١\٥\٢٠١١
داواکاریی
پێنج رێکخراوی مه‌ده‌نی
له دژی حوکمی
له‌سێداره‌دان.
خه‌ڵکی ئازادیخوازی ئێران و کوردستان..
ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤی و کۆمه‌ڵگه جیهانیه‌کان..
ڕێکخراوه سیاسی و مه‌ده‌نی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات..
زیندانی سیاسی کورد، شێرکۆ مه‌عارفی، مه‌ترسی له‌سێداره‌دان له
ئارادایه، شێرکۆ مه‌عارفی، خه‌ڵکی شاری بانه‌یه، به‌و جۆره‌ی که ده‌زانن
مه‌ترسی جێبه‌جێ کردنه‌که‌ی حوکمه له‌سێداره‌دانی شێرکۆ مه‌عارفی له
ئارادایه. دادگای شۆرشی رژێمی ئیسلامی ئێران له شاری سه‌قز به تۆمه‌تی
موحاربه حوکمی له‌سێداره‌دانیان به سه‌ر شێرکۆدا سه‌پاندوه. هه‌روا
که ده‌زانن شێرکۆ مه‌عارفی مه‌ترسی جێبه‌جێ کردنی له‌سێداره‌دانی له
ئارادایه، ئه‌م حوکمه له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌دا ته‌ئید
کراوه، هه‌ر ئێستا شێرکۆ بۆ دژایه‌تی به حوکمه ناعادڵانه‌که‌ی ده‌ستی
داوه‌ته مانگرتن.
له‌م روه‌وه ئێمه وه‌ک ڕێکخراوی مه‌ده‌نی
کورد له کوردستان داوا له هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان و ئێران ده‌که‌ین و
داوا له هه‌موو ڕێکخراوه‌کانی ماڤی مرۆڤ و کۆمه‌ڵگه نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان
ده‌که‌ین هه‌رچی زووتر و بۆ به‌رگرتن له له‌سێداره‌دانی شێرکۆ تێ‌بکۆشن
و هه‌موو هه‌وڵی خۆیان بخه‌نه گڕ بۆ ئازادی شێرکۆ مه‌عارفی، چۆنکا
گیانی زیندانی سیاسی کورد مه‌ترسی جدی له سه‌ره. ئێمه داوا له هه‌موو
ڕێکخراوه سیاسی و مه‌ده‌نی و ئازادیخوازه‌کانی جیهان و به تایبه‌تی
کوردستان ده‌که‌ین که بۆ دژایه‌تی به‌و حوکمه له هه‌موو شوێنه‌کانی
جیهان به تایبه‌تی له ئوروپا و هه‌ر شوێنیک یه‌ک مرۆڤی تێدایه، ده‌نگی
بێ گۆناحی شێرکۆ مه‌عارفی بگه‌یننه گوێچکه‌ی جیهانیان و ئێمه
پشتیوانی خۆمان له هه‌موو ئه‌و ڕێکخراوانه که بۆ ئازادی و به‌رگرتن
به حوکمی شیرکۆ مه‌عارفی تێده‌کوشن ده‌رده‌برین.
ریکخراوی چاودیری کوردۆساید
که‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی
ئه‌نجومه‌نی ژنانی ئازه‌ر میهری کوردستان
ئه‌نجومه‌نی دژه سێداره له کوردستان
یه‌کێتی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی کورد
|