په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\٧\٢٠١٣

داوا لە وەزارەتی دەرەوەی سوێد کرا ئەگەر بارزانی واژۆی بریارەکەی پەرلەمانی کرد،

حکومەتی سوێد بە سەرۆکێکی ناشەرعی بیناسێنێ.

 


دوای ئەوەی گرووپی ١٧ شوبات بەهاریکاری چەند پارت و ریکخراو کەسایەتیەکی بەریز لەگۆرەپانی مالمستۆری لەبەرواری ٢٠١٣/٠٧/٠٦ خۆپیشاندانێکی نارەزایەتی دژ بەدریژکردنەوەی دەسەلاتداربونی بارزانی بەسەرۆکی هەرێم ئەنجام دا و بریار درا کەوەفدێک بچیت دیدار لەگەل وەزارەتی دەرەوە ئەنجام بدات . بەخۆشحالیەوە ئەمرۆ ٠٨/٠٧/٢٠١٣ کاتژمێر ١٤:٣٠ وەفدێکی خۆپیشاندەران کەپێک هاتبوو لە( سزا حەمە عەلی ، پێشواز فەریق ، قادر نادر ) توانیان سەردانی وەزارەتی دەرەوەی سوێد بکەن و چاویان بەبەرپرسی بەشی عێراق ((لەیلا درار)) وەیاریدەدەری کۆنسۆلیەت(( یوسا شێڕە)) بکەوێ.


نوێنەرانی خۆپیشاندەران ئامانجی سەردانەکەیان بۆ نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوەی سوێد باسکرد کەچۆن پەرلەمانی کوردستان لەرێگای پەرلەمانتارەکانی پارتی و یەکێتی هەندێ پارتی دروسکراوی خۆیان دور لەهەموو برگە یاسایی و مافە دەستوریەکان وبەشیوەیەکی گالتەجاری تەمەنی حوکمی سەرۆکایەتی بارزانیان ٢سالی تر درێژ کردۆتەوە ئەمەش بۆتە نارەزایەتی دەربرین لەلایەن پاچەندین پارت و ڕیکخراو ی سیاسی و مەدەنی و سڤیل و کەسایەتیە رۆشنبیرو ڕۆژنامەوانیەکان . کەوەک کۆدەتا بەسەر بارودۆخی سیاسی هەلدەسەنگەنرێ هاوکات نوێنەرانی خۆپیشاندەران ئاماژەیان بەوە کرد کەبە واژۆکردنی بارزانی بۆئەو بریارە ئەگەری سەرهەلدنی نارەزایەتی بەرفراوانتر هەیە لەوەی ئەمرۆ گرتویەتیەوە لەکوردستان و ئەورپا.

هاوکات بەناوی خۆپیشاندەرانەوە بەفەرمی نامەیەکیان پێشکەش کردن کەخۆی لە دوو خال دەبینیەوە:

١- بەهۆکاری ئەوەی ولاتی سوێد ولاتێکە ریز لەیاسا ودیموکراسیەت و هەلبژاردنی ئازاد دەگرێت ، بۆیە داوا تان لێ دەکەین بەناوی حکومەتی سوێدەوە ، ئیدانەی ئەو هەلوێستەی پەرلەمانی کوردستان بکەن ، کەلەڕیگای پەرلەمانتارەکانی پارتی ویەکیتیەوە ئەنجامیان دا.
٢- ئەگەر بارزانی واژۆی ئەو بریارەی کرد ، داواکارین ولاتی سوێد ،مەسعود بارزانی وەک سەرۆکێکی ناشەرعی خەلکی کوردستان بناسێنێ.

نوێنەرانی وەزارەت نیگەران بوون لەو مامەلە سیاسی وپەرلەمانیە ، پەیمانیان کەنامە بۆ سەفارەت و قونسلیەتی خۆیان بنیرن کەزانیاری زیاتریان بۆ بنێرن و لەگەل نوێنەرانی حکومەتی هەرێم ئەو دۆسیەیە باس بکەن.

 


گرووپی ١٧ شوبات / ستۆکهۆلم

٠٠٤٦٧٣٥٣٦٦٧٥٧

17_shubat@hotmail.se

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک