| 
			٥\٣\٢٠٢٢ 
			داواکاریی رێکخراو 
			و نووسەر و چالاکوانانی 
			بواری جینۆساید 
			لە یادی ٣٤ ساڵەی تاوانی ئەنفال. 
			  
			
  بەڕێز / سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران. بەڕێز / وزارەتی شەھیدان و کاروباری ئەنفالکراوەکان.
 بابەت / یاداشت نامە.
 
			ئەمساڵ یادی ٣٤ ساڵەی تاوانی ئەنفال دەکەینەوە بەم بۆنەیەوە بەناوی 
			دەستەی ڕاوێژی جینۆساید کە بریتیە لە زۆرینەی کۆمەڵەو ڕێکخراو و نووسەر و 
			لێکۆڵەر و دادوەر و چالاکوانی بواری جینۆساید لە ئاستی کوردستان کە 
			ناومان لای خوارەوە ھاتووە لە چەند خاڵێکدا گرنگترین داخوازێکانمان لەم 
			یاداشتەدا لەسەر ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان ئاراستەتان دەکەین 
			بەمەبەستی جێبەجێکردن..
 
			داواکاریەکان:
 
			١- لەڕێگای بەڕێزتانەوە لایەنی پەیوەندیدار لەحکومەتی عێراق ئاگەدار 
			بکرێتەوە بۆ ھەڵدانەوەی ھەر گۆڕێکی بەکۆمەڵی ئازیزانمان.. بانگێشتی 
			نوێنەری ھەر یەک لە(دادگای تاوانی نێودەوڵەتی ناسراو بە "lcc" ، 
			ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی بواری جینۆساید ، ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی 
			تایبەت بەمافی مرۆڤ ، توێژەرانی بواری جینوساید، دەرھێنەر و فلمسازانی 
			ناوخۆیی و عەرەبی و بیانی ، تۆڕی میدیایی ناوخۆیی و بیانی و ھەر 
			لایەنێک پەیوەندی بە دۆسیەکەوە ھەیە و بەمەبەستی دێکۆمێنتکردن 
			تاوانەکەو کەڵک لێوەرگرتنی بۆ بە جینۆساید ناساندنی دۆسیەکە.
 
			٢- پزیشکی دادوەری عێراق سامپلی ئێسک لەسەرجەم شەھیدانی ئەنفالکراو 
			وەربگرێت و ھەروھا ئەنجومەنی وەزیران و وزارەتی تەندروستی ڕاسپێرێت لە 
			نەخۆشخانەی پارێزگاکان و قەزاو ناحیەکان تیمی تایبەت پێک بھێنێت بە 
			کەرەستەی پزیشکی تەواوەوە بۆ وەرگرتنی سامپڵی خوێن لە وارسی شەھیدانی 
			ئەنفالکراو بەمەبەستی پشکنینی (dna) بۆ ناسینەوەی شەھیدانی ئەنفالکراو.
 
			٣- مونومێنتەکانی جینوساید و ئەنفال بایەخ و گرنگی زیاتریان پێبدرێت و 
			ھاوکات لە گەرمیانی مەلبەندی ئەنفال مۆنومێنتک تایبەت دروست بکرێت، وە 
			سەنتەرێکی تایبەت بە جینۆساید پێک بھێنرێت تایبەت بە ئەرشیفکردن و 
			وەرگێڕانی دۆکۆمێنتەکانی تایبەت بە کەیسەکانی جینۆساید لە کوردستان, بۆ 
			کەیسەکانی تری جینوسایدی پێکھاتەکانی ئێزیدی و کلدو ئاشوری و کاکەیی 
			مونومێنتی تایبەتیان بۆ دروست بکرێت.
 
			ناوەکان:
 ١- کۆمەڵەی داکۆکی لەپرسی ئەنفال
 ٢- کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی ھەڵەبجە
 ٣- رێکخراوی بەرگری لە مافی قوربانیانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان٣-
 ٤- رێکخراوی کوردستان بێ جینۆساید
 ٥- ڕێکخراوی مانەوە بۆ پرسی شەھیدان و ئەنفالکراوان
 ٦- رێکخراوی چاودێری کوردۆساید-چاک
 ٧- رێکخراوی گەشەپێدانی مافی مرۆڤ
 ٨- تۆڕی ھاوپەیمانی رێکخراوە کوردستانییەکان بۆ دادگای تاوانی 
			نێودەوڵەتی
 ٩- رێکخراوی باران بۆ پرسی شەھیدان وئەنفالکراوان
 ١٠ رێکخراوی دادپەروری و ئاشتی جیھانی بۆ مافی مرۆڤ
 ١١- رێکخراوی ھەڵمەتی دادپەروەری
 ١٢ ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید چاک کوردستان
 ١٣- ناوندی داکۆکی پشدەر بۆقوربانیان وجینۆسایدکراو
 ١٤- گۆڤاری تۆبزاوە
 ١٥- ڕێکخراوی سەڵباتوو بۆ پرسی ئەنفال
 ١٦- تۆڕی ئایکان کوردستان
 ١٧- رێکخراوی ژیانی نوێ بۆ ژنانی ئەنفال
 ١٨-ھەڵمەتی ژیان دژ بە ئیعدام لە کوردستان
 ١٩- رێکخراوی چیرۆکەکانی ئەنفال
 ٢٠- رۆنامەی نگرە سەلمان
 ٢١- رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کۆکوژ لە کوردستان
 ٢٢- رێکخراوی ئەنفالەکانی کوردستان
 ٢٣- جیھانێکی بێ چەکی کیمیاوی و بایەلۆجی
 ٢٤- گروپی کار بۆئەنفال
 ٢٥- رێکخراوی ژیانەوە بۆ پرسی شەھیدان و ئەنفالکراوان
 ٢٦- رێکخراوی عەر عەر بۆ داکۆکی لە نەوەی شەھیدان و ئەنفالکراوان
 ٢٧- رێکخراوی چاوی ئەنفال
 ٢٨- رێکخراوی ئاسۆی زیندانیانی ئەنفال
 ٢٩- رێکخراوی ئەمەک بۆ پرسی ئەنفال
 ٣٠- رێکخروی منداڵە ونبووەکان
 ٣١- ئیبراھیم ھەورامانی - نووسەر لە بواری پرسی جینۆساید
 ٣٢- زەمان عەبدە چالاکوانی بواری جینۆساید
 ٣٣- وەزیرە جەلال کەسایەتی و چالاکوانی بواری جینۆساید
 ٣٤- ئەحمەد مەجید چالاکوانی بواری جینۆساید و بنەماڵەی قوربانی تاوانی 
			ئەنفال
 ٣٥- ئیبراھیم مەلا زادە لێکۆلەر لە بواری جینۆساید و مامۆستای زانکۆ
 ٣٦- ھێمن حەسیب نووسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید
 ٣٧- ھاوڕێ پێشڕەو چالاکوان و کەسوکاری ئەنفالکراوو پێشمەرگەی دێرین
 ٣٨- عادل محەمەد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان و دەستەی 
			دامەزرێنەری کۆمەڵەی داکۆکی لە ئەنفالکراوان
 ٣٩- تەیموری ئەنفال تاکە رزگاربووی گۆڕی بە کۆمەڵی ژن و منداڵی ئەنفال
 ٤٠- مامۆستا -پەرژین جعفر حاجی روستم خوشکی شەھیدو ئەنفال - چالاکوانی 
			کەیسی ئەنفال و جینۆساید
 ٤١- حیکمت فائق عارف خاوەنی ١٠شەھید کیمیابارانی شاری ھەڵەبجە و 
			چالاکەوان و بیشمەرگەی دیرین
 ٤٢- سروە محەمەد رەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق و ئەندامی ئەنجومەنی 
			باڵای کۆمەڵەی داکۆکی لە پرسی ئەنفال
 ٤٣- شوان محمد ڕۆستم ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق / کەس وکاری 
			ئەنفال
 ٤٤- رێبوار رەمەزان بارزانی نووسەر و توێژەری کۆمەلایەتی و چالاکوانی 
			بواری جینوساید و کورە باوک جینوسایدکراو
 ٤٥- چنار نامق مامۆستای زانکۆ و نوسەر لەبواری جینۆساید
 ٤٦- فوئاد عوسمان چالاکی مەدەنی
 ٤٧- عەلی بەندی چالاکوان و نووسەر لە بواری جینۆساید و ئەنفال
 ٤٨- ھەژار ھوشیار مەھدی توێژەری و ماموستا ی زانکۆ
 ٤٩- د.فاتیح سەنگاوی نووسەر و توێژەر لەبواری ئەنفالدا
 ٥٠- ھەدار زوبێر بارزانی پارێزەر و کەسوکاری جینۆسایدکراو پەرلەمانتاری 
			خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراقی
 ٥١- رێکخراوی گەرمەسێری کوردی فەیلی
 ٥٢- جباراحمد توێژەر لەبواری جینۆساید
 ٥٣-مەلا شاخی نووسەرو چالاکوان لە بواری جینوسایدو انفال
 ٥٤- ادریس عەبدوڵڵا نوسەرو توێژەر لەبواری جینۆساید
 ٥٥- ئەرخەوان سەرھەد تۆفیق رزگاربووی ئەنفال و بنەماڵەی ئەنفالکراو 
			چالاکوانی بواری ئەنفال
 ٥٦- محەمەد محەمەدەمین زرنگ چالاکوانی پرسی جینۆساید
 ٥٧- عەلی مەحمود محەمەد چالاکوانی بواری جینۆساید
 
 
 
			  
			  |