په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\٤\٢٠١٣

داخستنی دەرگای قوتابخانەکان بەسەر مامۆستایان لە دانیمارک.


ئا: لاوژە
ماهیە     


بە هۆی سەپاندنی هەلومەرجێکی تازە بۆ کارکردن کە سەرمایەداری لە دەرەنجامی قەیرانی ئابووریی و تەقەشوفکردن لە وڵاتانی ئەورپادا، مامۆستایانی دانیمارک لە ڕۆژی ١ی نیسانی ئەمساڵەوە بۆیان نییە بچنە پۆلەکان و وانە بڵێنەوە. واتا بە ین lockout زمانی خۆیان بە پێی یاسای دانیمارک ساڵانە خاوەن کار و نوێنەری کرێکاران دادەنیشن و سەبارەت بە بارودۆخی کار، مووچە و کاتژمێری کار و... تاد ڕێکەوتن بۆ یەک ساڵ واژۆ دەکەن.


رێکخراوی باڵای شارەوانیەکان کە بەرپرسیاریەتی بەشێک لە شوێنە دەوڵەتییەکانی هەیە وەک خوێندنگا، بەساڵچووان، باخچەی ساوایان و دایەنگا، قوتابخانەکان، پەرتووکخانە و چەند شوێنێکی تر، نەیانتوانی لەگەڵ رێکخراوی سەرتاسەری مامۆستایانی دانیمارک کە نوێنەرایەتی مامۆستایانی وڵات دەکات بگەنە ئەنجام.


هۆکاری سەرەکی کێشمەکێشەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە حکومەتی دانیمارک لە ژێر ناوی باشترکردنی خوێندنگاکان و بەرزکردنەوەی کوالێتیی خوێندن بۆ لووتکەی خوێندنگاکانی جیهان لە هەمانکاتدا بە بودجەیەکی کەمتر گوشار بۆ مامۆستایان دەهێنێ و یەکێک لە خاڵە ڕیفۆرمیەکانی ئەوەیە کە کاتژمێری کاری مامۆستا ٣٧ کاتژمێر بێت لە هەفتەدا.


نوێنەری مامۆستایان دەیەوێت ٢٥ کاتژمێری ئەم کاتە بۆ وانە وتنەوەی پۆلەکان دابندرێ و بۆ هەر خوێندکارێکیش هەقی ٢ خولەک خۆئامادەکردنی هەبێ. بەڵام ڕێکخراوی باڵای شارەوانیەکان ئەمە ڕەتدەکاتەوە قبوڵی ناکا و دەڵێ نابێ کاتی دیاری کراو دابندرێ و زۆربەی کاتی مامۆستا لە پۆلەکان بێ.


بەم هۆیەوە ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی ١١ی نیسان، زیاتر لە ٤٠٠٠٠ مامۆستا لە سەرتاسەری وڵات لە مەیدانی سەرەکی کۆپنهاگنی پایتەخت و لە بەردەم پەرلەمانی دانیمارک خۆپیشاندانیان کرد. ئەم خۆپیشاندانە بە گەورەترین خۆپیشاندانی دوو دەیەی ڕابردو دادەندرێ و لە هەمان کاتدا بە یەکێک لە گەورەترین خۆپیشاندانەکانی مێژووی وڵات دادەندرێ.


ئەم کێشمە کێشە ماوەی دوو هەفتەیە بەردەوامەو نازاندرێ تاکەی دەخایەنێ و هیچ نزیک بوونەوەیەک لە دوو لایەنەکە نابیندرێ.


بەم هۆیەوە نزیکەی ٨٧٥ هەزار خوێندکار لە قۆناغی جۆراو جۆردا لە خوێندن بێبەش بوونە. بەشێکیان کاتی تاقیکردنەوەی کۆتاییانە و بەشێکی زۆر لە خوێندنیان لەدەستدەچێ.


لە لایەکی ترەوە کێشەی بۆ ئەو دایک و باوکانە دروستکردوە کە تەمەنی منداڵەکانیان لە نێوان ٦ بۆ ١٢ ساڵن. هەندێکیان کۆمەک لە دەوروبەریان وەردەگرن و بەشێکی تریان ناچار بوونە کارەکانیان جێهێڵن و ئاگاداری منداڵەکانیان بن. تا ئێستا هیچ لایەنێکی بەرپرسیدار ئامادەیی دەرنەبڕیوە کە بەرپرسیاریەتی ئەم منداڵانە بگرێتە ئەستۆ بۆ ئەوەی دایک و باوکیان لە کار و ژیانی ڕۆژانەیان نەبن.


ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی کە بە پێی دواین ڕاپرسی نیوەی خەڵکی دانیمارک داوابکەن کە حکومەت دەخالەت بکا و چارەسەرێک بۆ ئەم کێشەیە بدۆزێتەوە، بە پێی یاسای دانیمارک ئەگەر خاوەن کار و کرێکار بە بنبەست گەیشتن، ئەو کاتە یاسا و دەولەت دەخالەت دەکا.


شایانی باسە ئەم کێشمەکێشە ٨٥٪ی مامۆستایانی گرتۆتەوە و تەنها بەرێوەبەر و بەرپرسانی قوتابخانەکان ناگرێتەوە لەگەڵ ئەم مامۆستایانەی کە خزمەتی کاریان زۆرە و ئەم رێکەوتنە نایانگرێتەوە ئەوانیش نزیکەی ١٢٪ی مامۆستایانی وڵات پێکدەهێنن.

 

 

lawzha@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک