په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\١١\٢٠١٢

 داواکارییەک لە حکومەت و سەرجەم خەڵکی کوردستان.

 


جەماوەری بەڕێزی کوردستان..


دوا بەدوای بەسەرچونی ماوەو کاتی یاسای مانگرتوە جوامێڕەکانی زیندانیانی زیندانەکانی باکوری کوردستان ، داوا لەسەرجەم دام ودەزگاکانی ھەرێم دەکەین، بەتایبەتی پەرلەمان وسەرۆکایەتی وەزیران وھەموو وەزارەتەکان وفەرمانگە ڕەسمیەکان وڕێخراوە مەدەنیەکانو ھەموو خەڵکی کوردستان، بۆ پاڵپشتی وبەدەنگەوەھاتنی داخوازیە رەواکانیان، کەوەک پرۆسەیەکی دیموکراسی وخەباتێکی شارستانی ومەدەنیانە داوای مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤایەتی خۆیان وەک نەتەوەکی گەورەی ئەم جیھانە دەکەن، کە ھیچ یاساو رێسایەک نیە لە جیھاندا پاڵپشتی ئەو داخوازیە رەوایانەیان نەکات ، ئێمەش داوادەکەین وەک ڕێزلێنان وپاڵپشتی وبرایەتیمان ، کە لەنزیکترین رۆژی ھەفتەدا واتە رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٦/١٠ بۆ ماوەی ھەشت کاتژمێر خواردن وخواردنەوە قەدەغە بکرێ لە سەرتاسەری کوردستان.. جێبەجێ کردنی ئەم داوایە ھەست و سۆزێکی پاکی نەتەوەو نیشتیمانیە وئەرکێکی مرۆڤایەتییە.
 


دەستەی باڵای بزاڤی ژینگە و یەکسانی
٤\١١\٢٠١٢
Bzav2011@hotmail.se 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک