په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

داوای لێکۆلێنەوە لە دیارنەمانی رۆژنامەنووسێک ده‌که‌ین.

 

سلێمانی، 17ی کانوونی یەکەم، 2009: سەنتەری میترۆ بۆ ڕاوێژ و داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان داوا لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێم دەکات کە دەستبەجێ هەرچی لە توانایانداهەیە ئەنجامی بدەن بۆ دیاریکردنی چارەنووسی سەرنووسەری رۆژنامەی روماڵ کە ماوەی نزیکەی دوو هەفتەیە بێسەروشوێنە.


ئەرسەلان مەحمود، سەرنووسەری رۆژنامەی روماڵ، بە ووتەی کەسوکارو چەند هاوڕێیەکی، رۆژی 5ی کانوونی یەکەم بەرەوە هاوینەهەواری سەڵاحەدین سەفەری کردوەو هەتا ئێستا چارەنووسی دیارنییە.

لەم بارەیەوە سەنتەری میترۆ بۆ ڕاوێژ و داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان رایگەیاند، "سەلامەتی هەر تاکێکی هەرێمی کودستان لە ئەستۆی بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە. داوا لە بەرپرسان ئەکەین کە دەستبەجێ چارەنووسی رۆژنامەنووس ئەرسەلان مەحمود ئاشکرابکەن و ئەوانەی کە لە پشت بێسەروشوێنکردنیەوە رووبەڕووی یاساببنەوە."

قادر حەمەجان، بەڕێوەبەری گشتی ئاسایسش لە سلێمانی و حەیدەر حاجی تانی، بەرێوەبەری ئاسایشی رانیە، بە سەنتەری میترۆیان راگەیاند کە لێکۆڵینەوەیان لە دیارنەمانی ئەرسەلان مەحمود دەستپێکردووە.

بە وتەی مقداد مەحمود، برای ئەرسەلان، و هاوڕێیەکی تری نزیکی، سەرنووسەری رۆژنامەى روماڵ رۆژێک پێش دیارنەمانی ئاگاداری کردوون کە رۆژی 5ی کانوونی یەکەم سەردانی هاوینەهەواری سەڵاحەدین دەکات بۆ ئەنجامدانی هەندێ کار.

ئەرسەلان جگە لە کاری رۆژنامەنووسیی ئەندامی رێکخراوە جەماوەرییەکانی لقی 11ی پارتی دیموکراتی کوردستانە لە شاری رانیە .رۆژنامەی روماڵ دووهەفتە جارێ لە شاری رانیە چاپ و بڵاودەکرێتە. یەکەمین ژمارەی رۆژنامەکە لە سەرەتای مانگی ئەیلولی ئەمساڵ دەرچووە.


بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن یە(07701523300 )لە سەنتەری میترۆ بۆ ڕاوێژ و داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان، تەلەفۆن:

پێناسەی سەنتەری میترۆ: (سەنتەری میترۆ بۆ ڕاوێژو داکۆکیکردن لە ڕۆژنامەنوسان،سەنتەرێکی خێرخوازی مرۆڤدۆستی قازانج نەویستە، لە گەڵ رۆژنامەنوسان و بۆ ڕۆژنامەنوسان کاردەکات لە پێناو بەهێزکردنی توانای رۆژنامەنوسان و داکۆکیکردن لە مافەکانیان لە هەرێمی کوردستان
 


سەنتەری میترۆ بۆ ڕاوێژ و داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان