په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\٨\٢٠١٣

داخستنی دەروازەی سنوورەکان بە رووی ئاوارەکاندا

کارێکی دژ مرۆیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
 


بە پێی ئەو زانیاریانەی بە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی گەیشتوە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەروازەی سنوورەکانی بەڕووی خەڵکی ئاوارەو لێقەوماوی سوریادا داخستوە کە لەدەست شەرو کوشتاری گروپە تیرۆریست و دەستەی ئینسان کوژەکانی سەر بە سوپای ئازاد لەگەل تراژیدیای (قەتلوعام)دا بەرەو ڕووکراونەتەوە.

ئەم هەنگاوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وبە تایبەتی پارتی دیمکراتی کوردستان کە بەرپرسیاریتی ئەو ناوچانەیان بەدەستەوەیە کارێکی ئەوپەری دژی ئینسانی یە بەرامبەر بە خەڵکی ئاوارەو لیقەوماو هاوڵاتیانی کورد زمانی سوریا. هاوکات بەشداری ئەو دەسەلاتە نیشان ئەدا لەوتاوانانەی کە دژ بە ژن و منداڵ و پەکەوتەو خەڵکی مەدەنی ئەنجام دەدرێت، هەروەها پێچەوانەی ئەو ئیدعایانەیە کە بەم رۆژگارە بە ناوی کوردایەتێوە بانگەشەی بۆ دەکەن کەچی سەرپەنایەک بۆ کوردزمانانی سوریا تیا بەرەوا نابینن.

بۆیە ئێمە لەسکرتارێتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقیەوە سەرباری ئیدانەکردنی ئەم کردەوانەی حکومەتی هەریمی کوردستان داوای دەستبەجێ کردنەوەی دەروازەی سنوورەکان دەکەین بەرووی خەڵکی ئاوەرەو لێقەوماوی سوریا وگەیاندنی کۆمەکی فەوری مرۆی پیان ونیشتەجیکردنیان لەپەناگای ئارام ودابینکردنی پیداویستیەکانی ژیانیان بە ئەرکی حکومەتی هەریم دەزانیین.

بانگەوازی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران وریکخراوە جیهانیەکان دەکەین بەرپرسیارێتی نیشانبدەن و گوشار بهێنن بۆ حکومەتی هەرێم کە دەرگا بەرووی ئاوارەکاندا دا نەخەن.


سکرتارێتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
١٥\٨\٢٠١٣

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk, 00447856032991, 07895976547

Fax: 08715288651, www.federationifir.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک