٨\٨\٢٠١٠
داوا ده‌که‌ین که
٢١\٨ وه‌ک ڕۆژی دادپه‌روه‌ری له کوردستان بناسرێ.
که‌س و کاری قوربانیان..
ڕێکخراوه‌کانی تایبه‌ت به پرسی جینۆساید..
هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست..
پارت و لایه‌نه سیاسی و جه‌ماوه‌رییه‌کان..
له به‌رواری 21-8-2006 دا بۆ یه‌که‌مجار له مێژووی گه‌لی کورددا
دادگایه‌ک بۆ دادگایی تاوانباران هاته بواری پراتیکه‌وه (( جه‌ماوه‌ری
گه‌له‌که‌مان له ناوخۆی کوردستان و هانده‌ران به ده‌ستپێشخه‌ری و
پێشنیاری ئێمه پێشوازی گه‌رمیان لێی کرد )) پاش ئه‌نجامدانی چه‌ندین
تاوانی جینۆساید و تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی به‌رامبه‌ر
به گه‌ڵه‌که‌مان له مێژووی نوێ‌دا ، هه‌ر له کۆمه‌ڵکوژی ئێزیدییه‌کان
و دۆڵی زیلانه‌وه بگره بۆ ده‌رسیم و عامودا ،له قاڕنێ و قه‌ڵاتان و
سنه‌و مهاباده‌وه بگره تا کۆمه‌ڵکوژی فه‌یلی و بارزانی تاوانی قه‌ڵادزێ
و جینۆسایدی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه ، تا تاوانی ڕاگواستن و سه‌رکووتی
ڕاپه‌ڕین ، ئه‌وه یه‌که‌مین دادگا بوو .
هه‌رچه‌نده ئێمه پێمان وابوو دادگایه‌کی نێو نه‌ته‌وه‌یی یان تێکه‌ڵ
ده‌یتوانی باشتر خزمه‌ت به دۆزی کوردی بکات ، به‌ڵام ئه‌و دادگایه‌ش
له مێژووی کورددا بێوێنه بوو ،یه‌که‌مجار بوو تاوانکارانێک بێنه به‌رده‌م
دادگا و تاوانیان به‌رامبه‌ر به کورد کردبێت دادگایی بکرێن .
به‌ڵام مخابن بڕیاره‌کانی دادگا ((دوای 60 دانیشتن له 24/6/2007
بڕیاری کۆتایی له‌سه‌ر دراو و له 5/9/2007 بڕیاره‌که له‌لایه‌ن
دادگای ته‌میزی په‌سندکرا )) جێبه‌جێنه‌کران ،نه له جێبه‌جێکردنی
سزای سه‌پاو به‌سه‌ر تاوانکاری حوکم دراو ، نه تۆمه‌تبارانی دیکه‌ش ((
423)) ڕاکێشرانه به‌رده‌م دادگا ،که تا هه‌نووکه زۆریان له
کوردستان به ئازادانه ده‌سوڕێنه‌وه ، به‌شێکیشیان له ده‌ره‌وه‌ی
کوردستانن ، دادگاش نه ناوی تۆمه‌تباران ده‌داته پۆلیسی ئینته‌رپول ،
نه له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆیشه‌وه بڕیاری گرتنیان ده‌رده‌کات .
ئێمه له کاتێکدا پێمان وایه به پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له به‌رده‌ستدان
له وته‌ی سکاڵاکه‌ران ، ده‌بوایه ژماره‌ی تاوانباران له‌و 423 که‌سه
زیاتر بوایه ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆری دیکه له
تاوانباران به هۆی نه‌مانی وارسی قوربانیان،یاخود ئاگادار نه‌بوون و
نه‌بوونی زانیاری له‌سه‌ر مافه‌کانیان ، یان ترسیان له تاوانباران
سکاڵایان له بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌ر تۆمار نه‌کردووه ،له‌و بواره نموونه
زۆره لامان.
لێره‌وه داوا له هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ین ، با پێکه‌وه ڕێز له ڕۆژی
21-8 بگرین وه‌ک ڕۆژی دادپه‌روه‌ری له کوردستان بیناسین ، هاوکات فشار
بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و دادگای باڵای تاوانه‌کان توند بکه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
:
- سزای سه‌پاو به‌سه‌ر تاوانکارانی جینۆسایدی کورد (( هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال))
جێبه‌جێبکرێت.
- دادگای دووی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه بچێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه.
- ناوی ته‌واوی تاوانبارانی جینۆسایدی کورد بدرێته پۆلیسی ئینته‌رپول
.
- بوار بدرێت به‌و قوربانیانه‌ی داوایان تۆمار نه‌کردووه ،داوای
یاسایی خۆیان له‌سه‌ر تۆمه‌تباران تۆمار بکه‌ن .
- که‌یسه‌کانی بارزانی و فه‌یلی و ڕاگواستن و سه‌رکووتی ڕاپه‌ڕین و قه‌ڵادزێ
و .... په‌له‌یان لێبکرێت .
- هاوکاری چاودێری کوردۆساید بکرێت له به دادگایی گه‌یاندنی ئه‌و
تاوانکارانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ن .
- قه‌ره‌بووی قوربانیانی تاوانه‌کانی جینۆساید و تاوانی جه‌نگ و تاوانی
دژ به مرۆڤایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان بکرێت .
- حکوومه‌تی ئێراقی به فه‌رمی داوای لێبوردن له گه‌لی کورد بکات .
- یاسایه‌ک ده‌ربکرێت بۆ سزا دانی هه‌ر که‌س و لایه‌نێک هاشا له
تاوانی جینۆسایدی گه‌لی کورد بکات .
چاودێری کوردۆساید
www.kurdocide.com
kurdocide@hotmail.com
|