| 
			٨\٨\٢٠١٢ 
			داوای لیکۆڵینەوەی ورد لە کەیسی
			مردنی گوماناویی شاعیر 
			''عیرفان ئەحمەد'' 
			دەکەین. 
			  
			
  ئێمە 
			وەک سەنتەری پەرەپێدانی 
			دیموکراسی و مافی مرۆڤ بەشێکی فراوانی کارو 
			ئەرکەکانمان چاودێری کردنی رەوشی مافی مرۆڤە لە 
			گرتوخانەکان و بنکەکانی 
			پۆلیسدا، لەو بوارەشدا چەندین راپۆرتمان بڵاوکردۆتەوە لەسەر بوونی 
			ئەشکەنجەو خراپ مامەلەکردن لەگەلڕ تۆمەتباراندا. 
			ھەروەھا لە یەکەم رۆژەوە ئاگاداری کەیسی گرتنی کۆچکردوو " شاعیری 
			ناسراو عیرفان ئەحمەدین " و بە دواداچوونمان بۆ کردووە.
 
			بەربەیانی ٣١ی 
			تەمووزی ٢٠١٢ لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە لەبەردەم ھوتیل 
			سلێمانی پالاس دەستگیر دەکرێت و دواتر لەلایەن دادوەری لێکۆلینەوە 
			بڕیاری راگرتن (توقیف) کردنی دەدرێت رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی 
			گرتن و 
			گواستنەوەی سلێمانی دەکرێت، بەڵام لە بەرواری ١\٨\٢٠١٢ حالەتی 
			تەندروستی 
			تێکدەچێت و دواتر لە بەرواری ٥\٨\٢٠١٢ کۆچی دوایی دەکات .
 
			تێکچوونی باری تەندروستی ناوبراو رۆژێک دوای دەستگیرکردنی بەم شێوەیە 
			گومانی ئەوە دروست دەکات کە تووشی 
			لێدان و زەبرو زەنگ بوبێتەوە ھۆکاری 
			مردنەکەشی ئەشکەنجەدان بووبێت، بە پێی زانیاریەکانی ئێمە شوێنەواری 
			لێدان و ئازاردان بە جەستەیەوە دیار بووە، ھەروەک پرسیاری ئەوەش دەکەین 
			کە چۆن کەسێکی ناسراوو شاعیر باری تەندروستی بەم شێوەیە 
			بووبێت و ھەر 
			زوو رەوانەی نەخۆشخانە نەکرابێت؟
 
			سەرجەم نووسەران 
			و ھونەرمەندانی شاری سلێمانی خوالێخۆش بوو دەناسن 
			و 
			دەزانن ئاشتی خوازی 
			و مرۆڤ دۆستی لە وشەی شاعیر ناسکتربووە 
			و ئەگەر کەیسی 
			کەسێکی شاعیر بەو شێوەیە بێت، دەبێت ھاولاتیانی ئاسایی حاڵیان چی بێت؟ 
			ھەر بۆیە پێمان وایە لێکۆلینەوەی ورد لەم کەیسە و راگەیاندنی 
			دەرئەنجامەکانی بە ئەرکی بە پەلەو جدی دەسەڵاتی دادوەری 
			و وەزارەتەکانی 
			ناوخۆو تەندروستی دەزانین 
			و وەک سەنتەرەکەشمان بە دواداچوونی 
			بەردەواممان دەبێت بۆ کەیسەکە.
 
			  
			سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ 
			DHRD
 ٦\٨\٢٠١٢ 
			-  
			سلێمانی
 
 
			  
			  
			  |