٢٥\٣\٢٠٢٠
داستانی خۆشەویستیی.

ستار ئه‌حمه‌د
چراخانی هه‌وارێكی
له دووریت هه‌رگیز ناسره‌وم
پرشنگی رێگه‌یه‌ك سه‌ختی
به‌بێ تۆ چۆن به‌ڕێكه‌وم
حه‌ز ده‌كه‌م هاوڕێی كۆچم بیت
ئه‌ی سه‌رچاوه‌ی سوزێك خاوێن
گه‌ر ساتێك له عه‌شقت دووربم
نامۆیه‌كم بێلانه‌و شوێن
جا كه‌وایه زووكه وه‌ره
پێكی رازێك بخوێنه‌وه
به‌ره‌و كانی ئه‌وینداران
چه‌شنی به‌فر بتۆیینه‌وه
ژوان بكه‌ینه به‌هارێك
گوڵ بۆ یه‌كتر ده‌مكاته‌وه
بزانه كام چرۆی نازدار
گره‌و له تۆ ده‌باته‌وه
درۆیه گه‌ر له جوانیا
كه‌سێك جێگه‌ت بگرێته‌وه
داستانی خۆشه‌ویستیمان
له پاش مه‌رگیش نابڕێته‌وه.
ماڵپەڕی
ستار ئەحمەد
|