‌ی شانازی نه‌ته‌وایه‌تی بزوتنه‌وه
نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی تورك له‌وانه ڕه‌نگی مۆر‌و شینی خواكه‌یان
(ته‌نگری) وگورگێكی بۆز بۆته
سیمبۆڵیان.
٭( به‌شمشێردا ڕه‌ت كردن)
شێوه‌یه‌كی دیل كوشتنه لای نه‌ته‌وه‌كۆنه‌كان به‌تایبه‌تی مه‌نگۆل و
تورك، دیله‌كه ده‌به‌ستنه‌وه شمشێرێك ده‌كه‌ن به وورگیدا یان هه‌ڵی
ده‌واسن له ڕێگه‌ی كۆمیه‌وه به شمشێره‌كه ناوكۆلی ده‌كه‌ن بۆ
چاوترساندن.
واتای ئه‌و سێ دێڕه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م نوسینه به‌كوردی:
چه‌ندتان ده‌زانن، كه ئێمه له كۆوه هاتووین
وه‌كو باپیره كاگانمان داروبه‌ردمان وه‌ك لافاو راماڵی
ئیمڕۆ بۆتان ده‌گێرمه‌وه ئه‌و شاخ و شوێنانه‌ی كه لێوه‌ی هاتووین.
مه‌به‌ستی ئه‌رگه‌نه‌كۆنه.
___________________________
سه‌رچاوه‌كان:
١-milliyetci
site
٢-bozkurt.tr
gg
٣-دكتۆر
پرۆفیسۆر فاروق سومه‌ر(ئۆغوزله‌ر –توركمه‌نله‌ر تاریخله‌ری –ته‌شكیلاتی
–داستانی.
٤-زیا گۆك ئه‌لپ دین كتابی.
٥-dört
tanrinin renkleri
|