٢٥\١٢\٢٠٠٩
داخستنی ده‌ته‌په.
فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید
میدیای ده‌وڵه‌تی تورک و میدیای حیزب له‌باشوری
کوردستان ماوه‌یه‌کی درێژه زومی کامیرای له‌سه‌رڕووداوه‌کانی
تورکیاداناوه بۆ ئه‌وڕیفۆرم وهه‌نگاوه به‌ناو ئه‌رێنیانه‌ی بڕیار بوو
له‌سه‌رده‌ستی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان به‌قازانجی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌تورکیادا
بچێته‌پێشه‌وه، هه‌ندێک ڕۆژنامه‌نووسان و چاودێرانی سیاسی که‌م دیقه‌ت
یان دیماگۆگ ئه‌وه‌نده فویان ده‌کرده‌باڵۆنی دیموکراسی ده‌وڵه‌تی تورک
تائه‌وه‌ی کارله‌سه‌ر ئه‌وه‌بکه‌ین که‌باشوری کوردستانیش بکه‌ینه به‌شێک
له‌تورکیایه‌ک که‌تائه‌مڕۆ نایه‌وێت یه‌ک هه‌نگاو زه‌مینه‌سازی ئاشتی
به‌ره‌وڕووی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌باکور بباته‌پێشه‌وه ،.؛
ڕۆژی هه‌ینی 11/12/2009 دادگای ده‌ستوری تورکیا بڕیاری داخستن وقه‌ده‌غه‌کردنی
(پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی) ڕاگه‌یاند،داخستنی پارتی کۆمه‌ڵگای
دیموکراتی بوومه‌له‌رزیه‌کی گه‌وره‌یه به‌ڕووی پرسی کورد له‌تورکیا.
کورد ده‌گه‌یه‌نێته باوه‌ڕبونێک که‌له‌گه‌ڵ سیسته‌مێکی سیاسی له‌کێشمه‌کێشی
ساسیی دایه که‌تائه‌مڕۆ نه‌ی توانیوه خۆی له‌که‌ڵچه‌ری سیاسی وتێزه‌کانی
مسته‌فاکه‌مال ئه‌تاتورک فڕه‌بداته‌ده‌ره‌وه،به‌ڵام ئه‌وه‌هه‌رکورده
ده‌رگای ئاشتی و دیالۆک به‌رنادات .؛
له 7 ی کانوونی دووه‌می 1947 له‌لایه‌ن جه‌لال ئایار وعه‌دنان مونده‌ریس
وهاوڕێکانیان حیزبی دیموکراتی تورکیا دامه‌زرا بۆئه‌وه‌ی ڕۆڵی
ئۆپۆزیسێۆن له‌حکومه‌تدا بگێرێت، ژیانی سیاسی له‌تورکیا تا ئه‌وساته
وه‌خته سیسته‌می تاک حیزبی بووه،واته یه‌ک حیزب له‌ووڵات کاری سیاسی
کردووه ئه‌ویش حیزبی کۆماری گه‌ل بوو،که‌مسته‌فاکه‌مال له 29 ی
ئۆکتۆبه‌ری 1923 واته یه‌ک هه‌فته پێش ڕاگه‌یاندنی کۆماری تورکیا
دایمه‌زراندبوو. ؛
له‌سه‌ڵی 1959_1960 کاتێک حیزبی دیموکراسی تورکیا له‌سه‌رته‌ختی ده‌سه‌ڵات
بوو،سه‌رۆک وه‌زیرعه‌دنان مونده‌ڕیس له‌سه‌ر ڕۆشنایی ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ک
له‌ووڵاتانی ڕۆژئاوا ژیانی گوزه‌راندبوو،کاری له‌سه‌رئه‌وه‌ده‌کرد به‌ئاراسته‌یه‌کی
لیبرال به‌قازانجی ئازادیه‌کی تر بۆئاین وکۆمه‌ڵگای تورکی گۆڕانی سیاسی
له‌عیلمانیه‌که‌ی ئه‌تاتورک بکات . به‌ڵام به‌ڕێکه‌وتنیکی ژێربه‌ژێر له‌نێوان
پارته نه‌ته‌وه‌چییه ڕاست ڕه‌وه‌کان وئه‌ندامانی سوپا له ڕێگه‌ی
هێزی پۆلیسه‌وه پێکادانێکی توندوتیژیان له‌شه‌قامه‌کانی ئه‌نقه‌ره‌و
ئه‌سته‌نبول به‌رپاکرد،دواتریش ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی تورک حوکمی
عورفی ڕاگه‌یاند له‌به‌ره‌به‌یانێکی زووی ساڵی 1961 کوده‌تایه‌کی سه‌ربازی
به‌سه‌رحکومه‌ته‌هه‌ڵبژێردراوه‌که‌ی مونده‌ریس کرا. دواتر مونده‌ریس
وهاوڕێکانی به‌په‌تی سێداره‌خنکێنران؛
ساڵی 1965 ده‌سه‌ڵاتی نوێ به‌ڕێنمایی سوپا هه‌مووبڕیاره‌کانی مونده‌ریس
که‌له‌گه‌ڵ ڕینماییه‌کانی ئه‌تاتورک نه‌ده‌گونجا بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان
درا ،وه‌بڕیاردرا له‌هه‌ر پرۆسه‌یه‌کی سه‌رژمێری دا له‌هه‌رئامارێکی ده‌وڵه‌تی
و ناده‌وڵه‌تی دا ئاماژه به‌هیچ ڕه‌چه‌ڵه‌کێکی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی
دانیشتوانی تورکیا نه‌درێت جگه له‌ڕه‌چه‌ڵه‌کی تورک.؛
گه‌ر واز له پیاوه‌نه‌خۆشه‌که (ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی ) بهێنین ،له‌مێژووی
ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه هه‌نگاوهه‌ڵبگرین نزیک به‌هه‌شتاوحه‌وت ساڵه قه‌یرانی
ناسنامه بۆنه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ناوبه‌رداشی ناسونالیزمی تورک‌دا له‌ململانێ
و نکوڵیکردنی ده‌وڵه‌تی تورک‌دا ده‌خولێته‌وه،؛هه‌میشه ڕێگه‌چاره
سیاسییه دیموکراسییه‌کان که‌وتۆته به‌رده‌م دادگا .؛
سه‌ره‌ڕای هه‌موو خه‌بات وململانێکانی نێوان ده‌وڵه‌تی تورک و پارتی
کرێکارانی کوردستان که‌له‌ڕابردوودا تا ئه‌مڕۆ درێژه‌ی هه‌یه ، (پ،ک،ک
) وه‌ک به‌شێک له‌میراتگیری پرسی کورد له‌له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورک هه‌ڵدراوه‌ته
ده‌ره‌وه‌ی هاوکێشه‌سیاسیه‌کان وهه‌موو هه‌وڵ دایه‌لۆکیکی سیاسی لێ
بایکۆت کراوه،ئه‌مه‌ش بۆخۆی هه‌لومه‌رجی ئیقلیمی و جیهانی وه‌ک ئه‌مرێکی
واقیع به‌سه‌ر پارتی کرێکارانی کوردستانی سه‌پاندوه. ؛
به‌ڵام له‌م نێوه‌دا پارتی (ده،ته،په ) که‌خاوه‌نی حه‌شاماتێکی به‌رفراوانی
جه‌ماوه‌رییه له‌ماوه‌یه‌کی کورتی کارکردنی سیاسی وجه‌ماوه‌ری خۆیدا
ئه‌وشه‌رعیه‌ته جه‌ماوه‌رییه‌ی بۆخۆی به‌ده‌سهێناوه که‌بتوانێت نوێنه‌رایه‌تی
پرسی سیاسی کورد مسۆگه‌ر بکات، سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئه‌م پارته له‌هه‌ڵبژاردنه
په‌رله‌مانییه‌که‌ی 29/ئازاری 2009 ی تورکیا،زه‌مینه‌ی ئه‌وه‌ی ڕه‌خسنداکه‌پارتی
کۆمه‌ڵگای دیموکراتی ببێته‌فاکتی ئاشتبوونه‌وه‌یه‌کی گشتی له‌نێوان نه‌ته‌وه‌ی
کورد‌و ناسونالیزمی که‌مالیزم، به‌ڵام هه‌موو ڕیاکسۆنه‌کانی ده‌وڵه‌تی
تورک له‌به‌رده‌م کارکردنی سیاسی (ده‌ته‌په ) پرسی کورد ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
بۆ خاڵی سفر،ئه‌مه‌ش بۆخۆی ده‌بێته هه‌ستکردنی پڕ یه‌قین له‌ومه‌ترسیانه‌ی
ده‌وڵه‌تی تورکیا که‌خۆی له‌شوناسی ناسونالیزمی که‌مالیزم ڕزگارنه‌کردووه،به‌ڵام
هه‌میشه هه‌ندێک میدیا و ڕۆژنامه‌نووسی تورک و کورد به‌چه‌واشه‌یی له‌قه‌به‌کردنی
دیموکراسیه‌تی تورکیا پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسی ده‌که‌ن؛
که‌واته به‌دیموکراسی بوونی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌وڵه‌تی تورک له‌ده‌ست
خودی تورکه‌کان دایه، ئه‌وه‌تورکه‌کان خۆیانن نایه‌ڵن له‌چاره‌سه‌رکردنی
پرسی کورد نزیک ببنه‌وه ،به‌ڵام پرسیاره‌که لێره‌وه ده‌ست پێده‌کات
که‌ئایا ده‌وڵه‌تی تورک به‌داخستنی باره‌گاکانی ( ده‌ته‌په ) ده‌توانێت
هه‌نگاوی کراونه‌وه هه‌ڵبگرێت که‌بێگومان نه‌خێره، چوونکه زیاتر له%20
ی دانیشتوانی تورکیا که‌نه‌ژادی کوردن ئه‌ندام ولایه‌نگیری له‌م
پلاتفۆرمی سیاسی پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی ده‌که‌ن ،به‌مه‌ش ده‌وڵه‌تی
تورک به‌گشتی و پارتی دادوگه‌شه‌پێدان به‌تایبه‌تی له‌تازه‌کردنه‌وه‌ی
ناسونالیزمی که‌مالیزم به‌فۆرمێکی تر له‌ووڵاتدا تاوانبارده‌کرێن .؛
پرسیارێکی دی ئایا ده‌وڵه‌تی تورک له‌داهاتوودا به‌رخوردو دایه‌لۆکی
سیاسی له‌گه‌ڵ کام پارت وڕێکخراوی سیاسی کوردی ده‌کات، بێگومان هه‌رپارت
ڕێکخراوێکی سیاسی کوردی ببێته ئه‌لته‌رناتیڤی سیاسی،هیچ کات له‌پێوانه‌و
داواکاریه‌کانی (ده،ته،په) سازش ناکات.؛
بۆئه‌وه‌ی پێش ڕووداوه‌کان نه‌که‌وین ڕۆژانی داهاتوو وه‌ڵامی ئه‌وه ده‌بیستین
که‌ڕێکخراوی سیاسی وپڕجه‌ماوه‌ری تر له‌ناومنداڵدانی پارتی کۆمه‌ڵگای
دیموکراتی له‌دایک ده‌بێت و جارێکی‌تر له‌ناو په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئه‌ورپا
و پرۆتێسته دیموکراسییه‌کانی سه‌ر شه‌قامه‌کانی ئامه‌دو ئه‌سته‌نبول و
ئه‌وروپا ده‌سه‌ڵاتی تورک ڕاده‌کێشرێته‌وه سه‌رمێزی دایه‌لۆک و باوه‌ڕهێنان
به‌مافه‌کانی کورد له‌تورکیا ،به‌ڵام ئه‌وه حکومه‌تی تورکیایه هه‌میشه
چۆن له‌به‌رگریکردنی کوردان ترساوه ئه‌وهاش له‌هه‌ر ڕێگه‌چاره‌و ئێلته‌رناتیڤێکی
سیاسی ودیموکراسی کشانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاندووه و ده‌رگاکانی دیموکراسی
به‌هه‌زاران زنجیری نه‌ژادپه‌رستی و ناسونالیزمی که‌مالیزم گرێ داوه.،به‌ڵام
له‌ئاینده‌ی نزیک دا خه‌باتی دیموکراسی وجه‌ماوه‌ری نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌تورکیا
ململانێ سیاسییه‌کانی خۆی به‌قازانجی خه‌ڵکی کوردستان یه‌کلای ده‌کاته‌وه
.؛ تورکیاش ناچاربه دانپێدانانی مافه‌کانی گه‌لی کورد ده‌کرێت .؛هه‌مووئه‌وانه‌ش
له‌پشت داخستنی (ده،ته،په) و نکوڵیکردنی گه‌لی کوردن ناویان به‌تۆمارکراوی
له‌مێژووی فاشیزمدا ئه‌رشیڤ ده‌کرێت
سویسرا
faraidun_73@hotmail.com
|