داخستنی AKP به‌ڵگه‌ی دیموكراسی نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی توركیا.
ئاماده‌كردنی: هۆشیار مه‌لائه‌وڕه‌حمان ئه‌گه‌ر له توركیادا ده‌وله‌ت مڕۆڤ بوایه؛ئه‌و مرۆڤه پێی ده‌گوترا پاشا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی:-
له توركیادا پاشا‌كان له‌سه‌رووی یاساكانهوهن، كه‌س بۆی نیه وورته‌ی لێوه بێت و ڕه‌خنه له كردار‌و ڕه‌فتاریان بگرێت.پاشا‌كان هه‌رگیز ئاماده‌نین له‌به‌رانبه‌ر هیچ ڕهفتارێكیاندا ڕووبه‌ڕوی لێپرسینه‌وه بن ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ڕاهاتوون كه پێیان بووترێ (پاشام بفه‌رموون له خزمه‌تداین).له‌م ووڵاته‌دا هه‌موو شتێ له خزمه‌تی عهسكهردایه، چونكه خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا عه‌سكه‌ره و دادگای سه‌ره‌كییش له‌م ووڵاته‌دا دادگای عه‌سكه‌ریه كه‌له یه‌كه‌م ڕۆژی دامه‌زراندنی كۆمارهلاوهكه كراوه‌ته پاڵپشتێ بۆ كپكردنی هه‌موو ده‌نگێكی ناته‌بای دژ به كۆماره‌كه.ئه‌گه‌ر له توركیادا دێمۆكراتی بوونی هه‌بوایه ده‌بوایه ئه‌م ڕژێمه هه‌موو ڕۆژێ دادگایی بكرایا له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو ڕه‌شه‌كوژی و كۆده‌تایانه‌ی كه بوونه‌ته سیمایی و ڕژێمه‌كه‌ی پێده‌ناسرێته‌وه.له‌ماوه‌ی پێشودا سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راتسیۆنه‌كانی (ئه‌رگه‌نه‌كۆن)٭ سه‌رۆك وه‌زیران ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی نوێنه‌رانی پارته‌كه‌یدا له په‌رله‌مانی توركیا گوتی (Biz Ergenekon cetesini cokerttik)) واتا ئێمه توانیمان چه‌ته‌كانی ئه‌رگه‌نه‌كۆن چۆك پێدابدهین وببهزێنین، به پێی ووته ی شاره‌زایان ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌ردۆگان بڕیاری داخستنی پارته‌كه‌ی یAKP لێكهوتهوه ؛له ڕاستیدا ئۆپهراتسیۆنی ئه‌رگه‌نه‌كۆن دژی سكانداڵه‌كانی پاشاكانی سوپای توركه به‌درێژایی ته‌مه‌نی ههشتاساڵهیان كه هه‌ر ناوهێنانێكی ئه‌رگه‌نه‌كۆن به سوكایه‌تیكردنی خۆیان ده‌زانن، جگه له‌وه ئه‌ردۆگان گوتی من خۆم تا هه‌م واز له‌مه‌سه‌له‌ی ئه‌رگه‌نه‌كۆن ناهێنم له‌به‌رئه‌وه‌ی زیانی گه‌وره‌ی به ووڵاته‌كه‌م گه‌یاندووه دیاره هه‌ردوو لا به ڕوونی له په‌یامه‌كانی یه‌كتری تێده‌گه‌ن په‌یامه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان به‌دواداچوونی دۆسیه ڕه‌شه‌كانی جه‌نراڵه‌كانی سوپایه كه ده‌كاته كۆتاییهێنان و توڕهه‌ڵدانی ڕژێمی كه‌مالیستی،په‌یامه‌كه‌ی دامه‌زراوه‌ی دادگای ده‌وڵه‌تیش ده‌ڵێ ئێمه‌ش ئه‌و پارته چه‌تانه‌ی كه دژی عه‌لمانیه‌تن داده‌خه‌ین وه‌كو ئه‌مانه‌ی خواره‌وه DEP ,HEP,DEHAP,HADEP,DTP, MNP,MSP,RP,FP,AKP
كه بریتین له پارته كورده‌كان و پارته پرۆ ئیسلامه‌كان كه جگه له ده‌ته‌په و ئه‌كه‌په ئه‌وانیتر به بڕوبیانووی جۆراوجۆر داخراوون. به‌ڵام ڕۆژێ له ڕۆژان گوێبیستی بڕیارێك نه‌بووین بۆ داخستنی MHP,CHP كه هه‌ردوكیان بریتین له دوو پارتی ره‌گه‌زپه‌رستی سه‌ربه‌ڕژێمی كه‌مالیستی.
ئه‌ردۆگان له جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێت فه‌رموو پاشام له خزمه‌تدام ووشه‌ی چه‌ته‌یان ڕووبهڕودهكاتهوه.پارێزه‌رانی ڕژێمی كه‌مالیستی بێشه‌رمانه بڕیاری داخستنی پارتێك و هه‌ڵپه‌ساردنی كاری سیاسی له ٧١ئهندامی كارا‌و پێشكه‌وتوو ده‌ده‌ن كه سیان له‌وانه له پێگهبهرزهكانی ده‌وڵه‌تدان وه‌كو سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆك وه زیران،سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌دوور له‌هه‌ر لێكدانه‌وه‌یه‌كی لۆژیكیانه،چونكه ئه‌و پارته له ڕێگه‌ی ده‌نگدانێكی دێمۆكراتیانهوه هاتونه‌ته سهركارو ده‌سه‌ڵات چۆن ده‌كرێ ئێستا به بڕیارێكی سه‌رپێیانه‌ی دادگایه‌كی سه‌ربازی دابخرێت،داخستنی ئه‌كه‌په ده‌كاته داخستنی ده‌می ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه‌له ٢٢/٧/٢٠٠٧ ده‌نگیان به‌و پارته داوه. ___________________________________ ئه‌رگه‌نه‌كۆن:داستانێكی ئه‌فسانه‌یی كۆنی توركه كه باس له ئازایه‌تی و جه‌ربه‌زه‌یی و نمونه‌یی تورك ده‌كات و ده‌گێڕێته‌وه له چاونهتهوهكانی تره‌وه (ئۆپهراتسیۆنی ئه‌رگه‌نه‌كۆنی ئێستا له توركیادا به‌ناوی ئه‌و داستانه‌وه نراوه كه ماوه‌ی ٦ مانگێك ده‌بێ بۆ لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی جه‌نراڵه چه‌ته‌كان كراوه‌ته‌وه بارودۆخه‌كه گه‌یشتۆته ڕاده‌ی ترسناك و ئاشكرابووه كه سه‌رجه‌م ده‌زگا جاسوسیه‌كانی MIT,TIT,JTEMله‌پشتی هه‌موو كاره دزێوه‌كان و ڕه‌شه‌كوژیه‌كانی سه‌رجه‌م ته‌مه‌نی كۆمارهكهوهن.
MNP: كورتكراوه‌ی میللی نیزام پارتیسی. MSP: كورتكراوه‌ی میللی سه‌لامه‌ت پارتیسی.
|