١٥\١١\٢٠١٧
داوا لە حکومەتی
ئیتالیا دەکرێ لاشەی رێشوان نەنێژرێ.
لە نامەیەکدا بۆ حکومەتی ئیتالیا داوا دەکرێ "لاشەی ڕیشوان لە ئیتالیا
نەنیژرێت و ڕێگا بدەن بە کەسوکاری جەستەی رێشوان ببینن".
دوایی
ئەوەی لە لایەن کەسوکاری (ڕیشوان عوسمان محەمەد)وە سکرتارێتی فیدراسیۆن
ئاگادارکرایەوە کە ڕیشوانی کوریان شەوی ٢٩/٣٠ ئۆکتۆبەر لە رووداوی
خۆفڕێدانی لە (ئۆتۆمۆبیلێکی بارهەڵگر)دا لە ولاتی ئیتالیا گیان لەدەست
دەدا، دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
نامەیەکی ئاڕاستەی حکومەتی ئیتالیا و دەزگا پەیوەندیدارەکان کرد کە
ئاسانکاریی بکەن بۆ گێرانەوەی تەرمی ڕیشوان.
لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا لەگەل سکرتێری فیدراسیۆندا وتی "ئێمە
ئەوپەری پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکار و ھاوریان و دۆستانی
کاکە ڕیشوان دەکەین لەم خەمەدا لەپاڵیاندا رادەوەستین".
ئەوەشی وت "بە داخەوە ئەمە یەکەمین روداوی پەنابەری نییە دڵمان
رادەچلەکێنێ ژیان و گوزەران و خەونی لاوانی بەشێوەیەک تێکدراوە کە
بەشێک لە خەڵکی کوردستان بڵێن :جێھیشتن باشترە لە مانەوە لە ژێر سایەی
ئەو دەسەلاتە تالانچی و مووچەبڕ و گەندەڵکارانەدا" .
ھەروەھا ئەوەشی وت "سەفیری ئیتالیا لە پەیوەندییەکی تەلەفونییدا پێ
ڕاگەیاندم: بەدواداچوون دەکەین لەسەر کەیسی ریشوان و داوکاریەکانتان
دەخەینە بەردەم حکومەتی ئیتالیا و ئاگادارتان دەکەینەوە".
فیدراسیۆنی پەنابەرانی
عێراقی
١٣\١١\٢٠١٧
- ئیتالیا
ifir@hotmail.co.uk
|