٢٥\۴\٢٠١٠
داخستنی گۆڤاری (خه‌ڵک)
و فتوای لغاوکردنی ده‌زگای (ئاراس) و (سه‌رده‌م)!

موحسین که‌ریم
به‌هۆی فشاری زۆره‌وه له‌سه‌ری، خاوه‌ن ئیمتیاز‌و سه‌رنووسه‌ری
گۆڤاری (خه‌ڵک)، سه‌رده‌شت حه‌مه‌ساڵح که کادری راگه‌یاندنی یه‌کێتی
نیشتمانیه، بڕیاریداوه گۆڤاره‌که‌ی دابخات. دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌ند
به‌شێک له وه‌رگێڕدراوی کوردیی (کتێبی ئایه‌ته شه‌یتانیه‌کان)ی سه‌لمان
روشدی که‌له‌لایه‌ن مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌وه وه‌رگێردراوه، له‌گۆڤاری
ناوبراودا، ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی رژێمی تیرۆریست په‌روه‌ری ئیسلامیی
ئێران و له‌نا‌وخۆی کوردستانیش گروپه تیرۆریسته ئیسلامیه‌کانی له‌بابه‌تی
یه‌کگرتوی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی و کۆمه‌ڵێک مه‌لای مشه‌خۆر و ته‌نانه‌ت
ده‌زگای راگه‌یاندنی گروپی نه‌وشیروان که‌وتنه پڕوپاگه‌نده له‌دژی
گۆڤاری ناوبراو و ته‌نانه‌ت دواتر له‌لایه‌ن که‌سانێکی نه‌ناسراوه‌وه
ته‌قه له سه‌رنوسه‌ری گۆڤاره‌که‌ش کرا! یه‌کێتی نیشتمانیش وه‌کو
حیزبێکی ناسیۆنالیستی بۆرژوازی که به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵ هێشتنه‌وه‌ی
دواکه‌وتویی و پیرۆزکردنی بیروباوه‌ڕو فه‌رهه‌نگی کۆنه‌په‌رستانه‌ی
ئیسلامی و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی له‌گه‌ڵ رژێمی ئیسلامی ئێران‌دا هه‌یه،
له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌رگری له کادره‌که‌ی خۆی بکات، خواستی کۆنه‌په‌رستانی
ئیسلامی و ئێرانی جێبه‌جێکردو گۆڤاره‌که‌ی داخست!
ئه‌م په‌لاماره‌ی کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی بۆسه‌ر ئازادی بیروباوه‌ڕو راده‌ربڕین
و هه‌وڵدان بۆ قه‌ده‌غه‌کردن و به‌تاوان هه‌ژماردنی ره‌خنه‌گرتن له
دینی ئیسلام زۆری به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕی که به په‌لامارێکی دیکه‌ی
ئیسلامی سیاسی بۆسه‌ر هه‌ر ده‌نگێکی ره‌خنه‌گرانه و هه‌رجۆره ده‌ربرینێک
که له‌گه‌ڵ زه‌وق و که‌لتوری کۆنه‌پارێزی ئه‌واندا ناته‌بابێت، ته‌واوکرا!
ئه‌مجاره‌یان هه‌مان تیرۆریستانی یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵی ئیسلامی، هاوده‌نگ
له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی که دیاری حکومه‌تی ناسیۆنالیستی کورده
بۆ هاوپه‌یمانه ئیسلامیه‌کانیان، له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی شیعرێک به‌ناوی
(ئه‌وروپا‌و فرمێسکی سۆری پیغه‌مبه‌ر) له گۆڤاری(وێران) که فه‌رهاد
پیرباڵ ده‌ریده‌کات، مووی غیره‌تیان به‌رزبۆته‌وه‌و ده‌یانه‌وێ گۆڤار و
سه‌رنوسه‌ر و شاعیره‌که‌ش بکه‌ن به "عیبره‌ت" بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی
که کڕنوش بۆ فه‌رهه‌نگ و شه‌رع و دابونه‌ریتی دارزیوو پڕتوکاوی
ئیسلامی نابه‌ن! له‌ناو که‌شوهه‌وی قیڕه‌و هاواری گروپه ئیسلامیه
تیرۆریسته‌کان و ملشۆڕیی حکومه‌تی هه‌رێمدا فرسه‌ت بۆ مه‌لایه‌کی کۆنه‌په‌رست
له‌شاری هه‌ولێر په‌یدا ده‌بێت که نه‌جابه‌تی ئیسلام به‌رامبه‌ر به
نه‌یارانی خۆی به‌یان بکات و باسی لغاوکردنی ده‌زگای چاپ و په‌خشی (ئاراس)
و (سه‌رده‌م) بکات!
بێگومان ده‌زگای (سه‌رده‌م) و (ئاراس) سه‌ر به‌یه‌کێتی و پارتین، هه‌روه‌کو
گۆڤاری (خه‌ڵک) سه‌ر به یه‌کێتی بوو. گۆڤاری (وێران)یش وا باسده‌کرێ
که له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاراسه‌وه هاوکاری ده‌کرێ که سه‌ر به پارتیه.
رووی هێرشی ئه‌و لایه‌ن ئیسلامی و مه‌لا کۆنه‌په‌رستانه به رواڵه‌ت
واده‌رده‌که‌وێ که له ده‌سه‌ڵاته، بۆیه له‌کاتی هێرش بۆسه‌ر گۆڤاری
خه‌ڵک لایه‌نێکی هه‌لپه‌رستی وه‌کو "گۆڕان" که‌وته هه‌ڵوێستی به‌رگری
له ئیسلامیه‌کان و بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌ش له کتێبی ئایاته شه‌یتانیه‌کان
له‌لایه‌ن گۆڤاری (خه‌ڵک)ه‌وه، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به ئازادی بیروباوه‌ڕ
و راده‌ربرین نیشان بدات، وه‌کو سوکایه‌تی به خه‌ڵکی کوردستانی ناساند!
به‌ڵام له‌راستیدا وه‌کو ئه‌وکاتیش من له وتارێکدا ده‌رباره‌ی مه‌ترسیی
ئه‌و هێرشه‌ی ئیسلامیه‌کان و هه‌ڵوێستی نابه‌رپرس و هه‌لپه‌رستانه‌ی "گۆڕان"
ئاماژه‌م پێدا، ئه‌م هێرش و په‌لاماره سیاسیه کۆنه‌په‌رستانه‌یه‌ی
ئیسلامی سیاسی بۆسه‌ر ئازادیی سیاسی و ئازادی بیروباوه‌رو ڕاده‌ربڕین و
ئازادیی ویژدانه، زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌میش کرێکاران و کۆمۆنیسته‌کان و
ئازادیخوازان و خه‌ڵکانی مه‌ده‌نی و سیکولاری کوردستان ده‌بن نه‌ک ده‌سه‌ڵات!
ده‌سه‌ڵات قاچێکی له‌ناو دابونه‌ریتو فه‌رهه‌نگ و فکرو بۆچونی
ئیسلامیدایه و قاچێکیشی له‌ناو عه‌لمانیه‌تێکی شه‌رمنۆکانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی
بێپه‌ڕوباڵ و ساخته‌دایه!
بۆیه ئه‌وه ئه‌رکی ئێمه کۆمۆنیسته کرێکاریه‌کان، هه‌روه‌کو له‌رابردودا
سه‌نگه‌رێکی پته‌ومان له‌به‌رامبه‌ر کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی‌دا بۆخه‌ڵک
لێدابوو، وه سه‌رجه‌م کرێکارانی کۆمۆنیست، که‌سان و هه‌ڵسوڕاوانی یه‌کسانیخوازو
ئازادیخواز، لایه‌نگرانی مه‌ده‌نیه‌ت و سیکۆلاریزم، لایه‌نگرانی
ئازادیی سیاسی و ئازادیی بیروباوه‌ڕ، به‌رگریکارانی ئازادیی راده‌ربڕین
و ره‌خنه‌گرتن و هه‌موو ئه‌و ئینسانانه‌یه که دڵیان بۆ پێشکه‌وتن و
مه‌ده‌نیه‌ت لیده‌دات، که له‌و پیلانگێریه‌ی ئیسلامیه‌کان و کۆپه‌رستانی
ئیسلامی بێده‌نگ نه‌بین و رێگایان نه‌ده‌ین که خێمه‌ی ڕه‌شی بیروبۆچون
و نه‌ریتو فه‌رهه‌نگی سه‌رده‌می تیره‌و خێڵه‌کانی نیوه‌دۆڕگه‌ی عه‌ره‌بی
زیاتر له 1500 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌سه‌ر کۆمه‌لگای کوردستانی سه‌ده‌ی
بیست‌و یه‌کدا بکێشن! هه‌رکه‌سێک که به‌قه‌ده‌ر سه‌ره‌ده‌رزیه‌ک بڕوای
به ئازادیی ده‌نگ و ووشه‌و ویژدان هه‌یه ده‌بێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م
هه‌ڕه‌شه تیرۆریستیانه‌ی ئیسلامیه‌کان و ریاکاری و چاوبڕکێکردنی
ناسیۆنالیزمی ده‌سه‌ڵاتدار و ئۆپۆزیسیۆن له‌گه‌ڵیاندا له‌سه‌ر حسابی
ئازادیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌نگ هه‌ڵبڕێ! نابێ رێگا بده‌ین
ئیسلامیه‌کان تیرۆری فکرو بیرکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگابکه‌ن! ئه‌مه هه‌نگاوێک
ده‌بێ بۆ خۆشکردنی زه‌مینه‌ی تیرۆری جه‌سته‌یی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی
که له‌سنوری بیر‌و دابونه‌ریتی نامرۆڤانه‌ی ئه‌وان ده‌ربچێت! هه‌موومان
به‌رامبه‌ر به پاراستنی کۆمه‌ڵگا له ڤایرۆسی ئیسلامی سیاسی به‌رپرسیارین.
22/4/2010
|