٢٣\١٢\٢٠١٧
هۆنراوە بۆ منداڵان:
دایە.

عەلی حەمەڕهشید
خۆشی نییە
بگــــاتە
بــۆن و ئامێزی دایــە
ســـۆز و ماچی شیرینی
شیلەی ھەنگوینی تیایە
*
* *
سـەرخستنە ســـەر ڕانی
ئاســـودەیی و ئــارامی
دەبەخشێ بە ھەموومان
شـــاد بین بەبەردەوامی
*
* *
دەنگی بەسۆز و خـۆشی
مۆسیقای ســـروشتییە
خەندە و پێکەنینەکەی
لـە ڕەنگ و وێنەی نییە
*
* *
سـەرچاوەی ھێز و تینە
بۆ ئێمـــەی بچکـۆلانە
ھیوامـان پێ دەبەخشێ
سـەرکـەوین لەم ژیانە.
پیشانگایەک بە خەیاڵ.
خۆش بوو وەکو سـنەوبەر
باڵام بەرز و ڕێک بــووایە
تا بە کامێرای خــەیاڵ
ھەر وێنەم بگـــــرتایە
وێنەی ئەو باخچە جوانەی
گوڵ و پەپــوولەی تیایە
یان نیشتمانی مــــاسی
کە ڕوبـار و دەریـــــایە
یان وێنەی شــــاری یاری
کە بە منداڵ ئـــــاوایە
وێنەی بەبە بچکــۆلەش
لە نێو بـــــاوەشی دایە
وێنەی بـابەی شیرینیش
کە خــەندەی لە لێودایە
*
* *
ئەوسا گشــت وێنەکانم
دەخســتە ناو چوارچێوە
دەمکرد بە پێشـانگایەک
ھەتــــــا بیبینن ئێوە.
ماڵپەڕی
عەلی حەمەڕەشید
|