|
٢٥\١٠\٢٠٢٦
دا‌و دێ.

فه‌رهاد
کەریم
دا‌و بده دوێ با
ژیان بڕوا
مردن بێ
زیندان سه‌ر
حه‌زم به گۆته‌ی کورته
قدیله‌م به پژمین دێ
بۆ ڕێی دوور هاوڕێی ته‌مه‌نت ده‌وێ
سه‌رنج مه‌خه سه‌ر پێکه‌نینی قاز
ڕۆژه‌کان درێژ نین له کیسه‌ڵ فێربه
ڕێی کورت و درێژ هه‌ن بۆ ژیان کوشتن
ژیان جوانه گه‌ر مرۆڤ رێی مردن دا
بزه‌ی سه‌گ جوانتر له پێکه‌نینت
ئه‌و که‌سه‌ی له دوێنێ مرد گوێ له مردنی بگره
قاوه‌ی تاڵی لەگەڵ فڕکه تا مردنی ونکا
مرۆڤ ڕێده‌دا بمرین
ڕێی ژیانیش
سوپاسگوزاربه
به‌خشنده و میهره‌بانه
ژیان و مردنی لا
خوا مرۆڤ
خۆت له با جێبێڵه
ژیان به ئاگر ناشوورێ
مردوو به ئاو
له ئاگر گه‌ڕێن
بوونه‌وه‌ری با
مرۆڤ له سێبه‌رهه‌ڵکێشن
ئاویان شارده‌وه
بای یه‌کتریان خوارد
پێکه‌نین دا مردن
ژیان قۆڕ /
ئیشی مرۆڤ
تینوو /
برسی /
کۆر
ده‌رگایەکان دامه‌خه‌ن ژیان به کراوه‌یی جوانه
ڕێی مردن ده
ئاو /
با /
ئاگر.
پایزی
٢٠٢٦
- ڤێرجینیا
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
کەریم
|