١٢\٢\٢٠١٢
داوای یەکێتی ریزی
کوردان لە رۆژئاوای کوردستان و
کۆتاییهێنان بە
شوێنەوارەکانی تەعریب دهکهین.
ئەنجومەنی دایەلۆگ و چاکسازیی کە لە چەندین لایەنی سیاسی و سەدان کەس
رۆشنبیرو پسپۆر پێک ھاتووە , لە روانگەی دڵسۆزی و پەرۆشی بۆ دۆزی رەوای
گەلەکەمان لە رۆژئاوای کوردستان , داوا لەسەرجەم لایەنە سیاسییەکانی
رۆژئاوای کوردستان دەکات بە گیانی بەرپرسیارێتیەوە مامەڵە لەگەڵ
روداوەکان رۆژئاوای کوردستان بکەن و یەکڕیزی ماڵی کوردان لەو پارچەیەی
کوردستان بپارێزن , ھەموو تواناکان لە پێناو سڕینەوەی شوێنەوارەکانی
تەعریب و چەسپاندنی مافە سیاسی و رۆشنبیرییەکانی کورد بخەنەگەڕ.
بە یەکڕیزی سەرجەم لایەنەکان و جەماوەری گەلەکەمان لە رۆژئاوای
کوردستان و کۆبونەوە لە بەرەیەکی یەکگرتوو دەتوانن سەرکەوتن بە دەست
بھێنن و داواکارییەکان گەلەکەمان بکەنە (ئەمری واقیع).
ئێمە لێرەوە داوای بەستنی کۆنگرەیەکی گشتی نیشتمانی سەرانسەری بۆ
رۆژئاوای کوردستان دەکەین لە پێناو کۆکردنەوەی سەرجەم لایەنەکان لە
بەرەیەکی یەکگرتوودا.
سەرکەوتوو بێت خەباتی رەوای گەلەکەمان لە رۆژئاوای کوردستان.
ئەنجومەنی دایەلۆگ و چاکسازیی
کوردستان - ھەولێر
١٢ی شوباتی ٢٠١٢
|