٢\٦\٢٠١٧
داوای ئازادکردنی
ده‌ستبه‌جێی ئارام به‌ختیار ده‌که‌ین!
ماوه‌ی
زیاتر له هه‌فته‌یه‌که "ئارام به‌ختیار" په‌یامنێری ئین ئار تی، به
بڕیارێکی دادگای لێکۆلینه‌وه‌ی که‌لار ده‌ستگیرکراوه، ئه‌م
بڕیاره‌ش به‌دوای ئه‌وه‌دا دێت که‌ناوبراو ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامه‌وانی
له‌سه‌ر که‌یسی "عامر محەمەد خورشید"
بلاوکرده‌وه، که به
هۆی "دزینی شیری منداڵ و دایبی"ه‌وه، حکومی
١١ ساڵ زیندانی بۆ ده‌رکرا.
ئه‌م بڕیاره بڕیاری ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مێکی قه‌زاییه له‌کوردستاندا،
که له‌ژیر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایدا به‌ریوه ده‌چێت. سیسته‌مێکی
قه‌زایی که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کی کۆمه‌لایه‌تی وسیاسی و
ئابوری نایه‌کسان و پێچه‌وانه‌یه به
ماف و ئازادیه‌کانی زۆرینه‌ی
هاوڵاتیانی کوردستان، وسه‌راپا گه‌نده‌ڵه هه‌ربۆیه دزه گه‌وه‌ره‌کانی
له‌سه‌رو حوکمی یاساوه داناوه وله‌م قه‌یران
و ته‌نگانه ئابووریه‌دا که هه‌ژاری و نه‌داری و
بی‌کاری نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه‌کان که‌مه‌ری خه‌ڵکی کوردستانی
شکاندوه، ده‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندانو کاربه‌ده‌ستانی حزبی وحکومی ئاوه‌ڵاکرده‌وه
بۆ تاڵانی و جه‌رده‌یی. ڕۆداوه‌کانی ڕۆژانه به‌ڕۆشنی ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه
که‌دادگاو قه‌زاکان شتێکی‌تر نییه جگه له وه‌سیله‌یه‌کی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتداران
بۆ داسه‌پاندنی ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌ڵکاران و پڕکردنی گیرفانیان له‌سه‌ر
حیسابی نان و بژێوی خه‌ڵکی هه‌ژارو برسی.
ئێمه له فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی سه‌رباری ئه‌وه‌ی
داواده‌که‌ین ده‌ستبه‌جێ ئارام به‌ختیار ئازادبکرێ هاوکات گرتنی
ڕۆژنامه‌نووسان مه‌حکوم ده‌که‌ین وبه کرده‌وه‌یه‌کی
سه‌رکوتگه‌ری ده‌یناسێنین. ئازادی بیقه‌یدوشه‌رتی کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری
ده‌بێ وه‌ک مافێکی جێگیر به‌ڕه‌سمی بناسرێ و له‌پێشیانه‌وه ده‌سه‌ڵات
و دادگاکان په‌یره‌وی لێبکه‌ن.
ده‌شتی جه‌مال
سکرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
٣١\٥\٢٠١٧
dashtyjamal@gmail.com
|