١٠\٨\٢٠١٤
داوایەکی بەپەلە لە کۆمەڵگای فینلاند.
ئێمە
لە رێکخراوەکانی مەدەنی، دەوڵەت و نەتەوەی فینلاند داوا دەکەین،
یارمەتی خەڵکی کوردستان بدەن بۆ پێشگیری لە کارەساتێکی مرۆڤی و بەرگری
لە ژێنۆسایدێکی دیکە لە باشووری کوردستان.
لە چەند رۆژی رابردوودا چەکدارەکانی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و
سووریە (داعش) ھێرشیان کردۆتە سەر چەند شار و دێی باشووری کوردستان و
بەتایبەت شەنگال، زومار و قەرەقۆش و بوونەتە ھۆی شەھید کردنی ژمارەیەکی
زۆر لە خەڵکی سیڤیل و ئاوارەبوونی سەدان ھەزار لە خەڵکی دەڤەری شەنگال.
بە پێێ زانیاریەکانی رێکخراوی یوونیسێف لانی کەم ٤٠ مناڵ
بوونەتە قوربانی ھێرشەکانی تیرۆریستەکانی داعش. بە پێی ھەواڵەکان لانی
کەم پێنجسەد (٥٠٠) ژنی کورد لە ناوچەی شەنگالەوە لە لایەن چەکدارە
تیرۆریستەکانەوە رفێندراون، زیاتر لە چل ھەزار لە خەڵک لە شاخەکانی
شەنگال لە گەمارۆی ھێزە تیرۆریستەکانی داعش بەسەر دەبەن. ئاوارە گەمارۆ
دراوەکان گەر بە پەلە خواردن، خواردەمەنی و دەواو و دەرمانیان پێ نەگات
ژیانیان لە مەترسی جیددی دایە.
تروریستانی داعش شۆێنە ئایینیەکانی ئێزدی، مەسیحی و موسوڵمان و بیرو
باوەرێکانی دیکە، کە بەشێکی گرنگلە ئاسەوار و سەرمایە مەعنەوی و
کولتووریەکانی خەڵکی ناوچەن و شارستانیەتی مرۆڤایەتین، لەناودەبەن ود
ەیتەقێننەوە و بەو جینایەتە دژی مرۆڤی و و درندانەیان سیمای رەش و قین
لەدڵیان بەرانبەر بە ھەموو بایەخە مرۆییەکان دەسەلمێنن.
بە ھۆی نەبوونی نان و بێ ئاوی و ھەروەھا ھەڕەشەی تیرۆریستا نلەسەر
خەڵکی ھەرێمە داگیرکراوەکان، ژیانیان لە مەترسی لەناوچوون دایە. بە ھۆی
گەمارۆیەوە بەتایبەت یارمەتیەکانی مرۆڤی نەتوانراوە بە ناوچەکانی
شەنگالبگەیەندریت.
دەستدرێژیەکانی چەکدارەکانی داعش بۆ سەر کوردستان لە کاتێکدابوو کە
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و خەڵکی باشووری کوردستان ھەوڵێکی زۆریان
داوە بۆ ئەوەی تووشی جەنگێکی نەخوازرو و و وێرای ئارامی و ئاسایشی
ھەرێمی کوردستان بپارێزن کە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا بووتە مەکۆی
ئارامی و پەناھێنانی سەدان ھەزار لە ئاوارەکانی شەڕی داعش لە عێراق و
سووریاوە. بەڵام تیرۆریستان ھێرشی دڕندانەیان کردە سەر دانیشتوانی
ھەرێمی کوردستان و بەپێی زانیاریەکان دەست درێژیان کردۆتە سەر ژنان و
تەنانەت بەزەییان بە مناڵانیش نەھاتووە.
ئێمە وێرای
سەرکۆنەکردنی جینایەتی دەوڵەتی ئیسلامی داعیش بۆ سەر
مرۆڤایەتی و ھێرش و جینایەتی دڕندانەی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر ھەرێمی
کوردستان، داوا لە دەوڵەت، نەتەوە و رێکخراوەکانی مرۆڤدۆستی فینلاند
دەکەین کە ھاوکاری خەڵکی باشووری کوردستان و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان
بکەن بۆ بەرەورووبوونەوە لە گەڵ تیرۆریستان و یارمەتیدانی پەنابەرانی
شەڕ. تیرۆریزمی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) مەترسیە دژی ھەموو مرۆڤایەتی و
بەرژەوەندیەکانی وڵاتانی رۆژاوا.
ئێمە داوا لە کۆمەڵگای فینلاندی دەکەین:
١. یارمەتی خێرا و
مرۆڤ دۆستانە بۆ ئاوارەکانی شەڕی داعش دژی خەڵکی
کوردستان بەتایبەت ھەرێمی شەنگال بنێرن.
٢. نەخۆشخانەی گەڕا (مۆبایل) بۆ پێراگەیشتنی خێرا بە نەخۆشەکان لەو
ھەرێمانە دمەزرێت و دەرمانی پێویست بۆ کوتانی مناڵان بۆ پاراستنیان لە
ھەمبەر نەخۆشیە واگیرەکان بنێردرێت.
٣. یارمەتی بدرێت بۆ پێکھێنانی شوێنی خوێندن و حەوانەوەی مناڵانی
ئاوارەی شەڕ
٤. یارمەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بدرێت بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی
ئاسەوارە وێرانکراوەکان لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە.
٥. پشتیوانی و یارمەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بکرێت لە شەڕی دژی
تیرۆریستانی داعش.
٦. پشتیوانی خەڵکی کورد بکەن لە دیاری کردنی مافی چارەنووسی خۆیان.
کوردستان لە ھێلی سەرەکی خەبات دژی تیرۆریزمی ناونەتەوەیی و توندئاژۆیی
ھەڵکەوتووە، بۆیە پشتیوانی لە خەڵکی کوردستان، ھاوخەباتیە دژی
تیرۆریزمی ناونەتەوەیی کە ھەڕەشەیە لە سەر ئاشتی و ئاسایشی ناونەتەوەیی
و ئاسایشی نەتەوایەتی وڵاتی فینلاند.
ھاوپشتی و ھارکاری خەڵکی باشووری کوردستان و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان
لەو ھەلومەرجە ناسکەدا ئەرکێکی شارستانی،
رەوشتیی و مرۆڤی کۆمەڵگای
فینلاندە بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و
رزگاری لە تیرۆریزمی ناونەتەوەیی.
---------------------------------------------------------------------
دەستەی کاری دامەزراندنی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان لە فینلاند.
راگەیاندراوی چاپەمەنیی
کۆبوونەوە بۆ یارمەتی بە پەلە بە پەنابەرانی شەنگال.
لە کۆبوونەوەی لێژنەی پێوەندیەکانی دەستەی کاریی دامەزراندنی
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان و سەرۆکی رێکخراوی ئاشتی فینلاند، پلان
بەپەلەی کار و چالاکی ھاوبەش بۆ ھەنگاوەکانی پێویست بۆ پشتیوانی لە
ئاوارەکانی شەنگال و بەربەرەکانی خەڵکی کورد دژی ھێرشی تیرۆریستەکانی
داعش خرایە بەر باس و گفتگۆ.
رۆژی ھەینی ٨.٨.٢٠١٤ لێژنەی پێوەندیەکانی دەستەی کاریی دامەزراندنی
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان لە فینلاند لە گەڵ سەرۆکی رێکخراوی ئاشتی
فینلاند کۆبووە و باسی دوایین بارودۆخی کوردستان و شەڕی داعش دژ
کوردستان و رەوشی پەنابەرانی شەنگال کرا و ریزە بەرنامەیەکی بەپەلەی
کاری بۆ یارمەتی وپشتیوانی لە پەنابەران و قوربانیانی ھەرێمی شەنگال
دارێژرا.
لە رۆژانی داھاتوودا لە چۆنیەتی و ھەنگاوەکانی و چالاکیەکانی ھاوبەشی
رێکخراوە فینلاندیەکان و دەستەی کاریی دامەزراندنی فیدراسیۆنی کۆمەڵە
کوردییەکان لە فینلاند بە ئاگاداری رای گشتی دەگات.
دەستەی کاریی دامەزراندنی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان لە فینلاند
٨\٨\٢٠١٤
-
ھێلسنکی - فینلاند
|