٨\٣\٢٠١٠
داخستنی ڕۆژ تیڤی
و ده‌ستگیرکردنی کوردان
مۆرکێکی
دیکه‌یه به نێوچاوانی دیموکراسیه‌ت له ئه‌وروپا.

کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی
بانگه‌شه کردن بۆ مرۆڤایه‌تی و دیموکراسیه‌ت، ئامێز واڵا کردن بۆ بیر و
ڕای جیاواز و باوه‌ڕی جیاواز، ڕێ نه‌گرتن له جموجۆڵییه کلتورییه‌کان و
زۆر شتی دیکه که پابه‌ندن به دیموکراسیه‌ته‌وه له هه‌موو ئه‌ورۆپا هه‌ڵلای
بۆ ده‌کرێ و بگره ئه‌ورۆپا ناوبانگێکی ئه‌وتۆی له جیهاندا هه‌یه به به‌رفراوانی
دیموکراسیه‌ت.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا له پایته‌ختی دیموکراسیه‌ت و پایته‌ختی بڕیاره‌کانی
ئه‌ورۆپا (بروسڵ) گه‌مه‌یه‌کی قیزه‌وه‌ن به ناوی دیموکراسیه‌ته‌وه ده‌کرێ
و سوکایه‌تی به بیر و ڕای جیاواز و مرۆڤایه‌تی ده‌کرێت.
پارتی کرێکاراکانی کوردستان چه‌ندین ساڵه بونی هه‌یه و خۆی له دڵی
ملیۆنه‌ها که‌سدا کردۆته‌وه و چه‌نده‌ها که‌س باوه‌ڕیان به خه‌باتیان
هه‌یه و خۆیان به ئه‌ندام و لایه‌نگری ئه‌م پارته ده‌زانن. هه‌رچه‌نده
دوژمنی سه‌ره‌کی کورد که وڵاتی دیکتاتۆری تورکیایه زۆر هه‌وڵی دا
کۆتایی به جم و جۆڵ و خه‌باتی ئه‌م پارته خاک په‌رسته بێنێ به‌ڵام ڕۆژ
له دوای ڕۆژ لایه‌نگران و دۆستانی ئه‌م پارته زیاد ده‌که‌ن و ده‌ست به
خه‌بات ده‌که‌ن بۆ مافی خۆیان که وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ و ئاڵایه‌کی شه‌کاوه‌یه.
به پێی ئه‌و یاسایه‌ی له کۆلێژ و زانکۆکانی ئه‌ورۆپادا ده‌خوێندرێ و
فێری دانیشتوان ده‌کرێ بۆ دروست کردن یاخود دان پێدانانی وڵاتێک ئه‌م
چه‌ند خاڵه پێویسته:
1- خاک
2- زمان
3- دانیشتوان
4- سنور
5- ئاڵا
کوردستان هه‌مو ئه‌م مه‌رجانه‌ی تێدایه و هه‌موو ئه‌ورۆپا ئه‌مه باش ده‌زانن،
کورد گه‌لێکه و تا ڕاده‌یه‌کی باش ناسراوه له نێوان توێژه‌کانی ئه‌ورۆپادا.
هه‌ر ئه‌وۆپا بو ساڵانێک پێش ئێستا داکۆکی له پارت کرێکارانی کوردستان
کرد و له خۆی گرت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا ده‌سه‌ڵاتی چه‌ند وڵاتێک له
ئه‌ورۆپا له‌به‌ر هه‌ندێ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یاسا و ڕێساکانی خۆیان له
بیر ده‌که‌ن و هه‌ڵده‌سن به ده‌سگیرکردنی چه‌نده‌ها کورد ته‌نها له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی گومانی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ر بووه که لایه‌نگری پارتی کرێکاکارانی
کوردستانن. بروسڵ هه‌ڵده‌سێ به داخستنی که‌ناڵێکی کوردی که خاوه‌نی
ملیۆنه‌ها بینه‌ره و هیچ هه‌ڵه‌یه‌ک یاخود زیانێکی بۆ ئه‌ورۆپا یان بۆ
به‌لجیکا نه‌بووه.
شایه‌نی ئاماژه پێ کردنه ڕۆژ تیڤی تاکه بنکه‌ی ڕاگه‌یاندن بوو که
ڕخساره ڕاسته‌قینه‌که‌ی تورکیای پیشانی دونیا ده‌دا و جیهانی ئاگادار
ده‌کرده‌وه له گشت جموجۆڵه نا مرۆڤایه‌تی و دیکتاتۆریه‌کانی ڕژێمی
تورکیا.
ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تورکیا ڕۆژ تیڤی و خه‌باتکارانی ڕۆژ تیڤی به
تیرۆریست و لایه‌نگری تیرۆریستان ناو ده‌بات ئه‌بێ ئه‌ورۆپا به‌و زل
هێزییه‌وه سه‌ری بۆ دانه‌وێنی و به قسه‌ی بکات؟ ئاخۆ ئه‌مه‌ش چ گه‌مه‌یه‌کی
قیزه‌وه‌نی دیکه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه دژ به کورد و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی
په‌رستیدا؟ ئه‌ی کوا هه‌ڵا کردنی دیموکراسیه‌ت و باوه‌ش کردنه‌وه بۆ
ڕای جیاواز؟
ئه‌م ڕۆژه کۆپی ڕۆژێکه که پتر له 10 ساڵ له‌مه‌وپێش دیموکراسیه‌ت له ئه‌ورۆپا
مۆرکێکی ڕه‌شی له ناوچه‌وان درا، ئه‌ویش ئه‌و ڕۆژه ڕه‌شه بوو به
پیلانێکی نا مرۆڤایه‌تی نێوده‌ڵه‌تی سه‌رۆکی تێکۆشه‌ر و قاره‌مه‌نای
پارتی کرێکارانی کوردستا عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستگیر کرا و درایه ده‌ست
یه‌کێ له ڕژێمه دڕنده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که تورکیایه.
هه‌رچه‌نده ئێمه‌ی کورد بێ که‌سین و پشتمان نیه، هیواخوازم خۆمان به یه‌کگرتوییمان
و به پاراستنی مافه‌کانمان له هه‌مر 5 پارچه‌که ببینه که‌س و پشتی
خۆمان. هه‌رچه‌ند هیچ کام له ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانی باشور ئه‌م
کاره‌ی به‌لجیکا و ئه‌ڵمانیایان ڕه‌ت نه‌کرده‌وه و ناڕه‌زاییان ده‌رنه‌بڕی
که له‌وانه‌یه بۆ دڵ نه ئێشانی برا گه‌وره‌که‌یان بێت، ئومێده‌وارم
کوردانی ناوه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان پشتگیری خۆیان بۆ ڕۆژ تیڤی و
کارمه‌نده خه‌باتگێڕه‌کانیان ده‌ربخه‌ن و به خۆپیشاندان و سکاڵا و ناڕه‌زایی
ئه‌م کاره‌ی ئه‌ورۆپای به ناو دیموکراسی ڕسوا بکه‌ن.
ئێمه‌ی کورد کیمیایی و ئه‌نفال و ته‌عریب و ته‌فریس و ته‌تریک نه‌یبه‌زاندین،
ئه‌وه بێگومان بن ده‌مکوتین هاوارمان زیاد ده‌کات و توانای نییه بێ ده‌نگمان
بکات.
هۆڵندا
kany_awin@hotmail.com
|