په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\٤\٢٠١١

داخوازیەکانی قوتابیان داخوازی سیاسی نین.


ئەنوەر فەتاح محەمەدئەمین


هەموو رووداوە یەک لە دوای یەکەکانی دوای 17 ی شوبات و بەر لەو بەروارەیش، بەشدار دەبن لە هەر گۆرانکاریەکی فیکری و واقیعی داهاتوودا، ئیتر ئەمە لە هەر سەریکی دەسەلات یان ئۆپۆزیسیۆن یان جەماوەرەوە بیت.


ئەوەی لیرەدا مەبەستە بووتریت، ئەوەیە کە هەر لە سەرەتاوە، داواو خواستی جەماوەر لە گۆرنرا، ئەمەیش بەهۆی ئەفەنی و سیاسیەکانەوە. ئاواتی خەلکی راپەریو، کرایە قوربانی سیاسەتی فروفیلاوی حیزبەکان لە هەردوو بەرەی دەسەلات و ئۆپۆزیسیۆندا.


ئەنجوومەنەکانی سەرا کە لەسەرەتاوە بەشداربووین تیایاو تا رادەیەک دەستی ئۆپۆزیسیۆنی بەسەرا نەسەپینرابوو بە تەواوی، هیوایەکی گەورەی پێ بەخشی بووین. بەلام ئەمە تا ئەوکاتەی خایاند کە ئۆپۆزیسیۆن و بالە شارراوەکەی، دەسەلاتیان سەپاند بەسەریداو هەموو رۆحیکی شۆرشگیریان لەبەر بڕی. ئەنجوومەنی سەرا تا ئەو کاتە شۆرشگیر بوو کە سەرانی گۆران جەماوەریان بە گیرەشیوین ناوزەند دەکرد. وە هەر ئەوەندەی ئەو ئەنجوومەنە خۆی گرت، ئیتر بووە جیگای ململانێی سیاسی و خەلکی بە ناچاریی دەستە بە دەستە پشتیان تیدەکردو جییان دەهیشت. حیزب جلەوی هەموو شتیکی گرتە دەست، کەس بۆی نەبوو هیچ بلیت ئەگەر لەبەرژەوەندیی سیاسی حیزب نەبیت. ئەنجوومەن بووە بالیکی ئۆپۆزیسیۆن، بەتایبەت دوای ئەوەی ئیسلامیەکانیش بوونە بەشیکی چالاک لە ئەنجوومەن. وە ئیتر لەوە بەدوا ئەنجوومەن ئەجیندای ئەو حیزبانەی پراکتیزە دەکرد، ئیتر هەر لە کۆبووەنەوە ئاساییەکانیانەوە تا بە بەرنامەی سیاسی دەگات. بە ئاستیک کە ئەنجوومەن کرایە هیزیکی جوولینەر بۆ کردنەوەی دەرگای دانووستان لە نیوان ئۆپۆزیسیۆن و دەسەلاتدا. وە هەر لەویشەوە، ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرا، ئەنجوومەنیکی هەلنەبژیردراوی حیزبی، بوونە ئەستیرەی شاشەی کەنالی ئاسمانی (KNN) و تەلەفزینە ئیسلامیەکان. ئیتر بە چەپ و بەراستدا، هەموویان کەوتنە کار بۆ یەک ئامانج، چونکە گوایە هەموومان ئەندامی یەک کۆمەلگاین، ئەمە وەک ئەوەی ئەم کۆمەلگایە بەرژەوەندیی چینایەتی جیاوازی تیا نەبیت و شەری سەرشەقامەکانیش بەدەربن لە کیشەی ئەو چینانە.


بەڵێ! ئەو ئەندامانەی پییان دەوترا ئەنجوومەنی کاتی سەرا کە هەرگیز ئەنجوومەنی خەلکی راپەریو نەبوو، هیچ نەبوون کۆمەلێ خەلکی هەلپەرست نەبیت کە خۆیان بۆ کورسیەکانی دەسەلات ئامادە کرد بوو. وە ئیتر بەلای ئەوانەوە هیچ گرنگ نەبوو خەلکی بەدەستی بەتال دەرۆنەوە مالەوە یاننا.


لەم دواییەدا کاری ئەو ئەنجوومەنە، بووە وەرگرتنی بەخشیش و نۆتی شجاعە لە بری کەسوکاری شەهیدان، وە کردنی قوتابیان بە سەرچاوەیەکی تر بۆ مانەوەی ئەنجوومەن، وە دووبارە راکیشانی قوتابیان بۆ لایەنگری دروشمە بیماناکانی ئۆپۆزیسیۆن. ئەمجارەیان لە بری (بەئاشتی بەئاشتی)، دەیانەویت بە هەموو لایەکیان دروشمی (بۆ دەرەوە) ی هیزە عەسکەریەکان بخەنە دەم خەلکی، ئەمە هەروەک ئەوەی بەدەرچوونیان، ئیتر ئەو هیزانە نەتوانن بگەرینەوە سلیمانی.


بەلای ئیمەوە دەبوایە قوتابیان دروشمی تەواو پیچەوانە بە ئۆپۆزیسیۆن بەرز بکەنەوە ئەگەر ئامرازیک نین بە دەست حیزبەوە. دەبوایە دروشمی قوتابیان بریتی بیت لە: بەرزکردنەوەی ئاستی خویندن، زیاد کردنی کتیب لە کتیبخانەکانی زانکۆدا، زیادکردنی تاقیگە، زیاد کردنی مەنحەی قوتابی، رامالینی واستەو مەحسوبیەت و قبولی تایبەتی .. هتد.


ئەوەیشی سەیرە ئەوەیە ئەم ئۆپۆزیسیۆنە لەلایەک داوای دوورخستنەوەی سیاسەت دەکات لە زانکۆکان لەلایەکی تریشەوە هەموو داخوازیەکانی قوتابیان دەکاتە داخوازیی سیاسی رووت. بەمەیش قوتابیان رادەکیشن بۆ مەیدانی مبارەزە سیاسیەکانی خۆیان لەگەل دەسەلات. وە هەر بەم ریگەیەش، قوتابیان تیکدەشکینن و بزووتنەوەکەیان دەکەنە دینەمۆیەکی حیزبی و ئەویش دەخەنە خزمەتی مفاوەزەچیەکانەوە، ئەو حیزبەی هیچ نیە دامەزراوەیەکی گەندەل نەبیت.
 

ماڵپه‌ڕی ئه‌نوه‌ر فه‌تاح محمه‌دئه‌مین

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک